خراپه‌کاری مه‌که‌ن له‌زه‌ویدا پاش ئه‌وه‌ی که‌خوا چاکی کردووه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
خراپه‌کاری مه‌که‌ن له‌زه‌ویدا پاش ئه‌وه‌ی که‌خوا چاکی کردووه
ولا تفسدوا في الأرض بعد إصلاحها
< كوردي >
پشتیوان سابیر عه‌زیز
بشتیوان صابر عه‌زیز
خراپه‌کاری مه‌که‌ن له‌زه‌ویدا پاش ئه‌وه‌ی که‌خوا چاکی کردووه
ئیفساد و خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌ویدا كارێكی زۆر ترسناكه، پێویسته خه‌ڵكی لێ ئاگادار بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانه عليهم السلام، چونكه ئه‌وان هاتوون بۆ چاكسازی كردن له‌سه‌ر زه‌وی، وه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی خێر وچاكه بڵاوبكه‌نه‌وه وخه‌ڵكی به‌خته‌وه‌ر بكه‌ن...
وه خراپه‌كاری زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر وڵات وبه‌نده‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانیش.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ] وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا [[ سورة الأعراف:56].
واتا: خه‌ڵكینه! دوای باشبوونی ئه‌م زه‌وییه' به هۆی ناردنی په‌یامبه‌رانه‌وه 'علیهم الصلاه والسلام' هه‌رگیز ئیفسادو خراپه‌كاری تیا مه‌كه‌ن.
وه گه‌وره‌ترین خراپه‌كاری بریتیه له به‌ندایه‌تی كردنی غه‌یری خوای گه‌وره وهاوبه‌ش په‌یدا كردن بۆی ...هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتنی غه‌یری مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم.
وه له‌و ئایه‌تانه‌ی كه هاتوه ده‌رباره‌ی خراپی و خراپه‌كاری له زه‌ویدا، فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێت: ] وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ [ [البقرة :٢٠٥].
واتا: وه‌کاتێک پشتی هه‌ڵکرد هه‌وڵ ده‌دات له زه‌وی دا (له وڵات‌دا) بۆ ئه‌وه‌ی خراپه‌ی تێدا بکات وه کشتوکاڵ و وه‌چه‌و نه‌وه له‌ناو ببات وه‌خوا خراپه‌کاری خۆش ناوێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌روێت:] وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلأرْضِ فَسَاداً وَٱللَّهُ لاَ يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ [[المائدة:64].
واتا: هه‌میشه‌ش له‌وڵاتدا، له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌سادو خراپه‌و گێره‌شێوێنی، بێگومان خواش خه‌ڵكی خراپه‌كار و گیره‌شێوێنی خۆشناوێ.
وه خراپه‌كاری بریتیه له ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره تاوان وسه‌رپێچیه‌ك، وه‌كو ته‌عدا كردن له‌سه‌ر پاره وناموس ودینی خه‌ڵكی...
وه خوای گه‌وره سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه‌كاری و ته‌عدا ده‌كه‌ن دیاری كردوه له قورئانی پیرۆز، وه‌كو ده‌فه‌رموێت: ] إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ [ [المائدة :٣٣].
واتا: به‌ڕاستی تۆڵه‌ی ئه‌وانه‌ی که جه‌نگ و دوژمنایه‌تی ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له زه‌وی دا خراپه بڵاو بکه‌نه‌وه (ئه‌وه تۆڵه‌یان) ئه‌وه‌یه بکوژرێن یا هه‌ڵبواسرێن به دارا یان ده‌ست و قاچیان ببڕدرێت به پێچه‌وانه‌وه(ڕاست و چه‌پ) یان دوور بخرێنه‌وه له وڵات ئه‌مه زه‌بونی و ئابڕو بردنیانه له جیهاندا له دوا ڕۆژیشدا بۆیان هه‌یه سزایه‌کی گه‌وره.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئه‌مرۆ موسڵمانان پێویستیان به چاكسازیه، چاكسازێیك له تاكه‌وه ده‌ست پێ بكات تا ده‌گاته كۆمه‌ڵگه...وه ده‌بێت خۆیان به دوور بگرن له هه‌موو خراپه وخراپه‌كارێك.
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم