×
‌بیرخسته‌وه‌ی جیهاد كردن له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا، بیرخستنه‌وه‌یه‌كه‌ به‌ ڕابردوێكی پرشنگدار، ئه‌مڕۆ هه‌موو موسڵمانان پێویستیان پێیه‌تی، تا له‌م زه‌لیلی ودواكه‌وتنه‌‌ درچن وئیتر نه‌بن به‌ كه‌فی سه‌ر ئاو ودوژمنانی ئیسلام زاڵ نه‌بن به‌سه‌ریاندا...

    مانگی ڕهمهزان مانگی جیهاد كردنه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    شهر رمضان شهر الجهاد

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    مانگی ڕهمهزان مانگی جیهاد كردنه

    بهندهكانی خوا: جیهاد كردن له پێناو خوای گهورهدا فهزڵێكی گهورهی ههیه له ئیسلامدا، وههۆكارێكه بۆ بهدهستهێنانی عیزهتی دونیا ودواڕۆژ، وه موسڵمانان زهلیل نهبوون تا ئهو كاتهی وازیان له جیهاد كردن هێنا وباوشیان به ژیانی دونیا كرد.

    وهبیرخستهوهی جیهاد كردن لهم مانگه پیرۆزهدا، بیرخستنهوهیهكه به ڕابردوێكی پرشنگدار، ئهمڕۆ ههموو موسڵمانان پێویستیان پێیهتی، تا لهم زهلیلی ودواكهوتنه درچن وئیتر نهبن به كهفی سهر ئاو ودوژمنانی ئیسلام زاڵ نهبن بهسهریاندا...

    وه بیرخستهوهی ڕابردوو دهبێت بۆ پهند وهرگرتن بێت وسوودی لێوهرگرین بۆ دروستكردنی ئهمڕۆمان ودانانی نهخشهیهك بۆ پاشه ڕۆژمان.

    موسڵمانانی ئازیز: بزانن كهوا خوای گهوره فرمانی داوه به جیهاد كردن، وه وسفی ئهو كهسهی كردوه كه خۆی بهخت دهكات له پێناو خوادا وهكو ئهوكهسهی خۆی دهفرۆشێت به خوا، وه چاكترین فرۆشتنیش ئهو فرۆشتنهیه، خوای گهوره دهفهرموێت: ▬إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ ۚ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ ۚ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ♂ [التوبة :١١١].

    واتا: بهڕاستی خوا کڕیویهتی له باوهڕداران گیان و ماڵیان بهوهی که بهههشتیان دهداتێ (ئهو بڕوادارانه) جهنگ دهکهن له ڕێ ی خوادا ئینجا (بێ باوهڕان) دهکوژن و (خۆشیان) دهکوژرێن (شههید دهبن) ئهمه بهڵێنێکی ڕاسته (و خوا بڕیاری داوه) له سهرخۆی له تهورات و ئینجیل و قورئاندا جا کێ به بهڵێن و پهیمانی خۆی وهفادارتره له خوا؟ کهواته مژده بهخشن و شادمان بن بهو فرۆشتنهتان که مامهڵهتان پێ کرد (بهڕاستی) ههر ئهوهیه گهیشتن به ئامانجی زۆر گهوره.

    وه خوای گهوره جیهادكردنی ناوناوه به بازرگانی، بهڵام بازرگانێك لهگهڵ خوای گهوره، به بهڵگهی ئهم ئایهته پێرۆزه: ▬يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ تِجَارَةٍ تُنْجِيكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ٭ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ♂ [الصف :١٠،١١ ].

    واتا: ئهی کهسانێ که باوهڕتان هێناوه ئایا بازرگانیهکتان نیشان بدهم که ڕزگارتان بکات له سزایهکی پڕ له ئازار. بازرگانیهکهش ئهمهیه باوهڕ بێنن به خواو پێغهمبهرهکهی وه تێبکۆشن له ڕێ ی خوادا به سامان و گیانی خۆتان ئهمهتان باشتره بۆ خۆتان ئهگهر ئێوه بزانن.

    وه دربارهی فهزڵی جیهاد كردن له فهرموودهكانی پێغهمبهر خوادا(صلی الله عليه وسلم) زۆرن، لهوانه:

    عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه) قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): أَيُّ الْعَمَلِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: (الصَّلَاةُ لِوَقْتِهَا). قَالَ: [قُلْتُ]: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: (بِرُّ الْوَالِدَيْنِ). قَالَ: [قُلْتُ]: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: (الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ). فَمَا تَرَكْتُ أَسْتَزِيدُهُ إِلَّا إِرْعَاءً عَلَيْهِ[ رواه مسلم ].

    واتا: (عبدالله) كوڕی (مسعود) دهڵێ: پرسیارم كرد لهپێغهمبهری خوا(صلی الله عليه وسلم) كام كار زۆر چاكه؟ فهرمووی: (نوێژ لهكاتی خۆیدا) دهڵێ: [وتم] پاشان چی؟ فهرمووی: (چاكه كردن لهگهل دایك و باوكا). وتم: پاشان چی؟ فهرموی: (جهاد له ڕێی خوادا) بۆیه پرسیاری ترم نهكرد لهبهرئهوهی ئهزیهتی نهكهم.

    وه بهنده پلهوپایهی بهرز دهبێتهوه به هۆی جیهادكردنهوه، به بهڵگهی ئهم فهرموودهیه:

    عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ الله (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (يَا أَبَا سَعِيدٍ، مَنْ رَضِيَ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا، وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ). فَعَجِبَ لَهَا أَبُو سَعِيدٍ فَقَالَ: أَعِدْهَا عَلَيَّ يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَفَعَلَ، ثُمَّ قَالَ: (وَأُخْرَى يُرْفَعُ بِهَا الْعَبْدُ مِائَةَ دَرَجَةٍ فِي الْجَنَّةِ، مَا بَيْنَ كُلِّ دَرَجَتَيْنِ كَمَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ). قَالَ: وَمَا هِيَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: (الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ) [ رواه مسلم ].

    واتا: (أبو سعید)ی (الخدری)(خوای لێ ڕازی بێت) دهڵێ: پێغهمبهر (صلی الله عليه وسلم) فهرموویهتی: (ئهی (أبو سعید) ههر كهس رازی بێت بهوهی خوا پهروهردگاری بێت و محمدیش پێغهمبهری بێت، بهههشتی بۆ مسۆگهر دهبێت (أبو سعید)یش سهری سوڕما وتی: بۆم دووباره بكهرهوه ئهی پێغهمبهری خوا، ئهویش بۆی دووباره كردهوه، پاشان فهرمووی: (شتێكی دیكهیش كهبهنده تیایدا سهد پله له بهههشتا پێی بهرز و بڵند دهبێتهوه، ههر نێوان دوو پلهش به ئهندازهی نێوان ئاسمان و زهوییه) وتی: ئهوه چییه ئهی پێغهمبهری خوا؟. فهرمووی: (جیهاد كردنه له ڕێگهی خوادا، جیهاد كردنه له ڕێگهی خوادا).

    وه مهبهست له جیهادكردن له ئیسلامدا بریتی نیه له كوشتنی خهڵك وخوێن ڕشتن به ناههقه، یان بێوهژن كردنی ئافرهتان وكاولكردنی وڵات، بهڵام مهبهست لێی بڵاوكردنهوهی ئاینی خوای گهورهیه له سهر زهوی ولابردنی ههموو كۆسپ وڕێگرێك له پێش بانگهوازی ئیسلامی.

    وه مانگی ڕهمهزان مانگی جیهاد كردنه، وه لهم مانگه پیرۆزهدا دوو جهنگی گهوره رویداوه له ژیانی پێغهمبهری خوادا صلى الله عليه وسلم:

    یهكهم: جهنگی بهدری گهوره، كه خوای گهوره كردیه جیاكهرهوه له نێوان حهق وناحهقدا، وه بووه هۆی عیزهتی موسڵمانان.

    دووهم: فهتحی شاری مهككهی پیرۆز، كه بووه هۆی لابردنی غوربهتی ئیسلام وكهوتنی ههموو ئاڵاكانی نهفامی وبتپهرستی.

    ههروهها ئهم مانگه پیرۆزه لای پێشینی ئوممهتی ئیسلامی مانگی جیهاد وكردنهوهی وڵاتان بووه.

    بهڵام لهم سهردهمه ئهم تێگهیشتنه بهرامبهر مانگی ڕهمهزان گوڕاوه له دهرونی زۆر له موسڵمانان، وه بوهته مانگی تهمبهڵی وپاڵدانهوه وخهو وخواردن وخواردنهوه، وه ئهمهش شكستێكی بهرچاوه، بۆیه دهبێت ئهم تێگهیشتنه ڕاست بكرێتهوه، بۆ ئهوهی ئومهتی ئیسلامی جارێكی تر مانگی ڕهمهزان بكات به مانگی جیهاد وپهرستش وخۆبهختكردن، وه دهبێت بهو شێوهیه بژێین ههر چۆن پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم ژیاوه لهم مانگه پیرۆزهدا.

    وصلى الله وسلم على نبينا محمد

    وعلى آله وصحبه أجمعين