حوكمی به‌شوم دانانی ماڵ و خانوو
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی به‌شوم دانانی ماڵ و خانوو
حكم التشاؤم من الدار
< كوردي >
شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )
وه‌رگێرانی : ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی به‌شوم دانانی ماڵ و خانوو
پرسیار : كه‌سێك له خانوویه‌كدا نیشته‌جێ بوو، چه‌ند نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كی تووش بوو، ئه‌مه‌ش وای له‌و كه‌سه و خێزانی و مالومناڵی كرد كه ڕه‌ش بین و شومیان هه‌بێت بۆ ئه‌و خانووه، ئایا دروسته له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئه‌و خانووه به‌جێ بهێڵن و بڕۆن بۆ جێگایه‌كی تر ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه ..
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
پێده‌چێت هه‌ندێك خانوو، یان هه‌ندێك له ئۆتۆمبیل و ئه‌سپ و ماین و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه مرۆڤ بۆ سوار بوون به‌كاریان ده‌هێنێت، یان هه‌ندێك له هاوسه‌ران شوم و ڕه‌ش بن بۆ خاوه‌نه‌كانیان، كه خوای گه‌وره به حیكمه‌تی خۆی وای دانابێت ئه‌و كه‌سه تووشی زیان و له‌ده‌ستدانی هه‌ندێك سوود وقازانج ببێته‌وه به مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسمانكردن، جا بۆیه هیچ گرفتێك نابینرێت له فرۆشتنی ئه‌و خانووه و گواستنه‌وه‌ی بۆ خانوویه‌كی تر، به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره تووشی خێر و چاكه‌ی بكات له‌و خانووه نوێیه‌ی كه تێدا نیشته‌جێ ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صل الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : " الشؤوم في ثلاثة في الفرس والمرأة والدار " { رواه البخاري ( 2858) ومسلم (2225) .
واتا : ڕه‌ش بینی و شووم به‌سێ شته‌وه‌یه : به ئه‌سپ و هاوسه‌ر و خانووه‌وه یه .
بۆیه هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ی كه مرۆڤ سواریان ده‌بێت – له ئه‌سپ و ماین وگوێدرێژ و له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا ئۆتۆمبیل - شوم و خراپن، وه هه‌ندێك له هاوسه‌رانیش جۆرێك له شوم وخراپه‌یان پێوه‌یه، وه هه‌دێك له خانوو وماڵه‌كانیش ڕه‌شی و شومیان پێوه‌یه، جا هه‌ركاتێك مرۆڤ شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ی بینی، ئه‌وه با بزانێت هه‌مووی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه، وه په‌روه‌ردگار به حیكمه‌تی خۆی ئه‌وه‌ی ته‌قدیر كردووه، و با بگوازێته‌وه بۆ جێگایه‌كی تر، خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : المجموع الثمین من فتاوی الشیخ ابن عثیمین به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 7- 71 .