×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست وسێهه‌م: له‌ باره‌ی به‌خشینه‌وه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای به‌خشین وبه‌ڵگه‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خشین، بابه‌تی سێهه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ به‌خشین.

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی بیست وسێههم: بهخشین

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الثالث والعشرون: الهبة والعطية

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    بهخشین

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی له بارهی بهخشینهوه سێ بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : مانای بهخشین و بهڵگهكانی، بابهتی دووهم : مهرجهكانی بهخشین، بابهتی سێههم : ههندێك حوكمی پهیوهست به بهخشین .

    بابهتی یهكهم : مانای بهخشین و بهڵگهكانی :

    1- مانای بهخشین : بريتيه له بهخشینی ماڵێكی دیاریكراو یان ههر شتێكی تر له لایهن كهسێكی ههڵسوكهوت دروستهوه له ژیانی خۆیدا به كهسێكی تر, بهبێ بهرامبهر .

    2- حوكمی بهخشین وبهڵگهكانی : ماڵ بهخشین كارێكی موستهحهب وچاكه، ئهگهر هاتوو مهبهست لێی ڕهزامهندی خوای گهوره بێت، وهك بهخشینی ماڵ به كهسێكی خواناس، یان بهكهسێكی ههژار و نهدار، یان بهخشینی به خزم وكهسوكار بۆ بههێزكردنی پهیوهندی خزمایهتی نێوانیان، بهڵگهش لهسهر ئهمه، ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } تهادوا تحابوا { ([1]) , واتا : دیاری ببهن بۆ یهكتری خۆشهویست دهبن لای یهكتری .

    هــهروهها عائیشـــهی دایكی باوهڕداران ( خـــوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتــهوه ودهڵێت : } كان النبي ( صلی الله علیه وسلم ) يقبل الهدية و يثيب عليها { ([2]) , واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دیاری وهردهگرت و پاداشتی ئهو كهسهشی دهدایهوه كه دیاریهكهی بۆ هێناوه .

    لهگهڵ ئهوهدا دهبێت ئهوه بزانین كه دیاری بردن ئهگهر مهبهست لێی ڕیایی و ڕوپامایی و ناوبانگ دروست كردن بێت كارێكی نهشیاو نهخوازراوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا .

    بابهتی دووهم : مهرجهكانی بهخشین :

    بهخشین چهند مهرجێكی تایبهتی خۆی ههیه، ئهوانیش بریتین له : -

    1- دهبێت كهسێك ببهخشێت كه ههڵسوكهوت و كار وكردهوهی دروست بێت، ئهویش بهوهی كه كهسێكی ئازاد وژیری و باڵغی ڕهشید بێت .

    2- دهبێت ئهو كهسهی كه ماڵێك یان شتێك دهبهخشێت به ئارهزووی خۆی بێت، وهیچ جۆره زۆرلێكردنێكی تێدا نهبێت، چونكه ماڵ بهخشین به زۆر دروست نیه .

    3- دهبێت ئهو ماڵهی یان ئهو شتهی كه دهبهخشرێت، كڕین و فرۆشتنیشی دروست بێت، چونكه ئهو شتهی كه كڕین وفرۆشتنی دروست نهبێت بهخشینیشی دروست نیه، وهك بهراز و مهی و شهراب و هاوشێوهكانیان .

    4- دهبێت ئهو كهسهی كه ماڵهكهی یان شتهكهی پێ دهبهخشرێت، ئهو بهخشینه قبوڵ بكات و پێی ڕازی بێت، چونكه بهخشین گرێبهستی به موڵك كردنه، ئهو گرێبهستهش پێویستی به پێدان و قبوڵ كردنه .

    5- دهبێت بهخشین بۆ ههمیشهیی بێت، بۆیه دروست نیه بهخشین بۆ كاتێكی دیاریكراو بێت، بۆ نمونه كهسێك به كهسێكی تر بڵێت : ئهم شتهم بۆ ماوهی مانگێك یان ساڵیك پێ بهخشیت، چونكه وهك ئاماژهمان پێدا، بهخشین گرێبهستی به موڵك كردنه، به موڵك كردنیش به شێوهی كاتی نابێت و دهبێت به ههمیشهیی بێت .

    بۆیه ئەگەر كەسێك ماڵێك ببەخشێت بە كەسێك تا ماوە لە ژیاندا ئەوە ئەو بەخشراوە دەبێت موڵكى پێ بەخشراوەكە و بە مردنیشى بەخشراوەكە ناگەرێتەوە بۆ بەخشەرەكە، بەڵكو بۆ میراتگرانى پێ بەخشراوەكە دەبێـت، هەروەها ئەگەر شتێكى بەخشی بە كەسێكى وتى: هەر كەسمان پێشتر مردین بەخشراوەكە بۆ زیندوەكەمان بێت ئەمەش هەر بەخشینەكە دەبێت موڵكى پێ بەخشراوەكە و دواى مردنیشى بۆ میراتگرانیەتى و ناگەڕێتهوه بۆ بەخشەرەكەى.

    لهم بارهیهشهوه ئهم فهرموودهیه هاتووه : } عَنْ جَابِرٍ رضى الله عنه قَالَ قَضَى النَّبِىُّ ( صلی الله علیه وسلم ) بِالْعُمْرَى أَنَّهَا لِمَنْ وُهِبَتْ لَهُ { ([3] واتا : جابیرى كوری عەبدوڵڵا ( رەزاى خوایان لێ بێت ) دەڵێت : پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) له بارهی كهسێكهوه كه ووتبووی : فڵان شتت پێ دهبهخشم تا ئهو كاتهی له ژیاندام - واتا : پاش مردنم دهبێت بیگهڕێنیتهوه بۆ مناڵهكانم – بڕیاری دا كه ئهو شته بۆ ئهو كهسه بێت كه پێی بهخشراوه، و نهیگهڕێنێتهوه بۆ مناڵ و میراتگرهكانی .

    بهڵام كۆمەڵێك لە زانایانی وەك زوهرى و ئیمام مالیك و ئەبو ثهور و داودى زاهیرى و رایەكى ئیمام ئەحمەد كە ئیبن تەیمییە لاى پەسندە، دەڵێن ئەم مەرجەى بەخشەرەكە دایناوە دروستەو كارى پێدەكرێت.

    لەبەرانبەردا زانایانى شافیعى و حەنەفى و ئیمام ئەحمەد -كە ئەم راى مەشهورە لە ئیمام ئەحمەدەوە: دەڵێن ئەم مەرجانە بەتاڵە" ماڵە بەخشراوەكە دەبێـتە موڵكى پێ بەخشراوەكە.

    6- دهبێت بهخشین له بهرامبهر شتێكدا نهبێت، و بریتی له بهرامبهردا وهرنهگیرێت، لهبهر ئهوه خۆبهخشانهیه، وهك كڕین وفرۆشتن نیه له بهرامبهر شتێكی تردا بدرێت .

    بابهتی سێههم : ههندێك حوكمی پهیوهست به بهخشین :

    بهخشینی ماڵ، یان ههر شتێكی تر چهند حوكمێكی تایبهتیان ههیه، ئێمه ئاماژه به گرنگترینیان ئهكهین :-

    1- ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی كه شتهكهی پێ بهخشراوه به مۆڵهتی كهسی بهخشنده ماڵهكهی وهرگرت، ئهوا بهخشینهكه بهخشینێكی تهواوه، و كهسی بهخششهر بۆی نیه له بهخشینهكهی پهشیمان بێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : } العائد في هبته كالكلب يقئ ثم يعود في قيئه { ([4]) , واتا : ئهو كهسهی له بهخشینهكهی پهشیمان دهبێتهوه، وهك ئهو سهگه وایه كه دهڕشێتهوه و پاشان دهگهڕێتهوه بۆ ڕشانهوهكهی .

    مهگهر ئهو كهسهی كه ماڵهكه دهبهخشێت باوكی ئهو كهسه بێت كه شتهكهی پێ دهبهخشێت، چونكه باوك دهتوانێت پهشیمان بێتهوه لهو شتهی كه دهیبهخشێت به كوڕهكهی، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، ودهڵێت پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } لا يحل للرجل أن يعطي العطية فيرجع فيها، إلا الوالد فيما يعطي ولده { ([5]) , واتا : دروست نيه بۆ هیچ كهسێك كه شتێك ببهخشێت و پاشان پهشیمان ببێتهوه لێی، بۆ باوك نهبێت ئهگهر شتێكی بهخشی به كوڕهكهی – واتا : باوك بۆی ههیه پهشیمان بێتهوه لهو شتهی كه بهخشیویهتی به كوڕهكهی - .

    2- واجبه باوك جیاوازی نهكات له نێوان مناڵهكانیدا كاتێك شتێكیان پێ دهبهخشێت، ئهگهر هاتوو جیاوازی كردو شتێكی بهخشی بهیهكێكیان و نهیدا بهوانی تر بهبێ ئهوهی ئهوانهی پێیان نهدراوه ڕازی بن، ئهوا ئهو بهخشینه ڕاست ودروست نیه، بهڵام ئهگهر هاتوو ڕازی بوون ئهوا بهخشینهكه دروسته، ئهویش به بهڵگهی ئهم فهرموودهیهی : } عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ أَنَّ أَبَاهُ تصدق عليه ببعض ماله, فقال له النبي ( صلی الله علیه وسلم ) « أَكُلَّ وَلَدِكَ أعطيتَ مِثْلَه », قَالَ لاَ, قَالَ : فاتقوا الله, واعدلوا بين أولادكم ) وفي رواية ( لا تشهدني على جور ) { ([6]) .

    نوعمانی كوڕی بهشیر ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت، باوكی ههندێك ماڵی پێ بهخشی، پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : ئایا ئهمهت بهخشیوه به ههموو مناڵهكانت ؟ ئهویش له وهڵامدا ووتی : نهخێر، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرمووهوه : لهخوا بترسه، ودادپهروهربه له نێوان مناڵهكانتدا، له ڕیوایهتیكی تردا هاتووه كه پێی فهرموو : من مهكه به شاهید لهسهر زوڵم وستهم .

    3- ئهگهر هاتوو باوك لهكاتی سهرهمهرگیدا فهزڵی ههندێك له مناڵهكانی دا بهسهر ههندێكی تریاندا، یان ههندێكیانی تایبهت كرد به بهخشینی شتێك و ئهوانی تری لێ مهحروم كرد، ئهوه دروست نیه، مهگهر كاتێك نهبێت میراتگرهكانی تر ڕازی بن لهسهر ئهو كاره .

    4- دروسته بهخشین گرێبدرێت به ڕوودانی شتێكی ترهوه، وهك ئهوهی كهسێك بڵێت ئهگهر فڵان كهس له سهفهر گهڕایهوه، یان ئهگهر باران باری فڵان شتت پێ دهبهخشم .

    5- دروسته كهسێك قهرزی لای كهسێك بێت، بڵێت ئهو قهرزهی هی منه ولهسهر تۆیه پێم بهخشیت، ئهمهش به پاك بوونهوهی ئهستۆی ئهو كهسه دادهنرێت لهو قهرزهی لهسهری بووه .

    6- نابێت دیاری و بهخشین ههرچهند كهمیش بێت ڕهد بكرێتهوه و وهنهگیرێت لهو كهسهی دهیبهخشێت، وه سوننهته له بهرامبهریشدا مرۆڤ پاداشتی ئهو كهسه بداتهوه كه ماڵێك یان شتێكی پێ دهبهخشێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێشتر ئاماژهمان پێدا كه عائیشـــهی دایكی باوهڕداران ( خـــوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتــهوه ودهڵێت : } كان النبي ( صلی الله علیه وسلم ) يقبل الهدية و يثيب عليها { ([7]) , واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دیاری وهردهگرت و پاداشتی ئهو كهسهشی دهدایهوه كه دیاریهكهی بۆ هێناوه .

    له كۆتاییهوه دهبێت ئهوه بزانین بهخشین له ماڵ وسامان كهم ناكاتهوه وزیادی دهكات، وهك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } ما نقصت صدقه من مال { واتا : ماڵ بهخشین و صهدهقه كردن له ماڵ كهم ناكاتهوه .

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین بهرهكهت بخاته نێو ماڵی ئهو كهسانهی كه له پێناو ڕهزامهندی خوای گهورهدا ماڵو سامانیان دهبهخشن به ههژاران ونهداران وخاوهن پێداویستیهكان] وهرگێڕ .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بهیههقی ڕیوایهتی كردووه، (6/169)، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، بڕوانه : پهرتوكی الإرواء فهرموودهی ژماره (1601).

    ([2]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2585) ڕیوایهتی كردووه .

    ([3]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2625) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1625) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([4]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2622) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1630) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (3522)، وه تیرموذی به فهرموودهی ژماره (1299)، وه تیرموذی ووتویهتی : ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی حهسهن و صهحیحه، وه ئیبن ماجه بهفهرموودهی ژماره (2377) ڕیوایهتیان كردووه، وه شێخ ئهلبانی ئهم فهرموودهیهی به فهرموودهیهكی صهحیح داناوه، بڕوانه پهرتووكی : الإرواء : فهرموودهی ژماره (1624).

    ([6]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2586) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1623) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([7]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2585) ڕیوایهتی كردووه .