×
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه‌ دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات...وه‌با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره‌بێت که‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ).

چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر

ئاماده‌كردنی : سایه‌ فارس

        پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

﴿ ما أجمل أن نكون سبباً في سعادة الآخرين ﴾

إعداد : سايه فارس

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز


 چه‌ند جوانه‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر

ئه‌م دوو نه‌خۆشه‌کاته‌کانیان به‌گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌سه‌ر ده‌برد بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشت ڕاکشا بوون ، له‌باره‌ی خێزان و ماڵ و ژیان و هه‌موو شتێک ده‌دوان...

هه‌موو ڕۆژێ پاش عه‌سر ، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی که‌به‌پێی فه‌رمانی پزیشک ده‌بوایه‌دابنیشتایه‌، سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد و وه‌سفی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌کرد ،ئه‌وی تریش چاوه‌رێی ئه‌و سه‌عاته‌‌ی ده‌کرد وه‌ک چۆن نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره‌چاوه‌ڕێی ده‌کرد، چونکه ‌ژیانی پڕ ده‌کرد له‌زینده‌یی له‌کاتێکدا که‌گوێی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌گرت وه‌سفی ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد. چونکه‌نه‌خۆشی به‌ر په‌نجه‌ره‌کاتێ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد ده‌یوت : له‌باخچه‌یه‌کدا ده‌ریاچه‌یه‌کی گه‌وره‌هه‌یه‌مراوی مه‌له‌ی تێدا ده‌که‌ن ، منداڵانیش له‌ماده‌ی جۆراو جۆر به‌له‌میان دروست کردوه‌له‌ناو ئاوه‌که‌دا یاری پێ ده‌که‌ن ، پیاوێکیش پاپۆڕه‌بچووکه‌که‌ی به‌کرێ ده‌داته‌خه‌ڵکی هه‌تا‌گه‌شتی خۆیان بکه‌ن له‌ناو ده‌ریاچه‌که‌دا، کۆمه‌ڵێک له‌قه‌راغی ده‌ریاچه‌که‌به‌پیاده‌ده‌ڕۆن ، هه‌ندێکی تر له‌سێبه‌ری دار و دره‌خته‌کان و له‌لای گوڵ و گوڵزاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگی سه‌رنج راکێش دانیشتوون .... دیمه‌نی ئاسمانیش سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت...

له‌م کاتانه‌دا که‌ ئه‌و وه‌سفانه‌ ده‌کات ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ک گوێی گرتوه‌که‌هه‌ست به‌بوونیان ده‌کات ، چاوه‌کانی داده‌خات و ته‌سه‌وری ئه‌و جیهانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ده‌کات...

ڕۆژێک باسی نمایشی سه‌ربازی بۆ ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌و عه‌زفی ئه‌و تیپه‌مۆزیکانه‌ی نه‌بیستوه‌ئه‌وه‌نه‌بێت که‌به‌چاوی عه‌قڵ ده‌یبینێ له‌ڕێی وه‌سفی هاوه‌ڵه‌که‌ی بۆی...

ڕۆژان تێپه‌ڕی و هه‌ردووکیان زۆر خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر بوون به‌هاوه‌ڵێتیان ، له‌ڕۆژێکدا په‌رستاره‌که‌وه‌ک واجب و کاری خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کانی کرد بینی نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره‌که ‌گیانی ده‌رچووه ‌هاوه‌ڵه‌که‌شی به‌مه‌ی نه‌زانیوه‌، تا ئه‌و کاته‌ی په‌رستاره‌که‌ به‌ته‌له‌فۆن داوای یارمه‌تی کرد تا بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و کاته‌دا زانی هاوه‌ڵه‌که‌ی وه‌فاتی کردوه‌ زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار بوو به‌مردنی...

کاتێک هه‌لێکی گونجاوی دۆزیه‌وه‌ داوای له‌په‌رستاره‌که‌ کرد که‌بیباته‌ لای په‌نجه‌ره‌که‌وه ‌ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ویستی بۆی به‌جێ هێنا... نزیک ئه‌و کاتانه‌ی که‌هاوه‌ڵه‌که‌ی داده‌نیشت و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد بیری له‌هاوه‌ڵه‌که‌ی کرده‌وه‌... بڕیاری دا که‌هه‌وڵ بدات دابنیشێت و قه‌ره‌بوی ئه‌وسه‌‌عاته‌‌بکاته‌وه‌که‌له‌ده‌ستی چووه‌، ورده‌ورده‌سه‌ری به‌رز کرده‌وه‌به‌یارمه‌تی ده‌سته‌کانی ،پاشان به‌هێواشی سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی کرد .... به‌ڵام له‌م کاته‌دا شتێکی سه‌یری بینی .!!

ئه‌وه‌ی چاوی پێکه‌وت ته‌نها دیوارێک بوو له‌دیواره‌کانی نه‌خۆشخانه‌، په‌نجه‌ره‌که‌ش له‌سه‌ر ساحه‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌بوو ...

بۆیه ‌په‌رستاره‌که‌ی بانگ کرد و لێی پرسی ئایه‌ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ‌هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوه‌ڵه‌که‌ی لێیه‌وه‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد؟

ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی به‌ڵێ !! ئه‌م ژووره‌ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی تیایه‌، هۆی سه‌رسوڕمانی نه‌خۆشه‌که‌ی پرسی : ئه‌ویش چیرۆکی هاوڕێکه‌ی و وه‌سفه‌کانی بۆ گێڕایه‌وه‌، په‌رستاره‌که‌ش زیاتر سه‌ری سوڕما و ووتی : هاوڕێکه‌ی تۆ چاوه‌کانی کوێر بوون ته‌نانه‌ت نیتوانیوه‌دیواره‌که‌ش ببینێ ...!!!

به‌ڵام دیاره‌ ویستوویه‌تی ژیانت به‌خته‌وه‌ر بکات هه‌تا بێ هیوا نه‌بیت و ته‌مه‌نای مردن نه‌که‌ی.

ئایا دڵخۆش نابیت ئه‌گه‌ر هۆیه‌ک بیت بۆ به‌خته‌وه‌ری ده‌وروبه‌رت ؟

ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه‌دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات...

خه‌ڵکی زۆربه‌ی کات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت له‌بیری ده‌چێته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ی ده‌یکات له‌بیری ده‌چێته‌وه‌...

به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و شعوور و هه‌سته‌ی به‌هۆی تۆوه‌تووشیان ده‌بێت له‌بیریان ناچێته‌وه‌...

ئایا وایان لێ ده‌که‌یت هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری بکه‌ن ؟

با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره‌بێت که‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ).

و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین ....

سه‌رچاوه‌: مهارات النجاح للتنمیه‌ البشریه‌