ئیمان هێنان به‌قه‌زا و قه‌ده‌ر
﴿ الإيمان بالقدر ﴾
ئاماده‌كردنی: عبد الله سابیر گه‌رمیانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌ز
إعداد:
عبد الله صابر أحمد كرمياني
مراجعة: بشتيوان
صابر عزيز
ئیمان
هێنان به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
پێناسه‌ی قه‌ده‌ر:
بریتیه له عیلمی خوای گه‌وره به‌شته‌كان و
نوسینیان پێش ئه‌وه‌ی ببن، له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ی كه‌هه‌ن...ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره به
عیلمی خۆی و قودره‌ت و مه‌شیئه‌تی خۆی دایناوه. خوای گهورهدهفهرموێت: {
إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } (القمر/٤٩) .
واته: بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و
نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { اللَّهُ يَعْلَمُ مَا
تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَى وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ وَكُلُّ
شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ } (الرعد/٨) .
واته: هه‌موو شتێك لای خوا بهئهندازهیه.
پله‌كانی قه‌ده‌ر :
یه‌كه‌م:
ئیمان هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره عیلمی به‌هه‌موو شتێك هه‌یه به‌داهاتوو و
ڕابردوو ، چ ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كرداره‌كانی خۆی هه‌یه چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی
به‌كرداری به‌نده‌كان هه‌یه، وه‌به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه فه‌رموده‌ی خوای
گه‌وره‌یه:{ وَٱللَّهُ بِڪُلِّ شَىۡءٍ عَلِيمٌ۬ }
(البقرة /282) .
واته: خوای گه‌وره به هه‌موو شتێک زانایه.
دوه‌م:
ئیمان هێنان به‌وه‌ی هه‌رچی رووی داوه‌و ڕووو ده‌دات خوای گه‌وره هه‌موو له‌كتێبێكدا
نووسیوه به‌ناوی (لوح المحفوظ) ئه‌مه‌ش (٥٠) هه‌زار ساڵ پێش دروست بوونی بوونه‌وه‌ر
(الكون)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَكُلُّ
شَىۡءٍ۬ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ ٭ وَكُلُّ صَغِيرٍ۬ وَكَبِيرٍ۬
مُّسۡتَطَرٌ }
(القمر / ٥٢و٥٣ ).
واته: هه‌رچی
کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته‌چاودێره‌کان
تۆمارکراوه،وه هه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له‌کارو
کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه .
وهپێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:((
إن أول ما خلق الله القلم، فقال له: اكتب. قال: ما أكتب؟ قال: اكتب ما هو كائن إلى
يوم القيامة)). ابو داود ریوایه‌تی كردوهبهژماره:
٤٧٠٠ .
وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { أَلَمْ
تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّ ذَلِكَ فِي
كِتَابٍ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ } (الحج/٧٠) .
واته: نه‌تزانیوه كه‌وا خوای گه‌وره هه‌موو
شتێك له‌ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت و عیلمی پێ ی هه‌یه. هه‌ر هه‌مووی له(لوح
المحفوظ) نووسراوه، ئه‌مه‌ش له‌لای خودا ئاسانه.
سێهه‌م: ئیمان
هێنان به‌وه‌ی هه‌رچی روو ئه‌دات له‌بوونه‌وه‌ردا هه‌موو له‌ژێر مه‌شیئه‌تی خوای
گه‌وره‌و قه‌ده‌ری دایه، له‌دروست كردوون وجوولهو مردن و ژیان و............هتد
. به‌ئیزنی ئه‌وه، ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌و له‌سه‌ر شتێك نه‌بی روو ناداتن خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: { وَإِلَيۡهِ يُرۡجَعُ ٱلۡأَمۡرُ كُلُّهُ } ( هود:١٢ ٣).
واته: هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و
زاته‌ده‌گه‌ڕێته‌وه .
وه‌ده‌فه‌رموێت: { ڪَذَٲلِكِ ٱللَّهُ يَخۡلُقُ
مَا يَشَآءُۚ } ( آل عمران/47) .
واته: به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌وه دروست
ده‌كات كه‌ویستی له‌سه‌ره .
وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَٱللَّهُ يَهۡدِى مَن
يَشَآءُ } (البقرة /٢١٣) .
واته: خودا ئه‌و كوسه هیدایه‌ت ئه‌دات كه خۆی
ویستی له‌سه‌ره .
وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَيَفۡعَلُ
ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ } (ابراهیم: ٣٧) .
واته: ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیهوێێت هه‌ر ئهوهپێش
دێت و ده‌کرێت.. وه‌چه‌ندان ئایه‌تی تر .
چواره‌م: ئیمان
هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره هه‌موو بوونه‌وه‌ری دروست كردوه، به‌زاتیان و
سیفاتیان و به‌جووله‌یان و به‌كرداریان (بذاتهم وصفاتهم وافعالهم ) .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { ٱللَّهُ
خَـٰلِقُ ڪُلِّ شَىۡءٍ۬ۖ } (الزمر: ٦٢) .
واته: خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : { وَٱللَّهُ
خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ} (الصافات: ٩٦) .
واته: خوا ئێوه‌ی دروست كردووه‌وه‌كرداره‌كانیشتان
.
به‌ڵام ئێمه كه به‌م شێوه وه‌سفی قه‌ده‌ر ده‌كه‌ین
، ئه‌وه‌مانای ئه‌و نی یه كه به‌نده هه‌موو شتێك به‌زۆر به‌سه‌ری ده‌سه‌پێندرێت
، نه‌خێر به‌ڵكو خوای گه‌وره له مه‌سه‌له‌ی خواپه‌رستی
و سه‌رپێچی دا ، ڕێگه‌ی داوه به‌به‌نده كه خۆی به‌ویستی خۆی هه‌ڵی بژێرێت ،
خوای گه‌وره‌خۆی و كرده‌وه‌كانیشی دروست كردووه به‌ڵام ، به‌نده خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت،
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌مه ده‌فه‌رموێت { فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن
شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ } (الكهف/٢٩) .
واته: جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :{ إِنَّا
هَدَيۡنَـٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرً۬ا وَإِمَّا كَفُورًا } (الانسان /٣) .
واته: به‌ڕاستی
ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به‌ئازادی ده‌توانێت ببێتهکهسایهتیهکی
ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.
به‌ڵام مه‌شیئه‌تی به‌نده‌ش هه‌ر ده‌چێته ژێر
ئیزن و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره، چونكه خودا ویستی هه‌بووه كه‌به‌نده له‌مه‌سه‌له‌ی
كوفر‌و ئیماندا ویستی هه‌بێ وه‌ك ده‌فه‌رموێ: { وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن
يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَـٰلَمِينَ } (التكویر:٢٩) .
واته: ویستی ئێوه‌ش نایهتهدێتهدی مه‌گه‌ر
کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گهورهسهربهرستی
لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئهوهپێش دێت که‌ویستی خوای له‌سه‌ره‌و
توانای تێگه‌یشتنمان له‌نهێنی و شاراوه‌کان زۆر سنوورداره).
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گهورهعیلمی باش
وكردوهی چاكمان پێ ببه‌خشێت، وصلى الله وسلم على نبيه محمد ، وعلى آله وصحبه من
المهاجرين والأنصار، ومن تبعهم بإحسان إلى آخر الدهر.
سه‌رچاوه:
١-بیان اركان الایمان: عبد الله صالح القصیّر،
چاپی یه‌كه‌م ١٤١٤ كۆچی، لاپه‌ڕه:٨٣.
٢-ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌وجه‌ماعه: الیاس
محمد،چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه: ٢١.
٣ - پوخته‌ی
ته‌فسیری قورئان: مه‌لا محمد مه‌لا صالح، چاپی سێهه‌م .
٤-ته‌فسیری ئاسان : بورهان
محمد امین، چاپی چواره‌م.
ئیمان هێنان به‌قه‌زا و قه‌ده‌ر
﴿ الإيمان بالقدر ﴾
ئاماده‌كردنی: عبد الله سابیر گه‌رمیانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌ز
إعداد: عبد الله صابر أحمد كرمياني
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
ئیمان هێنان به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
پێناسه‌ی قه‌ده‌ر:
بریتیه له عیلمی خوای گه‌وره به‌شته‌كان و نوسینیان پێش ئه‌وه‌ی ببن، له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ی كه‌هه‌ن...ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره به عیلمی خۆی و قودره‌ت و مه‌شیئه‌تی خۆی دایناوه. خوای گهورهدهفهرموێت: { إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } (القمر/٤٩) .
واته: بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَى وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ } (الرعد/٨) .
واته: هه‌موو شتێك لای خوا بهئهندازهیه.
پله‌كانی قه‌ده‌ر :
یه‌كه‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره عیلمی به‌هه‌موو شتێك هه‌یه به‌داهاتوو و ڕابردوو ، چ ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كرداره‌كانی خۆی هه‌یه چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كرداری به‌نده‌كان هه‌یه، وه‌به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌یه:{ وَٱللَّهُ بِڪُلِّ شَىۡءٍ عَلِيمٌ۬ } (البقرة /282) .
واته: خوای گه‌وره به هه‌موو شتێک زانایه.
دوه‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی هه‌رچی رووی داوه‌و ڕووو ده‌دات خوای گه‌وره هه‌موو له‌كتێبێكدا نووسیوه به‌ناوی (لوح المحفوظ) ئه‌مه‌ش (٥٠) هه‌زار ساڵ پێش دروست بوونی بوونه‌وه‌ر (الكون)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَكُلُّ شَىۡءٍ۬ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ ٭ وَكُلُّ صَغِيرٍ۬ وَكَبِيرٍ۬ مُّسۡتَطَرٌ } (القمر / ٥٢و٥٣ ).
واته: هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته‌چاودێره‌کان تۆمارکراوه،وه هه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له‌کارو کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه .
وهپێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( إن أول ما خلق الله القلم، فقال له: اكتب. قال: ما أكتب؟ قال: اكتب ما هو كائن إلى يوم القيامة)). ابو داود ریوایه‌تی كردوهبهژماره: ٤٧٠٠ .
وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّ ذَلِكَ فِي كِتَابٍ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ } (الحج/٧٠) .
واته: نه‌تزانیوه كه‌وا خوای گه‌وره هه‌موو شتێك له‌ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت و عیلمی پێ ی هه‌یه. هه‌ر هه‌مووی له(لوح المحفوظ) نووسراوه، ئه‌مه‌ش له‌لای خودا ئاسانه.
سێهه‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی هه‌رچی روو ئه‌دات له‌بوونه‌وه‌ردا هه‌موو له‌ژێر مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌و قه‌ده‌ری دایه، له‌دروست كردوون وجوولهو مردن و ژیان و............هتد . به‌ئیزنی ئه‌وه، ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌و له‌سه‌ر شتێك نه‌بی روو ناداتن خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَإِلَيۡهِ يُرۡجَعُ ٱلۡأَمۡرُ كُلُّهُ } ( هود:١٢ ٣).
واته: هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ده‌گه‌ڕێته‌وه .
وه‌ده‌فه‌رموێت: { ڪَذَٲلِكِ ٱللَّهُ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ } ( آل عمران/47) .
واته: به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌وه دروست ده‌كات كه‌ویستی له‌سه‌ره .
وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَٱللَّهُ يَهۡدِى مَن يَشَآءُ } (البقرة /٢١٣) .
واته: خودا ئه‌و كوسه هیدایه‌ت ئه‌دات كه خۆی ویستی له‌سه‌ره .
وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَيَفۡعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ } (ابراهیم: ٣٧) .
واته: ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیهوێێت هه‌ر ئهوهپێش دێت و ده‌کرێت.. وه‌چه‌ندان ئایه‌تی تر .
چواره‌م: ئیمان هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره هه‌موو بوونه‌وه‌ری دروست كردوه، به‌زاتیان و سیفاتیان و به‌جووله‌یان و به‌كرداریان (بذاتهم وصفاتهم وافعالهم ) .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { ٱللَّهُ خَـٰلِقُ ڪُلِّ شَىۡءٍ۬ۖ } (الزمر: ٦٢) .
واته: خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : { وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ} (الصافات: ٩٦) .
واته: خوا ئێوه‌ی دروست كردووه‌وه‌كرداره‌كانیشتان .
به‌ڵام ئێمه كه به‌م شێوه وه‌سفی قه‌ده‌ر ده‌كه‌ین ، ئه‌وه‌مانای ئه‌و نی یه كه به‌نده هه‌موو شتێك به‌زۆر به‌سه‌ری ده‌سه‌پێندرێت ، نه‌خێر به‌ڵكو خوای گه‌وره له مه‌سه‌له‌ی خواپه‌رستی و سه‌رپێچی دا ، ڕێگه‌ی داوه به‌به‌نده كه خۆی به‌ویستی خۆی هه‌ڵی بژێرێت ، خوای گه‌وره‌خۆی و كرده‌وه‌كانیشی دروست كردووه به‌ڵام ، به‌نده خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌مه ده‌فه‌رموێت { فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ } (الكهف/٢٩) .
واته: جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :{ إِنَّا هَدَيۡنَـٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرً۬ا وَإِمَّا كَفُورًا } (الانسان /٣) .
واته: به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به‌ئازادی ده‌توانێت ببێتهکهسایهتیهکی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.
به‌ڵام مه‌شیئه‌تی به‌نده‌ش هه‌ر ده‌چێته ژێر ئیزن و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره، چونكه خودا ویستی هه‌بووه كه‌به‌نده له‌مه‌سه‌له‌ی كوفر‌و ئیماندا ویستی هه‌بێ وه‌ك ده‌فه‌رموێ: { وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَـٰلَمِينَ } (التكویر:٢٩) .
واته: ویستی ئێوه‌ش نایهتهدێتهدی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گهورهسهربهرستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئهوهپێش دێت که‌ویستی خوای له‌سه‌ره‌و توانای تێگه‌یشتنمان له‌نهێنی و شاراوه‌کان زۆر سنوورداره).
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گهورهعیلمی باش وكردوهی چاكمان پێ ببه‌خشێت، وصلى الله وسلم على نبيه محمد ، وعلى آله وصحبه من المهاجرين والأنصار، ومن تبعهم بإحسان إلى آخر الدهر.
سه‌رچاوه:
١-بیان اركان الایمان: عبد الله صالح القصیّر، چاپی یه‌كه‌م ١٤١٤ كۆچی، لاپه‌ڕه:٨٣.
٢-ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌وجه‌ماعه: الیاس محمد،چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه: ٢١.
٣ - پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان: مه‌لا محمد مه‌لا صالح، چاپی سێهه‌م .
٤-ته‌فسیری ئاسان : بورهان محمد امین، چاپی چواره‌م.