سه‌رچاوه‌كانی كوفر
پۆڵێنه‌كان
Full Description
سه‌رچاوه‌كانی كوفر
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیبن قه‌یم ئه‌لجه‌ۆزیه
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ أركان الكفر ﴾
« باللغة الكردية »
ابن قيّم الجوزيّة
ترجمة: فرمان عزيز نجار
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
سه‌رچاوه‌كانی كوفر
سه‌رچاوه‌كانی كوفر چوار شته:
1. الكبر: خۆ به‌گه‌وره‌زانی.
2. الحسد: حه‌سوودی.
3. الغضب: تووڕه‌یی.
4. الشهوة: ڕابواردن و ئاره‌زووات.
خۆبه‌گه‌وره‌زانی ڕێگا به مرۆڤ نادات ملكه‌چ و گوێرایه‌ڵ بێت بۆ خوا ..حه‌سوودیش ڕێگا به مرۆڤ نادات گوێ بۆ ئامۆژگاری شلكا و ئامۆژگاری وه‌رگرێت.. تووره‌یش ڕێگا به مرۆڤ نادات دادپه‌روه‌ر بێت.. شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوواتیش ڕێگا به مرۆڤ نادات هه‌ڵسێ به به‌ندایه‌تی خوا .
ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ هێزی دایه به‌ر خۆی و خۆبه‌گه‌وره‌زانی له ناخی خۆیدا ڕووخاند، رێگای ملكه‌چی و گوێڕایه‌ڵی بۆ ئاسان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حه‌سوودیشی له ناخی خۆیدا ڕووخاند، رێگای وه‌رگرتنی ئامۆژگاری بۆ ئاسان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر تووڕه‌ییشی له ناخی خۆیدا ڕووخاند، دادپه‌روه‌ری بۆ ئاسان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوواتیشی له ناخی خۆیدا ڕووخاند رێگای ئارامگرتن و داوێن پاكی به‌ندایه‌تی بۆ ئاسان ده‌بێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌مانه‌وه گیری خواردبێت، ئه‌وه لابردنی چیا له شوێنی خۆی زۆر ئاسانتره له‌لای له‌و چواره، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بووبێت به خوو و مه‌له‌كه و سیفات، ئه‌وكات زۆر ئاسته‌مه كاری له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه هه‌ركاتێك بیه‌وێت كارێك ئه‌نجامدات ئه‌وه ئه‌م چواره لێی فه‌ساد ده‌كات، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كیشی له‌م چواره‌وه‌یه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات .
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م چواره به‌سه‌ر دڵیدا زاڵ بوو، ئه‌وه ناحه‌ق به حه‌ق ده‌بینێت، حه‌قیش به ناحه‌ق ده‌بینێت، چاكه به خراپه ده‌بینێت، خراپه‌ش به چاكه ده‌بینێت، دنیای لێ نزیك ده‌بێته‌وه دواڕۆژیشی لێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه .
ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی كوفری گه‌لانی پێشوو، ئه‌وه ده‌بینین له‌و چواره هه‌ڵقولێوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌شه سزادراوون، جا كه‌م و زۆری سزاكه به ئه‌ندازه‌ی كه‌م و زۆری ئه‌م چواره‌یه .
كه‌واته: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م چوار ده‌رگایه له‌سه‌ر خۆی دابخات، ئه‌وه هه‌موو ده‌رگاكانی خراپه‌ی له‌سه‌ردا داده‌خرێت، چونكه ئه‌م چواره ڕێگا به مرۆڤ ناده‌ن كه ملكه‌چ و ئیخلاص و ته‌وبه كار بێت و حه‌ق و ئامۆژگاری موسڵمانان وه‌ربگرێت و ته‌وازوعی بۆ خوا و به‌نده‌كانی خوا هه‌بێت .
سه‌رچاوه‌ی هه‌لقوڵانی ئه‌م چواره‌ش له ناخی مرۆڤدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مرۆڤه به چاكی په‌روه‌ردگاری نه‌ناسیوه و نه‌فسی خۆی نه‌ناسیوه، چونكه ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری بناسیبایه به‌وه‌ی كه خاوه‌نی هه‌موو سیفاتێكی به‌رزو بڵندو بێ كه‌م و كورتیه، نه‌فسی خۆشی بناسیبایه به‌وه‌ی كه پڕه له كه‌م و كورتی، دڵنیابه ئه‌وه‌هه‌رگیز خۆی به گه‌وره نه‌ده‌زانی و تووڕه نه‌ده‌بوو و حه‌سوودیشی به‌كه‌س نه‌ده‌برد و به‌و شته‌ی كه خوا پێیداوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له راستیدا حه‌سوودی جۆرێكه له دووژمنایه‌تی كردنی خوا كه پێی ناخۆشه خوا ئه‌و نیعمه‌ته‌ی به به‌نده‌ی خۆی به‌خشیوه له كاتێكدا كه خوا خۆی پێی خۆشه، پێی خۆش نیه ئه‌و نیعمه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده‌یه‌ی لاچێت له‌كاتێكدا خوا پێی خۆشه له‌سه‌ری لاچێت .
ئه‌مه‌ش دژایه‌تی (القضاء والقدر) و حه‌ز و پێناخۆشی خوایه، بۆیه (ابلیس) دووژمنی ڕاسته‌قینه‌ی خوایه، چونكه گوناهه‌كه‌ی هه‌ڵقوڵاوی خۆبه‌گه‌وره‌زانی و حه‌سوودی بوو .
هه‌ڵكێشانی ئه‌م دوو ره‌وشته‌ش (كبر) و (حسد) به ناسینی خوا‌و یه‌كتاپه‌رستی ده‌بێت، به ڕازی بوونی به بڕیاری خوا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای خوا ده‌بێت .
هه‌ڵكێشانی تووڕه‌یش به ناسینی نه‌فسی خۆی ده‌بێت، به‌وه‌ی كه نه‌فسی شیاوی ئه‌وه نیه له‌به‌ر خاتری ئه‌و تووڕه بێت و تۆڵه بسێنێت، چونكه ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی نه‌فسه به‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی دروستی كردووه، به سوودترین و گرنگترین شتیش كه ئه‌م به‌لێیه‌ی پێ له خۆی دوور بكاته‌وه، ڕاهێنانی نه‌فسیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌به‌ر خاتری خوا تووڕه بێت و ڕه‌زامه‌ندیشی هه‌ر له‌به‌ر خاتری خوا بێت، كه‌وابوو هه‌ركاتێك له‌به‌ر خوا تووڕه بوو و ڕازی بوو، ئه‌وه تووڕه‌یی بۆ نه‌فسی خۆی و ڕه‌زامه‌ندی بۆ نه‌فسی خۆی نامێنێت .
ده‌رمانی ئاره‌زوواتیش زانست و زانیاری درووسته، چونكه زانست و زانیاری درووست وا له مرۆڤ ده‌كات كه چاو ساغ بێت به‌رانبه‌ر به ڕاستی شته‌كان .
(الغصب) تووڕه‌یی، وه‌كو ئاژه‌ڵی دڕنده وایه، هه‌ر كاتێك خاوه‌نه‌كه‌ی له ناو چوو ده‌ست ده‌كات به خواردنی .
(الشهوة) ئاره‌زووات، وه‌كو ئاگر وایه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ڵی گیرساند گرپه ده‌كا و ده‌یسوتێنێ .
(الكبر) خۆبه‌گه‌وره‌زانی، وه‌كو لێ گرتنه‌وه‌ی موڵكی مه‌لیكه، ئه‌گه‌ر به هیلاكت نه‌بات ئه‌وه ده‌رت ده‌كات .
(الحسد) ئێره‌یی، وه‌كو دژایه‌تی كردنی كه‌سێكه كه له تۆ به هێزتره .