×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " ئایا كه‌سێك ته‌حیاتی یه‌كه‌م نه‌خوێنێت له‌ نوێژدا نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ؟

    حوكمی خوێندنی تهحیاتی یهكهم له نوێژدا

    < كوردي >

    دهستهی بهشی زمانی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    —™

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    حكم قراءة التشهد الأول في الصلاة

    < كردي >

    فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    —™

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    حوكمی خوێندنی تهحیاتی یهكهم له نوێژدا

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

    پرسیار : ئایا كهسێك تهحیاتی یهكهم نهخوێنێت له نوێژدا نوێژهكهی بهتاڵ دهبێتهوه ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    جمهوری زانایان وفوقههای ئیسلام لهسهر ئهو ڕایهن كه خوێندنی تهحیاتی یهكهم له نوێژدا سوننهته و واجب نیه، ئهمهش ڕای ههریهك له ئیمامی مالیك و ثهوری و ئیمامی ئهوزاعی وئیمامی ئهبو حهنیفه و ئیمامی شافعی و زۆرێكی تر له زانایانه، ( ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ) ..

    بهڵام ههر یهك له ئیمامی ئهحمهد و لهیث وئهبو ثهور و ئیسحاق وداود پێیان وایه خوێندنی تهحیاتی یهكهم له نوێژدا واجبه، تهنانهت ئیمامی ئهحمهد ووتویهتی : نهخوێندنی تهحیاتی یهكهم به دهست ئهنقهصد و به عهمدهن نوێژی پێ بهتاڵ دهبێتهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو به سههو و به ههڵه بوو، ئهوا تهنها پێویستی به سوژده بردنی سههو ههیه، ولهم كاتهدا نوێژهكهی پێ بهتاڵ نابێتهوه ،،

    خوای گهورهش زاناتره ..