له‌پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك كێیهبڵێت: ( ئێمه‌ین پشتیوانانی خوا )
پۆڵێنه‌كان
Full Description
له پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك
كێیه بڵێت: ( ئێمه‌ین پشتیوانانی خوا )
[ به كوردی ]
بعد فتنة هولندا والدانمارك من يقول: ( نحن أنصار الله )
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : پشتیوان سابیر عه‌زیز
المؤلف: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض
2008 -1429
له پاش فیتنه‌ی هوڵه‌ندا و دانیمارك
كێیه بڵێت: ( ئێمه‌ین پشتیوانانی خوا )
پێشه‌كی:
بێ گومان هه‌ڕ جۆره دوژمنایهتێك له‌لایه‌ن دوژمنانی ئیسلامه‌وه شتێكی سه‌یر نیه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:{ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاء مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ } آل عمران/118 .
وه‌نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت دوژمنانی ئیسلام پێشه‌واو سه‌ركرده‌یان شه‌یتانه، خوای گه‌وره‌ش باسی هه‌ڵوێستی شه‌یتانمان بۆ ده‌كات به‌م شێوه‌یه:{ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدْتُكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ مَا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنْتُمْ بِمُصْرِخِيَّ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِنْ قَبْلُ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) إبراهيم/ 22 .
وه‌ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌ی پێشوودا رویدا له وڵاتانی ئه‌وروپی كه تایبه‌ت بوو به سوكایه‌تی پێكردنی هه‌ندێ رۆژنامه به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌ی دانیماركی به كه‌سایه‌تی په‌یامبه‌ری ئیسلام و خۆشه‌ویست و پێشه‌وامان محمد ـ درودی خوای له‌سه‌ر بێت ـ ، هه‌روه‌ها ئه‌و روداوه‌ی كه له هۆڵه‌ندا رويدا له‌لایه‌ن به‌ربرسێكی يه‌ميني سه‌هوێنی تیرۆرستی هولهندي (جيرت فيلدرز) له فلیمێكی سوكایه‌تی ئامێزدا له سایتێكی ئینته‌رنێتی پارته‌كه‌ی له‌رۆژی پێنج شه‌مه ٢٧/٣/٢٠٠٨ كه‌ناوی لێ ناوه( فیتنه) له‌م فلیمه‌دا بێ رێزی‌و سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر به قورئانی پیرۆز كه گه‌وره‌ترین په‌یامه بڵاوكردوه‌ته‌وه .
وا دياره ئه‌م جۆره‌كارانه دڵگڕانمان ده‌كات و رق و كینه‌مان هه‌ڵده‌سێنێت، به‌ڵام بێ گومان ئه‌مه نیشانه‌ی كوتای هاتنی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ } الحجر/95، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الأَبْتَرُ } الكوثر/3
پێ ده‌چێت وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌مجاره ئه‌یانه‌وێت دژایه‌تی موسڵمانان بكه‌ن به‌م جۆره شتانه، وه به‌شی داگیركردن و سه‌ربازیش به‌جێ بهێڵن بۆ ئه‌مریكا...
بێ گومان ئه‌م سوكایه‌تیه كردنه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خانه‌ی ئازادی بیر‌و راو راده‌ربرین و دووره له‌په‌یامی ره‌سه‌نی راگه‌یاندیش .
ئێمه ده‌زانین كه په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام و موسڵمان بوونی رۆژانه‌ی ده‌یان و سه‌دان كه‌س له ولاَتانی ئه‌وروپا ئه‌و ترسه‌ی لای هه‌ندێ خه‌ڵكی ده‌مارگیر و ره‌گه‌زپه‌رست دروستكردووه كه ره‌نگه له‌ئایینده‌دا ئه‌وروپا هاوسه‌نگی تێك بچێت و دیمۆگافیای دانیشتوانی گۆڕانی به‌سه‌ر دابێت ، بهلاَم گونجان و رێكبوونی ئایینیئیسلام له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ و بوونیوهك هۆكارو فاكته‌ری ئارامی‌و خۆشبه‌ختی مرۆڤ وای كردووه كه هه‌زاران خه‌ڵك رووی تێبكات و موسڵمان بوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن . دیاره ئازادی بیروورا ده‌ربرینیش له‌هه‌موو شوێنێكدا سنووری خۆی هه‌یه‌و به‌ره‌هایی نییه، وه‌ك بینیمان له‌فه‌ره‌نسا چه‌ندین شوێنی نمایشكردنی فیلم و شانۆ ئاگریان تێبهرداو سوتێنران ، چونكه سوكایه‌تی به‌مه‌سیح په‌یامبه‌ر (سلاَوی خوای له‌سه‌ر بێت) كرا بوو له‌و فیلمه‌دا كه نمایشكرابوو ، یاخود ده‌ویسترا نمایش بكرێ ، فه‌ره‌نساش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (دایكی ئازادی) یه، ئه‌ی بۆچی بۆ خۆیان رازینین سنووره‌كانی ئازادی ببه‌زێنن ، با بۆ خه‌ڵكیتریش رازینه‌بن . ئه‌م جۆره كارانه شتێكی تریان به‌دواوه نابێت جگه له زیادكردنی رق و كینه‌و بلاَوكردنهوهی كه‌راهیه‌ت و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن، وه پێویسته ولاَته ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وه بزانن كه ئیسلام و موسڵمانان لهولاَتهكانیاندا بوونه‌ته پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌و نكوڵی لێنه‌كراو ، بۆیه پێویسته پاراستنی رێز‌و كه‌رامه‌تی هه‌موو لاو هه‌ست و نه‌ست و شعووری ملیاران كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م گۆیزهوییهدا.
موسڵمانانی خوشه‌ویست: ئایه له‌پاش ئه‌و هه‌مووه سوكایه‌تیه كردنه به موقه‌ده‌ساتی ئیسلامیمان كاتی ئه‌وه نههاتوهبلێیت منم پشتیوانی ده‌كه‌م لهئاینهكهم ... خوای گهورهئهفهرموێت: { ياأيًّها الّذِينَ ءامَنوا كونوا أنصارَ اللهِ كما قالَ عِيسى ابنُ مَريَمَ لِلحَوارِيِّن مَن أنصَاري إلى اللهِ، قالَ الحَوارِيُّون نَحنُ أنصارُ الله...} الصف: ١٤
وهئهگهڕ ده‌ته‌وێت به‌ڕگری له قورئانی پیرۆز و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بكه‌یت ، ئه‌وه قورئان و سوننه‌ت بكه‌ره به‌رنامه‌ی ژیانی خۆت و بانگه‌واز بكه له پێناو خوای گه‌وره،چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌بێته مایه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی له لایه‌ك، وه له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێته مایه‌ی دڵگرانی ناحه‌زانی ئیسلام.
له‌كۆتاییدا ئه‌م چه‌ند ئایتهت به‌بیر دێنمه‌وه ئه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێزم:
{ إنَّ الّذينَ يُؤذونَ الله ورسوله لَعنهمُ الله في الدّنيا والآخرة وأعدّ له‌م عذاباً مهينا }
{ لا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُم مَّا اكْتَسَبَ مِنَ الإِثْمِ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ }
النور/11.
{ وَإِن تَصْبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لاَ يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا } آل عمران/120 .
.
داواكارین له‌خوای گه‌وره ئاینه‌كه‌ی سه‌رخات و موسڵمانانیش پبارێزێت له پیلانی دوژمنان.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين