هیمه‌ت به‌رزی له قورئان وسوننه‌ت
پۆڵێنه‌كان
Full Description
هیمه‌ت به‌رزی له قورئان وسوننه‌ت
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1436
علو الهمة في القرآ‌ن والسنة
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
هیمه‌ت به‌رزی له قورئان وسوننه‌ت
هیمه‌ت به‌رزی ڕه‌وشتێكی به‌رزه، وه خه‌ڵكی پله وپایه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه به گوێره‌ی هیمه‌ت به‌رزیان... وه ئه‌وه‌ی هیمه‌تی به‌رز بێت هه‌موو ڕه‌وشتێكی جوانی لێ كۆ ده‌بێته‌وه، وه ئه‌وه‌شی هیمه‌تی نزم بێت هه‌موو ڕه‌وشتێكی نزم وناشرینی لێ كۆ ده‌بێته‌وه...
وه ئه‌وه‌ی به دی ده‌كرێت وه‌كو دیارده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیماندا، هیمه‌ته‌كان نزمن و خۆخه‌ریكردنن به شتی لاوه‌كیه‌وه، هه‌روه‌ها رازین به‌و باردۆخه‌ی كه تێدا ده‌ژێن له زه‌لیلی و دواكه‌وتن له زۆر له بواره‌كانی ژیاندا... بۆیه پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه به‌ره‌و ئاینه‌كه‌مان وهیمه‌تمان به‌رزبكه‌ینه‌وه وبتوانین گورانكارێكی سه‌رتاسه‌ری بكه‌ین له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، تا جارێكی تر عیزه‌ت وده‌سه‌ڵاتمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه به یارمه‌تی خوای گه‌وره...
وه هیمه‌ت به‌رزی جێگاكه‌ی له دڵدایه، وه دڵی مرۆڤیش له پاش خوای گه‌وره كه‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نیه ته‌نها خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌بێت، وه هه‌ر چۆن باڵنده به هه‌ردوو باڵی ده‌فڕێت، ئاوهاش مرۆڤ به هیمه‌ت به‌رزی ده‌فرێت وبه‌رز ده‌بێته‌وه.
ئێستاش فه‌رموون با بچینه خزمه‌ت چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه ده‌لاله‌ت ده‌كه‌نه سه‌ر هیمه‌ت به‌رزی...
ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انْفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُمْ بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ} [التوبة: 38].
واته:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه چیتانه کاتێ پێتان بووترێ ده‌رچن (بۆ جیهاد) له ڕێ ی خوادا له شوێنی خۆتان ناجوڵێن (خۆتان دوا ده‌خه‌ن) ئایا ئێوه ڕازین به‌م ژیانه‌ی دنیا له‌باتی پاشه‌ڕۆژ ده‌ی کامه‌یه خۆشی و شادیی ئه‌م ژیانه نزیکه له به‌رامبه‌ری خۆشی پاشه ڕۆژدا زۆر که‌مه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَسَارِعُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ} [آل عمران: 133].
واته:پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ لێ بوردنێکی گه‌وره له‌لایه‌ن پهروهرگارتانهوه، وه بۆ به‌هه‌شتێک که پانییه‌که‌ی (به ئه‌ندازه‌ی) ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه که ئاماده کراوه بۆ له خوا ترسان.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان)
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ ۖ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ} [فاطر: 15].
واته: ئه‌ی خه‌ڵکینه هه‌ر ئێوه هه‌ژاری لای خوان وه ته‌نیا خوایه بێ نیازی ستایش کراو. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان)
فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم:
عن أبي هريرة t أن رسول الله ﷺ قال: «إن الله يحب العطاس، ويكره التثاؤب، فإذا عطس أحدكم فحمد الله – تعالى – فحق على كل مسلم سمعه أن يشمته. أما التثاؤب فإنما هو من الشيطان، فإذا تثاءب أحدكم فليرده ما استطاع، فإن أحدكم إذا تثاءب ضحك منه الشيطان». [رواه البخاري].
واته: له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ره‌زای خوای لێبێت، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: خوای گه‌وره پژمینی خۆش ده‌وێت، وحه‌زی له باوێشكدان نیه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك پژمی و سوپاسی خوای كرد، ئه‌وه مافی له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكه كه گوێی لێ ده‌بێت دوعای خێری بۆ بكات، وه باوێشكدان له شه‌یتانه‌وه‌یه، وه هه‌ركه‌سێك له ئێوه باوێشكی دا با هه‌وڵ بدات به گوێره‌ی توانا ڕێگه‌ی لێ بگرێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه باوێشكی دا ئه‌وه شه‌یتان پێی پێده‌كه‌نێت.
له رێنماییه‌كانی ئیسلام بۆ دروست كردنی هیمه‌ت بهرزێك، ئه‌و پژمینهیه كه‌وا به هۆی هه‌ڵامه‌ته‌وه نیه، كه ده‌بێته مایه‌ی جولانه‌وه‌ی ئه‌عساب وده‌بێته مایه‌ی دروست كردنی چالاكی وئه‌نجامدانی كار، به پێچه‌وانه‌ی باوێشكدان كه نیشانه‌ی خاویی وته‌مبه‌ڵیه ووا ده‌كات له خاوه‌نه‌كه‌ی حه‌زی له ئه‌نجامدانی كار نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی نزم بونه‌وه‌ی هیمه‌ت.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : «إِنَّ فِي الْجَنَّةِ مِائَةَ دَرَجَةٍ أَعَدَّهَا اللَّهُ لِلْمُجَاهِدِينَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ مَا بَيْنَ الدَّرَجَتَيْنِ كَمَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ، فَإِذَا سَأَلْتُمُ اللَّهَ فَاسْأَلُوهُ الْفِرْدَوْسَ فَإِنَّهُ أَوْسَطُ الْجَنَّةِ وَأَعْلَى الْجَنَّةِ أُرَاهُ فَوْقَهُ عَرْشُ الرَّحْمَنِ ، وَمِنْهُ تَفَجَّرُ أَنْهَارُ الْجَنَّةِ». [ رواه البخاري].
واته: له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ره‌زای خوای لێبێت، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: له به‌هه‌شت دا سه‌ت پله هه‌یه، خوای گه‌وره ئاماده‌ی كردوه بۆ ئه‌و موجاهیدانه‌ی كه له پێناو خوادا جیهاد ده‌كه‌ن، نێوانی هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی تر وه‌كو نێوانی زه‌وی وئاسمانه، وه ئه‌گه‌ر داواتان له خوا كرد داوای فیرده‌وسی لێ بكه‌ن؛ چونكه ناوه‌ڕاست وبه‌رزترین جێگای به‌هه‌شته، وه له سه‌رووی فیرده‌وس عه‌رشی خوایه، وه هه‌ر له‌وێش روباره‌كانی به‌هه‌شت هه‌ڵده‌قوڵێن.
داواكارم لی خوای گه‌وره هیمه‌ت به‌رزیمان پێ ببه‌خشێت له ژیانی دونیا و فیرده‌وسی بهرزمانیش به نسیب بكات له به‌هه‌شتی به‌ریندا.
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد