ڕێگاكانی بانگه‌وازكردن بۆ لای خوای گه‌وره
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ڕێگاكانی بانگه‌وازكردن بۆ لای خوای گه‌وره
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2015 - 1436
طرق الدعوة إلى الله
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
ڕێگاكانی بانگه‌وازكردن بۆ لای خوای گه‌وره
بانگه‌واز كردن بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار واجبه له‌سه‌ر ئوممه‌ت، هه‌ر كه‌سێك به گوێره‌ی توانای خۆی.
وه بانگه‌وازكردن بۆ لای خوای گه‌وره به دوو ڕێگه ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: ڕێگه‌ی نه‌رم ونیانی: مه‌به‌ست پێی بانگه‌وازكردنه به لێزانی و دانایی و ئامۆژگاری چاك و شیرین.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ) ]النحل/125[.
واته: خه‌ڵکی بانگ بکه بۆ ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگارت به لێزانی و دانایی و ئامۆژگاری چاك و شیرین وه له گه‌ڵیان بدوێ (موجاده‌له بکه) بدوێ به‌چاکترین شێوه بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاك ده‌زانێ به‌وانه‌ی گومڕابوون و لایاندا وه له ڕێگاکه‌ی وه هه‌ر خۆشی زانایه به‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستن.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ) ]يوسف :١٠٨ [.
واته: بڵێ ئه‌مه ڕێگای منه بانگی (خه‌ڵکی) ده‌که‌م بۆ لای خوا له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون من و ئه‌وانه‌ش شوێنم که‌وتوون و خواش پاك و بێگه‌رده وه من هیچ کات له هاوبه‌ش ڕه‌واده‌ران نیم.
دووه‌م: ڕێگه‌ی به كارهێنانی هێز و جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره‌دا :
ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕان وه‌ڵامی بانگه‌وازیان نه‌دایه‌وه، ئه‌وه ڕێگه‌ی به كارهێنانی هێز وجیهادكردن له پێناو خوای گه‌وره فه‌رز ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌په‌رسترێت و سنوره‌كانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ ده‌كرێت وفیتنه وئاشوب له ناو ده‌برێت.
وه ڕێگه‌ی جیهاد كردن له پاش ڕێگه‌ی بانگوزاكردن دێت.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ )]البقرة/193[.
واته: جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن تا دوژمنایه‌تی ئاین نه‌مێنێ وه ئاین و ملکه‌چی هه‌ر بۆ خوا ده‌بێت ئینجا ئه‌گه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگرت ئیتر ده‌ست درێژیی نی یه مه‌گه‌ر له‌سه‌ر سته‌م کاران.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:(يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ )]التحريم/9[.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بجه‌نگه له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان و دووڕوواندا وه توندوتیژ به له‌گه‌ڵیاندا وه‌جێ یان دۆزه‌خه که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر خراپه.
داواكارم له خوای گه‌وره شاره‌زامان بكات له ئاینه پیرۆزه‌كه‌ی وبه‌خته‌وه‌ری دونیا و قیامه‌تمان بكات...