×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ جیماعی له‌گه‌ڵ خێزانی كرد پێش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م واجبه‌ حه‌جه‌كه‌ی دووباره‌ بكاته‌وه‌، بۆ زانینیشتان ئه‌م كه‌سه‌ حه‌جی سوونه‌تی كردووه‌ واته‌ حه‌جی دووه‌م یان سێهه‌میه‌تی ؟

    حوكمی جیماع وچوونه‌ لای خێزان پێش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد العزیز بن باز

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    حكم الجماع قبل التحلل الأول

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد العزیز بن باز

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی جیماع وچوونه‌ لای خێزان پێش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م

    پرسیار: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ جیماعی له‌گه‌ڵ خێزانی كرد پێش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م واجبه‌ حه‌جه‌كه‌ی دووباره‌ بكاته‌وه‌، بۆ زانینیشتان ئه‌م كه‌سه‌ حه‌جی سوونه‌تی كردووه‌ واته‌ حه‌جی دووه‌م یان سێهه‌میه‌تی .

    وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ناو ئیحرامدایه‌ پێش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م جیماعی له‌گه‌ڵ خێزانی كرد و چوویه‌ لای، ئه‌وه‌ حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركان و واجباتانه‌یشی كه‌ ماویه‌تی ته‌واویان بكات، وه‌ له‌ ساڵانی دواتریش ده‌بێت قه‌زای بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی حه‌جه‌كه‌ی حه‌جی سوننه‌تیش بێت، هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌توایان به‌مه‌ داوه‌، پاشان له‌سه‌ریشی واجبه‌ ووشترێك سه‌ر ببڕێت و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌ژارانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا، خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیده‌ری هه‌موولایه‌ك بێت .

    تێبینی : مه‌به‌ست له‌ پێش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌می جه‌مه‌ره‌ی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م بكات وهه‌دیه‌كه‌ی سه‌ر ببڕێت یان سه‌ری بتاشێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد ئه‌وه‌ ته‌حه‌لولی یه‌كه‌می كردووه‌ .

    سه‌رچاوه‌ : مجموع فتاوی ومقالات متنوعة لابن باز (17/129)