×
ئاینی پیرۆزی ئیسلامی دانا وكارزان كه‌ فره‌ ژنی ڕیگا پێداوه‌، بێگومان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار بۆ كچانی هه‌تیو بێوه‌ژنی بێ سه‌رپه‌رشت بدۆزێته‌وه‌، و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكات له‌ ماڵی نوێی پیاوه‌كانیاندا، له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ربار و گرفت بن به‌سه‌ر برا و كوڕ و كه‌سانی تریشه‌وه‌. ئه‌م بابه‌ته باسی فره‌ ژنی ده‌كات،‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌...

    فره‌ ژنی ڕێز و شكۆیه‌ بۆ ئافره‌تان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1435

    تعدد الزوجات تكريم للمرأة

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    فره‌ ژنی ڕێز و شكۆیه‌ بۆ ئافره‌تان

    سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    يه‌كه‌م : ئاینی پیرۆزی ئیسلامی دانا وكارزان كه‌ فره‌ ژنی ڕیگا پێداوه‌، بێگومان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار بۆ كچانی هه‌تیو بێوه‌ژنی بێ سه‌رپه‌رشت بدۆزێته‌وه‌، و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكات له‌ ماڵی نوێی پیاوه‌كانیاندا، له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ربار و گرفت بن به‌سه‌ر برا و كوڕ و كه‌سانی تریشه‌وه‌ .

    دووه‌م : دژایه‌تی كردنی فره‌ ژنی، خۆی له‌خۆیدا بانگه‌شه‌ كردنه‌ بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌وه‌كان، كه‌ دوژمنانی ئیسلام هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی موسڵمانان له‌و ڕێگایه‌وه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌، وپاشانیش بتوانن ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ووڵاتیاندا، هه‌روه‌ك دژایه‌تی كردنی فره‌ژنی ده‌بێته‌ هۆی زۆر بوونی ڕێژه‌ی قه‌یره‌ی كچان له‌ناو خێزانه‌كاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكه‌ بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی فیتنه‌ و فه‌ساد و زینا له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه‌ به‌ پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی ژنان زۆر زیاتره‌ له‌ ڕێژه‌ی پیاوان، به‌ تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه‌ پیاوان دووژاری جه‌نگ و كوشتار وشه‌ڕه‌كان ده‌بنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین له‌ووڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئافره‌تان خۆپیشاندانیان كرد وداوای یاسای فره‌ ژنیان ده‌كرد بۆ ووڵاته‌كه‌یان .

    سێهه‌م : فره‌ژنی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا زۆر گونجاوه‌، چونكه‌هه‌موو گه‌لێك به‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ بێ هێزی و هێزداری هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، تا ژماره‌یان زیاتر بێت له‌نێو گه‌لاندا به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌ون، بێگومان جه‌نگ وشه‌ڕه‌ نه‌خوازراوه‌كانی جیهانی ئیسلامیش له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌فغانسان و فه‌له‌ستین و عێراق و بۆسنه‌ وهێرسك و كشمیر و ووڵاتانی دیكه‌ی تریش هۆكارێك بوون بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی پیاوان و به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێوه‌ژن، به‌ تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و جه‌نگ و كوشتارانه‌دا پیاوه‌كانیان له‌ده‌ست داوه‌، بێگومان ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش داوا له‌ موسڵمانان ده‌كات هه‌روا به‌ ئاسانی ده‌ست به‌رداری ئه‌و ئه‌و ئافره‌تانه‌ نه‌بن بیانده‌نه‌ ده‌ست برسێتی وفیتنه‌ و فه‌ساد وخراپه‌كاری، هه‌ر بۆیه‌ ڕێگای داوه‌ به‌ پیاوان زیاتر له‌ ژنێكی بهێنن ..

    چواره‌م : یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ وئافره‌ته‌ ناوداره‌كانی جیهان به‌ ناوی ( ئه‌نی بیزانت ) ئه‌ڵێت : هه‌ركاتێك ئێمه‌ به‌ ته‌رازووی دادگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ كاروباره‌كانمان پێوا بۆمان ده‌ر‌ده‌كه‌وێت كه‌ فره‌ژنی ئیسلامی زۆر كارێكی باشتر وگونجاوتره‌ له‌و داوێن پیسیه‌ی كه‌ ڕۆژئاوا ڕێگای پێداوه‌، ته‌نها بۆ تێركردنی ئاره‌زوه‌كانی، كاتێكیش ئاره‌زوه‌كانی خۆی لێ تێر كرد فڕێی ده‌داته‌ سه‌ر شه‌قام وبێ كه‌س به‌جێی ده‌هێڵێت .

    ئه‌مه‌ی ئاماژه‌مان پێدا شاهیدی ئافره‌تێكی بێباوه‌ڕه‌ له‌سه‌ر دروستی و ڕاستی فره‌ژنی له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، فه‌زڵی ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌یش له‌وه‌دایه‌ دوژمنانی شاهیدی پاكی بۆ ده‌ده‌ن ..

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

    سه‌رچاوه‌ : كتێبی : تكریم المرأة فی الإسلام

    نووسینی : محمد جمیل زینۆ