×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" ئایا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ئاره‌زووی هه‌بێت و ناڕه‌حه‌ت وگران نه‌بێت له‌سه‌ری كارێكی باشه‌ كه‌ هه‌موو ساڵێك حه‌ج بكات، یان باشتر وایه‌ كه‌ سێ ساڵ جارێك یان دوو ساڵ جارێك ئه‌نجامی بدات ؟".

    حوكمی دووباره وچهند باره ئهنجامدانهوهی حهج

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆڵینهوهی زانستی وفهتوادان

    وهرگێڕانی: عبد السلام محمد پشدهری

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    حكم تكرار الحج

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

    ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    حوكمی دووباره وچهند باره ئهنجامدانهوهی حهج

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكوڵینهوهی زانستی وفهتوادان كرا :

    پرسیار : ئایا بۆ ئهو كهسهی ئارهزووی ههبێت و ناڕهحهت وگران نهبێت لهسهری كارێكی باشه كه ههموو ساڵێك حهج بكات، یان باشتر وایه كه سێ ساڵ جارێك یان دوو ساڵ جارێك ئهنجامی بدات ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    خوای گهوره حهجی لهسهر ههموو كهسێكی باڵغی بهتوانا فهرز كردووه، كه لهتهمنیدا یهكجار ئهنجامی بدات، لهوه زیاتر كارێكی سوننهت و خۆبهخش دادهنرێت كه مرۆڤی باوهڕدار بهو هۆیهوه زیاتر خۆی لهخوای گهوره نزیك دهكاتهوه، ئهو حهجهشی به سوننهت وخۆبهخشانه دادهنرێت به ژمارهیهك دیاری نهكراوه، دووباره و چهند جاره كردنهوهی بهنده به توانا و بار وگوزهران وتهندروستی ئهو كهسه وحاڵی خزم و كهسه ههژارهكانی دهوروبهریهوه، ههروهها بهنده به بهرژهوهندی گشتی ئومهتی ئیسلام ویارمهتیدانیان به نهفس وماڵی خۆی، ههروهها بهنده به پله وپایهی ئهوكهسه لهناو موسڵمانان وسود وقازانجی بۆیان، له حاڵهتی ئاماده بوون و سهفهری بۆ حهج و غهیری حهجیش، جا لهبهر ئهوه ههموو كهس دهبێت تهماشای خۆی بكات، بزانێت ئایا سوودی ئومهتی ئسلام و موسڵمانان له كوێدایه ئهوه ئهنجام بدات، ئهگهر سوود وقازانج وبهرهژهوهندی گشتی موسڵمانان لهوهدا بوو، وه وا پیویستی دهكرد كه سهفهری حهج بكات، ئهوه باش وایه حهجی سوننهت وخۆبهخشانه بكات، خۆ ئهگهر وا پێویستی دهكرد كه ئهو پاره وپوڵهی كه دایناوه حهجێكی تری پێ بیدات به ههژاران ونهدارانی ووڵاتهكهی لهم حاڵهتهدا واباشه حهجهكهی نهكات وبهدهم خهڵكه ههژارهكهوه بێت، بهو مانایهی دهبێت بهرژهوهندی گشتی ئومهتی ئیسلام ڕهچاو بكرێت لهو حاڵهتهدا و پێش بخرێت بهسهر ههموو بهرژهوهندیهكانی تردا ....

    خوای گهورهش پشت وپهنای ههمووان بێت ...

    سهرچاوه : فهتواكانی لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆڵێنهوهی زانستی و فهتوادان بهرگی 14/ لاپهره 11 .