×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیز كوڕی عبدالله كوڕی محمد ئالی شێخ موفتي موفتی گشتی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: " زۆرێك له‌ ئافره‌تان جۆره‌ جلوبه‌رگێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ك ته‌نوره‌، وبلوز، كه‌ كه‌مێك ته‌سك وتروسكن، به‌لام شه‌فاف و ته‌نك وكورت نین، ئایا حوكمی له‌به‌ر كردنی ئه‌م جلوبه‌رگانه‌ چین ؟ وه‌ ئایا ئامۆژگاریتان چیه‌ سه‌باره‌ت به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تان.

 جلوبه‌رگی ئافره‌تی موسڵمان

] kurdish – كوردی – كردي [

سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیز كوڕی عبدالله ئالی شێخ

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2015 - 1436

 لباس المرأة المسلمة

« باللغة الكردية »

سماحة الشيخ عبد العزيز آل الشيخ

ترجمة: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2015- 1436

 جلوبه‌رگی ئافره‌تی موسڵمان

 ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شیخ عبد العزیزی كوڕی عبد الله كوڕی موحه‌مه‌دی ئالی شێخ، موفتی گشتی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ كراوه‌ :

پرسیار : زۆرێك له‌ ئافره‌تان جۆره‌ جلوبه‌رگێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ك ته‌نوره‌، وبلوز، كه‌ كه‌مێك ته‌سك وتروسكن، به‌ڵام شه‌فاف و ته‌نك وكورت نین، ئایا حوكمی له‌به‌ر كردنی ئه‌م جلوبه‌رگانه‌ چین ؟ وه‌ ئایا ئامۆژگاریتان چیه‌ سه‌باره‌ت به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تان ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

پێویسته‌ ئافره‌تی موسڵمان له‌خوای گه‌وره‌ بترسێت له‌جلوبه‌رگ پۆشینیدا، ده‌بێت جلوبه‌رگیان جلوبه‌رگێك بێت كه‌ جه‌سته‌ ولاشه‌ی داپۆشێت، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نك و ته‌سك وتروسك نه‌بێت، كه‌ لاشه‌ی به‌ده‌ربخات، واتا: ده‌بێت جلوبه‌رگیان پانوپۆڕ وفراوان بێت، وه‌ ئافره‌تان با له‌خوا بترسن له‌وه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌ن له‌جلوبه‌رگ، وه‌ هۆشیار بن له‌وه‌ی جلوبه‌رگێك له‌به‌ر نه‌كه‌ن كه‌ ببێته‌ هۆی به‌لاڕیدا بردنی گه‌نجان، جا چی ئه‌گه‌ر ڕۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆلای پیاوان، یان هه‌ر له‌و كۆڕ وكۆبونه‌وانه‌یش بوون كه‌ ته‌نها‌ ئافره‌تان تێیدا به‌شدار ده‌بن، نه‌وه‌ك به‌رچاوی پیسی كه‌سانی حه‌سوود و داخ له‌دڵ ببن، دیاره‌ خۆداپۆشین و حیشمه‌ت زۆر خێردارتره‌ بۆ دین و دونیای ئافره‌تان، چونكه‌ ئه‌وه‌ هۆكارێكه‌ بۆ ویقار و شكۆی لای خه‌ڵكی، وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا كه‌سانی نه‌فس نزم و ده‌روون به‌زیوو وخراپیش زاتی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ ده‌ست درێژیان بۆ بكه‌ن ...

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ...

سه‌رچاوه‌ : گۆڤاری ( الدعوة ) ژماره‌ (2461) ساڵی 1435 كۆچی.