×
زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر جادوو وڕۆشتن بۆلای جادووگه‌ران، ئایا ده‌بێت حوكمی ئه‌م كاره‌ چی بێت، وه‌ ڕێگا چیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی جادووی لێكراوه‌ .

    حوكمی جادوو و جادووگهران و ڕوونكردنهوهی چارهسهر كردنی كهسی جادوو لێكراو

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد العزیز بن باز

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    حكم السحر والكهانة وما يتعلق بها

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد العزیز بن باز

    ترجمه: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    حوكمی جادوو و جادووگهران و ڕوونكردنهوهی چارهسهر كردنی كهسی جادوو لێكراو

    سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه.

    زۆرێك لهخهڵكی ئهم سهردهمه پهنا دهبهنه بهر جادوو وڕۆشتن بۆلای جادووگهران، ئایا دهبێت حوكمی ئهم كاره چی بێت، وه ڕێگا چیه بۆ چارهسهركردنی ئهو كهسهی جادووی لێكراوه .

    گومانی تێدا نییه جادوو یهكێكه لهتاوانه گهورهكان كه دهبیته هۆی تیاچوونی ئوممهتان، بگره یهكێكه له ههڵوهشێنرهوهكانی ئیسلامیش، خوای گهوره لهبارهی جادوهوه له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : وَٱتَّبَعُواْ مَا تَتلُواْ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلكِ سُلَيمَٰنَ وَمَا كَفَرَ سُلَيمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلمَلَكَينِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِن أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحنُ فِتنَة فَلَا تَكفُر فَيَتَعَلَّمُونَ مِنهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَينَ ٱلمَرءِ وَزَوجِهِۦ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِن أَحَدٍ إِلَّا بِإِذنِ ٱللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُم وَلَا يَنفَعُهُم وَلَقَد عَلِمُواْ لَمَنِ ٱشتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِي ٱلأٓخِرَةِ مِن خَلَٰق وَلَبِئسَ مَا شَرَواْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُم لَو كَانُواْ يَعلَمُونَ* وَلَو أَنَّهُم ءَامَنُواْ وَٱتَّقَواْ لَمَثُوبَة مِّن عِندِ ٱللَّهِ خَير لَّو كَانُواْ يَعلَمُونَ [البقرة : 102-103] واتا : جوولهکهکان دوای ئهو(شتانه) کهوتن کهشهیتانهکان دهیان خوێندهوه (بۆ خهڵکی) لهسهردهمی پاشایهتی سولهیمان دا، وه سولهیمان بێ بڕوا نهبوو بهڵام شهیتانهکان بێ بڕوا بوون خهڵکیان فێری جادوو دهکرد ههروهها ئهوهی نێردراوهته خوارهوه له بابل بۆ سهر هارووت و مارووت(دوو فریشته بوون) وه(ئهمانه) کهسیان فێر نهدهکرد تا پێیان نهوتایه ئێمه ههرتاقی کهرهوهی (ئادهمیزاد) ین کهواته بێ بڕوامهبه ئینجا فێری جادووی وا دهبوون لێیانهوه که ژن و مێردی پێ لهیهک بکهن ئهوان بهم جادووه ناتوانن زیان بهکهس بگهیهنن مهگهر بهویستی خوا وه فێری شتێک دهبن که زیانیان پێ دهگهیهنێ نهک قازانج بێگومان زانیان ههرکهسێ جادوو بکڕێ (بهفهرموودهی تهورات) لهڕۆژی دواییدا بێ بهش دهبێ بهڕاستی زۆر بهده ئهو شتهی که(بڕوای) خۆیانیان پێ فرۆشت ئهگهر بیانزانیایه * ئهگهر بهڕاستی ئهوان بڕوایان بهێنایه و پارێزکار بونایه ئهوا پاداشتێکی چاکتر لهلایهن خواوه بۆ ئهوان دهبوو ئهگهر بیانزانیایه .

    خوای گهوره لهم دوو ئایهتهدا باسی ئهوهی بۆ كردووین كه شهیتانهكان خهڵكیان فێری جادوو دهكرد، بهمهش بێباوهڕ بوون، ئهو دوو فریشتهش كه هاتن بۆلای خهڵكی جادوویان فێری كهس نهدهكرد ئیلا پێیان دهوت ئهوهی كه پییان ووتن بێباوهڕیه و ئهوان خهڵكی تاقی دهكهنهوه .

    ههروهها ئهوهشی بۆ ڕوون كردوینهتهوه ئهو كهسهی كهفێری جادوو دهبیت ناتوانێت هیچ زیان و قازانجێك بهكهس بگهیهنێت، وه لای خوای گهورهش له ڕۆژی دواییدا هیچ بهشێكیان نابێت، واتا : هیچ خێریكیان له دواڕۆژدا چنگ ناكهوێت .

    ههروهها خوای گهوره وپهروهردگار ئهوهشی بۆ ڕوون كردوینهتهوه كه جادووگهران پیاو و ژن لهیهكیتری جودا دهكهنهوه، لهگهڵ ئهوهشدا بهبێ دسهڵات و ئیزنی خوای گهوره نهبێت ناتوانن هیچ زیانیك بگهیهننن بههیچ كهسێك، مهبهستیشمان له ئیزن ئیزنی كهونی قهدهرییه نهك ئیزنی شهرعی، چونكه ئهوهی لهگهردووندا روو دهدات ههر ههمووی به ئیزنی قهدهری خوای گهوره ڕوو دهدات، ئهوهشی پهروهردگار نهیهوێت ڕوونادات، ههروهها خوای گهوره لهو دوو ئایهتهی سهرهوهدا ئهوهشی بۆ باسكردووین كه جادووكردن پێچهوانهی ئیمان و تهقوایه .

    لهدوای ئهم روونكردنهوهیه بۆمان دهردهكهوێت كه جادوو به گشتی بێباوهڕ و سهرگهردانی و گومڕا بوونه، وئهو كهسهی بانگهشهی موسڵمان بوون بكات و خهریكی ئهم كاره بێت له ئیسلام پێی پاشگهز دهبێتهوه، له صهحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه، كه ئهبو هوریره ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : « اجتنبوا السبع الموبقات، قلنا وماهن یا رسول الله ؟ قال : الشرك بالله، والسحر، وقتل النفس التی حرم الله إلا بالحق، وأكل الربا، وأكل مال الیتیم، والتولي یوم الزحف، وقذف المحصنات الغافلات » واتا : دوور بكهونهوه له حهوت لهناوبهرهكه، ووتمان ئهو پێغهمبهری خوا كامانهن؟ فهرمووی : هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره، وجادووكردن، وكوشتنی كهسێك كه خوای گهوره حهرامی كردبێت بهههقێك نهبێت، وخواردنی سوو، وخواردنی ماڵی ههتیوو، وپشت ههڵكردن لهڕۆژی ڕووبهڕووبونهوه لهگۆڕهپانی جیهاد، وتۆمهتی زینا دانه پاڵ ئافرهتانێكی بێ ئاگا لهو گوناهه.

    پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) لهم فهرمووده صهحیحهدا ئهوهی ڕوون كردوهتهوه كه هاوهڵ بڕیاردان و جادوو لهحهوت تاوانه لهناوبهرهكهن، وهاوهڵ بڕیاردانیش گهورهترینی ناو ئهو تاوانانهیه، چونكه تاوان و گوناهێكی یهجگار مهزن و گهورهیه، وجادویش لهجومهلهی هاوهڵ بڕیاردانه بۆ خوا، ههر بۆیه دهبینین كه پاش هاوهڵ بڕیاردان پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) باسی جادووی كردووه، چونكه جادووگهران ناگهن به مهرازی جادوهكهیان به پهرستش نزیك بوونهوه نهبێت لهشهیتانهكان، لهو شتانهی پێیان خۆشه له پاڕانهوه لێیان لهگهڵ ئاژهڵ سهربڕین و نهزر بۆكردن، وهاوار و هانا بۆ بردنیان .ئیمامی نهسائی ڕیوایهتی كردوه له ئهبو هورهیرهوه (خوای لێ ڕازی بێت) كه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : « من عقد عقدة ثم نفث فیها فقد سحر، ومن سحر فقد أشرك، ومن تعلق شیئا وكل إلیه » واتا : ههركهسێك پهتێك گرێ بدات و پاشان فووی پێدا بكات، ئهوه بێگومان جادووی كردووه، وه ههركهسێكیش جادوو بكات ئهوه هاوهڵی بۆ خودا داناوه، وه ههركهسێك دڵی پابهند بێت بهشتێكهوه ئهوه ههواڵهی لای ئهو شته دهكرێت .

    ئهم فهرموودهیهش تهفسیری ئهو ئایهته پیرۆزهی قورئان دهكات كه خوای گهوره دهفهرموێت : ▬ وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِي ٱلعُقَدِ ♂ [ الفلق : 4 ] واتا : ئهی خوایه پهنا دهرگم بهتۆ لهو كهسانهی فوو دهكهن به گرێكاندا .

    زانایانی تهفسیردهڵێن: مهبهست پێی ئهو ئافرهته جادووگهرانهیه كه پهت گرێ دهدهن و فووی پێدا دهكهن بهچهند ووشهیهكی شیریكی، بهمهبهستی نزیك بوونهوه له شهیتانهكان، بۆ ئهوهی مهبهستهكانیان له ئازاردانی خهڵكی و ستهم لێكردنیان جێ بهجێ بكهن .

    زانایانیش ڕایان جیاوازه لهبارهی حوكمی جادووگهرانهوه، كه ئایا ئهگهر دهستگیركران داوای تهوبهیان لێ دهكرێت و تهوبهكهیان لێ قبوڵ دهكرێت، یان دهست بهجێ دهكوژرێن بهبێ ئهوهی داوای تهوبهیان لێ بكرێت لهكاتێكدا كه سهلما لهسهریان جادوویان كردووه ؟ بێگومان ڕای دووهم ڕاستر و پهسهندتره چونكه مانهوهی ئهو جۆره كهسانه زیان دهگهیهنێت به كۆمهڵگه، و زۆرجاریش ئهو جادووگهرانه ڕاستگۆ نیین له تهوبهكردن، ههروهها مانهوهی ئهم جادووگهرانه مهترسیداره بۆ سهر موسڵمانان، ئهو زانایانهیش كه ئهم ڕاییهیان ههیه بهڵگه بۆ ووتهكهیان بهوه دههێننهوه: عومهری كوڕی خهتاب (خوای لێ رازی بێت) فهرمانی كردووه به كوشتنی سهرجهم جادووگهرهكان و داوای تهوبهكردنیشی لێ نهكردوون، عومهریش دیاره كه خهلیفهی دووهمی ناو خهلیفه ڕاشدینهكانه، كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرمانی به موسڵمان كردووه شوێن سوننهت و كاروكردهوهیان بكهون، ههروهها یهكێكی تر له بهڵگهكانیان ئهوهیه ئیمامی تورموذی ڕیوایهتی كردووه له جوندوبی كوڕی عهبدوڵڵای بهجهلیهوه، یان له جوندوبولخهیری ئهزدیهوه به فهرموودهیهكی مهرفوع و مهوقوفیش ڕیوایهتیان كردووه كه فهرموویهتی : ( حد الساحر ضرب بالسیف ) واتا : سزا و حهدی جادووگهر لهگهردن دانیهتی به شمشێر، ههندێك له ڕواتهكان بهم شێوهیه فهرموودهكهیان زهبط كردووه، ( حد الساحر ضربة بالسیف ) واتا : سزا و حهدی جادووگهر یهك شمێره بدرێت لهگهردنی .

    ڕای ڕاستیش لهبارهی ئهم فهرمودهوه ئهوهیه ئهم ووتهیه ووتهی جوندوب خۆیهتی، واتا : مهوقوفه لهسهر ئهو .

    له حهفصهی دادیكی باوهڕدارانیشهوه (خوای لێ ڕازی بیت) به صهحیحی گێڕراوهتهوه، كه فهرمانی كردووه به كوشتنی ئهو كهنیزهكهیهی كه جادووی لێكردبوو، بهبی ئهوهش كه داوای تهوبهی لێ بكات، كهواته ئهم مهسئهلهیه له سێ كهسی بهرێزی ناو هاوهڵانهوه ڕیوایهت كراوه، عومهر و جوندوب و حهفصه .

    له ڕوانگهی ئهوهی باسمانكرد ئهوهمان بۆ ڕوون بوویهوه كه بههیچ شێوهیهك دروست نییه مرۆڤی باوهڕدار بچێته لای جادووگهران و پرسیاری هیچیان لێ بكات، و ه نابێت به ڕاستیان بزانێت، ههروهك دروست نییه نابێت بچێته لای فاڵچی و كاهنهكان، وه بێگومان واجبه ههركاتێكیش جادووكردن لهسهر جادووگهرێك ثابت بوو واجبه دهست بهجێ بهبی ئهوهی داوای تهوبهی لێ بكرێت بكوژرێت جا ئیتر به دان پێدانانی خۆی بێت، یان بهڵگه و بهینهی شهرعی لهسهر ههبێت .

    به نسبهت چارهسهری ئهو كهسهشی جادووی لێكراوه دهبێت به ڕوقیهی شهرعی وداودهرمانی سوود بهخش و ڕێگا پێدراو چارهسهر بكرێت، سوودبهخشترین و باشترین ڕوقیهیهك كه بكرێت بۆ كهسی جادوو لێكراو ئهوهیه سورهتی ( الفاتحة) ی بهسهردا بخوێنرێت لهگهڵ فووپێداكردنی، وه به ( آية الكرسي ) و ئایهتهكانی چارهسهری جادوو له سورهتی ( الأعراف ) و ( یونس ) و ( طه ) و وخوێندنی سورهتی ( قل یا أیها الكافرون ) و ( قل هو الله أحد) و ( قل أعوذ برب الفلق ) و ( قل أعوذ برب الناس )، وه سوننهت وایه ئهم سورهت و ئایهتانه سێ جار سێ جار بخوێنرێت، لهگهڵ ئهو دوعا مهشهورهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم) بهسهر نهخۆیدا دهخوێند ئهویش بریتیه له : « الهم رب الناس أذهب البأس، واشف أنت الشافي، لا شفاء إلا شفاؤك شفاء لا یغادر سقما » ئهمهش سێ جار بخوێنێت .

    ههروهها ئهو ڕوقیه شهرعیه بخوێنێت كه جوبرهئیل خوێندی بهسهر پێغهمبهری خوادا ( صلی الله علیه وسلم) كه فهرمووی : « بسم الله أرقیك من كل شیيء یؤذیك، ومن شر كل نفس أو عین حاسد، الله یشفیك، بسم الله أرقیك » ئهمهش سێ جار بڵێتهوه بهسهر ئهو كهسهی كه جادوهكهی لێكراوه، ئهم ڕوقیهیهش بهیارمهتی خوای گهوره چاكترین چارهسهره .

    ههروهها یهكیكی تر لهو چارهسهیانهی بۆ كهسی جادوولێكراو دهكرێت ئهوهیه ئهو شته لهناو ببرێت كه گومانی ئهوهی لێدهكرێت چادووهكهیان پێ كردبێت، وهك ئهو خوری و پهت و دهزووهی كه فووی پێدا كراوه، یان ههر شتێكی تر كه بهكار هاتوو بۆ جادوو لێكردن، لهگهڵ ئهوهشدا دهبێت ئهو كهسه پهنا بگرێت بهخوای گهوره به شێوهیهكی شهرعی، وهك ووتن و خوێندنی ئهم ووشانه : « أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق » سێ جار، بهیانیان وئێواران، ههروهها خویندنی سێ جاری ههر سێ سورهتهكهی كه باسمانكرد له بهیانیان و ئێواراندا، لهگهڵ خوێندنی ( آية الكرسي ) لهدوای ههموو نوێژێك و لهكاتی نوستنیشدا .

    وه سوننهته كه بهیانیان و ئێواران سێ جار ئهم ذیكرانه بخوێنێت : « بسم الله الذي لا یضر مع اسمه شیء في الأرض ولا في السماء وهو السمیع العلیم » چونكه ههموو ئهوانهی باسمانكردن له پێغهمبهری خوداوه ( صلی الله علیه وسلم) به صهحیحی ثابت بووه، لهگهڵ ئهوهش دهبێت مرۆڤی باوهڕدار گومانی بهخوای گهوره چاك بێت كه لێی گیرا دهكات، وه باوهڕی ههبێت كه ههر خوای گهورهیه شیفا نهخۆشهكان دهدات ئهگهر وویستی لهسهر بێت، وهههر ئهویشه ڕێكخهری ههموو هۆكاره كان، چونكه ئهو پهنا گرتن و نزا خوێندن و داو دهرمانانه تهنها هۆكارێكن، ئهگینا ههر خوای گهوره و باڵادهسته كه شیفا بهخش و شیفا دهره، دهبێت پشت و پهنات ههر بهخوای تاك و تهنها ببهستیت، بهبی پشت بهستن بهو چارهسهریانه، بهڵام دهبێت باوهڕی وابێت ئهو دهرمان و ڕوقیه شهرعیانه تهنها هۆكارن، ئهگهر خوای گهوره وویستی لهسهر بێت سوودی دهبێت بۆی، وه ئهگهر وویستیشی لهسهر نهبێت هیچ سوودێكی نابێت، چونكه خوای گهوره وپهروهردگار لهههموو كارهكانیدا حیكمهت و دانایی و كاربهجێی ههیه، ههر ئهویشه دهسهڵاتی ههیه بهسهر ههموو شتێكدا، وه زانا و ئاگاداریشه بهههموو شتێك، هیچ ڕێگریهك نابێت لهو شتهی ئهو دهیبهخشێت، وه كهسیش ناتوانێت شتێك ببهخشێت كه ئهو ڕێگری لێ كردبێت و گرتبێتیهوه، وه هیچ كهس ناتوانێت ئهو كارهی ئهو بڕیاری لهسهر داوه بیگهڕێنیته دواوه، ههموو شتێك موڵكی ئهوه، وه بهسهر ههموو شتێكیشدا بهدهسهڵاته، ههر ئهویش پشت و پهنامانه .

    خوای گهوره له گوناهی ههمووان خۆش بێت .

    سهرچاوه: سایتی شێخی پایه بهرز عبد العزیز بن باز رهحمهتی خوای لێ بێت www.binbaz.org