×
خوێنه‌ری به‌ڕێزم: بزانه ‌كه‌وا مانگی ڕه‌مه‌زان، مانگی قورئانه‌،مانگی چاكه‌كردنه‌،مانگی ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌ویه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌‌...پێم خۆشه‌ پێش هاتنی ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌‌ چه‌ند ئامۆژگارێك ئاراسته‌ی مامۆستایان و بانگخوازان و ده‌سه‌ڵاتداران و لاوان و كچان بكه‌م...

    ئامۆژگاری لهپێش هاتنی مانگی ڕهمهزان

    [ به كوردی ]

    النصيحة قبل شهر رمضان

    [ باللغة الكوردية ]

    نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز

    الكاتب : بشتيوان صابر عزيز

    نوسینگهی ( رهبوهی ) ههرهوهزیی بۆ بانگهواز و وشیاركردنهوهی ڕهوهندهكان له شاری ڕیاز

    المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة

    بمدينة الرياض

    2008 -1429

    ئامۆژگاری لهپێش هاتنی مانگی ڕهمهزان

    خوێنهری بهڕێزم: بزانهكهوا مانگی ڕهمهزان، مانگی قورئانه،مانگی چاكهكردنه،مانگی تهوبهو گهڕانهویهبۆ لای خوای گهوره، مانگی لێخۆش بوون و سڕینهوهی تاوانهكانه، مانگی دابهزینی بهزهییهكانه،مانگی بهرزبونهوهی پلهكانه، ئهو مانگهیهكه تێیدادهرگاكانی بهههشت دهكرێنهوهو دهرگاكانی دۆزهخ دادهخرێین، مانگی بهستنهوهی شهیتانهكانه.

    ئامۆژگاری گشتی( 1 ):

    ئامۆژگاری یهكهم:نزاكردن و پارانهوهتا خوای پهروهردگار بتگهیهنێته ئهو مانگهپیرۆزهلهباشترین كاتی ژیانتدا، تاكو لهپهرستش و بهندایهتی كردن بۆ خوای گهوره، كهم تهرخهم نهبی بهتایبهتی لهكاتی رۆژ و شهونوێژكردندا، چونكهلهم باریهوهئهنهسی كوری مالیك خوا لێی ڕازی بێت دهگێڕێتهوهكاتێك پێغهمبهری خۆشهویست پێی ناوهتهمانگی رهجهب فهرموویهتی ( اللهم بارك لنا فی رجب وشعبان وبلغنا رمضان ) واتهخوای گهورهبهرهكهتمان بۆ بخهرهمانگی رهجهب و شهعبانهوهو بهسهلامهتی بمانگهیهنهرهمهزان .

    ئامۆژگاری دووهم : سوپاس گوزاری و شوكرانهبژێری لهسهر گهیشتن بهم مانگه، ئیمام نهوهوی لهم بارهیهوه لهكتێبی ئهزكاردا دهفهرموێت ( اعلم انهیستحب لمن تجددت لهنعمة ظاهرة أو اندفعت عنه نقمة ظاهرة أن يسجد شكرا لله تعالی أو یثني بما هو أهله ) باش وایه ئیماندار لهكاتی تازهبونهوهی نیعمهتهكان یا لاچونی بهڵا سوجدهی شوكرببات یاخود سوپاس گوزاری نیعمهتهكانی خوداوهند بێت ...

    ئامۆژگاری سێهم : زانیاری و زانین بهحوكمهكانی مانگی رهمهزان چونكهپێویستهپهرستشی خوابكهین لهسهزانین و شارهزایی ، و ههروهها سازش نهكهین بهزاڵبونی نهزانی بهرامبهر كاروباری دینهكهمان لهوانهی كهفهرزكراون لهسهرمان وهك رۆژوو سهرجهم پهرستشهكانی دیكهشارهزایش لهبهر ئهوهكهسهرجهم فهرمانهكانی سهرشانمان بهراست و دروستی ئهنجام بهین بهو شێوهی خوای گهورهداوای لیكردوین .

    ئامۆژگاری چوارهم : پێویست دهكات پیشوازی لێبكهین بهیهك لایی بونهو وازهینان لهتاوان و كهم تهرخهمی و تهوبهكردن بهراست گۆیی لهههموو تاوانهكانمان و خۆدامالین لییان و نهگهڕانهوهبۆیان چونكهمانگی رهمهزان ههلێكی زیرینی تهوبهكردنهخوای گهورهدهفهرمووێت ( وتوبوا إلى الله جميعا أيها المؤمنون لعلكم تفلحون ) .

    ئامۆژگاری تایبهت:

    یهكهم: بۆ ئهو لاوان و كچانهی توشیی تاوان بوونه :

    پێم خۆشهچهند ئامۆژگارێیك ئاراستهی لاوان و كچانی بهڕێز بكهم، چونكهمانگی ڕهمهزان گهورهترین ههل و فرسهتهبۆیان كه بگهڕێنهوهبۆ لای خوای پهروهردگار .

    بێ گومان ههموو مرۆڤێك ( تهنها پێغهمبهران ـ علیهم الصلاة والسلام ـ نهبێت ) توشی تاوان دهبێت، بهڵام دهڕگای تهوبهكراوهیهبۆ ههموو كهسێك، لهبهر ئهوهی خوای گهورهبهزهیی زۆرهو پێی خۆشهبهندهكانی بگهڕێنهوهبۆ لای، بۆیهدهبێت ئهو گهنجانهی كهتوشی تاوان بوونهبا ههر ئێستاوهتهوبهبكهن بۆ ئهوهی بتوانن لهمانگی ڕهمهزان زیاتر نزیك ببنهوهلهخوای گهورهبهكردنی بهرستش و بهندایهتی.

    لاوان و كچانی بهڕێز: ئهگهر ئێوهلهو كهسانهن كهتوشی نهخۆشی دڵداری بوونه، ئهوهتهوبهبكهن و واز لهو كارهناشهرعیهبهێنن .

    خوشكی سفور: ههل و فرسهتێكی گهوره لهپێشتدایه بۆ خۆ داپۆشینت، چی تر لهو تاوانهمهمێنهوه و، بگهڕێرهو بۆ سهر ڕێگهی ڕاستی، چونكهمانهوهت لهسهر سفور و خۆدانهپۆشینت مانای دژایهتی كردنی فهرمانهكانی خوای گهورهیه، دیارهئهمهش تاوانێكی یهكجار گهورهیه...

    دووهم: بۆ مامۆستایان و بانگخوازان:

    مامۆستیان و مهلا بهڕێزهكان و ههموو بانگخوازێكی ئازیز لێپرسراویهتیان زیاتره لهخهڵكانی تر، چونكهههر ئهوانن كهئهركی روون كردنهوهی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان لهسهر شانه، بۆیهدهبێت ههر لهئێستاوهبهڕنامهڕێژی بكهن بۆ چۆنیهتی بانگهوازكردن و بڵاوكردنهوهی زانستی شهرعی و پێكهش كردنی بابهتی ئاینی لهڕێگهی ڕادیو و تهلهفزیون و ئهنتهرێت و مینبهرهكانهوه.. با بهشێوهیهك بێت كهببێتههۆكارێك بۆ هیدایهتدانی خهڵكی...وهزۆر گرنگهكههاوكاری ههبێت لهنێوان مامۆستایان و بانگخوازان لهبواری بانگهوازكردندا...

    سێیهم : بۆ دهسهڵاتداران :

    ڕاستهلهوڵاتی ئێمهدهسهڵاتداران عهلمانین، بهڵام دهبێت ئهوهش بزانن كهوا حوكم ڕانی خهڵكێك دهكهن لهكوردستان زۆربهی ههرهزۆری موسڵمانن، بۆیهوهكو ئامۆژگارێیك دهیڵێم كهوا هاتنی مانگی ڕهمهزان ههل و فرسهتێكی گهورهیهبۆ ههموو خاوهن دهسڵاتێك كهوا بگهڕێتهوهبۆ لای خوای گهوره، پاشان با لهخوا بترسن و نهبنهمایهی بڵاوبونهوهی تاوان لهوهڵاتدا بهتایبهت لهمانگی ڕهمهزان ، چونكهڕێز گرتن لهموسڵمانان ئهركی سهرشانیانه...وهههوڵی ئهوهبدهن كهوا ڕێگر بن لهههر تاوانێك كهبهئاشكرا بكرێت لهشوێنهگشتیهكان، وهكوبازار و باخچهكان و دوائیرهحكومیهكان ...با بڕیاری قهدهغهكردنی جگهرهكێشان و ئارهق خواردنهوهبدرێت لهو مانگهپیرۆزه...

    وهلهڕێگهی ئهم بابتهوهئامۆژگاری پێشكهش دهكهم بهوزارهتی ئهوقاف لهبهر ئهوهی خاوهن دهسهڵاتن بهسهر كارو باری ئاینی ، زۆر گرنگهبهئهركی خۆیان ههستن و ئامادهباشبن بۆ پێشوازی كردن لهومانگهپیرۆزهو ههوڵ بدهن كهمزگهوتهكان كراوهبێت بۆ موسڵمانان و ئاوهدان بكرێتهوهبهبهرستش و بهندایهتی كردنی خوای گهوره.

    وصلی اللهعلی نبينا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    سهرچاوه:

    (1) بڕوانه وتاری (ده ڕێگا بۆ پێشوازی كردن لهمانگی رهمهزان ) لهنوسینی بهڕێز ئامانج ئهحمهد ، لهماڵپهڕی ئيسلام پهیك بڵاوكراوهتهوه.