×
هاوسەرگیری ڕێگەیەكە ئیسلام پەسەندی كردووە و خوای گەورە بە شەرعی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ ‏نەفسی خۆی پاك ڕاگرێت، وە بۆ ئەوەی پارێزگاری بكات لەسەر مانەوەی وەچەو ڕەچەڵەكی، وە ‏بۆ ئەوەی بێتە ڕێگەیەك بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی و چاككردن و ڕەحمەت و سۆز لەنێوان یەكدا، ‏ئیسلام پلە وپایە و گرنگی هاوسەرگیری شەرعی بەرز نرخاندووە، وە بەبەهێزترین هۆكاری داناوە ‏بۆخۆشەویستی و نزیكبونەوە لەنێوان كەسە نامۆ و دورەكان لەیەكتر.