×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: له‌ هه‌ندێك په‌ڕاوه‌ فیقهیه‌كاندا خوێندومه‌ته‌وه‌ مه‌شروع وڕیگا پێدراوه و سوننه‌تیشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی عومره‌ ده‌كات پاش عومره‌كه‌ی ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت، ئایا ئه‌مه‌ سوننه‌تێكه‌ له‌و سوننه‌تانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ماوه‌ وپشتگوێ خراوه‌ ؟

    ئايا مه‌شروع و ڕێگا پێدراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی عومره‌ ده‌كات ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد بن صالح العثیمین

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    هل يشرع للمعتمر أن يذبح هدياً بعد العمرة؟

    « باللغة الكردية »

    الشيخ محمد بن صالح العثیمین

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئايا مه‌شروع و ڕێگا پێدراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی عومره‌ ده‌كات ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت

    پرسیار : له‌ هه‌ندێك په‌ڕاوه‌ فیقهیه‌كاندا خوێندومه‌ته‌وه‌ مه‌شروع وڕیگا پێدراوه و سوننه‌تیشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی عومره‌ ده‌كات پاش عومره‌كه‌ی ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت، ئایا ئه‌مه‌ سوننه‌تێكه‌ له‌و سوننه‌تانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ماوه‌ وپشتگوێ خراوه‌ ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    به‌ڵێ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سوننه‌تانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ماوه‌ و فه‌رامۆش كراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تۆ كاتێك له‌ عومره‌كه‌ت بویته‌وه‌ و ته‌واوت كرد بچیت شه‌كه‌ مه‌ڕێك بكڕیت و سه‌ری ببڕیت، به‌ڵكو سوننه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شه‌كه‌ مه‌ڕه‌ له‌ ووڵاتی خۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆت بهێنیت، یان به‌لانی كه‌مه‌وه‌ له‌و میقاته‌ی كه‌ نیه‌تی عه‌مره‌ی لێ دێنیت له‌وێوه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بهێنیت، یان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یته‌ سنوری حه‌ره‌می مه‌كی له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنیت به‌لای هه‌ندێك له‌ زانایانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت ( سوق الهدي = دانه‌به‌ری ئاژه‌ڵ ) به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌نابت پاش عومره‌كردن ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕیت به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆت هێنابێتت ، هیچ سوننه‌ت نییه .

    " مجموع فتاوى ابن عثيمين" (23/372)

    سه‌رچاوه‌ : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام