×
ئه‌م بابه‌ته‌ باسی چه‌ند خاڵێك ده‌كاتن له‌وانه‌: 1- سیحر مانای‌چیه‌؟ 2- پێناسه‌ی‌ سیحر له‌شه‌رع دا؟ 3- حوكمی‌شه‌ریعه‌ت له‌سه‌ر سیحرو ساحیر؟ 4- ئایا سیحر حه‌قیقه‌تی‌ هه‌یه‌؟ 5- جۆره‌كانی ‌سیحر چیه‌؟ 6- ئه‌وه‌ی‌تووشی‌ سیحربوو، سیحری‌ لێكرا چی‌ بكات؟

سیحرو ساحیرو ههروهها ئهوانهیش كه دهچنه لای ساحیران!!!

ئامادهكردنی: مهلا مسلم مهلا صالح فریزی

سهرچاوه: سایتی كۆمهڵنوویز

www.islamicgroup.net

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

﴿ حكم السحر والساحر مع بيان حال المسحور ﴾

إعداد: مسلم صالح فريزي

المصدر: موقع كوملنيوز

www.islamicgroup.net

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز


سیحرو ساحیرو ههروهها ئهوانهیش كهدهچنهلایساحیران!!!

سیحر دهردێكیكوشندهی ناو كۆمهڵگایهو مهترسیهكیگهورهیهلهسهر گچكهو گهوره، تاكو خانهواده، پادشاو گهدا ، زاناو نهزان ئافرهت و پیاو بهڵكو لهسهر ئۆممهت بهگشتی! ڤایرۆسێكیگهورهو هاوڕێی كوفرهخوا بمانپارێزێت لێی،بهڕاستی دهردێكه له دهرده كوشندهكانی ئۆممهتانی پێشووتریش ! كێشهیهكیگهورهیهلهكێشهكانی ڕۆژگار ، دهبێ بزانین كهسێك چۆن گرنگیبهخۆی دهدات ئهگهر هاتوو نهخۆشیهك یا ئازارێك لهلاشهیههبێت جا دهیهوێ به هۆكارێك لایببات ، ئاوهاش لهسهر كاربهدهستی زهمانه پێویسته كه ئهم نهخۆشیه كوشندهیه له ناو كۆمهڵگه نههێڵێت ،چونكه ئهو جۆره ڤایرۆس و نهخۆشیه زۆر ناخۆشترو كاریگهری ترسناكی زیاتره له زۆرێك لهنهخۆشیهكانی تری لاشه، لهبهر ئهوهی گرنگترین و بزوێنهترین شوێنیمرۆڤ دهگرێتهوه كه ئهوانیش: (عهقیدهو + دڵه) ! ئینجا بۆ ئهوهیله ( سیحر )جادوو تێبگهین و بزانین بهپێویستم زانی ڕوون كردنهوهی ئهو چهند سهرهباسهبكهم پشتیوان بهخوا:

1- سیحر مانایچیه؟

2- پێناسهیسیحر لهشهرع دا؟

3- حوكمیشهریعهت لهسهر سیحرو ساحیر؟

4- ئایا سیحر حهقیقهتیههیه؟

5- جۆرهكانیسیحر چیه؟

6- ئهوهیتووشیسیحربوو، سیحریلێكرا چیبكات؟

7- نمونهلهكارهكانیسیحرو ساحیران؟

8- كورتهیهك دهربارهیژیانیساحیر؟

9- حوكمیشهریعهت لهسهر ئهو كهسانهیدهچنهلایان؟

10- چ بهڵگهیهك ههیهبهچ نیشانهیهك بزانین كهئهوهساحیرهتا خۆمانیلێ دووربگرین و لایهنیبهرپرسیلێیهوهئاگاداربكهین؟

11- ئایا هۆكاری چیه ڕهواج بهكاریسیحر دهدرێت و ساحیر زۆر دهبن لهشوێنهموسوڵمان نیشتهجێیهكان؟

12- خۆ پارێزیلهسیحر پێشیئهوهیڕووبدات؟

13- چارهسهریلهدووایڕوودانیو دهركهوتنینیشانهكانی؟

1و2- سیحر مانایچی یه؟ وه پێناسهیسیحر لهشهرعدا؟

ووشهیسیحر لهلۆغهیعهرهبی بهكاردێت بۆ ههموو ئهو شتانهیهۆكارهكانیشاراوهن و ههر لهبهر ههندێش گوتراوه: (أخفیمن السحر) شاراوهتر لهسیحر! ههروهها (إبن قدامه) پێناسهیكردووهبه: گرێ و نوشتهكو ( جا بهوورتهوورتو یا قسهو یا بهنوسین) یانیش كارێك ئهنجامدهدات كاریگهریدهكات لهسهر (دڵییا ئهقڵی) بهرامبهر بهبێئهوهیبهرهو ڕووشیبێت ! وهلهپێناسهیهكیتریجادووگهری: چاوبهستهكێو فێركردنهلهچاویبهرامبهر ههروهكو خوایگهورهدهفهرموێ: ( سَحَرُواْ أَعْیُنَ النَّـاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ ) [ ألاعراف: 116 ] (ساحیرهكانی فیرعهون) جادوویان لهچاوی خهڵكی كردو ویستیان بیانترسێنن ، ئهمهش بهكارێكی(خودعه) فێڵاوی دهكرێت كهحهقیقهت و ڕاستیهكهی دهشارنهوه.

3- حوكمی شهریعهت لهسهر سیحرو ساحیران؟

خوای گهوره دهفهرموێ: ( وَڵا یُفْلِحُ السَّاحِرُ حَیْث أَتَی ) [ طه: 69 ] جادووگهر بۆ ههر كوێیهك بچێت و ههرچی بكات سهركهوتوو نابێت! ئینجا به دوو خاڵ حوكمی شهریعهت لهمهڕ كاری جادوو جادووگهران ڕوونی دهكهینهوه:

أ- كاریسیحر حهڕامه له ههموو شهریعهت و ڕێبازی پێغهمبهران علیهم السلام ، كارێكهوهك چۆن تیر له كهوان دهرهچێ ئاوها ئهوكهسهش له ئیسلام دهرهچێ! شێخ محمدی كوڕی عبدالوهاب ڕهحمهتی خودای لێبێ دهڵێ: (فمن فعله أورضی به كفر ) ههركهسێك كاری سیحر ئهنجام بدات یا (بچێتهلایان ) و یا پێی ڕازیبێت ئهوه (پێی كافر ) دهبێت ! بهڵگهكهشی ئهم ئایهته پیرۆزه دههێنێتهوه: ( وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ ) [ البقرة: 102 ] (ههركهسێك چوبێتهلایهاڕوت و ماڕوت): ئهوانیش كهسیان فێره هیچ شتێك نهدهكرد تا پێیان نهگووتبایه: ئهم كارهیئێمهبۆ تاقیكردنهوهیه(بۆ لێك كردنهوهیسیحر لهگهڵ موعجیزه، ئینجا ): خۆت كافر مهكه!

ب- حوكمی شهریعهت لهسهر ساحیران:

لهو بوارهوه زانایان ڕای جیاوازیان ههیه، بهڵام كورتی دهكهمهوه لهسهر قسهی(إبن تیمیه) ڕهحمهتی خودای لێبێت كهدهڵێ: (أكثر العلماء على أن الساحر كافر يجب قتله ، وقد ثبت قتل الساحر عن: عمر بن الخطاب وعثمان بن عفان وحفصة بنت عمر وعبدالله بن عمر وجندب بن عبدالله ) زۆربهی زانایان لهسهر ئهو ڕهئیهنه كه ساحیر كافرهو كوشتنیشی(لهسهر كاربهدهستی موسوڵمانان) واجبه وهلهبهر ئهوهیش كهبهڵگهی بههێزمان ههیه لهسهر كوشتنی ساحیر ههروهكو پێشهوا عومهریكوڕی خهتتاب و باقی ئهوانی تریش كهناویان براوهئهم كارهیان ئهنجامداوه، ئینجا بزانهلهسهر ئهوهی ڕیوایهت ههیه كه به بهڵگه پێشهوا عومهر فهرمانی بهكوشتنی ساحیر كردووهو جێبهجێش كراوه، وهكو ئهو ڕیوایهتهی(بوجالهیكوڕیعبده) كهدهڵێ: (كتب عمر بن الخطاب أن اقتلوا كل ساحر وساحرة فقتلنا ثلاث سواحر) كهدیاره: پێشهوا عومهری كوڕی خهتتاب نوسراوی كردووه كه ههرچیساحیر ههیه له پیاوو لهئافرهت بیانكوژن (جا بوجاله دهڵێ لهسهر ئهم بڕیارهی پێشهوا 3 سێ ساحیرمان كوشت ، كهئهمهش (بهكافركردنی ساحیران و كوشتنیان) ڕای زۆربهی زانایانی لهسهره.

4- ئایا سیحر حهقیقهتی ههیه؟

سیحر حهقیقهتێكه نكۆڵیلێی ناكرێت و كاریگهریشی ههیه لهواقیعی خهڵكی دا ! هیواههیه كهپێی دهمرێت ! یا پێی نهخۆش دهكهوێت ! وهههیه شیرازهیخێزان تێكهدات و كاریسهیتهڵاق ڕوودهدات ! (كه دهتوانین بڵێین زۆربهی زۆری زۆربوونی ڕێژهی تهڵاق كاریگهری سیحره كهخانهوادهی خهڵكی ههڵهوهشێنێتهوهو دهیانكات بهدوژمنی سهرسهختی یهكتری) ! دهڵێم: خۆ ئهگهر سیحر حهقیقهتی نهبوایه ئهو ههموو ئهحكامه لهشهرعی ئیسلامی لهسهری وجودی نهدهبوو ، (إمام النووی) دهڵێ: (والصحيح أن السحر له حقيقة وبه قطع الجمهور وعليه عامة العلماء ويدل عليه الكتاب والسنة الصحيحة المشهورة) لهڕاستیدا سیحر حهقیقهتی ههیهو وهجمهوری زانایانیش و (بگره) ههموو زانایانیش ههر لهسهر ئهوڕایهن و بهڵگهی قورئان و فهرموودهش لهسهری ههیه( كهئهم ڕاستیه) دهسهلمێنێت ، جا بزانه لهدووای دڵنیابوون لهسهر ئهوهی كهسیحر حهقیقهتی ههیه(ألخطابی) دهربارهی ئهوانهی كهبڕوایان بهههبوونی سیحر نیه دهڵێ: (فنفي السحر جهل والرد على من نفاه لغو وفضل) كهسێ بڵێ سیحر نیه ئهوه تێنهگهیشتیو نهزانینه، ههروهها وهڵامدانهوهی ئهو جۆرهكهسانهش گۆتهو قسهخهساركردنه!

5- جۆرهكانی سیحر چیه؟

خۆی سیحر چهند بهشێكی ههیه لهژێر ناوو ناتۆرهی جیا ، لهبهر ئهوهیه (الشنقیطی) ڕهحمهتی خودای لێبێت دهڵێت: ( إعلم أن السحر لا يمكن حده بحد مانع لكثرة الانواع المختلفة الداخلة تحته) بزانه: سیحر ناكرێت جۆرهكانی ههر ههمووی دیاری بكرێت بهبێكهم و كوڕیلهبهر ههمهجۆریجیا جیا كهلهژێرهوهیسیحرن ، بهلاَم چهند جۆرێكمان دهستنیشان كردووهبۆ زیاتر شارهزابوون لێی لهوانهش:

1- سحرالتفریق: لێك جیاكردنهوهی ژن و پیاوو كێشهخستنه نێوانیان و تا سهرهنجام بگاته ئهو ئاستهی كهتهڵاق ڕووبدات و خێزان ههڵبوهشێتهوه! ئهمهش بهبهڵگـــهی ئایــهت ئهو جــــۆره سیحره ههیه ههروهكو له[قورئــان]یپیــرۆز هـــاتووه: ( فَيتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ) [ البقرة: 102 ]

2- سحرالعطف: ئهمهش جۆرێكه له سیحرو كارێكی سیحریهوا لهبهرامبهر دهكا كهئهوهی خۆشیناوێت خۆشی بوێ بهڕێگای شهیتانی، كهدهبینی ئافرهتێك پیاوێكی ناوێ(یا بهپێچهوانهوه) وایلێدهكات كهخۆشی بوێ(بێگومان شتێكیش بناغهی زبڵ بێت ماوهی پوچه)! ههر ئهوهشه كه پێغهمبهر صلی الله علیه وسلم (ئهم جۆرهی) ناو بردووهبه (( التوله )) كهدهفهرموێ: (( إن الرقی والتمائم والتولهشرك )) رواهأحمد وأبوداود ، (( التوله )) خۆی ماناكهی: كارێك دهكهن و دهڵێن (بهخهیاڵیخۆیان): ئهوه هۆكارێكه كه ژن خۆشهویست دهكات لای پیاوهكهی كه ئهمه جۆرێكه له سیحر.

3- سحر التخییل: ئهو جۆرهش وا لهبهرامبهر دهكات كهشتێك بێجوولهیه بهڵام ئهو وادهزانێ لهپێش چاوی دهجوڵێت وهبهپێچهوانهشهوه شتی جووڵاو وا ئهزانێ ڕاوهستاوه ههر وهكو له[قورئان]ی پیرۆز هاتووه: ( فَإِذا حِبَالُهُمْ وَعِصِیُّهُمْ یُخَیَّلُ إِڵیْهِ مِن سِحْڕهِمْ أَنَّهَا تَسْعَی ) [ طه: 66 ] گوریس و سیحرهكانیان (هی ساحیرهكانی فیرعهون) وایان لهموسا كرد علیهالسلام لهسهرهتادا وایزانیكهههمووی( لهسهر زگ) دهجوڵێن (ئهمهش لهبهر بههێزی سیحرهكانیان ).

4- سحر الخمول: ئهوهش وا لهو كهسهدهكات كهسیحریلێكراوهبهردهوام حهز بهتهنیایی دهكات و یانیش بهردهوام بێدهنگ دهبێت و تاقهت و خوڵقیقسهكردنینابێت.

5- سحر الصرف: ئهوهش وا لهبهركهوتووهكهدهكات كهڕقیلهوهبێت كهخۆشیدهوێت ! بۆ نمونه: ژنهكهیلهپێش چاویپیاوهكهیناشرین دهكهن یا پیاوهكهلهپێش چاویژنهكهناشرین دهكهن وا دهكات خۆشهویستیان ببێته(بوغزو) ڕك لێبوونهوه!

6- ئهوهی تووشی سیحربوو، سیحری لێكرا چی بكات؟

ههركهسێك تووشیئهمهبوو كهسیحریلێكرا دوو ڕێنومایی گرنگیپێ دهڵێین:

1- ڕێنومایی یهكهم: دڵنهواییهك لهژیاننامهی پێغهمبهریخودا بۆی: كهبزانێ تاوهكو پێغهمبهریش صلیالله علیهوسلم ڕزگاری نهبوو لهبهركهوتنی سیحر ، لهبیدی كوڕی الاعصم ی جولهكه سیحریلێكردوو سیحرهكهشی فڕێدایهناو بیرییهك له( أنصاری) پشتیوانان لهمهدینه! تاوهكو دوو فریشتههاتنهلای خۆشهویست و یهكیان لایقاچیدانیشت و ئهوی تریان لایچهپیو ئهو ههواڵهیان بهشێوهیهك دا بهخۆشهویست صلیالله علیهوسلم ، جا دوایئهمهخۆشهویست خۆیههڵساو لهگهڵ چهند هاوهڵێكیبهڕێز چوونهلایبیرهكهو سیحرهكهیان دهرهێناو (كهبهشانهی سهرو گرێ كرابوو) دوای ئهمه پێغهمبهر صلیالله علیهوسلم شیفایبۆ هات كهئهمهفهرمودهشهو لهصحیح البخاری و صحیح مسلم دا هاتووه، وهلهگێڕانهوهیهكیپێشهوا ئـــهحمهدیش لهموسنـــهدهكهیدا هــاتووه: كهپێغهمبهر صلیالله علیهوسلم (6)شهش مانگ بهردهوام بوو لهئێشیقهلبی كههۆكارهكهشیئهم سیحر لێكردنهیبوو ! جا ئهوهپێغهمبهریئۆممهت لێی ڕزگارینهبووهئهیڕات چۆنهبهرامبهر بهخۆمان ؟! خوا پهنامان بدا ، بهلاَم ئهوهبۆ شارهزابوونیئۆممهتهلهو بوارهكهفێریئۆممهتیبكا:

ئا بهم جۆره سیحرهكهتان ئهگهر دۆزیهوه بیهێنن (بیسوتێنن) و ژێر خاكیخهن و پشت بهخوایخۆشتان ببهستن...

تێبینی/ ڕاستهپێغهمبهرصلیاللهعلیهوسلم ژێرخاكیكرد بهمهبهتاڵیكردهوهبهلاَم سوتاندنیو یا ههڵوهشاندنیڕای حهزرهتیعائیشهیداكیبڕواداران بوو كهئهم پرسیارهیكرد لهپێغهمبهر صلیالله علیهوسلم.

2 - ڕێنومایی دووهم: كهسێك موتمانهی بهشتێك ههبێو پشتیخۆیپێ ببهستیئهوا خوایگهوره بۆویلێی دهگهڕێ! كهسێك پشتی خۆی بهجادووگهرو فاڵچیو شهیاتین و...هتد ببهستێخوایگهورهبۆ ئهوان لێی دهگهڕێ! كهسێكیش پشتیخۆیبهخوایخۆی(خوایههموو بوونهوهر) ببهستیئیتر بهسیهتیو كهسیترو هیچیتریناوێت.

7- نمونه لهمیهنهی سیحرو ساحیران ؟

أ- ئهوانهینوریئیمان لهدڵیان دهكوژێتهوهو دڵهكانیان پڕهلهبهخیلیو دونیا ویستی ! شهوو ڕۆژ شهو نخونیدهكهن لهئهزیهتدانیموسوڵمانان و كۆڵ نادهن !

ب- كهسێك چووهته لای جادووگهر بۆ پیلان گێڕان دژی دراوسێ یبێئاگایان ! كهچیلهشهوێ جادووگهرهكه: نهخشهسازیپیلانیبۆگهنیبۆ دا دهڕێژێو موژدهیخۆشییپێدهدات كه(گوایه) ههموو شتێك بهدڵیئهوهبێتن ! (ئهیچۆن وایپێناڵێو درۆیزلیبۆناكات و موژدهیخۆشیپێنادات، كابرا پارهیزۆریپێ داوه)؟! ئینجا ههندهیپێناچێت بهركهوتووهكه حاڵهتی دهگۆڕدرێو تووشی ئازاریزۆر دهبێت ! (فچیل یكوڕیعیاچ) دهڵێ: سوێند بهخوا درووست نیه ئاژهڵێك ئهزیهت دهی بهبێ حهق ئهی ڕات چۆنه بهئهزیهتدانیموسوڵمان ؟!!

بهم جۆرهكهسانه دهڵێم: خوایگهوره دهفهرموێ: ( ألَا يَظُنُّ أُولَئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ - لِيَوْمٍ عَظِيمٍ - َيوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ) [ ألمطففين: 4-6 ] ئایا ئهوانهگومان نابهن كهبهڕاستی زیندوو دهكرێنهوه(تا سهر ئهنجامیخیانهت و فێڵیان وهربگرن!) - بۆ ڕۆژێكیزۆر سامناك و ترسناك و گهورهئهو ڕۆژهیكهههموو خهڵكیبهپێوهدهوهستن لهبهردهم دهسهلاَتیپهروهردگــتاریجیهانیاندا !، ئایا ئهوانهنازانـن: ( أَنَّ اللّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ) [ البقرة: 77 ] كهبهڕاستیخوا دهزانێت چیپهنهان دهكهن و چیش ئاشكرا دهكهن (لهگوفتارو كردارو نیهتیان دا)؟!!

ج-چهند جار وابووهبهسیحر ژن و پیاویان لێك كردووهو عائیلهیان تهدمیركردووه...هتد! فإنا لله وإنا إلیهراجعون. د- پێویستهبزانین كهساحیر نابێتهساحیر ههتاوهكو كافر نهبێت بهخوا (والعیاذ بالله) ! وهههموو داوایهكیلهشهیاتینانهو پشتیبهئهوان دهبهستێ! بێگومانیش ساحیر ههر وا لهخۆیهوهفێریسیحر نابێت ، بهڵكو: شهیاتین فێریدهكهن، بێگومان ئهوانیش كهس لهخۆڕا فێرناكهن تاوهكو كافرینهكهن !

٨- فهرموون لهگهڵ كورتهیهك دهربارهی ژیانی ساحیر؟

ژیان و گوزهرانی ساحیر ههروهكو لهخاڵی(7)یسهرهوهو بهتایبهت بهندی(د)یكۆتایی تیشكێكمان خستوهتهسهر ژیانیساحیر، شانبهشانیئهمانهش دهبێبزانین نهك ههر بهكافر بوون بهخوا: شهیاتین شتیبۆ دهستهبهرهكهن ! بهڵكوو كوفرو بێئهدهبیگهورهگهورهشیپێ دهكهن !! بۆ نمونه:

1- ههیانه: ئایهتی قورئانی پیرۆز لهسهر نهعل دادهنێت و لهپێی دهكات بۆ شوێنی نهشیاو ( والعیاذ باالله )!

2- ههیانه: بهخوێنیپیس ئایهتی پیرۆز دهنوسێتهوه!

3- ههیانه: بۆ غهیری خواو بێبسم الله ئاژهڵ سهرهبڕێت !

4- ههیانه: فاتیحه به پێچهوانهوه دهنوسێتهوهو بهپێچهوانهوهش دهیخوێنێتهوه!

5 - ههیانه: نوێژ دهكات بهڵام بهبێ دهستنوێژ !

6- ههیانه: ساڵێك بهبهردهوامی غوسلی جهنابهتی لهسهرهو خۆی ناشوات بهتهواوی تا جهنابهتهكهی لهسهر لا نهچێت !

7- ههیانه: (والعیاذ باالله)سهجده دهبات بۆ ئهستێره( یا مانگ و ڕۆژو یانیش بتیتایبهتیخۆی) !

8- ههیانه: تووشی مهحڕهمی خۆی دهبێت (وهك: دایك و خوشك و...هتد!!!)،

جا لێره پرسیارێكتان ئاراسته دهكهم: ئایا دوای ئهمه تووخودا ئهوانه دهجال نین؟! ئینجا سهرهڕای داوێن پیسیان ههندێك خهڵكی نهزان دهچنهلایان ! ڕهنگه كهسێك خێزانی یا خوشكی بێنێته لایئهمیش بهئیشێك پیاوهكه دهربكاته دهرهوهو زهمینه بڕهخسێنێ بۆ كاریناشهرعی بهبێ ئهوهی پیاوهكه دهركیپێ بكات ! دوای ئهنجامدانی كاری شهیتانی ههر ئافرهتێك بێت ئیرادهی لهدهستیخۆی دهڕوات ! ڕهنگه ههڕهشهیئهوهشی لێبكات كه(ئهمهی له نێوانیان ڕوویدا) ئاشكرای دهكات ! یا خود (جن) یبهسهر موسهیتهڕ دهكات !

( درۆش دهكات دوژمنیخوا ) ئیتر ئهو ئافرهته له خۆیهوه دهتۆقێلێ ی! ئهمه جگه لهوهش كهبهلێشاو پارهی لێدهستێنێت ! پێغهمبهری خۆشهویستیشمان صلی الله علیه وسلم لهفهرموودهی صحیح دا: نههیكردووه لهوهی ئافرهت و پیاوێك بهتهنها لهخهلوهت دابن چونكم سێیهمیان شهیتان دهبێت ! پاشان ئهگهر پرسیاریلێبكهی: ئهوه چیهدهیخوێنی؟ ڕهنگه بڵێ: قورئان بهسهریدا دهخوێنم ، ئهی باشه ئهگهر ڕاست دهكات ئهو پسهپس و وورتهوورتهی بۆ چیه؟! مادام قورئانه با بهئاشكرا بیخوێنێت ! نهك خۆیقورئان ناخوێنێت بهڵكو گهر كهسێكی تریش لهلای قورئان بخوێنێت ئیشهكهیلێ تێكهچیو هیچی بۆناكرێت و ناچار هاواری لێبهرزهوه دهبێت و دهڵێت:ئهوهچیدهخوێنی؟

ئهوهی دهیخوێنی وازیلێبێنه مهیخوێنه (ئهمهش لهبهر خاتری شهیاتینهكانی) ! كهئهوهش بهبهڵگهوهلامان ههیه.

9- حوكمیشهریعهت لهسهر ئهو كهسانهی دهچنهلایان؟

حوكمیشهریعهت نهك ههر جائیز نیهبچیهلایان بهڵكوو لهئۆممهت دهرچوونه، (مهگهر بهچهند هۆكارێك نهبێت كهئهمیش عایدیزانایانیئاینیه، بۆ ئاگاداركردنهوهیخهڵكیهلێیان ، باقی بۆ كهس دروست نیهبچێتهلایان ، تاوهكو ئهگهر بیهوێسیحرێكیش بهساحیرێكیدیكهههڵبوهشێنێتهوهههر دروست نیه!)، لهفهرموودهدا هاتووهكهلهلایبزار یهوهبهسهنهدێكیصحیح له إبن مسعودیهوه ڕیوایهت كراوه پێغهمبهر صلیالله علیهوسلم دهفهرموێ: (( من أتیكاهناً أو ساحراً فصدقه بما یقول فقد كفر بما أنزل الله علیمحمد ))

كهسێك بچێتهلایفارگرهوه(و مونهجیم و) یا جادووگهرێك، ئهوهی كهدهیڵێ پێشیڕاست بێ(و بڕوایپێههبێت) ئهوا كافر دهبێت بهوهیبهسهر محمدی(صلیالله علیهوسلم)دابهزیوه! ههڵبژاردنیجادوو بێبهشبوونهلهمیهرهبانیخوایگهورهلهڕۆژیدوایی بهبهڵگهی: ( وَڵقَدْ عَلِمُواْ ڵمَنِ اشْتَرَاهُ مَا ڵهُ فِی اڵاخِرَهِ مِنْ خَلاَقٍ ) [البقره: 102 ] بێگومان دهشزانن ئهوهی كاڵایوایكڕیبێت و شتیوا فێربێت لهو دونیا هیچ بههرهیهكیدهستناكهوێت !، وهئهگهر سهرنجی تهفسیریئهم ئایهته پیرۆزهیداهاتوو دهدهین ڕاستهو خۆ ههڕهشهیه بۆ ئهوانهی دهچنهلای جادووگهرو بڕوایان پێدهكهن ئهویش فهرمانی خوایه كهدهفهرموێ: ( يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ ) [ النساء: 51 ] باوهڕیان بهفاڵچیو جادووگهرو بت و پهیكهرو شهیتان ههیه!، پێشهوا عومهری كوڕی خهتتابیش خــــوایلێی ڕازیبــێدهفهرموێ: [ الجبت ] واتــــایسیحر دهگهیهنێت و [ والطاغوت] واتایشهیتان دهگهیهنێت !،

ئیتر ئهمهبهكورتیڕوون كردنهوهیهكمان لهسهر ڕایشهریعهت كرد دهربارهیچوونهلایجادووگهران ! هیوا دارم ههموولا بهتایبهت چینیئافرهتان خۆیان دووربگرن لهچوونهلایجادووگهران یا ئهوانهش كهبۆن و ههستیئهم كارهحهڕامهیلێدهكرێت.

10- چ بهڵگهیهك ههیه به چ نیشانهیهك بزانین كهئهوهساحیرهتا خۆمانیلێ دووربگرین و لایهنی بهرپرسیلێیهوه ئاگادار بكهین؟ بۆ ئهوهی جادووگهران بناسن فهرموون لهگهڵ چهند زانیاریهكیوورد لهسهریان:

1- پسهپس و وورتهوورت دهكات لهبهرهخۆیدا گوایه: دوعا دهخوێنی.

2- پرسیار لهناوی خۆی و دایكیدهكات .

3- شتێك له(نهخۆشهكه) یا ههركهسێك بۆ ههر كارێك كهچۆتهلایداوا دهكات كهمووییا شتێكیتریبۆ بێنی.

4- جاریوا ههیهداوای هێنانی ئاژهڵێك دهكات كهسهری ببڕێت و ناوی[خوا]شیلهسهر نههێنێت.

5- شت دهنوسیبهشێوازێك كهكهس پێ ینهخوێندرێتهوهبهتهلاسم و خهتیچوارگۆشهو سێگۆشهو ژمارهو بهشێوازیدانانیپاسۆردو كۆد.

6- جاریوا ههیهله(نهخۆشهكه) یا ئهوكهسهی هاتۆته لایداوایلێدهكات كهنهچێته دهرێو ڕۆژ بهرینهكهوێت و یاخۆینهشوات فهترهیهك لهزهمهن ! كهزۆر جار تاوهكوو چل ڕۆژیبۆ دادهنێت.

7- شتیوایپێ دهدات كهلهزهوی یا لهشوێنێك بیشارتهوه.

8- وهرهقه دهدات بۆ ئهوهیبیسوتێنیو بۆنهكهیبۆ بچێت.

9- جاری وا ههیه ناوی خۆیو بابیو یا دایكیو ئهو شوێنهیكهلێ یهوهی هاتیهو یا ئهو ئیشهی كهبۆیهاتووه ئاشكرایدهكات( بهیارمهتی شهیاتینهكانی ژێردهستی)! كهبهرامبهر تووشیشۆك دهكات و سهرسامی دهكات ، وای لێدهكات كهبڕوا بهقسهكانی بكات و ڕێنوماییهكانی جێبهجێكات و بچێتهوه ڕیكلامیشی بۆ بكات ! ئهوانهو ههر شتێكی نامۆیتر (وهك بڵێ: گوێ له مۆسیقا ڕاگره لهبڕی ئهوهی بڵێگوێ لهقورئان ڕابگرهو...هتد) كه بهپێچهوانهی شهریعهت بێت ئیتر خۆتیان لێدووربگرن و نهكهن بچنهلای جادووگهرو فاڵچیان ! چونكه چوون بۆلایان ئهمه دهگهیهنێت كهئهو ههموو ئایهتانه لهقورئانیپیرۆزدا و فهرموودهكانی پێغهمبهری خۆشهویستیشمان صلیالله علیهوسلم فهرامۆش كردووهو ئهو كات لهدین دهرچوونمان بهسهر جێبهجێدهبێت ! [خوا] پهنامان بدات.

11- ئایا هۆكاری چیه ڕهواج بهكاری سیحر دهدرێت و ساحیر زۆر دهبن لهشوێنه موسوڵمان نیشتهجێیهكان؟

خۆی ئهگهر بمانهوێت بزانین بۆچیئهنواعیجادووگهریلهم شوێنانهزۆرهبن كهموسوڵمانیتێدا نیشتهجێنه(و ڕهواجیان پێدهدرێو بازاڕیان گهرم دهكرێت)! دهبێ چهند هۆكارێك دیاریبكهین لهمانهش:

1- لهبهر ئهوهیموسوڵمانان بهگشتیو میللهتیكوردیشمان بهتایبهتی ڕێزیپیاوانی ئایینیان لا ههیهو ئهوانیش بهشێوازێك خۆیان پیشان دهدهن كهوهكو كهسێك ترسیخوایلهدڵ داههبێت و بهناوو ناتۆرهیوا كهسهرنجیخهڵكیبۆ لایخۆیان ڕا دهكێشن، وهكو: سهییدو شێخ و...هتد لهو ناوانهكهلهدێر زهمانهوهلهلایخهڵكیبهقهدربووینه.

2- جار جارهش بێهێزیئیمان لهدڵیكهسانێك وا دهكات كهبچنهلایجادووگهرو فارگرهوهو بهختیخۆیان تاقیبكهنهوهئهمیش پارهیهكیچاكیان لێبهرهداتهوهو بهكهم ئهقڵیش سهیریان دهكا ! بهبێئهوهیبهخۆیان ههستیپێ بكهن !

3 - جاریواش ههیهنهزانین و تێنهگهیشتن و پرسیار نهكردن لهئهحكامیشهریعهت وا دهكات كهسێك بهنهزانین بچێتهلایان و ڕهواج یان پێ بدات و ئهوانیش بازرگانیپێ بكهن بهشێوهیهك كهههر ههستیش بهخۆینهكات ! توخودا ئهگهر كهسێك شارهزابێت لهشهرع دهچێتهلایان؟! چۆن كهلهفهرموودهدا هاتبێتن: (( من أتیعرافاً فسأله عن شیو لم تقبل له صلاهأربعین لیله ))رواهأحمد وغیره،واته: كهسێك بچێتهلایفارگرهوهیهك تهنها پرسیارێكیلێبكات لهشتێ(جا با بڕواشیپێینهبێت تهنها بهو پرسیاركردنهی) نوێژی چل ڕۆژانی قهبوڵ نابێت! (ئینجا زانایان لهشیكردنهوهیئهم فهرموودهیهدهڵێن: واجبهكهیلهسهر لادهچێت بهلاَم خێریناگاتێ)! ئهیڕات چۆنهبهوانهیبچێتهلایان و باوهڕیش بهقسهكانیان بكات ؟ جا ئهگهرموسوڵمان ئهوهیان زانیتوخودا دهچێتهلایان؟! بێگومان ئهگهر تۆسقاڵێك ئیمان لهدڵیدا ههبێت ناچێتهلایان.

4- ههندێك له موسوڵمانان دهچنه لایان بۆ دوعا وادهزانن كهدووعاگۆنه! لهئهسڵیشدا جاهیلی نهزانی نهخوێندهوارن، خوویان گرتووه بهههندێ تهلاسیم و ژمارهو خهت خهت كه فلسێك ناهێنێت.

5 - ههشهبهپێی خۆیو پارهیخۆیدهچێتهلایان بۆ عیلاج و چارهسهری، نازانن كهحالیان خهرابتر دهبێت و قهلهق و دڵهڕاوكێینهفسیو لاشهیی لهسهریان زیاتردهبێت ، ئهو جـــۆرهكهسانهوهكو ئهوهوایه: كهلهبهر گهرماییخۆر پهنا بۆ ئاگر ببات !

6 - بهداخهوه دهڵێم: ههندێك لهماڵیموسوڵمانان كهم قورئان و زكرو یادیخوایتێدا دهخوێندرێ، یا ههر ناخوێندرێ! لهبڕیئهوهوێنهیناشهرعیجێیان دهگرێتهوهلهدیوار و تهلهفزیۆن و بهردهوام دڵیان بهمۆسیقاو گۆرانیحهڕامهوهبهنده! ئهوهش وایان لێدهكات كهزیاتر پهنا بۆ جادووگهرو فارگرهوان بهرن لهههر حاڵهتێكینا ئاسایی كهتووشیان بێت .

7 - پێگهی زانایان لهو بوارهبێ هێز بووه! كهبهدهگمهن باسیئهم مهسهلانهدهكرێت و خهڵكیلێیهوهئاگادار دهكهنهوه، ئینجا نازانم لهبهر قهڕابهت و ناسیاریان لهگهڵ ئهم جۆرهكهسانه؟! یانیش زۆریان لاگرنگ نیه؟! كهلهڕاستیشدا ئهم باسهزۆر گرنگهو لهگوناههههرهگهورهكان ههژمار دهكرێت و پێویستهخهڵكی( بهتایبهت: چینیئافرهتان) لێیئاگادار بكرێنهوه.

8- جێبهجێنهكردنیحوكمیخوا و حهددیشهرعیهۆكارێكهبۆ زیادبوونیساحیران ! كهئهمهش لهسهر كاربهدهستیئۆممهت واجبه حوكمی خوایان لهسهر جێبهجێكاو عیبادو بیلادیش لهفیتنهیان ئیسڕاحهت بكهن ، كه له فهرموودهش فهرمان بهكوشتنیجادووگهران هاتووهبه: ((حد الساحر ضربة السيف)) حهددیجادووگهر لێدانێكه(لهگهردهنی) بهشمشێر.

9- ڕك لێبوونهوهو بهخیلیبهیهكتر بردن لهدهسهلاَت و جوانیو ههبوونیماڵ و مناڵیچاك كهخوا داویهتیبهبهرامبهر ئهو پێی ڕهوا نابینێت دهیهوێت بهجۆرێك خۆشی لهو نیعمهتانه نهبینێت! كه بهڵگه ههیه لهسهر ئهوهی كه خهسوو ڕكی له بووكی بوویتهوه چوهته لای جادووگهرو جادوویلێكردووه كهكوڕهكهی خێزانهكهیتهڵاقدا ! كهچی بهپێچهوانهوه بوویتهوهو ( إنقلب السحر علیالساحر ) كوڕهكه ماڵ و مناڵی خۆشتر دهوێت و ڕكی لهدایكی دهبێتهوه! كه لهپێشدا بهشاهێدی دایكهكه كوڕهكه بۆ كهسیان عهیبی نهبووه، بهڵام دایكهكه ههروا لهخۆڕا ڕكی له بوكی خۆی دهبۆوه تا جادووی لێكرد تاوهكو تهڵاق بدرێت ! كهچی دهڵێت: والله یئێستا كوڕهكهم تاقهتینیه قسهیهكم لهگهڵ بكات مهگهر بهتووڕهیی و گارهگارنهبێت ، جا ڕێنومایی شهریعهت بۆ ئهو جۆرهكهسانهئهوهیه: كهتهوبهبكات و بگهڕێتهوهو بوغزوقینهلهناو دڵیخۆینههێڵێت و جادووهكهش بهتاڵ كاتهوهو جارێكیتریش نهچێتهوهلای جادووگهران و بارودوخۆكهدهیهتهوهئاستیجاران و ژیانیان خۆشدهبێت ، ههشمانهههوێلهیهكتریو كهسینزیك لهیهكتریو...هتد! كهپێویستهبهزوترین كات ئهم شتانهبنبڕ بكرێت.

10 - ڕیكلام بۆ كردنیان لهلایهن ههندێك كهسانیتایبهت بهخۆیان ! یانیش كهسێك دهچێتهلایان بۆ تاقیكردنهوهچادهبێو یا مرازیحاسڵ دهبێت! ئیتر لهناو خهڵكیناسیارو بێگانهدیعایهیبۆ دهكات ! (بێگومان ئهوههیچ دوودڵیهك نیهلهوهیكهشهیاتین لهبهر دهستیانن و كارێكیسهرنج ڕاكێشیبۆ ئهنجامدهدهن لهبهرامبهردا سهد كاریخهرابهئهنجامدهدهن ! ئهمهش تهنها بۆ سهرنج ڕاكێشان و ههڵ خهڵهتاندنیخهڵكییهنهك زیاتر) !

ئهوانهو ڕهنگه چهند هۆكارێكی تریش ببنه هۆكاری ئهوهی كه ڕهواج بهجادووگهران و كاریجادووگهریبدرێت!

12 - خۆ پارێزی لهسیحر پێشی ئهوهی ڕووبدات؟

1- خۆپارێزی بهویرده شهرعیهكان و (أعوذ بالله كردن و) پهنا گرتن به[خوا]جل جلاله.

2- خوێندنهوهی[ آیة الكرسی] لهدووای سهلامدانهوه لهههموو نوێژه فهڕزهكان و ههروهها پێش خهوتن.

3- خوێندنهوهی سوڕهتی: [الاخلاص] و [الفلق] و [الناس] لهدوواینوێژه فهڕزهكان و پێش خهوتن (3) سێجار (3)سێجار.

4- خوێندنهوهی دوو ئایهتی كۆتایی لهسوڕهتی: [ألبقره] لهسهرهتایشهودا : ( آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ - لاَ يُكَلِّفُ اللّهُ نَفْساً إِلاَّ وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلاَ تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْراً كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلاَ تُحَمِّلْنَا مَا لاَ طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنتَ مَوْلاَنَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ) [ ألبقرة: 285و286. ]

5- زۆر ووتنی: (( أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق )) لهشهوو ڕۆژدا.

6- خوێندنهوهی: ((بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شي ء في الارض ولا في السماء وهو السميع العليم )) (3) سێجار لهسهرهتای شهوێو (3) سێجاریش لهسهرهتایڕۆژێ دا ،

موسوڵمان پێویسته لهسهر ئهو جۆره ویردهشهرعیانه بهردهوام بێت و بڕوایتهواویشیههبێت و ئهوكات پشتیوان به[خوا]: پارێزراودهبێت لهههموو شهڕو خراپهیخراپهكاران لهئینسان و جنۆكان ،.

13- چارهسهری لهدووای ڕوودانیو دهركهوتنی نیشانهكانی؟

1- خوێندنهوهو بهردهوام بوون لهسهر ئهو ویردانهیلهسهرهوهباسمان كرد.

2- زۆر دوعاو پاڕانهوهله[خوا]یخۆت بهدهم گریان و بیركردنهوهلهڕابردوو.

٣- خوێندنهوهیئهم دوعایهیپێغهمبهر صلیالله علیهوسلم كردوویهتیلهسهر بهركهوتوویسیحر كهئهمیش ووتنی: (( اللهم رب الناس أذهب البأس واشف أنت الشافي لا شفاء إلا شفاؤك شفاء لا يغادر سقما )) 3 سێجار.

4- خوێندنهوهیئهو دووعایهیكهحهزرهتیجبریل علیهالسلام بهسهر خۆشهویستمانیداخوێند: بسم الله أرقيك من كل شيء يؤذيك ومن شر كل نفس أو عين حاسد الله يشفيك بسم الله أرقيك)) 3 سێ جار.

5- خوێندنهوهیئهم ئایهته پیرۆزانه: ( فَلَمَّا أَلْقَواْ قَالَ مُوسَى مَا جِئْتُم بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللّهَ سَيُبْطِلُهُ إِنَّ اللّهَ لاَ يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ ) [ يونس: 81 ] ( فوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ - َفغُلِبُواْ هُنَالِكَ وَانقَلَبُواْ صَاغِرِينَ - وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ - قَالُواْ آمَنَّا بِرِبِّ الْعَالَمِينَ ) [ الاعراف: 118-121 ]

6- لهخاڵی كۆتاییدا ئهوهش گرنگه ئهگهر هاتوو شوێنی سیحرهكهمان دۆزیهوه بچین و بهتاڵی بكهینهوه ههر وهكو لهفهرموودهی صحیح هاتووهو ههر لهم بابهتهش لهبڕگهی(6) و خاڵی(1) باسمان كردووهكهپێغهمبهر صلیالله علیهوسلم چۆن سیحرهكهیلهبیدیجولهكهیبهتاڵ كردهوه، لهكۆتاییدا ئهمهكورتهیهك بوو لهسهر جادووگهران و كاریجادوو كهئومێدهوارم حهقیخۆیمان بهبات و ناوهرۆكیدابێتوو زانیاریلهسهر زانیاریههمووان زیاد بكات و كاریش بهزانیاریه شهرعیهكانمان بكهین و خوای گهوره شارهزامان بكات لهوهی كه نایزانین و لهوهش كهدهیزانین یارمهتیمان بدات بۆ ئهوهی كاری پێبكهین و ههموو لایهكیشمان لهجادوو فاڵچیو شهیاتینانی ئینس و جن دووره پهرێز بگرێت و بمانپارێزێت،آمین.