بانگ كردن بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
بانگ كردن بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د شامی ئال شه‌یبه
وه‌رگێڕانی: پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
الدعوة إلى دار السلام
« باللغة الكردية »
محمد بن شامي آل شيبة
ترجمة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
بانگ كردن بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا خه‌ڵك بانگ ده‌كات بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی (به‌هه‌شت)، وه‌كو ده‌فه‌رموێت:{وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَىٰ دَارِ السَّلَامِ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ}[يونس :٢٥ ] .
واتا: وه خوا (خه‌ڵك) بانگ ده‌کات بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی (به‌هه‌شت) وه ڕێنموونیی هه‌ر که‌سێ ده‌کات که بیه‌وێ بۆ ڕێگه‌ی ڕاست.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان)
وه بانگی به‌نده‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێیان خۆش بێت، وه‌كو ده‌فه‌رموێت:{يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى}[ابراهيم :١٠ ] .
واتا: بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له گوناهه‌کانتان خۆش بێت و دواتان بخات بۆ کاتێکی دیاری کراو.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
ئه‌ی به‌نده‌ی خوا:
1- وه‌ڵامی بانگه‌كه‌ی خوای گه‌وره بده‌ره‌وه وته‌نها ئه‌و بپه‌رسته وشه‌ریكی بۆ بریار مه‌ده، وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم بكه، وه ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم لێتی قه‌ده‌غه کردوه وازی لێ بێنه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هه‌شتت ده‌ست كه‌وێت كه‌وا خوای گه‌وره ئاماده‌ی كردوه بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی، وه‌كو خوا گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ}[الأنعام :١٢٧ ] .
واتا: بۆ ئه‌وانه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان ماڵی ئاشتی (به‌هه‌شت) ته‌نها ئه‌ویش دۆستیانه به‌هۆی ئه‌و کرده‌وه چاکانه‌وه‌ی ده‌یان کرد.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
وه ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی خوای گه‌وره بده‌ره‌وه پێش ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{اسْتَجِيبُوا لِرَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا مَرَدَّ لَهُ مِنَ اللَّهِ ۚ مَا لَكُمْ مِنْ مَلْجَإٍ يَوْمَئِذٍ وَمَا لَكُمْ مِنْ نَكِيرٍ }[الشورى :٤٧ ].
واتا: گوێڕایه‌ڵ بن بۆ په‌روه‌ردگارتان پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت له لایه‌ن خواوه که گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نی یه ئه‌و ڕۆژه هیچ په‌ناگایه‌کتان نابێت وه هیچ ئینکاری یه‌کتان پێ ناکرێ.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
وه ئێستا تۆ له كاتێكداییت فرسه‌ته بۆت كار بكه‌ييت، به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ شتێك سوودتت پێ ناگه‌یه‌نێت، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ}[سبإ:٥٢ ] .
واتا: له‌وکاته‌دا ده‌ڵێن باوه‌ڕمان هێنا به‌و (قورئانه) چۆن (باوه‌ڕیان) ده‌ست ده‌که‌وێ له شوێنێکی دووره‌وه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
وه وه‌ڵامی بانگه‌كه‌ی خوا بده‌ره‌وه و یاخی مه‌به لێی، هه‌ر وه‌كو له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هاتوه كه ده‌فه‌رموێت:(( أَلاَ كُلُّكُمْ يَدْخُلُ الْجَنَّةَ، إِلاَّ مَنْ شَرَدَ عَلَى اللَّهِ شِرَادَ الْبَعِيرِ عَلَى أَهْلِهِ)) رواه أحمد.
واتا: هه‌موتان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه‌وا یاخیبوونه له خوای گه‌وره وه‌كو ئه‌و حوشتره‌ی به‌له‌سه‌بووه له خاوه‌نه‌كه‌ی.
2- پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بانگت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنیت به خوا و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بیت، تا سه‌رفراز وسه‌ركه‌وتو بیت و بچیته به‌هه‌شته‌وه، بۆیه ئاگادار ووریا به پشت له‌و بانگه‌وازه نه‌كه‌یت؛ چونكه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌چیته به‌هه‌شته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَى قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَنْ يَأْبَى قَالَ مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى )) رواه البخاري.
واتا: هه‌موو ئومه‌ته‌كه‌م ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه نایانه‌وێت، وتیان كێیه ئه‌وه‌ی نایه‌وێت بچێته به‌هه‌شته‌وه؟ فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی من بكات ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی من بكات ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا نایه‌وێت بچێته به‌هه‌شته‌وه.
وه خه‌ڵكی بانگ بكه بۆ لای دینی خوا و به‌هه‌شته‌كه‌ی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ }[يوسف :١٠٨ ] .
واتا: بڵێ ئه‌مه ڕێگای منه بانگی (خه‌ڵکی) ده‌که‌م بۆ لای خوا له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون من و ئه‌وانه‌ش شوێنم که‌وتوون و خواش پاك و بێگه‌رده وه من هیچ کات له هاوبه‌ش ڕه‌واده‌ران نیم.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (( بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً )) رواه البخاري.
واتا: ته‌نانه‌ت ئایه‌تیكیش بێت بیگه‌ێنن به خه‌ڵكی.
3- پرسیار بكه له خۆت ئایه چیت پێشكه‌ش كردوه بۆ ئاینه‌كه‌ت له بواری بانگه‌واز كردن‌دا؟