حوكمی شه‌رعی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی شه‌رعی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
الحكم الشرعي لأخذ القروض من البنوك الدولية
< كردي >
فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی شه‌رعی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا حوكمی شه‌رعی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت وه‌ری بگرێت له بانكه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
گومانی تێدا نیه كه قه‌رز وه‌رگرتن له سندوقی ته‌ختی نێوده‌وڵه‌تی، یان هه‌ر بانكێكی ئه‌هلی تری نێو ده‌وڵه‌تی بێت، به سوود و ڕیباوه ده‌بێت، واتا : ئه‌و بانكه نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی كه قه‌رزه‌كه ده‌دات به‌و ووڵاته‌ی كه داوای قه‌رزی كردووه، به خێر و حه‌سه‌نات پێی نادات، به شێوه‌یه‌ك كه سوود و ڕیبای نه‌خه‌نه سه‌ر، كه‌واته هه‌موو لایه‌ك دڵنیایه ئێستا هه‌ر حكومه‌تێك له بانكی ته‌ختی نێو ده‌وڵه‌تی یان هه‌ر بانكێكی تر قه‌رز وه‌ربگرێت، مانگانه و ساڵانه زیاده و سوود و ڕیبای ده‌چێته سه‌ر، پێغه‌مبه‌ری خودایش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : { كل قرض جر نفعا فهو ربا } [ رواه الإمام احمد ]، واتا : هه‌ر قه‌رزێك سود و زیاده به‌دوای خۆیدا بهێنێت، ئه‌وا ئه‌و زیاده وه‌رگرتنه ڕیبایه، ئه‌م فه‌رموده‌یه و چه‌ندان فه‌رمووده‌ی تریش به‌م مانایه، وایان له زانایانی شه‌رع زان كردووه، بیكه‌ن به قاعیده وبنه‌مایه‌كی شه‌رعی له‌م بواره‌دا .
دیاره سوود و ڕیبا خواردنیش له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا یه‌كێكه له گوناهو وتاوانه گه‌وره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌سه‌ره، خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه سوود وڕیبا ده‌خۆن فه‌رموویه‌تی: ﴿ يَمحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰاْ وَيُربِي ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ ﴾ [ البقرة : 276 ] .
واتا : خوا، سو‌و، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓاْ إِن كُنتُم مُّؤمِنِينَ * فَإِن لَّم تَفعَلُواْ فَأذَنُواْ بِحَرب مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِن تُبتُم فَلَكُم رُءُوسُ أَموَٰلِكُم لَا تَظلِمُونَ وَلَا تُظلَمُونَ ﴾ [ البقرة : 278، 279 ] .
واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سو‌و بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن * خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سو‌و خۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قه‌رزاره‌کان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت .
له‌فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایشدا زۆر به‌توندی هه‌ڕه‌شه له سوود و ڕیبا خۆران كراوه، ئه‌وه‌تا له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :{ لعن الله آكل الربا وموكله وشاهده وكاتبه وهم سوا‌ء } [ رواه البخاري] واتا : نه‌فرینی خوا له‌كه‌سی ڕیبا خۆر‌و ئه‌و كه‌سه‌شی ڕیباكه‌ی بۆ ده‌خۆرێت – واتا : ڕیباكه ده‌دات – له‌و كه‌سه‌شی شاهیدی گرێبه‌ستی نێوانیانه، له‌و كه‌سه‌شی گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ ده‌نوسێت .
هه‌روه‌ها سوود وڕیبا خواردن یه‌كێكه له‌و گوناهانه‌ی كه به گوناهه له‌ناوبه‌ره‌كان ناو ده‌برێن وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه : عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: {اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ؟ قَالَ: الشِّرْكُ بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ} [ رواه البخاري ومسلم ] .
واتا : ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : دوور بكه‌ونه‌وه له گوناهه له‌ناو به‌ره‌كان، هاوه‌ڵان ووتیان : ئه‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و گوناهانه كامانه‌ن ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره، و جادووكردن، وكوشتنی كه‌سی بێ‌تاوان كه خوای گه‌وره كوشتنی حه‌رام كردبێت به هه‌ق ومافێك نه‌بێت، و خواردنی سوود وڕیبا، وخواردنی ماڵی هه‌تیوان، وپشتهه‌ڵكردن له ڕۆژی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان، ووه تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئافره‌تانی داوێن پاك .
كه‌واته سوود و ڕیبا خواردن و وازنه‌هێنان لێی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، خوای گه‌وره په‌نامان بدات .
له ڕووی سیاسه‌تی شه‌رعیشه‌وه وه‌ك هه‌ندێك به به‌ڵگه ده‌یهێننه‌وه كه گوایه ئه‌وه‌ی بۆ پێشه‌وا و وه‌لی ئه‌مری موسڵمانان دروسته بۆ تاكی خه‌ڵكی دروست نیه، بۆیه ده‌ڵێن گوایه ڕیبایه‌ك كه حكومه‌ت وه‌ری بگرێت ناچێته چوار چێوه‌ی ئه‌و نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه‌وه، به‌ڵام به‌و كه‌سانه ده‌ڵێین له ڕووی سیاسه‌تی شه‌رعیشه‌وه هه‌ر حه‌رامه چونكه كۆڵه‌كه‌یه‌كی زۆر گرنگی سیاسه‌تی شه‌رعی له‌سه‌ر ( تحقیق المصلحة العامة ) دامه‌زراوه، واتا : وه‌لی ئه‌مر و پێشه‌وای موسڵمانان ده‌بێت ته‌صه‌روفاته‌كانی به میزانی یه‌كه‌م : شه‌رع و دووه‌میش: به میزانی به‌ده‌ستهێنان و ته‌حقیق كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت، وه‌ك له پێناسه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی به مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی كه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه زانایان ووتویانه : السیاسة الشرعیة : كل ما صدر عن أولي الأمر، من أحكام وإجراءات، منوطة بالمصلحة ، فيما لم يرد بشأنه دليل خاصّ ، متعيّن ، دون مخالفة للشريعة .
جا من ده‌پرسم ئایا ته‌حقیقی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوه‌ڵاتیانی كوردستان له كوێدایه كه بیكه‌یت به ژێر قه‌رزێكی ( پڕوكێنه‌ره‌وه ) كه نه‌وه‌كانی داهاتویشمان له‌ژێری ده‌رنه‌چن ؟؟؟
سه‌ڕه ڕای ئه‌وه‌ی به به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سوود و ڕیبایه‌ی كه له سه‌رده‌می زێرینی هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌بووه و خوای گه‌وره وپیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به ده‌قی ڕۆشنی شه‌رعی حه‌رامیان كردووه، ئه‌م قه‌رز وه‌رگرتنه نیو ده‌وڵتیه جیاوازه، به‌ڵام له كۆتاییه‌وه هه‌روای لێ دێت قه‌رزێكی جه‌ماعیه و حكومه‌ت به نوینه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ده‌یكات و سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی دانه‌وه‌یه‌تی به سوود و زیاده‌یه‌كی زۆره‌وه كه كۆیلایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی لێده‌كه‌ویته‌وه له‌به‌رامبه‌ر زلهێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا ...
ده‌بێت زانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه زۆر مه‌ترسیداره‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌ویت بینێت ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بكه‌نه‌وه، و خه‌ڵكی هۆشیار بكه‌نه‌وه له مه‌ترسی ئه‌م قه‌رزه نێوده‌وڵتیانه، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به فعلی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نا و قه‌رزی له‌یه‌كێك له بانكه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كرد له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری كوردستان و پێده‌چێت وه‌ك شاره‌زایانی ئه‌و بواره ده‌ڵێن : خاك و سه‌رمایه سروشتیه‌كانی كوردستان وه‌ك بیره نه‌وته‌كانی ببن به موڵكی ئه‌و بانكانه ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه ..
له‌خوای گه‌وره داواكارین كه به‌رپرسان هۆشیار بكاته‌وه له‌م مه‌ترسیه و هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه نه‌نێن .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..