كه‌مترین ڕكاتی نوێژی وویتر ؟
پۆڵێنه‌كان
- شه‌و نوێژ << نوێژی سوونه‌ت << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
كه‌مترین ڕكاتی نوێژی وویتر ؟
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
أقل الوتر ركعة
< كردي >
فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
كه‌مترین ڕكاتی نوێژی وویتر ؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا كه‌مترین ڕكاتی نوێژی وویتر چه‌ند ڕكاته ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
جمهوری زانایان له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر و شوێنكه‌وتوانی ئه‌وان ( خوایان لێ ڕازی بێت ) له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه كه‌مترین ڕكاتی نوێژی وویتر یه‌ك ڕكاته، ئه‌مه‌ش له هه‌ریه‌ك له عوسمانی كوڕی عه‌فان و سه‌عدی كوری ئه‌بی وه‌قاص و زه‌یدی كوڕی ثابت و عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر و عه‌بدوڵای كوڕی زوبه‌یر وئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری و عائیشه و موعاویه وموعاذی كوڕی جه‌به‌ل ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌ت كراوه، له‌پاش ئه‌وانیش سه‌عیدی كوڕی موسه‌یب و عه‌طاء و ئیمامی مالیك و ئه‌وزاعی وئیمامی شافعی و ئیسحاقی ڕاهه‌وی و ئه‌بو ثه‌وریش وای بۆ ده‌چن كه كه‌مترین نوێژی ووتر یه‌ك ڕكاته، به‌لام باشتر وایه سه‌ره‌تا دوو ركات نوێژ بكات و سه‌لام بداته‌وه‌و پاشان یه‌ك ڕكاته نوێژه وویتره‌كه بكات .
ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ڕایه‌كی جیاواز له‌م ڕایه‌ی هه‌ی و پێی وایه كه‌مترین نوێژی وویتر سێ ڕكاته، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر سێ ڕكاته‌كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه، وه‌ك نوێژی مه‌غریب ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئیمامی مالیك له رایه‌كی تری‌دا ده‌لێت : نوێژی وویتر سێ ڕكاته، به‌ڵام ده‌بێت به جیا بیانكات، واتا : دوو ڕكات بكات و سه‌لام بداته‌وه و پاشان یه‌ك ڕكات بكات، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه سێ ڕكات نوێژی وویتراین ئه‌نجام داوه هه‌ره‌یك له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عه‌لی كوڕی ئه‌بوطالب و ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب وئه‌نه‌شی كوڕی مالیك وعه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود وعه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس وئه‌بو ئومامه وعومه‌ری كوڕی عبد العزیز وته‌واوی ئه‌هلی ڕه‌ئی بووون .
سوفیانی ثه‌وریش ووتویه‌تی : نوێژی وویتر دروست نیه كه كه‌متر له سێ ڕكات بێت یان ده‌بێت زیاتر بكات ..
له كۆتاییه‌وه ده‌ڵێین جیاوازی نێوان جمهوری زانایان و غه‌یری ئه‌وان جیاوازیه‌كی له‌فظی یه وته‌نها له ناونانی نوێژه‌كه‌دایه، ئه‌گیان ئه‌وانه‌شی ده‌ڵین : كه نوێژی وویتر یه‌ك ڕكاته پێیان وایه باشتر وایه سه‌ره‌تا دوو ڕكات نوێژ بكات و پاش ئه‌وه یه‌ك ڕكات نوێژی وویتر بكات، به‌ڵام غه‌یر جمهور ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌ر سی ڕكاته‌كه به‌ناو ونیه‌تی وویتره‌وه ئه‌نجام بدات ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...