ڕۆژوو شكاندنی فه‌رز و سونه‌ت له‌به‌ر خوێندن وطه‌له‌بی عیلم
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ڕۆژوو شكاندنی فه‌رز و سونه‌ت له‌به‌ر خوێندن وطه‌له‌بی عیلم
< كوردي >
شێخ عبد الكریم عبد الله الخضیر
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
الفطر من أجل طلب العلم في الفرض والنفل
< كردي >
عبد الكریم عبد الله الخضیر
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ڕۆژوو شكاندنی فه‌رز و سونه‌ت له‌به‌ر خوێندن وطه‌له‌بی عیلم
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد الكریم كوڕی عبد الله الخضیر كراوه :
پرسیار : ئه‌گه‌ر هاتوو خوێندكارێك به‌ڕۆژوو بوو، له‌كاتی خوێندن و سه‌عی كردن وهه‌وڵ وتێكۆشانیدا ته‌مه‌ڵی و لاوازی وماندووی ڕووی تێكرد، وه نه‌یتوانی چوست وچالاك بێت بۆ خوێندن و( طه‌له‌بی عیلم ) وناچار بوو ڕۆژووه‌كه‌ی شكاند، ئایا جگه گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی شكاندوونی هیچی تری له‌سه‌ره ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌و ڕۆژووه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ی شكاندوێتی یان ئه‌وه‌تانێ ڕۆژووی سوننه‌ت بووه، یان ڕۆژووی فه‌رز بووه، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووی فه‌رز بوو، له هیچ حاڵه‌تێكدا بۆی نیه ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت كه نه‌توانێت ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو بكات، وترسی ئه‌وه‌شی هه‌بێت ئه‌گه‌ر ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو بكات له‌ناو بچێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا وله‌به‌ر ئه‌و هۆكاره دروسته ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووی سوننه‌ت بوو، ئه‌و كاته به‌راووردێك ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌و دوو عیباده‌ته‌دا ( مه‌به‌ست پێی عیباده‌تی ڕۆژوو گرتنه‌كه و عیباده‌تی خوێندن و طه‌له‌بی عیلیمهكه ) بێگومان عباده‌تی خوێندن و طه‌له‌بی عیلم له ته‌واوی عیباده‌ته سوننه‌ته‌كان باشتر و خێرتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوود و قازانجی خوێندن وطه‌له‌بی عیلم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند لایه‌ك و بۆ كۆمه‌ڵگه به گشتی ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆژوو و نوێژی سوننه‌ت یان غه‌یری ڕۆژوو و نوێژیش، كه سوود وقازانجهكهی كورتههڵهێنراوه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌و كار و عیباده‌ته هه‌ڵده‌سێت،،، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه ئایا ئه‌گه‌ر خوێندكار ڕۆژوویه‌كی سونه‌تی شكاند، ده‌بێت ڕۆژووه‌كه‌ی قه‌زا بكاته‌وه وبیگرێته‌وه ؟ چونكه كه‌سی پرسیاركه‌ر ده‌ڵێت : ئایا غه‌یری قه‌زا كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی شكاندونی هیچ شتێكی تری له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : سه‌باره‌ت به ڕۆژووه فه‌رزه‌كان ده‌بێت هه‌ر بیانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك ووتمان دروست نییه له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی و لاواز بوونی ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، چونكه فه‌رز دروست نییه هیچ شتێكی تر خه‌له‌لی تێ بخات له حاڵێكدا نه‌بێت نه‌یتوانی ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو بكات، خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژووی سوننه‌تیش بوو، ئه‌وه زانایان ڕاكانیان جیاوازه، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ده‌ست ئهنقهصد ڕۆژووه سوننه‌ته‌كه‌ی ده‌شكێنێت، هه‌ندێك له‌و زانایانه پێیان وایه ده‌بێت ڕۆژووی سوننه‌تیش ئه‌گه‌ر شكێنرا ده‌بێت بگیررێتهوه، وه هه‌ندێكی تریان وای ده‌بینن ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕۆژووی سوننه‌تی گرتووه، ته‌طوع و خۆبه‌خشی كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ش ته‌طوع و خۆبه‌ش بێت خاوه‌نی نه‌فسی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر وویستی ده‌یگرێته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌یشی وویست ئه‌وا ده‌توانێت نه‌یگرێته‌وه ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : گۆڤاری ( الدعوة ) ژماره ( 2467 ) ساڵی 1436 كۆچی