×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: تكامان وایه‌ چۆنیه‌تی نوێژ له‌سه‌ر مردوومان بۆ روون بكه‌نه‌وه‌، هه‌ر چۆن جێگیر بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ صلی الله علیه وسلم؛ چونكه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی نایزانن؟

    چۆنیهتی ئهنجامدانی نوێژی مردوو

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد العزیز بن باز

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    كيفية الصلاة على الجنازة

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد العزیز بن باز

    ترجمه: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    چۆنیهتی ئهنجامدانی نوێژی مردوو

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ عبدالعزیز بن باز كراوه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت) :

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه.

    بۆ ئهنجامدانی نوێژی مردوو سهرهتا دهبێت دهست نوێژ ههڵبگیرێت، چونكه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) ناوی ناوه نوێژ، له ڕاستیدا نوێژه لهبهر ئهوهی به (الله أكبر) دهست پێ دهكات، و لهكۆتاییشهوه بهسهلام دانهوه دوای دێت، له بهر ئهوه واجبه لهسهر ئهو كهسهی كه دهیهویت ئهم نوێژه ئهنجام بدات دهست نوێژی ههبێت، وه واجبه سورهتی (الفاتجة) بخوینێت، وه نزا و پاڕانهوهش بۆ مردووهكه، وه صهڵاوات دان لهسهر پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم)، كهواته به مانای ووشه نوێژكردنه، بۆیه ههركهسێك به بێ دهست نوێژ ئهم نوێژه بكات نویژهكهی دروست نییه، ئهوهشی لهم نوێژهدا ڕێگا پێدراوه و تێیدا ئهنجام دهدرێت بهم شێوهیهی خوارهوهیه :

    یهكهم / یهكهمجار (الله أكبر) دهكات، وپاشان سورهتی (الفاتحة) وئهوهی بۆی كرا له قورئان دهخوێنێت.

    دووهك / ئهمجا (الله أكبر) ی دووهم دهكات وصهڵاوات لهسهر پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) دهدات، وهك ئهو صهڵاواتهی كه له تهحیاتی نوێژدا دهدرێت، كه به صهڵاواتی ئیبراهیمی ناسراوه، ئهمهش شێوهكهیهتی ( اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد, كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد, اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد, كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم أنك حميد مجيد ) .

    سێههم / ئهمجا (الله أكبر) ی سێههم دهكات، ونزا وپاڕانهوهی بۆ دهكات و دهڵێت : ( اللهم اغفر لحیینا ومیتنا، وشاهدناوغائبنا، وصغیرنا وكبیرنا، وذكرنا وأنثانا، اللهم من أحییته منا فأحییه علی الاسلام، ومن توفیته منا فتوفه علی الإیمان، اللهم اغفر له، وارحمه، وعافه، واعف عنه، وأكرم نزله، ووسع مدخله، واغسله بالثلج والماء والبرد، ونقه من الخطایا كما ینقی الثوب الابیض من الدنس، اللهم أبدله دارا خیرا من داره، وأهلا خیرا من أهله، وأدخله الجنة، وأعذه من عذاب القبر، وعذاب النار، وافسح له في قبره، ونور له فيه، اللهم لا تحرمنا أجره ولا تضلنا بعده ) .

    چوارهم / ئهمجا (الله أكبر) ی چوارهم دهكات، وتهنها سهلامێك دهداتهوه بهلای ڕاستیدا.

    ئهوهش بزانه سوننهته لهگهڵ ههموو ( الله أكبر) ێكدا دهستهكانی بهرز بكاتهوه، خۆ ئهگهر مردووهكه ئافرهت بوو ئهوه دهبێت بڵێ ( اللهم اغفر لها ...) وه ئهگهر مردووهكان دووان بوون دهبێت بڵێ : ( اللهم اغفر لهما ...) وه ئهگهر مردووهكان له دووان زیاتر بوون دهبێت بڵێ: ( اللهم اغفر لهم ...) بهڵام ئهگهر مردووهكه مناڵ بوو، یان باڵغ نهبوو بوو لهبری ئهوهی دوعا ونزای بۆ بكرێت دهڵێت: ( اللهم اجعله فرطا وذخرا لوالدیه، وشفیعا مجابا، اللهم ثقل به موازینهما، واعظم به أجورهما، وألحقه بصالح سلف المؤمنین، واجعله فی كفالة إبراهیم علیه الصلاة والسلام، وقه برحمتك عذاب الجحیم ) .

    وه سوننهت وایه ئهگهر مردووهكه پیاو بوو ئیمام له لای سهرهیهوه بوهستێت، وه ئهگهر ئافرهتیش بوو له لای ناوهڕستیهوه بوهستێت، وه ئهگهر هاتوو نوێژ لهسهر چهند مردووهیهك كرا ئهوه مردووهكان ڕیز دهكرێن و ئهو مردووهی كه دهكهوێته بهردهم ئیمامهكه دهبێت پیاو بێت، وه ئهگهر مردووهكان ئافرهتیشیان لهگهڵ بوو، دهبێت تهرمی ئافرهتهكان له ڕووی قیبلهوه بن نهك بهردهمی ئیمام، خۆ ئهگهر مناڵیشیان لهگهڵ بوو، ئهو كاته یهكهم جار تهرمی پیاوهكان ڕیز دهكرێن پاشان تهرمی مناڵهكان، ئهگهر منالهكانیش كچ و كوڕیان تێدا بوو، تهرمی كورهكان له پێش تهرمی كچهكانهوه دادهنرێت، ئهمجا تهرمی ئافرهتهكان،وهك ووتمان ئافرهتهكان دهبیت لهڕووی قیبلهوه بن، وه دهبێت سهری ئهو مناڵانه له ئاستی سهری پیاوهكاندا بن، وه ناوهندی تهرمی ئافرهتهكان له ئاستی سهری پیاوهكاندا بێت، به ههمان شێوه سهری كچه منالهكانیش له ئاست سهری ئافرهتهكاندا بن، به شێوهیهك ناوهندی لاشهیان له ئاستی سهری تهرمی پیاوهكاندا بێت، وه دهبێت نوێژ خوێنهكانیش له پشتی ئیمامهكهوه بوهستن، خۆ ئهگهر هاتوو كهسێك له پشتی ئیمامهكهوه جێگای نهبوو، ئهوا دهكرێت له لای ڕاستیهوه بوهستیت بۆ نوێژكردن..

    خوای گهوره له گوناهی ههموو لایهك خۆش بێت.

    سهرچاوه: سایتی شێخی پایه بهرز عبد العزیز بن باز رهحمهتی خوای لێ بێت www.binbaz.org