×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: به‌ به‌رێزتان ڕاده‌گه‌یه‌نم من سه‌ردانی پزیشكی ددانم كرد بۆ چاره‌سه‌كردنی دانه‌كانم، ئه‌م پزیشكه‌ هه‌ستا به‌ دانانی كیفی ئاڵتونی بۆ سه‌ردانه‌كان، ئایا دروسته‌ كیفێك له‌ ئاڵتۆن بێت بۆ دانه‌كان دابنرێت ؟

حوكمی كیف دانان بۆ ددانه‌كان

] kurdish – كوردی – كردي [

لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2014 - 1435

 حكم تلبيس الأسنان

« باللغة الكردية »

اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1435

حوكمی كیف دانان بۆ ددانه‌كان

پرسیار : به‌ به‌رێزتان ڕاده‌گه‌یه‌نم من سه‌ردانی پزیشكی ددانم كرد بۆ چاره‌سه‌كردنی دانه‌كانم، ئه‌م پزیشكه‌ هه‌ستا به‌ دانانی كیفی ئاڵتونی بۆ سه‌ردانه‌كان، ئایا دروسته‌ كیفێك له‌ ئاڵتۆن بێت بۆ دانه‌كان دابنرێت ؟

وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانسنی و فه‌توادان به‌ ووردی له‌م باره‌یه‌وه‌ پرسیاری كرد له‌ كه‌سانی پسپۆڕ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی دایه‌وه‌ :

پیاوان ده‌توانن كه‌ دانه‌كانیان به‌ ئاڵتون به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو پیویستی كرد به‌وه‌ها كارێك، چونكه‌ دیاره‌ ئاڵتون تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی خۆی هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ناو ده‌مدا ژه‌نگ ناهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ست له‌ به‌كارهێنانی ئاڵتون بۆ دانه‌كان ته‌نها جوانكردن و ڕازانه‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ بێگومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌، چونكه‌ به‌كارهێنانی ئاڵتون بۆ پیاوانی ئوممه‌تی ئیسلام حه‌رام كراوه‌، ئیمامی ئه‌حمه‌د و خاوه‌نی سوننه‌كان ڕێوایه‌تیان كردووه‌ و ئیبن ماجه‌ و حاكمیش به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحیان داناوه‌، كه‌ ئیمامی عه‌لی ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) ئه‌گێڕێته‌وه‌ « أن النبي صلى الله عليه وسلم أخذ حريرا وذهبا فقال : هذان حرامان على ذكور أمتي ، حل لإناثهم » واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پارچه‌یه‌ك حه‌ریر و پارچه‌یه‌ك ئاڵتونی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو، پاشان فه‌رمووی : ئه‌م دووانه‌ له‌سه‌ر پیاوانی ئوممه‌تی ئیسلام حه‌رام كراوون، و له‌سه‌ر ئافره‌تانی حه‌ڵاڵن .

خوای گه‌وره‌ش هه‌مووان سه‌ركه‌وتوو سه‌رفراز بكات، و صه‌ڵاوات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و ئال و ئه‌صحابی بێت .

سه‌رچاوه‌ : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان فه‌توای ژماره‌ ( 15375 ) .