ئه‌ركی وه‌لی ئه‌مر به‌رامبه‌ر ئافره‌ت
پۆڵێنه‌كان
- ئادابی ژن هێنان << ماره بڕین وژنهێنان << خێزان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
ئه‌ركی وه‌لی ئه‌مر به‌رامبه‌ر ئافره‌ت
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ محمد جه‌ميل زينۆ
وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2015 - 1436
واجب الولي للمرأة
« باللغة الكردية »
محمد بن جميل زينو
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
ئه‌ركی وه‌لی ئه‌مر به‌رامبه‌ر ئافره‌ت
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « إذا أتاكم من ترضون خُلقه ودينه فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عريض » [ حدیث حسن رواه الترمذي ].
واتا : ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك هات بۆلاتان وداخوازی ئافره‌تێكی لێ‌كردن وله دین و خو وڕه‌وشتی ڕازی بوون، ئه‌وه لێی ماره ببڕن، وه گه‌ر نا گرفت وكێشه وخراپه‌كاری له زه‌ویدا بڵاو ده‌بێته‌وه .
یه‌كه‌م : پێویسته به‌رپرسی ئافره‌ت له‌خوا بترسێت، وهۆشیار بێت وزۆر باش شاره‌زای دین و ڕه‌وشتی ئه‌و پیاوه بێت كه كیژه‌كه‌ی ده‌داتێ، وه زۆر به چاكی ڕه‌چاوی ئه‌و خو وره‌وشتانه بێت كه ده‌بێت له پیاوێكی باش وگونجاودا هه‌بێت، نابێت كیژ به كه‌سێكی خو وڕه‌وشت خراپ یان دین لاواز بدات .
هه‌ندێك له زانایانی پێشینی ئومه‌تی ئیسلام ووتویانه : هه‌ركه‌سێك كیژه باش وخواناسه‌كه‌ی دا به پیاویكی خراپه‌كار، ئه‌وا با بزانێت ڕه‌حی بچڕاندووه .
پیاوێك ووتی به حه‌سه‌نی به‌صری : كۆمه‌ڵێك كه‌س داوای كیژه‌كه‌یان كردووم، له كامیانی ماره ببڕم .
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: به‌وه‌ی بده خواناس وله‌خواترسه، ئه‌گه‌ر خوشی وویست ڕێزی ئه‌گرێت، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشیشی نه‌ویست زوڵم وسته‌می لێ ناكات .
دووه‌م : شیخ الاسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی: ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك ڕازی بوو كه شوو به پیاوێك بكات، وه ئه‌و پیاوه هاوشانی خۆی بوو ( له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه )، ئه‌وا واجبه له‌سه‌ر به‌رپرسی ئه‌و ئافره‌ته، وه‌ك باوكی، یان برای، یان مامی، ماره‌ی ببڕێت له‌و پیاوه، ئه‌گه‌ر هاتووو ڕازی نه‌بوو، یان ڕێگری كرد، ئه‌وا به‌رپرسێكی دوورتری لێی ماره ده‌بڕێت، یان حاكم و ده‌سه‌ڵات به‌بێ مۆڵه‌تی به‌رپرسی ئافره‌ته‌كه كیژه‌كه له‌و پیاوه ماره ده‌بڕیت ئه‌مه‌ش به كۆی ڕای زانایانی ئیسلام، وه‌لی وبه‌رپرسی ئافره‌ت به‌پێی كۆده‌نگی زانایان بۆی نیه به زۆر ماره‌ی ببڕن له كه‌سێك كه پێی ڕازی نیه، وه بۆیشی نیه كه ڕێگری شووكردنیشی لێ بكات له كه‌سێك كه پێی ڕازیه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه هاوشانی خۆی بوو له دین و ڕه‌وشت و ته‌واوی شته‌كانی تردا.
هه‌وره‌ها ئافره‌تانیان ناچار به‌وه ده‌كرد كه شوو بكه‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌لی ئه‌مره‌كانیان بۆیان هه‌ڵبژاردوون، یان ڕوو گیریان ده‌كردن تاوه‌كو ڕازی ببن پێی، له هه‌مان كاتدا ڕیگریان ده‌كرد لێیان له‌وه‌ی شوو بكه‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه هاوشان وهاوتای خۆیانن، له‌به‌ر بوونی دوژمنایه‌تی یان هه‌ر هۆكارێكی تر، ئه‌و كاره‌ی كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حه‌رامیان كردووه، و زانایانی ئیسلامیش هاوڕان له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی .
خوای گه‌وره واجبی كردووه له‌سه‌ر به‌رپرس و وه‌لی ئه‌مری ئافره‌تان كه سه‌رنجی به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ته‌كه بده‌ن نه‌ك به هه‌واو وئاره‌زووی خۆیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وه ئه‌مانه‌ته وخوای گه‌وره له باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : {إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ} [ النساء: 58 ].
واتا: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشـــه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه [ مجموع الفتاوى 32/39-52 ].
سێهه‌م : دروسته بۆ پیاو كیژه‌كه‌ی یان خوشكی پێشنیار بكات بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه ده‌زانێت پیاوێكی باش و خواناسه و هاوسه‌رێكی باش ده‌بێت بۆ كیژه‌كه‌ی یان بۆ خوشكه‌كه‌ی، ده‌گێڕنه‌وه كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) حه‌فصه‌ی كچی پێشنیار كرد بۆ عوسمان، پاشتریش بۆ ئه‌بو به‌كر، ئه‌وه بوو دواتر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) داخوازی حه‌فصه‌ی كرد و عومه‌ر ماره‌ی بڕی لێی .
چواره‌م : ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگای داوه كه ئافره‌ت خۆی پێشنیار بكات بۆ پیاوێكی خواناس و باش كه بیخوازێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئافره‌ته وه‌لی ئه‌مری نه‌بوو كه بیدات به‌شوو، ئه‌وه بوو خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلید پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی داوای كرد كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بیخوازێت، دیاره خه‌دیجه‌یش ( خوای لێ ڕازی بێت ) باشترین هاوسه‌رێك بوو بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌ری خست، وداڵده‌ی دا، وبه‌ماڵ وسامان ونه‌فسی خۆی یارمه‌تیدا، ئه‌م كاره‌ی خه‌دیجه‌یش مایه‌ی نه‌نگی وشه‌رمه‌زاریش نه‌بوو لای كه‌س، پێشتریش گه‌وره و ناودارانی قوره‌یش چه‌ند جار داوایان له خه‌دیجه كردبوو بۆ هاوسه‌رگیریه‌تی، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو، خه‌دیجه ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌سه‌رده‌می نه‌فامی عه‌ره‌بدا به ئافره‌تێكی پاكژ و داوێن پاك ناوی ده‌ر‌كرد بوو ..
هه‌زران ڕه‌حمه‌ت له خواناسان و زاهیدانی ئه‌م ئومه‌ته له پیاوان وئافره‌تان.
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
سه‌رچاوه : په‌رتووكی : تكریم الاسلام للمرأة
نوسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ