×
ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕه‌زامه‌ندی وه‌لی ئه‌مری به‌ مه‌رج گرتووه‌ بۆ به‌شودانی ئافره‌تان، ئه‌ویش وه‌ك ڕێز وشكۆیه‌ك بۆیان له‌ پێناو پارێزگاری كردن له‌ دواڕۆژی ئه‌وان، چونكه‌ گومانی تێدا نیه‌ وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی شاره‌زاتره‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تاوه‌كو ئه‌و ئافره‌ته‌ خۆی .

    به‌مه‌رجگرتنی وه‌لی ئه‌مر بۆ به‌شودانی ئافره‌ت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جه‌ميل زينۆ

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2015 - 1436

    شرط الولي لنكاح المرأة

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    به‌مه‌رجگرتنی وه‌لی ئه‌مر بۆ به‌شودانی ئافره‌ت

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕه‌زامه‌ندی وه‌لی ئه‌مری به‌ مه‌رج گرتووه‌ بۆ به‌شودانی ئافره‌تان، ئه‌ویش وه‌ك ڕێز وشكۆیه‌ك بۆیان له‌ پێناو پارێزگاری كردن له‌ دواڕۆژی ئه‌وان، چونكه‌ گومانی تێدا نیه‌ وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی شاره‌زاتره‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تاوه‌كو ئه‌و ئافره‌ته‌ خۆی .

    1- خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : {وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ} [ النور: 33 ]، واتا : ئه‌ی موسڵمانان! ئافره‌ته‌‌ بێ مێرده‌كانتان به‌شوو بده‌ن .

    2- خوای گه‌وره‌ له‌باره‌ی باوكی ئه‌و دوو كچه‌ی كه‌ موسی پێغه‌مبه‌ریان له‌سه‌ر بیره‌كه‌‌ بینی، فه‌رموویه‌تی : {إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنْكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ} [ القصص: 27 ] واتا : وتی: ئه‌ی موسا! من ده‌مه‌وێت یه‌كێك له‌م دوو كچانه‌مت لێ ماره‌ بكه‌م .

    ووتاری و خطابی ئه‌و دوو ئایه‌ته‌ ڕووی كردووه‌ته‌ ده‌می پیاوان، به‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرسن له‌ به‌شوودانی ئافره‌تان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌شودان به‌ده‌ست ئافره‌تان بوایه‌ ئه‌وا باس ده‌كرا، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌م ئایه‌ته‌دا به‌ڕوونی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ} [ النساء: 34 ]، واتا : پیاوان سه‌رپه‌رشتیار و کاربه‌ده‌ستن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌.

    3- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « لا نكاح إلا بولي، والسلطان ولي مَن لا ولي له » [ صحيح رواه أحمد ]، واتا : ئافره‌تان به‌شوو نادرێن به‌بێ وه‌لی ئه‌مر، پێشه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداری موسڵمانانیش وه‌لی ئه‌مری ئه‌و ئافره‌ته‌ن كه‌ وه‌لی ئه‌مریان نیه‌، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : « لا نكاح إلا بولي، وشاهدي عدل » [ صححه الألباني في الإرواء ]، واتا : ئافره‌تان به‌شوو نادرێن به‌بێ وه‌لی ئه‌مر، وئاماده‌ بوونی دوو شاهید .

    ئیمامی صه‌نعانی ده‌ڵێت : ئه‌م فه‌رموودانه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شوودان صه‌حیح ودروست نیه به‌بێ بوونی وه‌لی ئه‌مر، چونكه‌ ئه‌صڵ له‌م نه‌فیه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كاندا هاتووه‌، نه‌فی دروست نه‌بوون و صیحه‌ته‌، نه‌ك نه‌فی كه‌مال ته‌واو كاری، [ته‌ماشای : سبل السلام 3/117 بكه‌ ].

    4- له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌ : « أيما امرأة نُكحت بغير إذن وليها، فنكاحها باطل، فنكاحها باطل، فنكاحها باطل، فإن دخل بها فلها المهر بما استحل من فرجها، وإن اشتجروا فالسلطان ولي من لا ولي لها » [ صححه الحاكم ووافقه الذهبي ] واتا : هه‌ر ئافره‌تێك به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی بدرێت به‌شوو، ئه‌و به‌شودانه‌ به‌تاڵ و ناردوسته‌، ئه‌و به‌شودانه‌ به‌تاڵ و ناردوسته‌، ئه‌و به‌شودانه‌ به‌تاڵ و ناردوسته‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه‌ چوویه‌ لای ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ماره‌ییه‌ی بداتێ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌زه‌ت وه‌رگرتنی بۆ حه‌ڵاڵ كرد بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو ناكۆكیش كه‌وته‌ نێوانیان ئه‌وا پێشه‌وا و ده‌سه‌ڵاتدار وه‌لی ئه‌مری ئه‌و ئافره‌ته‌یه‌ كه‌ وه‌لی ئه‌مری نیه‌ .

    5- له‌جێگایه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « لا تُزوج المرأة المرأة، ولا تُزوج المرأة نفسها، فإن الزانية هي التي تزوج نفسها » [ قال الحافظ في بلوغ المرام : رجاله ثقات، وصحح الألباني الجملة الأولى، وصحح وقف الجملة الأخيرة على أبي هريرة ] واتا : ئافره‌ت ئافره‌ت به‌شوو نــادات، هه‌روه‌ها ئافره‌ت خۆی به‌شوو نادات، ئافره‌تی داوێن پیس وزینا كار خۆی به‌شوو ده‌دات .

    خوای گه‌وره‌ وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كاتێك مۆڵه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی وه‌لی ئه‌مری ئافره‌تانیان به‌مه‌رج داناوه‌ بۆ

    به‌شودانی، له‌به‌ر چه‌ند ئامانجێكی گه‌وره‌ وبه‌رز و پیرۆزه‌، كه‌ سودی زۆر وزه‌به‌ندی تێدایه‌ بۆیان، كه‌ هه‌ر هه‌موویان بۆ به‌رژوه‌ندی ئه‌وانه‌ :

    1- شێخ وه‌لی الله‌ی ده‌هله‌وه‌ی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت : له‌ به‌ڵگه‌ هه‌ره‌ ته‌واو وكامڵه‌كانی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه‌ : به‌مه‌رج گرتنی وه‌لی ئه‌مر بۆ به‌شودانی ئافره‌تان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گرنگیدانی ئیسلام به‌كاروباریان، له‌هه‌مان كاتدا فه‌رزكردنی ئیراده‌ی ئافره‌ت بۆ به‌شوودانی خۆیان كارێكی قێزه‌ونه‌، ئه‌ویش له‌ بێ شه‌رمی وده‌ست درێژ كرنه‌ سه‌ر مافی وه‌لی ئه‌مر وبێ بایه‌خدانیان‌‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ .

    2- پێویسته‌ به‌شوودان له‌ زینا و داوێن پیسی به‌وه‌دا لێك جوودا بكرێته‌وه‌، كه‌ به‌شوودان به‌ ئاشكرا ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ گشت خه‌ڵكی به‌پێچه‌وانه‌ی داوێن پیسیه‌وه‌ كه‌ خۆشیان قێز له‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاره‌زوو ناكه‌ن كه‌ كه‌س پێیان بزانێت، باشترین وچاكترین ڕاگه‌یاندنێكیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌لی ئه‌مری ئافره‌تان ئاماده‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ ببن .

    3- منیش ده‌ڵێم : ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ (صلی الله علیه وسلم) كه‌ ده‌فه‌رموێت : « فصل ما بين الحلال والحرام ضرب الدف، والصوت في النكاح » [ صحيح رواه أحمد ] واتا : جياوازی نێوان به‌شوودانی حه‌ڵاڵ و كۆبونه‌وه‌ی حه‌رام، ده‌ف لێدان وسرود وگۆرانی بۆ ووتنه بۆی ( واتا : شای وخۆشی سزدان بۆی ) .

    ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان هاوسه‌رگیری حه‌ڵاڵ وشه‌رعی، له‌گه‌ڵ زینا وداوێن پیسی، ده‌ف لێدان و ئاهه‌نگ گێران وسرود وگۆرانی شه‌رعی ووتنه‌، واتا : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هاوسه‌رگیریه‌كی شه‌رعی كۆده‌بنه‌وه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و بانگهێشتی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ی داوێن پیسی كه‌ به‌ په‌نهانی ده‌كرێت و هیچ كه‌س له‌و ئافره‌ت وپیاوه‌ حه‌ز ناكه‌ن كه‌س پێیان بزانێت .

    4- هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تان له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌زمونیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ و نه‌ناسینی پیاوان وشاره‌زا نه‌بون له‌ نهێنیه‌كانیان، زوو هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن بۆ پیاوان، وبه‌ ئاسانی پیاوان ده‌توانن به‌ ڕواله‌تی بریقه‌دار وبه‌ڵێنی بێ بنه‌ما ودرۆ ئافره‌تان له‌خشته‌ به‌رن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له دواڕۆژی مه‌ترسیداری ئه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌بێ مۆڵه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی وه‌لی ئه‌مره‌كانیان بده‌ن به‌شوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕه‌زامه‌ندی ومۆڵه‌تی وه‌لی ئه‌مری به‌مه‌رج گرتووه‌ بۆ به‌شوودانی ئافره‌تان، ئه‌ویش وه‌ك ووتمان هه‌مووی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تانه‌، چونكه‌ وه‌لی ئه‌مر و لێپرسراوه‌كه‌ی دوورتر ده‌ڕوانێت، وئه‌زمون وپسپۆڕی فروانتره‌، هه‌ر بۆیه‌ كاتێك بڕیاریش ده‌دات سۆز وعاطفه‌ و ئاره‌زووبازی زاڵ نابێت به‌سه‌ریدا، به‌ڵكو بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ ده‌بێت كام پیاوه‌ باشتر و گونجاو تره‌ بۆ ژیان به‌سه‌ر بردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كیژه‌ی ئه‌ماندا .

    5- چۆن ده‌بێت وه‌لی ئه‌مر ڕه‌زامه‌ند نه‌بێت له‌سه‌ر شووكردنی ئافره‌تان ؟! له‌كاتێكدا ئه‌م ئافره‌ته‌‌ بیه‌وێت یان نا، دواتر هه‌رچی كێشه‌ و گیروگرفته‌ ڕوو به‌ڕووی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتی روودانی جیاوازی وناكۆكی له‌نێوان ئه‌و وپیاوه‌كه‌ی، یان له‌كاتی فه‌شه‌ل هێنان وجیابوونه‌وه‌ وسه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ته‌واوی گرفته‌كان ڕوو به‌ڕووی ئه‌و ده‌بێته‌وه‌ .

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    سه‌رچاوه‌ : په‌رتوكی : تكریم الإسلام للمرأة.