گواستنه‌وه‌ی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له حه‌ج سه‌ر ده‌بڕێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌م
پۆڵێنه‌كان
Full Description
گواستنه‌وه‌ی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له حه‌ج سه‌ر ده‌بڕێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌م
نقل لحوم الهدي والأضاحي إلی خارج الحرم
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
گواستنه‌وه‌ی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له حه‌ج سه‌ر ده‌بڕێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌م
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا حوكمی گواستنه‌وه‌ی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له حه‌ج سه‌ر ده‌بڕێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌م چیه؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
هه‌ر ئاژه‌ڵ سه‌ر بڕینێك په‌یوه‌ست بێت به حه‌ره‌م و ئیحرامه‌وه، ئه‌وه تایبه‌ته به هه‌ژاران و نه‌دارانی سنوری حه‌ره‌مه‌وه، وه ده‌بێت له سنوری حه‌ره‌م سه‌ر ببڕرێت و هه‌ر له‌وێش دابه‌شی سه‌ر هه‌ژاران بكرێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ هَديَا بَٰلِغَ ٱلكَعبَةِ ﴾ [ سورة المائدة : 95 ] .
واتا : ئه‌و ( هدي ) یه ئاژه‌ڵه‌ی سه‌ری ده‌بڕێت بهێنێته سنوری حه‌ره‌م وكه‌عبه‌وه و هه‌رله‌وێش سه‌ری ببڕێ و بیداته هه‌ژاران .
ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌بێت كه كه‌سێك سه‌ری ده‌بڕێت له‌كاتێكدا ئیحرامی كردووه، و به‌ڵام پێشهاتێك پێش دێت یان ڕێگریه‌ك دروست ده‌بێت و ناتوانێت حه‌جه‌كه‌ی یان عومره‌كه‌ی ته‌واو بكات، ئه‌وه دروسته هه‌ر له‌و جێگایه‌ی كه ڕێگریه‌كه‌ی لێكراوه ئاژه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ر ببڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یش كه به‌هۆی كردنی یه‌كێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئیحرامه‌وه ده‌بێت سه‌ر ببڕێت، دروسته له‌و جێگایه‌ی كه كاره یاساغه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ببرێت ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری حه‌ره‌میش بێت ..
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ئیحرامی به‌ست بوو بۆ ئه‌نجامدانی عومره له‌و ساڵه‌ی كه صوڵحی حوده‌یبه‌یه‌ی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی مه‌ككه، ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا و هاوه‌ڵانی به‌رێز گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌دینه و عومره‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌دا، له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئاژه‌ڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ر له حوده‌یبیه سه‌ر بڕی، دیاره حوده‌یبیه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی سنوری حه‌ره‌مه ..
پێویسته له كۆتاییه‌وه ئاماژه به‌وه بده‌ین، كاتێك ژماره‌ی حاجیان زۆر زیادی كرد، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ساڵانه سه‌ر ده‌بڕێن چی وه‌ك ( هدي ) و چی وه‌ك قوربانی و فدیه‌ش له پێداویستی هه‌ژارانی حه‌ره‌م زۆر زیاتره، دروسته ئه‌وه‌ی زیاده له‌وان ببرێته ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ڕشتویه‌تی به‌سه‌ر موسڵماناندا پارێزگاری لێ بكرێت وهه‌ر به خوت و خۆڕاییش ماڵی موسڵمانان به فیڕۆ نه‌درێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَكُلُواْ وَٱشرَبُواْ وَلَا تُسرِفُوٓاْ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلمُسرِفِينَ ﴾ [ سورة الاعراف : 31 ] .
واتا : بخۆن و بخۆنه‌وه، به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی و ئیسراف مه‌که‌ن.. چونکه بێگومان خودا که‌سانی موسریف و ده‌ست بڵاوی خۆش ناوێت، جا ئه‌و ئیسراف کردنه له خواردن و خواردنه‌وه‌دا بێت، یان له هه‌رشتێکی دیکه‌دا، هه‌ر ئیسرافه‌و خراپه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..