یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا
] kurdish – كوردی – كردي [
عبدالسلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ توحید الربوبیة ﴾
« باللغة الكردية »
عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا
مانا وبه‌ڵگه‌كانی یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (توحید الربوبیة ) له‌قورئان وسوننه‌ت وژیری فیطره‌ت .
یه‌كه‌م : پێناسه‌كه‌ی :
أ) لهزمانهوانییدا : الربوبیة چاوگی فه‌رمانی (ربَبَ) یه، كه ووشه‌ی (الرَب) یش له‌وه‌وه وه‌رگیراوه، په‌روه‌ردگاریه‌تی (ربوبیة) صیفهتێكی خوای گه‌وره (الله) یه ئه‌مه‌ش له ناوی (الرب) ه‌وه وه‌رگیراوه، وه ووشه‌ی (الرب) یش له زمانی عه‌ره‌بیدا چه‌ند مانایه‌كی هه‌یه، له‌و مانایانه‌ش : خاوه‌ن موڵك (مالك) ، گه‌وره وسه‌ردار (السید) ، چاكساز وموصڵح .
ب) به‌ڵام له زاراوه‌ی عه‌قیده‌دا : یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا( توحید الربوبیة) به‌مانی تاككردنهوهی خوای گه‌وره دێت له كاروكردهوهكانیدا .
له‌و كاروكردهوانهیش: دروستكردن وڕۆزیدان وگهورهیهتی ونازو نیعمه‌تدان وموڵداریهتی ونه‌خشه‌كێشان، به‌خشین وگرتنه‌وه، سوود وزیان گه‌یاندن، زیندووكردنه‌وه مراندن، نه‌خشه‌كێشی دانا، قه‌زاو قه‌ده‌ر، ئه‌مه وغه‌یری ئه‌م كرده‌وانه‌ی په‌روه‌ردگاریش كه هیچ شه‌ریك وهاهڵێكی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر به‌نده كه باوه‌ڕی به‌گشت ئه‌مانه هه‌بێت .
دووه‌م : به‌ڵگه‌كانی ئه‌م بابه‌ته :
أ) له‌قورئانی پیرۆزدا :
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : (خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٖ تَرَوۡنَهَاۖ وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ (١٠) هَٰذَا خَلۡقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ (١١) {لقمان : 10 -11} واته : له‌و به‌رزه‌وه دروستكردووه بێ ئه‌وه هیچ ستوون و كۆڵه‌كه‌یه‌ك ببینن، و چه‌ند كێوێكیشی خسته زه‌مین و دایچهقاند وه‌ك مێخ بۆ چادر، نه‌وه‌ك له‌رزه‌و جم و جووڵ به ئێوه بكات، وه هه‌موو جۆره گیانله‌به‌رێكی تێدا بڵاوكرده‌وه، كه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی به‌ئه‌ندازه‌و ژماره‌یان بزانێ، له ئاسمانیشه‌وه بارانێكمان بۆ دابه‌زاندن، بۆ سوودی ئێوه‌و ئاژه‌ڵه‌كانتان، ئینجا له‌وێدا له هه‌موو جۆره رووه‌ك و گیایه‌كی هاولف و جووتی جوانی بهكهڵكمان ڕواند(10) ئه‌مه دروستكراوی خوایه 'به‌ته‌نها و بێ هاوه‌ڵ و یارمه‌تیده‌ر وه‌دیهێناون، جا ئێوه ئه‌ی خه‌ڵكینه! نیشانم بده‌ن چیان دروستكردووه؟ئه‌وانه‌ی جگه‌له خوا ئێوه ئه‌یانپه‌رستن، هیچیان دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو موشریكه‌كان له‌ناو گومڕایه‌كی ئاشكرادان ، كه بتان ده‌په‌رستن .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ ) {الطور : 35} واته : ئایا ئه‌وان (بێ دروست کارێك) له خۆیانه‌وه دروست بوون، یا خۆیان دروستکاری خۆیانن ؟
أ) به‌ڵگه‌كان له سوننه‌ت :
ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئه‌بو داود له‌فه‌رمووده‌كه‌ی عبدالله‌ی كوڕی شوخهیر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) كه فه‌رمووده‌یه‌كی مه‌رفوعه و تێیدا هاتووه : " السید الله تبارك وتعالی " واته : گه‌وره وسه‌ردار خوای گه‌وره‌ی به‌رز وبڵنده، تیرموذی وجگه له‌ویش ڕیوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له‌و وه‌صیه‌ته‌ی كه ئاڕاسته‌ی عبدالله‌ی كوڕی عه‌باسی كرد (خوایان لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی : " واعلم أن الأمة لو اجتمعت على أن ينفعوك بشيء لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك , وإن اجتمعوا على أن يضروك بشيء لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك , رفعت الأقلام وجفت الصحف " {الترمذي صفة الرقائق والورع (2516) وأحمد (1/293) وسنن الترمذي 2516) ومسند أحمد (1/370) وقد حسن الحدیث الترمذي وصححه، وصححه الحاكم}.
واته : بزانه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود وقازانجێكت پی بگه‌یه‌نن ناتوانن به‌شتێك سوود وقازانجت پێ بگه‌یه‌نن ئه‌وه نه‌بێت كه خوای گه‌وره بۆی نووسیویت، وه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیش كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكت پێ بگه‌یه‌نن ناتوانن هیچ زیانێكت پێ بگه‌یه‌نن ئه‌وه نه‌بێت كه خوای گه‌وره له‌سه‌ری نوسیویت، پێنووسه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه ولاپهڕهكانیش ووشك بونه‌ته‌وه (واته هه‌موو شتیك كۆتاییان پێهاتووه) .
ب) به‌ڵگه ژیری و لۆژیكیهكان :
ژیری وعه‌قڵ ولۆژیكیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره وتاك بوونه‌وه‌ی ئه‌و زاته لهپهروهردگاریهتی وكه‌مالی قودره‌تی له‌سه‌ر دروستكراوه‌كانی وده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ریاندا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای تێرامان و وردبوونه‌وه له ئایات ودسهڵاتهكانی خوای گه‌وره كه به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه .
بۆ ووردبونه‌وه و تێرامان لهئایات و نیشانه وبه‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره وبه‌ڵگه پێهێنانهوهی له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاریه‌تی ئه‌و زاته پیرۆزه ڕێگای زۆر هه‌ن به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه ونیشانانه‌ی كه‌هه‌ن چه‌ند جۆرێكن،دیاریترینیان دوو ڕێگه‌ن :
ڕێگه‌ی یه‌كه‌م : تێڕامان و ووردبوونه‌وه له‌ئایه‌ت ونیشانه‌كانی خوای گه‌وره به سه‌رنجدان له خودی مرۆڤ خۆی كه به (به‌ڵگه‌كانی ده‌روون) ده‌روونی مرۆڤ به‌ڵگه‌یه‌كه له‌به‌ڵگه گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر تاكی وته‌نهای خوای گه‌وره له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاریه‌تی ئه‌و زاته پیرۆزه وهیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵی نییه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَفِيٓ أَنفُسِكُمۡۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ) {الذاریات :21} واته : وه له‌خودی خۆیشتاندا به‌ڵگه گه‌لێ هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوا، ده‌سا له خۆتان ناڕوانن و ته‌ماشا ناكه‌ن؟ سه‌یر ناكه‌ن خوای گهورهچۆن ئێوه‌ی دروست كردووه، هه‌ریه‌كه شێوه‌ی ئاخافتن و زمانی جۆرێكه، ره‌نگ و روخساری جۆرێكه، پله‌ی ژیریی و تێگه‌یشتنی و به‌ژن و باڵا‌و قه‌دو قامه‌ت و ..هتد .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَنَفۡسٖ وَمَا سَوَّىٰهَا) {الشمس : 7} واته : سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.
جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ووردی سه‌رنج له خۆی وده‌روونی خۆی بدات و تێڕامانێت له‌و هه‌مووه وورده‌كاری و عهجائیباتانهی كه ده‌ستكرد ودروستكراوی خوای گه‌وره‌ن ئه‌وا ڕێنوماییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ په‌روه‌ردگارێكی هه‌یه كه خالقێكی زانای دانایه، له‌كاتێكدا كه مرۆڤ ناتوانێت ئه‌و دڵۆپه ئاوه‌ش دروست بكات كه لێی دروست بووه كه پێی ده‌وترێت (النطفة)، یان ئه‌و دڵۆپه ئاوه بگۆڕێت بۆ پارچه خوێنێك (العلقة) یان ئه‌و پارچه خوێنه بگۆڕێت بۆ پارچه گۆشتێكی ههجوێنراو (المضغة) یان ئه‌و پارچه گۆشته ههجوێنراوه بگۆڕێت بۆ ئێسك (العظام) یان ئه‌و پارچه ئێسكه گۆشت بكات به‌به‌ریدا و له‌ئه‌نجامدا بیكاته كۆرپه‌له‌یه‌ك....
ڕێگه‌ی دووه‌م : سه‌رنجدان و ووردبوونه‌وه له نیشانه وبه‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوا له میانه‌ی وردبونه‌وه له چۆنیه‌تی دروست بوون و خه‌لقكردنی گه‌ردوون ونهێنیه‌كانی كه به به‌ڵگه گه‌ردونییه‌كان (دلالة الافاق) ناوزه‌دكراون، ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه كه‌لێكی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاریه‌تی و ڕبوبیه‌تی خوای گه‌وره، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّۗ أَوَ لَمۡ يَكۡفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ) {فصلت : 53} واته : ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێننه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانی بوونه‌وه‌رداو له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه که له‌سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه.. زاناکان به گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له ورده‌کاری و دامه‌زراوی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیی و ده‌روونی ئاده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روره‌ردگارت به‌س نیه که بێگومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێک؟!.
جا هه‌ركه‌سێك سه‌رنج بدات له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ر وئه‌وه‌ی له‌م گه‌ردوونه‌دا هه‌یه له‌ئاسمان وزه‌ویدا، وه ئه‌وه‌یشی كه ئاسمانه‌كان له‌خۆیانی گرتووه له‌ئه‌ستێره وكههكهشانهكان وڕۆژوو مانگ، وه ئه‌وه‌یشی له زه‌ویدا به‌دی ده‌كرێت له‌شاخه‌كان له دار ودره‌خت وده‌ریا و ڕووباڕ و زه‌ریاكان، دیسان هاتنی شه‌و و ڕۆژ به‌دوای یه‌كدا هه‌موو ئه‌م یاسا وڕێسا جوانانه به‌م شێوه ووردهكاریهی كه تێیدا ڕه‌چاو كراوه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گه‌ردوونه ده‌بێت خالق و دروستكارێكی هه‌بێت كه هێنابێته بوون و به‌ڕێوه‌ی ببات، هه‌ركاتێكیش مرۆڤی عاقڵ وژیر به‌ووردی بیر له‌م هه‌مووه دروستكراو وبهدیهێنرواه بكاته‌وه له‌گه‌ردووندا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌بێهووده دروست نه‌كراون وبهحهق وڕاستی هاتونه‌ته بوون، و هه‌موویان په‌ڕاو و به‌ڵگه‌ی ئاشكران له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ وباسانهی كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر خۆی بۆ ئێمه‌ی باسكردووه كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك وته‌نهایی زاتی پیرۆزی ( الله ) .
له‌هه‌ندێك به‌سه‌رهاتدا هاتووه كه چه‌ند كه‌سێك داوایان له ئیمام أبو حنیفة كرد كه یه‌كخواپه‌رستی په‌روه‌ردگاریه‌تی (توحید الربوبیة) یان بۆ بسه‌لمێنێت، ئه‌ویش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتی پێیان : ئایا ڕاتان چیه ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم كه‌شتییه‌كم بینی له‌ناو ڕوباری دیجله‌دا خۆی له‌خۆیه‌وه كه‌وته ڕۆشتن وپڕ بووله خواردن و شتی تر، پاشان هه‌ر له‌خۆیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر بۆخۆیشی دێت وده‌چێت، هه‌موو ئه‌مانه ڕوویان دا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بیبات به‌ڕیوه وسه‌رپه‌رشتی بكات.
ئه‌وانیش ووتیان : شتی وا هه‌رگیز ناكرێت و نابێت .
ئیمام ئهبوحهنیفهیش له‌وه‌ڵامیاندا ووتی : ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ كه‌شتیه‌ك مه‌حاڵ جێگای قبوڵ نه‌بێت ئه‌ی چۆن ئه‌م گه‌ردوونه به‌م جوانی وڕێك وپێكیه به‌سه‌ر وخواریهوه له‌خۆیه‌وه وبێ خالق ودروستكارێك به‌ڕیوه بچێت؟!
كه‌واته چاك بزانن ڕێك وپێكی وبوونی هاوسه‌نگیه‌كی وورد له‌دروستكردنی له‌م جیهانه وته‌واوی گه‌ردوندا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خالق ودروستكارهكهی و تاك وته‌نهای ئه‌و زاته .