×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: : ئایا حوكمی سه‌رجێی كردن له‌گه‌ڵ خێزانی خۆت له‌ ڕۆژووی واجبی جگه‌ ڕه‌مه‌زان چییه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌؟

حوكمی سهرجێی كردن لهگهڵ خێزانی خۆت له ڕۆژووی واجبی جگه ڕهمهزان

] kurdish – كوردی – كردي [

دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

2012 - 1433

حكم من جامع أهله في صيام واجب غير رمضان

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

حوكمی سهرجێی كردن لهگهڵ خێزانی خۆت له ڕۆژووی واجبی جگه ڕهمهزان

پرسیار : ئایا حوكمی سهرجێی كردن لهگهڵ خێزانی خۆت له ڕۆژووی واجبی جگه ڕهمهزان چییه ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

زانایان كۆدهنگن لهسهر ئهوهی ههركهسێك سهرجێی لهگهڵ خێزانی خۆی بكات له ڕۆژگاری مانگی ڕهمهزان، و ئاوی بێتهوه یان نهیهتهوه، ئهوه لهگهڵ ئهوهی لهسهری واجبه قهزای بكاتهوه، واجبه لهسهریشی كهفارهتهكهشی بدات كه بریتیه له ئازادكردنی بهندهیهك، ئهگهر دهسهڵاتی كڕینی بهندهی نهبوو، دهبێت دوو مانگ ڕۆژوو لهسهریهك بگرێت، ئهگهر ئهوهشی نهتوانی ئهوه دهبێت نانی شهست ههژار بدات، لهسهر ڕای دروستی زانایانیش هیچ كهسێكیان لهم حوكمه جودا نهكردوهتهوه كهسانێك نهبێت بهزۆر ئهو كارهیان پێ بكرێت، یان جاهل و نهزان بن بهو حوكمه، یان حوكمهكهی لهبیر چووبێتهوه .

وه ئهگهر هاتوو دهستبازی لهگهڵ خێزانی كرد و ئاوی هاتهوه، بهڵام جووت نهبوو بوو لهگهڵی، ئهوه لهسهر ڕای صهحیح و دروستی زانایان لهگهڵ ئهوهی ئهو كهسه گوناهبار دهبێت، دهبێت قهزایشی بكاتهوه و تهوبه لهو كارهیشی بكات، وهك ووتیشمان ئهگهر جووت بوو لهگهڵی، بهڵام ئاوی نههاتهوه ئهوه دهبێت قهزایشی بكاتهوه و كهفارهتهكهشی بدات بهو شێوهیهی باسمان كرد لهپێشهوه .

كهواته زانیمان كهفارهت پهیوهسته به جووت بوون له ڕۆژگاری ڕهمهزاندا، نهك به ئاو هاتنهوه و ڕهحهت بوون .

بۆیه ئهگهر كهسێك ڕۆژووی واجبی لهسهر بوو، وهك قهزای مانگی ڕهمهزان، یان ڕۆژووی نهزر، و لهكاتی گرتنهوهی ئهو ڕۆژوهدا لهگهڵ خێزانیدا جووت بوو، ئهوه جمهوری زانایان بهلایانهوه وایه تهنها واجبه لهسهری ڕۆژێكی تر لهبری ئهو ڕۆژه بگرێتهوه و هیچ كهفارهتێكی لهسهر نییه، چونكه كهفارهت پهیوهیسته به ڕێز و پله و پایهی كاتی مانگی ڕهمهزانهوه، نهك به كاتی قهزا كردنهوهكهیهوه، لهگهڵ ئهوهدا زانایان دهڵێن ئهو كهسه گوناهێكی كردووه و دهبێت تهوبهی لێ بكات و داوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره بكات، چونكه سنورێك له سنورهكانی خوای گهورهی شكاندووه، ئهویش ئهوهیه لهكاتی قهزاكردنهوهی قهرزێكی خوای گهورهدا سنورهكانی خوای گهورهی نهپاراستووه .

خوای گهورهش زاناتره .