دڵه ڕه‌قه‌كان به‌چى نه‌رم ئه‌بن ؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
دڵه ڕه‌قه‌كان به‌چى نه‌رم ئه‌بن ؟
< كوردی >
موحسین مه‌حمود
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
كيف تلين القلوب القاسية
< كردي >
محسن محمود
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
دڵه ڕه‌قه‌كان به‌چى نه‌رم ئه‌بن ؟
ئه بو ده‌رداء ـ خواى لى رازى بێ ـ ده‌يگێرێته‌وه، كه پياوێك شه‌كواى دڵ ڕه‌قى خۆى هێنا بۆلاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌ويش له وه‌ڵامدا پێى فه‌رموو :(( أتُحِبُّ أنْ يَلِينَ قَلْبُكَ وتُدْرِكَ حاجَتَكَ ارْحَمِ اليَتِيمَ وامْسَحْ رَأسَهُ وأطْعِمْهُ مِنْ طَعامِكَ يَلِنْ قَلْبُكَ وتُدْرِكْ حاجَتَكَ)) [صحيح الجامع ( 80)].
واته: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ دڵت نه‌رم بێ و پێداويستييه‌كانت بۆ جێبه‌جێ ببێ:
1/ به‌زه‌يت به هه‌تيواندا بێته‌وه.
2/ ده‌ست به‌سه‌رى هه‌تيواندا بێنه.
3/ وه له خواردنه‌كه‌ى خۆت به‌شى هه‌تيوان و هه‌ژاران بده، ئه‌وكاته دڵت نه‌رم ئه‌بێت وپێداويستييه‌كانيشت بۆ جێبه‌جێ ده‌بێ.
ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دڵه‌كانتان ڕه‌ق بوه، ده سه‌يرێكى ده‌ورو به‌رى خۆتان بكه‌نو ئه‌و منداله بێنازانه به‌سه‌ربكه‌نه‌وه كه له نازى باوكايه‌تى بێ به‌ش بون، ده‌ست بێننن به‌سه‌ر قژى ئاڵوزكاوياندا وئه‌سرينى چاوه‌كانيان بسڕن باچيتر هه‌ست به بێ نازى باوكيان نه‌كه‌ن، سه‌يرێكى ئه‌و هه‌ژاره ده‌ست قڵیشاوانه بكه‌ن كه به‌ده‌ست ناخۆشييه‌كانى ژيانه‌وه دوچاربون، ده‌ستى يارمه‌تيان بۆ درێژ بكه‌نو خۆشى بخه‌نه ناو دڵه كانيانه‌وه، هه‌تا له ئه‌نجامدا (دڵه ووشك وڕه‌قه‌كان) نه‌رم ئه‌بن به يارمه‌تى خواى گه وره.
كه‌واته: له ئه‌نجامى كه‌مى چاكه كردن‌و كه‌مبونه‌وه‌ى به‌زه‌ييت به‌هه‌ژاراندا توشى دڵره‌قى بويت، ئيتر تۆوى چاكه كارى و سۆز‌و به‌زه‌ی له ناو دڵتا بڕوێنه هه‌تابه‌رهه‌مى دڵ نه‌رمى بدووريته‌وه، خواى گه‌وره دڵه‌كانمان نه‌رم بكات وپڕی بكات له‌به‌زه‌یی.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه اجمعين.
سه‌رچاوه: سایتی تایبه‌تی مامۆستا موحسین زه‌ڕایه‌ن.