په‌یمان وه‌رگرتن له به‌نده‌كان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
په‌یمان وه‌رگرتن له به‌نده‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د شامی ئال شه‌یبه
وه‌رگێڕانی: پشتیوان صابر عزیز
پێداچونه‌وه‌ی: ئیحسان بورهان ا‌لدین
2014 - 1435
أخذ الميثاق علی الخلق
« باللغة الكردية »
محمد بن شامي آل شيبة
ترجمة: بشتيوان صابر عزيز
مراجعة: إحسان برهان الدين
2014 - 1435
په‌یمان وه‌رگرتن له به‌نده‌كان
ئه‌وه‌ی له قورئانی پیرۆزدا هاتوه - خوای گه‌وره عه‌هد و په‌یمانی وه‌رگرتوه له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه و، هه‌روه‌ها له نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ش – خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ فَنَبَذُوهُ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ وَاشْتَرَوْا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۖ فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ}[آل‌عمران :١٨٧ ].
واته: (یاد بێنه‌ره‌وه) کاتێک خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه که ڕوونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه، که‌چی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی هه‌رزان فرۆشتیان (ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی هه‌موو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی، هه‌رزان فرۆشراوه و زیانێكی بێ سنووره بێ سنووره) ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و ده‌ستیان که‌وتووه..
هه‌وروه‌ها ده‌فه‌رموێت: {وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا }[البقرة :٨٣ ].
واته: بیربکه‌نه‌وه کاتێک که په‌یمانمان له جووله‌که وه‌رگرت که هیچ شتێک نه‌په‌رستن جگه له خوا و چاکه بکه‌ن له‌گه‌ڵ دایک و باوک ...
خوای گه‌وره په‌یمانی وه‌رگرتوه له پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)، وه كو ده‌فه‌رموێت:{وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ}[آل‌عمران :٨١ ].
واته: ئه‌و كاته‌یان وه‌بیر بێنه‌وه كه‌خوا په‌یمانی بته‌وو به‌هێزی له یه‌كه یه‌كه‌ی په‌یامبه‌ران وه‌رگرت {لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ}كه هه‌رچه‌نده كتێب و نامه‌ی زانستی و حیكمهتم پێدابن.
ئه‌ی به‌نده‌ی خوا:
1- بزانه كه‌وا خوای گه‌وره په‌یمانی وه‌رگرتوه له‌سه‌رت كاتێك تۆ له پشتی باوكه ئاده‌م دا بویت، به‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریك وهاوبه‌ش بۆ خوای گهورهپهیدا نه‌كه‌یت ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (( يَقُولُ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى لِأَهْوَنِ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا: لَوْ كَانَتْ لَكَ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا، أَكُنْتَ مُفْتَدِيًا بِهَا؟ فَيَقُولُ: نَعَمْ، فَيَقُولُ: قَدْ أَرَدْتُ مِنْكَ أَهْوَنَ مِنْ هَذَا وَأَنْتَ فِي صُلْبِ آدَمَ: أَنْ لَا تُشْرِكَ -أَحْسِبُهُ قَالَ:- وَلَا أُدْخِلَكَ النَّارَ، فَأَبَيْتَ إِلَّا الشِّرْكَ )) [رواه البخاري ومسلم].
واته: ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای به‌رز و باڵاده‌ست بهسووكترین ئه‌هلی ئاگر له سزادا ده‌فه‌رموێ: باشه ئه‌گه‌ر دونیا و هه‌موو ئه‌وه‌ی له دونیادایه موڵكی تۆ بوایه، ئایا له ڕزگاركردنی خۆتدا خه‌رجت ده‌كرد؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: به‌ڵێ، ده‌فه‌رموێت: من له‌وه ئاسانترم لێ داواكردیت له كاتێكدا تۆ له‌پشتی ئاده‌م دا بووی: كه هاوه‌ڵ وهاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌یت - وابزانم فه‌رمووی: منیش نهتخهمه ناو ئاگره‌وه، به‌ڵام تۆ جگه له هاوه‌ڵ دانان بۆ خوا هیچت نه‌ویست).
2- بزانه كه‌وا خوای گه‌وره به فیتره‌ت تۆی خستوه‌ته سه‌ر ئاینه‌كه‌ی ـ كه ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ـ كه بریتیه له یه‌كخواپه‌رستن له عیبادهت كردنی به‌ته‌نها وشهریكی بۆ دانه‌نێیت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ }[الروم :٣٠].
واته: ڕووی خۆت ڕێك بکه‌ره ئایینی پاكی ئیسلام، پاك و ڕاست بۆ خوا شوێن ئاینی خوا بکه‌وه که خه‌ڵکی له‌سه‌ر دروست کردووه وئایینی خوا هیچ گۆڕانی بۆ نی یه ئه‌و ئه‌وئایینه ڕاست و بێ گه‌رده‌ی خوای به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌ڕاستیه بێ ئاگان.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( مَا مِنْ مَوْلُودٍ إِلاَّ يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ، فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أَوْ يُنَصِّرَانِهِ أَوْ يُمَجِّسَانِهِ )) [رواه البخاري].
واته: هه‌موو منداڵێك كاتێك له دایك ده‌بێت له‌سه‌ر فیتره‌ت ویه‌ك خواناسین له دایك ده‌بێت [ فیتره‌ت به واتای ئیسلام _وه‌كو شه‌ریعه‌ت_ و فیقهی ئیسلامی نییه، مانای ئه‌وه‌یه هه‌موو مرۆڤێك به پاكی له دایك ده‌بێت، و ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌ر و شه‌یتان سه‌ری لێ نه‌شێوێنن خۆی ده‌زانێت خوایه‌ك هه‌یه و تاك و ته‌نیایه و، ڕه‌وشتی باش و خراپیش له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه. ئیسلامیش وه‌ك سه‌رچاوه پاكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی بریتییه له: (توحید _ یه‌كخواپه‌رستی) و (حسن الخلق _ ڕه‌وشت جوانی)، به‌مه مانای فه‌رمووده‌كه ڕوون ده‌بێته‌وه.. ]، به‌ڵام دواتر دایك و باوكى ده‌یكه‌ن به جووله‌كه یان گاور یان ئاگرپه‌رست.
ئه‌ی به‌نده‌ی خوا: پێویسته له‌سه‌رت كه‌وا ته‌وحید ویه‌ك خواناسین جێبه‌جێ بكه‌یت ودووربكهویتهوه له شیرك و هاوبه‌ش دانان بۆ خوای گه‌وره تا سه‌ركه‌وتوو وسه‌رفراز بیت له دونیا‌و قیامه‌ت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ }[المائدة :٧٢].
واته: ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره به‌هه‌شتی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردووه و شوێن و جێگا‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانییه‌کیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت)..
3- خوای گه‌وره په‌یمانی وه‌رگرتوه له‌سه‌رت كه‌وا پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه بكات وكتێبه‌كان دابه‌زێنێت، و قورئانی بۆ دابه‌زاندوویت، وه‌كو ده‌فه‌رموێت: {رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا }[النساء :١٦٥].
واته: پێغه‌مبه‌رانمان ناردووه که موژده ده‌رن و ترسێنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی نه‌بێته به‌ڵگه به‌سه‌ر خواوه دوای(ناردنی) پێغه‌مبه‌ران ، خوای گه‌وره هه‌میشه زاڵه‌و کار دروسته)
بۆیه ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان ته‌ماشای خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تا چ راده‌یه‌ك شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم) تا ڕێگه‌ی ڕاستی بۆ ده‌ركه‌وێت، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ۚ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ }[النور :٥٤].
واته: خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رداری بن و گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چی بن به ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن، دڵنیاش بن که ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه و هیچی تر نی یه.
4- ئه‌ی زانایان خوای گه‌وره په‌یمانی لێ وه‌رگرتوون كه‌وا ئایین روون بكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵكی وبانگهێشتیان بكه‌ن بۆ لای دینی خوا وئامۆژگاریان بكه‌ن وهیچ شتێك نه‌شارنه‌وه، وه‌كو ده‌فه‌رموێت: {لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ}[آل‌عمران :١٨٧ ].
واته: ڕوونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( مَنْ سُئِلَ عَنْ عِلْمٍ فَكَتَمَهُ جِيءَ بِهِ يَومَ القِيامَة وقَدْ أُلجِمَ بِلِجَامٍ مِن نَار )) [رواه أبو داود وصححه الألبانی].
واته: هەر کەسێک لەبارەی زانینی ئایینی یەوە پرسیاری لێ بکرێت و بیزانێ و بیشارێتەوە، لە رۆژی قیامەت دا لغاو دەکرێت بە لغاوی ئاگرین.
5- ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ئه‌و قورئان وسوننهتهی له‌به‌ر ده‌ستدایه، ئایه ده‌ستت پێوه گرتوه وه‌كو بیروباوه‌ڕ وگوفتارو كردار، تا سه‌رفراز بیت وگومڕا نه‌بیت وله سزای ئاگری دۆزه‌خ رزگارت بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( إِنِّي قَدْ تَرَكْتُ فِيكُمْ شَيْئَيْنِ لَنْ تَضِلُّوا بَعْدَهُمَا : كِتَابَ اللَّهِ وَسُنَّتِي وَلَنْ يَتَفَرَّقَا حَتَّى يَرِدَا عَلَيَّ الْحَوْضَ )) [راوه الحاكم في مستدركه وهو صحیح].
واته: دوو شتم بۆ به‌جێهێشتوون گومڕا نابن له پاش ئه‌و دوو شته ئه‌گه‌ر ده‌ستيان پێوه بگرن: كتابى خوا و سوننه‌تى من ، لێك جيا نابنه‌وه تا له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه دێنه لام.
ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌ی به‌نده‌ی خوا به ئه‌ندازه‌ی ده‌ست گرتنت به قورئان وسوننه‌ته‌وه تۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست وسهرفرازیت، به ئه‌ندازه‌ی دووركهوتنهوهتیش له قورئان وسوننه‌ت گومڕا وخهسارۆمهندیت له دونیاوی قیامه‌تدا.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم: ڕێگاى سه‌رفرازى و ڕزگار بوون له هه‌موو فيتنهيهك ده‌ست گرتنه به قورئان و به ڕێگاو سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)، ڕێگاو سوننه‌تى خهليفه به‌ڕێزه‌كانى ڕه‌زای خوایان لێبێت...
بۆ ڕاڤه‌كردنی ئایه‌ته‌كان به ده‌ستكارییه‌كی كه‌مه‌وه سوودم له ته‌فسیره كوردییه‌كان وه‌رگرتووه.(وه‌رگێڕ).