×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثيمين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا باشتر وایه ‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ ده‌ست نوێژگرتن نوێژه‌كه‌ی دوابخات تا كۆتایی كاته‌كه‌ی به‌ئومیدی ئه‌وه‌ی ئاوی ده‌ست بكه‌وێت؟ یان باشتر وایه ‌ته‌یه‌موم بكات ونوێژی خۆی له‌سه‌ره‌تای كاتی نوێژه‌كه‌یه‌وه ‌بكات ‌‌؟‌".

ئایا نوێژ دوابخرێت بهئومێدی ئاو دهست كهوتن بۆ دهست نوێژ ؟

پرسیار : ئایا باشتر وایه ئهگهر كهسێك ئاوی دهست نهكهوت بۆ دهست نوێژگرتن نوێژهكهی دوابخات تا كۆتایی كاتهكهی بهئومیدی ئهوهی ئاوی دهست بكهوێت؟ یان باشتر وایه تهیهموم بكات ونوێژی خۆی لهسهرهتای كاتی نوێژهكهیهوه بكات؟

وهڵام : ئهم مهسئهلهیه كهمیك پیویست بهڕونكردنهوه دهكات :

یهكهم : لهو دوو كاتدا ڕاستر ودوستر وایه كهنوێژهكهت دوابخهیت بۆ كۆتایی كاتی نوێژهكه:

1)ئهگهر زانی كهئاوی دهست دهكهوێت، ئهوهباشتر وایه كهنوێژهكهی دوابخات، وهوانهزانیت كهواجبه لهسهری نوێژهكهی دوابخات، لهبهر ئهوهی زانینی ئهو كارێكی بێ گومان نیه، چونكه جاری واههیه ئهوهی تۆ دهیزانیت وا دهرناچێت .

2)ئهگهر گومانی زیاتر بهلای ئهوهدابوو كهئاوی دهست دهكهویت لهوماوهیهدا، ئهوه نوێژهكهی دوادهخات بهئومیدی ئهوهی ئاوی دهست بكهوێت ودهست نوێژی پی بگرێت ونویژهكهی پێ بكات، چونكه ئهم شێوه دواخستنه بۆ ئهوهی دهست نوێژ بهئاو بگریت پارێزگاری كردنه لهمهرجێك لهمهرجهكانی نوێژ، ئهویش ئهوهیه دهست نوێژ ههڵبگریت بهئاویكی پاك، وهنوێژكردنیش لهسهرهتای كاتهكهیهوه تهنها پاریزگاری كردنه لهفهزیلهتێك لهفهزیلهتهكانی نوێژ،جا لهبهر ئهوه دواخستنی نوێژهكه بۆ ئهوهی بهدهست نوێژهوه بكرێت باشترهوچاكتره.

دووهم : باشتر وایه لهسی حالهتهدا نوێژهكه لهكاتی خۆیدا بهتهیهموومهوه بكرێت :

1) كاتیك زانی كهههرچهند نویژهكهش دوابخات ههر ئاوی دهست ناكهویت .

2) كاتێك گومانی زیاتر بهلای ئهوهدا دهچوو ههرچهند نوێژهكهشی دوابخات ههر ئاوی دهست ناكهوێت كهدهست نوێژی پێ بگرێت .

3) كاتیك دوو دڵ بوو وهكهوتبووه گومانهوه، بهشێوهیهك هیچی لا روون نهبوو بهدهست كهوتنی ئاو یان دهست نهكهوتنی .

لهم سێ حاڵهتهی كۆتایدا باشتر وایه تهیهموم بهكات ونوێژی خۆی بكات لهسهرهتای كاتی نوێژهكهیهوه.

وهخوای گهورهش زاناتره لهههموو كهس .

سهرچاوه: فتاوی المرأة المسلمة لاپهڕه238 .