حوكمی سڵاوكردن له بێ باوه‌ڕان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی سڵاوكردن له بێ باوه‌ڕان
فهد بن سالم باهمام
﴿ تحية الكفار والسلام عليهم ﴾
فهد بن سالم باهمام
حوكمی سڵاوكردن له بێ باوه‌ڕان
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على خیر الأنبياء والمرسلين نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
حوكمی ده‌ست پێشخه‌ری سڵاوكردن له بێ باوه‌ڕان
دروست نیه موسڵمان له سه‌ره‌تاوه سڵاو له بێ باوه‌ڕ بكات، چونكه ( السلام ) واته:
سه‌لامه‌ت بوون له ناخۆشیه‌كانی دونیا‌و دواڕۆژه، ئینجا سڵاوكردن جۆرێكه له پاڕانه‌وه وداوای لێخۆشبوو‌ن، ڕێگه‌ش نه‌دراوه له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت، به پێیی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه:
١- ( أبو هریرة ) ڕه‌زای خوای لێ بێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌یگێڕێته‌وه كه فه‌رمویه‌تی: ((لا تبدؤا اليهود ولا النصارى بالسلام, فإذا لقيتم أحدهم في طريق فاضطروه إلى أضيقه)).رواه مسلم ٧/٥.
واته: ده‌ست پێشخه‌ر مه‌بن له سڵاوكردن له جوله‌كه وگاوره‌كان، ئه‌گه‌ریش توشیان بوون له ڕێگه‌دا ناچاریان بكه‌ن بۆ ته‌نگترین جێگه‌ی.
٢- ( أبي بصرة ) ڕه‌زای خوای لێبێیت، له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رمویه‌تی: (( إنا مارون على يهود فلا تبدؤُهم بالسلام، فإذا سلموا عليكم فقولوا: وعليكم)). (رواه أحمد بإسناد صحيح 45/209(.
واته: ئێمه به‌لای جوله‌كه‌دا تێده‌په‌ڕین بۆیه ئێوه سه‌ره‌تا سڵاویان لێ مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سڵاویان لێ‌كردن بڵێن، ( وعلیكم ) واته: له ئێوه‌ش.
٣- ( ابو هریرة ) ڕه‌زای خوای لێبێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رمویه‌تی ((ألا أدلكم على شي‌ء إذا فعلتموه تحاببتم أفشوا السلام بينكم)).
واته: ئایا ڕێنوێنيتان بكه‌م بۆ كارێك ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی بده‌ن یه‌كترتان خۆش بوێت، له ناو خۆتاندا سڵاو بڵاوبكه‌نه‌وه.
( ابن حجر العسقلاني ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌م باره‌وه ده‌ڵێت:
موسڵمان فه‌رمانی پێكراوه دژایه‌تی كه‌سی بێ باوه‌ڕ بكات، بۆیه دروست نییه دۆستایه‌تی وخۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت. ( فتح الباري ١٧/٤٥٧ )
ئه‌مه‌ش كه خستمانه ڕوو وته‌ی كۆمه‌ڵانی ئه‌هلی عیلمه له چوار پێشه‌وا گه‌وره‌كان كه ڕه‌وا نییه موسڵمان له سه‌ره‌تاوه سڵاو ئاڕاسته‌ی ( بێ باوه‌ڕ ) بكات.
( النووي ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له ( الأذكار ١/٣٢٣) دا فه‌رموویه‌تی: سه‌باره‌ت به‌و جوله‌كه‌و گاورانه‌ی كه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا هه‌یه، (أهل الذمة )زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی فه‌رموویانه:ده‌ست پێكردنی سه‌لام له ئه‌وانه مه‌كروهه وحه‌رام نییه. ئه‌مه‌ش بۆچوونێكی لاوازه، چونكه ئه‌و نه‌هیه بۆ ته‌حریمه، به‌و پێیه‌ش حه‌رامه موسڵمان ده‌ست پێشخه‌ربێت بۆ سڵاو لێكردنیان. هه‌ندێك له زانایانیش ڕێگه‌یان داوه به‌ڕه‌هایی سه‌لام له‌و كه‌سانه بكرێت، هه‌ندێكی تر مه‌رجداریان كردووه به هه‌بوونی پێویستی، ئه‌م بۆچوونانه‌ش به‌ده‌قی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ڕه‌تده‌كرێنه‌وه. سه‌باره‌ت به‌فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ش: {قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي} مه‌به‌ست لێی دووركه‌وتنه‌وه‌و ، وازلێهێنانه بۆ ئه‌وه‌ی ئازه‌ر تووشی هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ك نه‌بێت له‌لایه‌ن ئیبراهیمه‌وه، وه‌كو پاراستنێك بۆ پله‌و پایه‌ی باوكایه‌تی، نه‌ك مه‌به‌ست سه‌لام كردن بێت.
( القرطبي ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێیت فه‌رمویه‌تی: جومهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ن كه مه‌به‌ست له‌وته‌كه‌ی ئیبراهیم به باوكی سه‌لام نه‌بووه.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لامیان
دروسته وه‌ڵامیان بدرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ربوون، چونكه خوای گه‌وره به شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌رموویه‌تی:{ وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا} ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێ‌گير بووه كه دروست نییه موسڵمانان له‌سه‌ره‌تاوه سه‌لامیان لێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش چه‌مكی پێچه‌وانه ( مفهوم المخالفة ) ی لێ وه‌رده‌گیردرێت كه دروسته سه‌لامیان وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وشه‌ی سه‌لامه‌كه‌یان ڕوون بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یارییان به‌و وشه‌كرد له ڕووی گاڵته كردن وڕق وكینه، له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌وشه‌ی ( وعلیكم ) وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
له صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه، له ئیبنو عومه‌ره‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ((إذا سلم عليكم اليهود فإنما يقول أحدهم: السام عليكم، فقولوا: وعليك)).
واته: ئه‌گه‌ر جوله‌كه‌كان سه‌ڵاویان لێ‌كردن، ئه‌وه كه‌سی وایان هه‌یه ده‌ڵێت: ( السام علیكم ) واته: مردن بۆ ئێوه.
( ابن القیم ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێیت فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر گوێگر له‌وه دڵنیا بوو كه به‌رانبه‌ره‌كه‌ی وتوو‌یه‌تی ( السلام علیكم ) ئایا له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆی هه‌یه بڵێ: ( وعلیكم السلام ) یان هه‌ر بڵێت ( وعلیكم )؛ به‌ڵگه‌و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به ( وعلیكم السلام ) وه‌ڵام بدرێنه‌وه، چونكه ئه‌وه دادگه‌رییه و خوای گه‌وره‌ش به‌دادگه‌ری وچاكه فه‌رمان ده‌كات،وه‌كو ده‌فه‌رموێت: { وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا}.
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌رمووده په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به‌م باسه‌وه ناكۆك نییه، چونكه پێغه‌مبه‌ر به‌هۆی ئه‌و قسه‌یانه‌وه فه‌رمانی كرد هاوشێوه‌ی قسه‌كه‌یان وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌گه‌ریش بوترێت گرنگیدان به گشتگیری وشه‌كه‌یه ( عموم اللفظ ) له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌رئه‌و واتایه ده‌گرێته‌وه كه باسمان كرد، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: {وَإِذَا جَاؤُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ اللَّهُ وَيَقُولُونَ فِي أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا اللَّهُ بِمَا نَقُولُ}. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكاره لاچوو وكه‌سی ئه‌هلی كیتاب وتی:( السلام علیكم ورحمة الله ) دادگه‌ری ئه‌وه‌یه توێش به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه. أحكام أهل الذمة 200 /1.
سڵاو كردن له كۆمه‌ڵێك كه موسڵمان وپێباوه‌ڕیان تێدا بێت
دروسته سڵاو له كۆمه‌ڵێك بكرێت كه موسڵمان و( كافر ) یان تێدا بێت، به‌ڵام مه‌به‌ستی موسڵمانه‌كان بێت، پێویستیش ناكات بڵێت: ( السلام على من اتبع الهدى) وه‌كو هه‌ندێ له قوتابی كۆلێژه‌كان كه له وڵاتی ڕۆژئاوا ده‌خوێنن كاتێك ده‌چنه لای ڕه‌فیقه‌كانیان كه تێكه‌ڵن له موسڵمان و نا موسڵمان و به‌وشێوه سه‌لامیان لێ ده‌كه‌ن.
له هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری موسلیم دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به لای كه‌سانێكدا ڕه‌تبووه كه بریتی بوونه له موسڵمان وبتپه‌رست وجولكه‌و فه‌رموویه‌تی: ( السلام علیكم ).
( ابن حجر ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له ( الفتح ٨/٢٣٠ )دا ده‌فه‌رموێت: له‌و فه‌رمووده ئه‌وه وه‌رده‌گیردرێت كه دروسته له‌و جۆره كۆمه‌ڵانه سه‌لام بكرێت و مه‌به‌ست ته‌نها بۆ موسڵمانه‌كان بێت.
سڵاوكردن له بێ باوه‌ڕ به‌وشه‌یه‌كی تر جگه له ( السلام علیكم )
ئایا دروسته موسڵمان ده‌ست پێشخه‌ر بێت به سڵاوكردن له بێ باوه‌ڕ به وشه‌یه‌ك جگه له ( السلام علیكم ) وه‌كو: به‌یانیت باش و، ئێواره‌ت باش و، به‌خێربێیت و، وشه‌ی له‌و جۆره؟
( ابن تیمیة ) ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه دروسته؛ چونكه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه بۆ سه‌لامه به‌واتای نزاوپاڕانه‌وه، له كاتێكدا شێوازه‌كانی تر ئه‌و واتایه ناگه‌یه‌نن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ}. بێ گومان ئه‌مه‌ش كه باسمان كرد واتای ئایه‌ته‌كه ده‌یگرێته‌وه، ده‌ست پێكردنی سڵاو لێكردنیان ئه‌گه‌ر به‌م شێوه دروست بێت ئه‌وا وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان هه‌ر دروسته.
ته‌وقه كردن له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا
دروسته ته‌وقه بكرێت له‌گه‌ڵ كه‌سی بێ باوه‌ڕدا وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یان و ، وه‌كو ده‌ست پێكردنیش هه‌ر دروسته ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تێدا بینرا، به‌ڵام به‌بێ به‌كارهێنانی وشه‌ی سه‌لام، ژماره‌یه‌كیش له زانایان ده‌ست پێشخه‌ری ته‌وقه‌كردنیان به مه‌كروه زانیوه له‌گه‌ڵیاندا به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك.
پرسیاریان له پێشه‌وا ئه‌حمه‌د كرد ده‌رباره‌ی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ جوله‌كه وگاوره‌كاندا ( أهل الذمة ) ئه‌ویش فه‌رموی: پێم باش نیه.
چوونه ده‌م بانگهێشتی بێ باوه‌ڕ بۆ نانخواردن ووه‌لیمه
دروسته بانگهێشتی بێ باوه‌ڕ بۆ نانخواردن له ماڵ یان له چێشتخانه قبوڵ بكرێت.پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌عوه‌تی ئافره‌تێكی جوله‌كه‌ی قبوڵ كرد وله‌خواردنه‌كه‌شی خوارد، به‌ڵام له‌م باره‌وه پێویسته له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك جه‌خت بكرێته‌وه:
١- بۆ بۆنه‌یه‌ك له بۆنه‌كانیان نه‌بێت.
٢- دڵنیا بوون له جۆری خواردن وخواردنه‌وه‌كانیان.
٣- ئاره‌ق نه‌گێردرێت له‌سه‌ر ئه‌و سفره وخوانه‌ی كه خواردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌خورێت.
٤- له‌ده‌عوه‌ته‌كه‌دا كاری خراپه ئه‌نجام نه‌درێت وه‌كو سه‌ماو گۆرانی وشتی له‌و شێوه.
٥- ده‌عوه‌ته‌كه نه‌بێته مایه‌ی دۆستایه‌تی وخۆشه‌ویستی وبرایه‌تی له نێوان موسڵمان و بێ باوه‌ڕدا، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموویه‌ت: }يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ }.
٦- مه‌به‌ست له‌م چوونه ده‌م بانگهێشته‌وه ڕاكێشانی دڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕ و بانگه‌وازكردنی بێت بۆ ئیسلام.
به‌هه‌مان شێوه دروسته كه‌سی بێ باوه‌ڕ بانگهێشت بكرێت و ڕێزی لێ بگیردرێت بۆ خۆشه‌ویستكردنی ئیسلام له‌دڵیدا، هاوكات نه‌بێته مایه‌ی فه‌رامۆشكردنی ئه‌و ڕقه‌ی كه پێویسته له دڵی موسڵماندا هه‌بێت به‌رامبه‌ر به ( كافر ).