×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: : ئه‌و كه‌سه‌ی كۆتا ڕۆژی مانگی ره‌مه‌زان ئیحرامی عومره‌ی به‌ست و نیه‌تی عومره‌ كردنی هێنا، به‌ڵام یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن یان دووه‌م ڕۆژ عومره‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و ساڵه‌ حه‌جی كرد به‌ ( متمتع ) داده‌نرێت يان نا ؟

ئهو كهسهی له كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان ئیحرامی عومرهی بهست، بهڵام یهكهم ڕۆژی جهژن یان دووهم ڕۆژ عومرهكهی تهواو كرد، ئایا ئهگهر ئهو ساڵه حهجی كرد به ( متمتع ) دادهنرێت ؟

] kurdish – كوردی – كردي [

دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

2012 - 1433

حكم من أحرم بالعمرة في آخر رمضان ثم أتمها في يوم العيد أو بعده ثم حج من عامه

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

ئهو كهسهی له كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان ئیحرامی عومرهی بهست، بهڵام یهكهم ڕۆژی جهژن یان دووهم ڕۆژ عومرهكهی تهواو كرد، ئایا ئهگهر ئهو ساڵه حهجی كرد به ( متمتع ) دادهنرێت ؟

پرسیار : ئهو كهسهی كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان ئیحرامی عومرهی بهست و نیهتی عومره كردنی هێنا، بهڵام یهكهم ڕۆژی جهژن یان دووهم ڕۆژ عومرهكهی تهواو كرد، ئایا ئهگهر ئهو ساڵه حهجی كرد به ( متمتع ) دادهنرێت يان نا ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

ئهم مهسئهلهیه بابهتێكی خیلافیه لهنێو زانایانی ئههلی سوننهت و جهماعهتدا، بۆ نموونه ئهگهر كهسێك وویستی حهجێكی تهمهتوع بكات، ئهویش بهو شێوهیهی كه كۆتا ڕۆژی مانگی ڕهمهزان نیهتی عومره كردنی هێنا و له ئیحرامدا مایهوه، و خۆری كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان ئاوا بوو، شهوی یهكهم ڕۆژی جهژنیش هات، لهم حاڵهتهدا زانایان چهند بۆچونێكیان ههیه، به پشتیوانی خوای گهوره ههموویان دهخهینه ڕوو پاشان ڕای پهسهندیش لهنێو ههموو ڕاكاندا ههڵدهبژێرین :

ڕای یهكهم : شافعی و حهنابلهكان دهڵێن : عیبرهت به دهست پێكردنی تهوافه، ئهگهر هاتوو پێش ئاوا بوونی كۆتا ڕۆژی مانگی ڕهمهزان تهوافی عومرهكهی كردبوو، ئهوا به ( متمع ) دانانرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو پاش ئاوابوونی خۆری كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان تهوافی كرد ئهوا به ( متمع ) دادهنرێت ئهگهر لهو ساڵهدا حهجی ئهنجام دا .

ڕای دووهم : مالیكیهكان دهڵێن : عیبرهت به تهحهلولی عومرهكهیه، ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی عومره دهكات تهحهلولهكهی له پێش خۆرئاوابوونی كۆتا ڕۆژی مانگی ڕهمهزان بوو، ئهوا به ( متمتع ) دانانرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو تهحهلولی عومرهكهی پاش ئاوا بوونی خۆری كۆتـــا ڕۆژی مانگی ڕهمهزان بوو، ئـــــهوا به ( متمتع ) دادهنرێت .

ڕای سێههم : ڕای حهنهفیهكانه، كه دهڵێن : عیبرهت به زۆرینهی شهوتهكانی تهوافیهتی، ئهگهر هاتوو زۆرینهی شهوتهكانی تهوافی بۆ نموونه چوار شهوتی پێش خـــــــۆر ئاوابوونی كــــــۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان ئهنجام دابــوو ئـــهوا به ( متمتع ) دانانرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو چوار شهوتهكهی پاش خۆر ئاوابوونی كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان ئهنجام دابوو، ئهوا به ( متمتع ) دادهنریت، ئهگهر ئهو ساڵه حهجی كرد .

ڕای چوارهم : عیبرهت به هاتنه ناو شاری مهككهیه، ئهمهش ڕای ههندێك له زانایانی سهلهفه وهك ( عطاء ) و ئهوانهیش كه هاوڕان لهگهڵیدا، دهڵێن : ئهگهر هاتوو پاش ئاوابوونی خۆری كۆتا ڕۆژی مانگی ڕهمهزان هاته ناو شاری مهككهوه به نیهتی عومرهوه ئهوا به ( متمع ) دادهنریت ئهگهر لهو ساڵهدا حهجی كرد، بهڵام ئهگهر هاتوو پێش ئاوا بوونی خۆری كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان هاته ناو شاری مهككهوه ئهوا به ( متمع ) دانانرێت .

ڕای پێنجهم : ههندێك له زانایان دهڵێن : گرنگ نیهتهكهیه، ئهگهر هاتوو نیهتی عومره كردنهكهی له یهكهم شهوی چهژندا بووبێت، ئهوا به ( متمتع ) دادهنرێت، بهڵام ئــــــهگهر هاتـوو نیهتهكهی پێش شـــــــهوی جــهژن بوو ئــهوا بـــــه ( متمع ) ناژمێررێت، ئهگهر هاتوو ئهو ساڵه حهجی كرد ئهوه بـــه
( متمتع ) دانانرێت بهو مهرجه نهبێت كه جارێكی تر له مانگهكانی حهجدا كه مهبهست پێی مانگی ( شوال ) و ( ذي العقدة ) ونۆ ڕۆژی مانگی ( ذي الحجة ) یه عومرهیهكی تر بكاتهوه، ئهمهش ڕای ضاهریهكانه .

بهلای ئێمهشهوه ڕای بههێز و پهسهند ڕای شافعی و حهنابلهكانه كه دهڵێن : عیبرهت به سهرهتای دهست پێكردنی تهوافه، ئهگهر هاتوو له پێش ئاوا بوونی كۆتا ڕۆژی مانگی ڕهمهزان تهوافی عومرهكهی كردبوو، ئهوا به ( متمع ) دانانرێت، بهڵام ئگهر هاتوو پاش ئاوابوونی خۆری كۆتا ڕۆژی مانگی رهمهزان تهوافی كرد ئهوا به ( متمع ) دادهنرێت، چونكه تهواف ڕوكنی گهورهی عومره كردنه ... خوای گهورهش زاناتره .