پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌كاتی سه‌ر فیتره
پۆڵێنه‌كان
- زه‌كاتی سه‌رفیتره << زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌كاتی سه‌ر فیتره
] kurdish – كوردی – كردي [
حاجی ئومید چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
نبذة عن زكاة الفطر
« باللغة الكردية »
أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌كاتی سه‌ر فیتره
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
پێناسه‌ی زه‌كاتی سه‌ر فیتره :
بریتیه له‌و زه‌كاته دیاری كراوه‌ی كه مرۆڤی موسڵمان به كۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و پێش ئه‌نجامدانی نوێژی چه‌ژن له‌سه‌ری واجب ده‌بێت، بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاری كرا‌و .
حوكمی زه‌كاتی سه‌ر فیتره :
زه‌كاتی سه‌ر فیتره واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه زیاتر له خه‌رجی ڕۆژی جه‌ژنی خۆی و ماڵ و منداڵی هه‌بێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته : عن ابن عمر رضي الله عنهما : « فرض رسول الله )صلی الله علیه وسلم) زكاة الفطر في رمضان صاعاً من تمر أو صاعاً من شعير على العبد والحر والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين » [رواه البخاري في الزكاة، باب فرض صدقة الفطر (1503)، ومسلم في الزكاة، باب زكاة الفطر على المسلمين (984) ] .
واتا : عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خوایان لێ ڕازێ بێت) ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا )صلی الله علیه وسلم) زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌ی به ئه‌ندازه‌ی صاعێك له خورما، یان صاعێك له جۆ، فه‌رز كرد له‌سه‌ر به‌نده، و ئازاد، و نێر، و مێ، و بچووك، و گه‌وره‌ی موسڵمانان .
حیكمه‌ت له دانانی زه‌كاتی سه‌ر فیتره :
1) چاكه وخێر و ئیحسانه بۆ هه‌ژاران، به‌شێوه‌یه‌ك له ڕۆژی جه‌ژندا كه هه‌موو خه‌ڵك دڵخۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژارانیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دڵخۆش بن، ئه‌م زه‌كاته‌یان ده‌درێتی، چونكه ئه‌م زه‌كاته ئه‌یانگێڕێته‌وه له داواكردن و ده‌ست پانكردنه‌وه له‌خه‌ڵكی له‌و ڕۆژه‌دا .
2) ئه‌م زه‌كات و خێركردنه به هه‌ژاران، ڕۆژووی ڕۆژوه‌وانان پاك ده‌كاته‌وه له‌و ناته‌واوی و كه‌م و كورتیانه‌ی كه له‌كاتی گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕوو ده‌ده‌ن .
كاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌ر فیتره :
به‌هاتنی شه‌وی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان واجب ده‌بێت له‌سه‌ر موسڵمان، كاته‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م زه‌كاته‌ش سێ كاتی هه‌یه : كاتی دروستی (وقت الجواز)، وه كاتی فه‌زیله‌تی (وقت الفضیلة):
كاتی دروستی (وقت الجواز) : ئه‌وه‌یه پێش ڕۆژی جه‌ژن به ڕۆژێك یان به‌دوو ڕۆژ ده‌ربكرێت .
كاتی فه‌زیله‌تی (وقت الفضیلة) : ئه‌و كاته‌یه كه له‌پاش نوێژی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن تا پێش ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن ده‌ربكرێت و بدرێت به هه‌ژاران .
زه‌كاتی سه‌ر فیتره : به‌كێ ده‌درێت ؟
زه‌كاتی سه‌ر فیتره ده‌درێت به هه‌ژاران و نه‌داران و گهداكانی ناو موسڵمانان، به‌ڵام ئایا ئه‌م زه‌كاته تایبه‌ته به‌و شاره‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی لێ ده‌ژی كه زه‌كاته‌كه ده‌دات یان ده‌توانرێت بنێررێت بۆ جێگه‌یه‌كی تر ؟ ڕای دروست و صه‌حیح ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی موسڵمانان وای ده‌خواست بنێررێت بۆ جێگه‌یه‌كی تر ئه‌وه دروسته بنێررێت بۆی و بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه زه‌كاته‌ی لێ ده‌رده‌كرێت هه‌ژار و نه‌داری لێ نه‌بوو، یان لێی بوو به‌ڵام زه‌كاتی سه‌ر فیترهكه زۆر زیاتر بوو، له‌هه‌مان كاتدا موسڵمانانی تر له‌شوێن و جێگه‌ی تر زۆر پێویستیان به‌و زه‌كاته هه‌بوو، ئه‌وا له‌م كاته‌دا دروسته بنێررێت بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه پێویستیان پێیه‌تی .
ئایا دروسته له‌بری زه‌كاتی سه‌ر فیتره نرخه‌كه‌ی له‌بری قوت و خواردن ده‌ربكرێت ؟
زانایان له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیاوازه :
ئه‌بو حه‌نیفه و سوفیانی ثه‌وری و عومه‌ری كوڕی عه‌بدول عه‌زیز و وحه‌سه‌نی به‌صری و أبو یوسف ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) پێیان وایه كه دروسته له‌بری قوت و خواردن نرخه‌كه‌ی بدرێت به هه‌ژاران، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێدانی نرخی ئه‌و قوت و خواردنه بۆ هه‌ژاران باشتر و به سوودتره بۆیان .
جگه له‌و زانایانه‌ی كه باسكران، هه‌ر سێ مه‌زهه‌به‌كه‌ی تر پێیان وایه كه دروست نییه جگه له خواردن هیچ شتێكی تر بدرێت به زه‌كاتی سه‌ر فیترهدا، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پیغه‌مبه‌ر )صلی الله علیه وسلم) به ده‌قی فه‌رمووده‌ی صه‌حیح خواردنی دیاری كردووه، ئه‌گه‌ر دروست بوایه ئه‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كرد، دیاره حیكمه‌تیش له‌وه‌دایه كه پیغه‌مبه‌ر )صلی الله علیه وسلم) دیاری كردووه [سه‌یری : په‌رتووكی مجالس شهر رمضان ـ لشيخ محمد بن عثيمين بكه (لاپه‌ڕه : 228) ] .
خوای گه‌وره له گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت و طاعه‌ت و عیبادهت و ڕۆژوو و نزا و پاڕانه‌وه‌كانی گیرا كردبین .