×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: باوكم له‌ سه‌ربان به‌ربوویه‌وه‌ وقاچی شكا، پاش ئه‌وه‌ بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ لای دكتۆر بۆ چاره‌سه‌كردنی، دكتۆریش بڕیاریدا كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكات، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ نۆره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هات دكتۆر به‌ به‌نجی گشتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ كرد، پاش دووكاتژمێر تووشی شۆك بووین، كاتێك بیستمان باوكمان له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رنه‌چووه‌ و وه‌فاتی كردووه‌، پرسیاره‌كه‌مان له‌مه‌دایه‌،‌ ئایا له‌ ڕووی خوێنی باوكمانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كێ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ ؟

به‌رپرسیاریه‌تی دكتۆر له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات

] kurdish – كوردی – كردي [

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2014 - 1436

 مسؤولية الطبيب عن خطأه أثناء العمل

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1436

به‌رپرسیاریه‌تی دكتۆر له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕێ ئیسلام هاوس كراوه‌ :

پرسیار :باوكم له‌ سه‌ربان به‌ربوویه‌وه‌ وقاچی شكا، پاش ئه‌وه‌ بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ لای دكتۆر بۆ چاره‌سه‌كردنی، دكتۆریش بڕیاریدا كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكات، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ نۆره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هات دكتۆر به‌ به‌نجی گشتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ كرد، پاش دووكاتژمێر تووشی شۆك بووین، كاتێك بیستمان باوكمان له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رنه‌چووه‌ و وه‌فاتی كردووه‌، پرسیاره‌كه‌مان له‌مه‌دایه‌،‌ ئایا له‌ ڕووی خوێنی باوكمانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كێ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ ؟

وه‌ڵام :سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

زانایان هه‌موو هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دكتۆره‌ی كه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێك ده‌كات كه‌مته‌رخی ‌كرد له‌ كاره‌كه‌یدا ئه‌وا به‌رپرسه‌ له‌ڕووی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه‌ ( المسؤلیة التقصریة ) ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (( من تطبب، ولم يعلم منه طب فهو ضامن ))[ أخرجه و داود وابن ماجه والدارقطني والبيهقي، وقال الحاكم: صحيح الإسناد، ووافقه الذهبي]واتا : هه‌ركه‌سێك دكتۆری بكات، و لێی نه‌زانێت ئه‌وا ضامن وبه‌رپرسه‌ له‌و هه‌ڵه‌ وكه‌مته‌رخه‌میه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات .

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ زانایان ووتویانه‌ : ده‌بێت ڕێگری بكرێت له‌ دكتۆری نه‌زان، و كرێچی موفلیس، و ئه‌و موفتیه‌ی كه‌ كاری جدي وگاڵته‌ وگه‌پ تێكه‌ڵاو ده‌كات .

ده‌بێت بزانین دوو جۆر به‌ر پرسیاریه‌تیمان هه‌یه‌ :

یه‌كه‌م : به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و جنائي : ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ ئه‌و دكتۆره‌ غه‌ش بكات یان شه‌هاده‌كه‌ی ته‌زویر بێت یان درۆ بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ به‌ نه‌خۆشێك پێویستت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام پێویستیشی پێی نه‌بێت، وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی له‌وزه‌ته‌ین و ڕێخۆڵه‌ كوێره‌ وبه‌ردی گورچیله‌، له‌ پێناو ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت .

دووه‌م : به‌رپرسیاریه‌تی پیشه‌یی: ئه‌مه‌ش كاتێك دروست ده‌بێت كه‌ دكتۆره‌كه‌ یان ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ستی له‌ برین پێچه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یی بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌قه‌ستیك یان پارچه‌ له‌فافێك یان لۆكه‌یه‌ك له‌ ناو سكی ئه‌و كه‌سه‌ به‌جێ بهێڵن كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێكی خراپ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ئه‌و پزیشكه‌ له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك بگرێته‌ ئه‌ستۆ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و زیانه‌ی كه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ نه‌خۆشه‌كه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ به‌ ده‌ست ئه‌نقه‌صد بووبێت و دكتۆره‌كه‌ی نیه‌تی تاوانی هه‌بوبێت ئه‌وا ده‌بێت سزای شه‌رعی و یاسایی خۆی وه‌ربگرێت، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشه‌كه‌ مرد ئه‌وا به‌ ( قتل العمد ) داده‌نرێت وئه‌گه‌ر كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه‌ دكتۆره‌كه‌یان عه‌فو نه‌كرد ده‌بێت له‌بریتی نه‌خۆشه‌ مردووه‌كه‌ بكوژرێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ و كه‌مته‌رخه‌می بووبێت ئه‌وا ده‌بێت خوێنه‌كه‌ی له‌ دكتۆره‌كه‌ بسه‌نرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ركه‌وت دكتۆره‌كه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی تاوانی نه‌بووه‌ و هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كیشی نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یدا ئه‌وا له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌ به‌ یه‌ك ده‌نگی زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ هیچ شتێك ناكه‌وێته‌ سه‌ر دكتۆره‌كه‌، چونكه‌ دكتۆره‌كه‌ كاره‌كانی خۆی به‌ڕێك وپێكی ئه‌نجامداوه‌ و قه‌ده‌ری خوایش وابووه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌دا ده‌رنه‌چێت .

بۆیه‌ ده‌بێت بزانین به‌م مه‌رجانه‌ی ‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسیان ده‌كه‌ین هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك ناكه‌وێته‌ سه‌ر دكتۆر :

1) مۆڵه‌تی ڕه‌سمی حوكمی هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ .

2) مۆڵه‌تی پێش وه‌ختی وه‌رگرتبێت له‌ نه‌خۆشه‌كه‌، یان له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری بۆی .

3) مه‌به‌ستی چاك بێت له‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ یان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بۆیه‌ ده‌كات كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ چاك ببێته‌وه‌، نه‌ك مه‌به‌ستی خراپی هه‌بێت له‌ زیان گه‌یاندن پێی .

4) هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یی یان كه‌مته‌رخه‌می ڕووی نه‌دابێت له‌لایه‌نی دكتۆره‌كه‌وه‌ .

بۆیه‌ برای به‌رێزم باوكی جه‌نابیشتان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دكتۆره‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ كردووه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی خراپی نه‌بوبێت و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یشی نه‌كردبێت، له‌ڕووی شه‌رعه‌وه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی ناكه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌مته‌رخه‌می نواندووه‌ له‌كاتی ئه‌نجامی دانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌دا، هه‌رچه‌ند نیه‌تی خراپیشی نه‌بوو بێت، ئه‌وا خوێنی باوكتان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و دكتۆره‌وه‌ ..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..