×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ : به‌م دواییانه‌ وپاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ونه‌بوونی (سیوله) له‌ بانكه‌كاندا، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و چه‌ك (شیك) ــانه‌ی دیدات به‌ به‌ڵێنده‌ران وبه‌رهه‌مهێنه‌ران، خاوه‌نه‌كانیان له‌ بازاڕدا به‌ نرخی كه‌متر ده‌یفرۆشنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ حكومه‌ت چه‌ك ( شیك ) ێكی به‌ نرخی (100) ملیۆن دینار نووسیوه‌ بۆ به‌ڵێنده‌رێك، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بانكدا پاره‌ نیه‌، ئه‌م به‌ڵێنده‌ره‌ چه‌كه‌كه‌ی له‌ بازاڕدا به‌ (95) ملیۆ دینار ده‌فرۆشێته‌وه‌، ئایا حوكمی شه‌رعی ئه‌م كڕین وفرۆشتنه‌ چیه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌..

    حوكمی فرۆشتنی چهكی بێ ڕهسید

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2015 - 1436

    حكم بیع الشیك بدون الرصید

    « باللغة الكردية »

    فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    حوكمی فرۆشتنی چهكی بێ ڕهسید

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

    پرسیار : بهم دواییانه وپاش سهرههڵدانی قهیرانی دارایی له ههرێمی كوردستان ونهبوونی (سیوله) له بانكهكاندا، حكومهتی ههرێم ئهو چهك (شیك) ــانهی دهیدات به بهڵێندهران وبهرههمهێنهران، خاوهنهكانیان له بازاڕدا به نرخی كهمتر دهیفرۆشنهوه، بۆ نموونه حكومهت چهك ( شیك ) ێكی به نرخی (100) ملیۆن دینار نووسیوه بۆ بهڵێندهرێك، بهڵام لهبهر ئهوهی له بانكدا پاره نیه، ئهم بهڵێندهره چهكهكهی له بازاڕدا به (95) ملیۆن دینار دهفرۆشێتهوه، ئایا حوكمی شهرعی ئهم كڕین وفرۆشتنه چیه ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه.

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئهم مامهڵهیه لهڕووی شهرعیهوه حهرامه و دروست نیه، لهبهر ئهوهی ههردوو جۆرهكهی سوود ( ڕیبا ) ی تێدایه، ڕیبای زیاده ( ربا الفضل ) چونكه گۆڕینهوهی جنسێكی ( ڕیبهوی ) یه به هاوشێوهیهكهی خۆی بهڵام به كهمتر له ئهندازهی خۆی، ئهمهش خۆی لهخۆیدا له فیقهی ئیسلامیدا به سوودی زیاده ( ربا الفضل ) ناوزهد كراوه، ههروهها له لایهكی تریشهوه ڕیبای قهرز ( ربا النسیئة )، چونكه لهبهر ئهوهی ئهو مهبلهغهی كه له چهكهكهدا نوسراوه بانك ناتوانێت حاڵی حازر سهرفی بكات بۆ خاوهنهكهی كهواته یهكێك له فرۆشراوهكان قهرز دهبێت، لهم حالهتهدا ئهگهر هاتوو تهنانهت مهبلهغی داواكراوی ناو چهكهكهیش به دراوێكی تریش بێت جگه له دینار وهك دۆلار یان پاوهن یان لیره توركی ئهوه ههر دروست نیه، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ڕیگری كرد له گۆڕینهوهی زێر وزیو وهك له فهرموودهكهی عوبادهی كوڕی صامت دا هاتووه : عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم ( الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ مِثْلاً بِمِثْلٍ ، سَوَاءً بِسَوَاءٍ ، يَدًا بِيَدٍ ، فَإِذَا اخْتَلَفَتْ هَذِهِ الأَصْنَافُ فَبِيعُوا كَيْفَ شِئْتُمْ إِذَا كَانَ يَدًا بِيَدٍ [ رواه مسلم : 2970] .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : زێر به زێڕ، زیو به زیو، دهبێت وهك یهك وبهیهكسانی و دهست بهدهست بگۆڕینهوه، ئهگهر هاتوو ئهم جۆرانه جیاواز بوون، ههرچۆنێك دهتانهوێت كڕین وفرۆشتنی پێوه بكهن ( واتا گرنگ نیه یهكسان نهبن له كێش و ئهندازهدا) بهڵام بهو مهرجهی دهست بهدهست بێت وقهرزی تێ نهكهوێت .

    بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو مهبلهغهی لهناو چهكهكهدایه به دراوێكی تری جگه له دیناری عێراقی بوو، وهك دۆلار و پاوهن، و ههمان سات و كاتیش ئهو كهسهی كه دهیكڕێت له بانك بۆیان خهرج دهكرد، ئهو كهسهش به دراوێكی تری جیاواز له دراوی ناو چهكهكه بیكڕێت ئهوا دروسته و هیچ گرفتێكی تێدا نیه، بۆ نمونه ئهگهر هاتوو مهبلهغی ناو ئهو چهكهی كه خاوهنهكهی دهیفرۆشێت (20) ههزار دۆلار بوو، كڕیارهكهیش به دیناری عێراقی لێی كڕیوه به مهبلهغێك كه ڕێدهكهون لهسهری، چونكه پارهی مهبلهغی نوسراوی ناو چهكهكه حسابی پارهی حازری بۆ دهكرێت نهك قهرز، لهبهر ئهوهی ههر ساتێك بیهوێت دهتوانێت بۆی خهرج بكهن .

    بۆیه موسڵمانان له مهترسی گهورهی ئهم كڕین وفرۆشتنهی كه حــــاڵی حازر سهریههڵداوه، ئاگادار دهكهینــهوه، چونكه سوود (ربا) خواردن یهكێكه له گوناهه گهورهكان و خوای گهوره و پێغهمبهرهكهی ( صلی الله علیه وسلم ) ههڕهشهی توندیان لهو كهسانه كردووه كه سوود (ربا) دهخۆن، ئهوهتانی خوای گهوره لهم بارهیهوه له قورئاندا فهرموویهتی: { يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓاْ إِن كُنتُم مُّؤمِنِينَ * فَإِن لَّم تَفعَلُواْ فَأذَنُواْ بِحَرب مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ .. } [ البقرة : 278 -279 ] .

    واتا : ئهی ئهو كهسانهی باوهڕتان هێناوه دهبێت به تهواوی ملكچی فهرمان وقهدهغه كراوهكانی خوابن ولهگشت سنوورهكانی پارێز بكهن ولهپاشماوهی سوودهكهشتان- كه بهلای ئهم وئهوهوهیه واز بهێنن وداوای مهكهن ئهگهر باوهڕداری راستهقینهن، دهبێ گوێرایهڵی تهواوی فهرمودهكانی خوابن و، لهو سوودهش بێدهنگ بن * خۆ ئهگهر واتان نهكرد و، دهستتان له سوود خۆری ههڵنهگرت ئهوسا جهنگێكی گهوره رابگهیهنن لهگهڵ خواو پهیامبهرهكهیدا (صلی الله علیه وسلم)، چونكه سوود خۆری دژایهتی كردنی فهرمانهكانی خواو پێغهمبهری خوایه، واته: سوود خواردن ئیعلانی جهنگه لهگهڵ خواو پێغهمبهردا .

    پێغهمبهری خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) سوود خواردنی به یهكێك له گوناهه گهوره و به هیلاك بهرهكهكان داناوه، وهك فهرموویهتی : « اجتنبوا السبع الموبقات، قالوا: وما هن يا رسول الله؟ قال: الشرك بالله، والسحر، وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق، وأكل الربا، وأكل مال اليتيم، والتولي يوم الزحف، وقذف المحصنات الغافلات المؤمنات » [ رواه البخاري ومسلم ] .

    واتا : دوور بكهونهوه له حهوت تاوانه لهناو بهرهكه، ووتیان ئهو تاوانانه چین ئهی پێغهمبهری خوا ؟ فهرمووی : هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره، جادوكردن، وكوشتنی كهسیێكی بێ تاوان كه خوای گهوره حهرامی كردووه بهبێ بوونی ههقێك نهبێت، وخوارنی سوود، وماڵی ههتیوان، وپشت ههڵكردن له ڕۆژی ڕوو بهڕوبونهوهدا، تۆمهت دانه پاڵ ئافرهتانی باوهڕ داری داوێن پاكی بێ ئاگا لهو گوناهه .

    خوای گهورهش زاناتره .