فه‌زڵی قورئان له قورئاندا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
فه‌زڵی قورئان له قورئاندا
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌ممه‌د بیلال
پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
فضل القرآ‌ن الكريم من آيات القرآ‌ن الكريم
« باللغة الكردية »
محمد بلال
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
فه‌زڵی قورئان له قورئاندا
ئه‌م قورئانه شک و گومانی تێدا نیه ڕێگا نیشانده‌ر:
﴿ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ﴾ [سوره‌تی البقرة ئایه‌تی2]
خوای په‌روه‌ردگار دهفهرموویێ: (ئه‌م (په‌رتوک)، (نێراو)ه هیچ شک و گومان و ناڕێکی یه‌کی تێدا نی یه، ڕێگا نیشانده‌ر و ڕهوشهنکهرهوهیه بۆ (موته‌قی)یه‌کان (پارێزکاران).
ئه‌م قورئانه له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک دروست کراو نیه :
﴿أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَـوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً كَثِيراً ﴾ [سوره‌تی النساء : ئایه‌تی82]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ :(ئایا ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێی وورد نابنه‌وه ؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه دروستکرا، ئه‌وا ناڕێکی و که‌م وکوڕی زۆری تێدا ده‌دۆزرایه‌وه).
بێ ده‌نگی و ئارامی له کاتی قورئان خوێندن دا یان له کاتی گوێگرتن له‌قورئانی :
مه‌به‌ست لێره دا له بێ ده‌نگی و گوێگرتن ئه‌وه‌یه که به‌سه‌رنج و تێگه‌یشتنه‌وه دابنیشت و ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی خۆت نیشان بده‌ی بۆ فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگار هه‌ر وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆز دا فه‌رمانمان پێ ده‌کات و ئه‌فه‌رمووێ :
﴿وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾ [سوره‌تی الأعراف: ئایه‌تی204]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( کاتێ که گوێتان له‌قورئانی پیرۆز ده‌بێ گوێی لێ گرن و بێ ده‌نگی و ئارامی بنوێنن و ملکه‌چی خۆتان نیشان بده‌ن هه‌تا خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بکا و به‌زه‌ی بێته‌وه پیاتان).
به‌رزی وبڵندی قورئان و چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز:
﴿وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعاً مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ﴾ [سوره‌تی الحجر: ئایه‌تی87]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ :(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، ئێمه حه‌وت ئئایهتی گه‌وره‌مان پێ به‌خشیت (که سوره‌تی فاتحه ) ئه‌کات وه له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز و مه‌زن ).
ئه‌م قورئانه موژده‌ده‌ر و ڕێگا ڕۆشهنکهرهوهیه:
﴿إِنَّ هَـذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْراً كَبِيراً﴾ [سوره‌تی الإسرا‌ء : ئایه‌تی9]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ :(به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیديایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه و ڕێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ده‌که‌ن که پاداشتی زۆر و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه).
قورئانی پیرۆز ڕووناک و ڕێگا ڕۆشهنکهرهوهی بۆ ئاده‌میزادان:
﴿أَوَ مَن كَانَ مَيْتاً فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُوراً يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ﴾ [سوره‌تی الأنعام: ئایه‌تی122].
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: (ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که (وه‌ک) مردوو وابوو ، ئێمه زیندوومان کرده‌وه (به نوری ئیمان و قورئان) وه نوور و ڕووناکیه‌کمان پێ به‌خشی که له ژیانی دا له ناو خه‌ڵکی پێی ده‌ڕواو هه‌ڵسووکه‌وتی پێ ده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک، وه ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک)، (ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وئایه‌تی که له تاریکستاندا گیری خواردبێت و سه‌ری لێ ده‌رنه‌کات، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) ئا به‌و شێوه‌یه (که ده‌بینرێت) کاروکرده‌وه‌ی (ناپه‌سه‌ندی) بێ باوه‌ڕان بۆیان رازێنراوه‌ته‌وه‌و (دڵیان پێی خۆشه).
ئه‌م قورئانه پیرۆزه له مانگێکی پیرۆز هاتۆته خوارێ که جياکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و نا حه‌قه :
﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ﴾ [سوره‌تی البقره: ئایه‌تی185]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :( مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) که قورئانی تیا هاتۆته خواره‌وه، ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵکی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه، ده‌بێته ڕێنموویی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌قه وناحه‌ق ).
ئه‌م قورئانه جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشته:
﴿اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَاباً مُّتَشَابِهاً مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَمَن يُضْلِلْ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ﴾ [سوره‌تی الزمر: ئایه‌تی23]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( خوا جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه (که ئه‌م قورئانه‌یه)، هه‌ندێ ئایه‌ت وبابه‌تی له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌ندێک باسیشی (به شێوه‌ی جیاواز) تیا دووباره بۆته‌وه، به (گیان) و پێستی ئه‌و که‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان (له دڵ و ده‌رووندا) هه‌یه ، له‌وه‌ودوا (گیان) وپێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاک ده‌بێت بۆ یادی خوا و (خواپه‌رستی ) ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموونی خوایه، که (هه‌ر که‌س شایسته بێت ) هیدایه‌ت و ڕێنمونی ده‌کات ( بۆ ئه‌و پله و پایه به‌رزانه )، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموونی بکات).
په‌یام و نێراو و کتێبێکی به نرخ و ناوازه‌یه:
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْرِ لَمَّا جَاءهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ {41} لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ﴾ [سوره‌تی الفصلت: ئایه‌تی42.41]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: ( ئه‌وانه که بڕوایان به و قورئانه‌ی که نێردراوه بۆیان نیه ( له کاتێکدا ) ئه‌و قورئانه کتێبێکی زۆر به نرخ و ناوازه‌یه ى هیچ نا حه‌قی و نادروستی و ناته‌واوییه‌کی تیا به‌ده‌ی ناکرێت له هیچ ڕوویه‌که‌وه (نه له ڕووی ئیمانیی، نه له ڕووی زانیستیی، مێژوویی، جوگرافی .. هتد) ڕهوانهکراوو نێردراوه‌ی زاتێکه که خاوه‌نی حیکمه‌ت و داناییه و شایانی سوپاس وستایشه).
ئه‌م قورئانه پڕ له دانایی یه:
﴿الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ﴾ [سوره‌تی یونس : ئایه‌تی1]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: ( الر: ته‌نها له زانیاری خوای گه‌وره‌یه ( ئه‌م ئایه‌تانه‌ی له‌م سورهتهدان به‌شێکه له قورئانی پڕ دانایی).
ئه‌م قورئانه جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق وناحهقه وه ئاگادارکه‌ره‌وه‌یه:
﴿تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا﴾ [سوره‌تی الفرقان : ئایه‌تی1] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( به‌رزو پیرۆز و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که جیاکه‌ره‌وه‌ی (حه‌ق له ناحه‌ق ، واته قورئانی ) دابه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد ) تا ببێته هوشیار که‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیهان (تا ڕاستیه‌کان ڕوون و ئاشکرا بن).
قورئان فه‌رمووده‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه:
﴿طس تِلْكَ آيَاتُ الْقُرْآنِ وَكِتَابٍ مُّبِينٍ﴾ [سوره‌تی النمل: ئایه‌تی1]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: (طس ته‌نها واتاکه‌ی خوا ده‌یزانێ ئا ئه‌م ( قورئانه‌ی که ڕه‌وانه‌کراوه ) ئایه‌ته‌کانی له کتێبێکی (پیرۆز و به نرخدایه ) وه قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه).
ئه‌م قورئانه کتێبێکی موباره‌ک و ڕاستی یه‌کان ده‌سه‌لمێنێت:
﴿وَهَـذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُّصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَهُمْ عَلَى صَلاَتِهِمْ يُحَافِظُونَ﴾ [سوره‌تی الڕنعام : ئایه‌تی92]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( ئه‌م (قورئانه) کتێبێکی پیرۆزه، دامانبه‌زاندوه، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل، که ئه‌وانیش له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون ) تا شاره دێرینهکهو هه‌موو ده‌وروبه‌ری داچڵه‌کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتوانی هه‌موو گوێ زه‌وی ده‌گرێته‌وه ) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت هه‌یه، بڕوایان به قورئانیش هه‌یه، وه له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆی دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).
ئه‌وه‌ی ئه‌م قورئانه ده‌خوێنێت هه‌رگیز نا ئومێدی و زه‌ره‌ره‌ومه‌ندی توش نایه‌ت:
﴿إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرّاً وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ﴾ [سوره‌تی فاطر: ئایه‌تی29]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا (قورئان) ده‌ور ده‌که‌نه‌وه و نوێژه‌کانیان به چاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه له‌و ڕزق و رۆزی و سامانه جۆراوجۆرانه‌ی که پێمان به‌خشیون، ده‌به‌خشن، به نهێنی و به ئاشکرا ... ( که به‌خشینی زانستی و یارمه‌تی خه‌ڵکی به جه‌سته‌ش ده‌گرێته‌وه ) به نهێنی ( بۆ ئه‌وه‌ی ریا و ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت ) ، به ئاشکراش ( بۆ هاندانی خه‌ڵی ئه‌وانه به ئومێدی بازرگانییه‌ک ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا ئومێد و زه‌ره‌ره‌ومه‌ند نابن).
ده‌ستگرتوان به کتێبی خوا پاداشتیان وونهبووه:
﴿وَالَّذِينَ يُمَسَّكُونَ بِالْكِتَابِ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ إِنَّا لاَ نُضِيعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِينَ﴾ [سوره‌تی الأعراف : ئایه‌تی 170]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که پابه‌ندی ته‌وراتن ( که هانیان ده‌دا بۆ باوه‌ڕ هێنان به محمد(صلى الله عليه وسلم) ) وه نوێژه‌کانیان به چاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، بێگومان ئێمه پاداشتی چاک ویستان و چاکه‌کاران به‌زایه ناده‌ین).
زانست و زانیاری و فه‌رمایشتی خوا له نه‌بڕانه‌وه دایه :
﴿قُل لَّوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَاداً لِّكَلِمَاتِ رَبِّي لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَدًا﴾ [سوره‌تی الکهف: ئایه‌تی 109]
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ریا ببنه مره‌که‌ب و زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمی پێ بنوسرێت ، ده‌ریا ته‌واو ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی عیلم و زانستی په‌روه‌ردگارم ته‌واو بێ، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ریاش بێنن و بیکه‌نه (مه‌ره‌که‌ب، چونکه زانیستی و زانیاری په‌روه‌ردگار کۆتای نیه و بێ سنووره ).
ئه‌م قورئانه ئاسان کراوه بۆ یادخستنه‌وه به بیر هاتنه‌وه:
﴿وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ﴾ [سوره‌تی القمر: ئایه‌تی 17]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :(بێ گومان ئێمه قورئانمان ئاسانکردووه (بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و )یاداوه‌ری وه‌رگرتن، ئایا که‌سێ هه‌یه که ده‌رکی حقیقه‌ت و ڕاستی بکات؟ ).
هیچ پێنوس و تیانوسێ ده‌ره‌قه‌تی نووسی نه‌وه زانست و زانیاری خوای گه‌وره نایه‌ن:
﴿وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ﴾ [سوره‌تی لقمان: ئایه‌تی 27]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :(ئه‌گه‌ر هه‌رچی دره‌خته‌کانی سه‌ر زه‌وی هه‌یه ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ب و زانستی و نهێنی دروستکراوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه، قه‌ڵه‌مه‌کان کول ده‌بن و ته‌واو ده‌بن مرهکهبهکهش ته‌واو ده‌بێت و چۆڕایی دێ به‌ڵام )، فه‌رمووده و زانستی و زانیاری خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به ده‌سه‌ڵاته و زۆریش دانایه).
ئه‌م قورئانه ڕێگا نیشاندهریشه بۆ ئه‌هلی کتێب:
﴿لَيْسُواْ سَوَاء مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَآئِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللّهِ آنَاء اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ﴾ [سوره‌تی ال عمران: ئایه‌تی 113]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :((گاور‌و جوو)* هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌کی ئیماندار هه‌یه، که ئایه‌ته‌کانی خوا له ناخی شه‌وگاردا ده‌ور ده‌که‌نه‌وه و نوێژ ده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن و (موسڵمانن به هه‌موو واتایه‌ک).
ئه‌م قورئانه به‌ڵگه‌یه ڕوناکهرهوهیهکی ئاشکرایه:
﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُوراً مُّبِينًا﴾ [سوره‌تی النساء : ئایه‌تی 174]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :(ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم))و نوورو ڕووناکی یه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئانه).
ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه:
﴿وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ﴾ [سوره‌تی التوبه : ئایه‌تی 6]
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێك له موشریکان په‌نای بۆ هێنایت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار)، په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌کانی خوا - قورئان- ده‌بێت، ئه‌وجا ڕه‌وانه‌ی بکه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و تیایدا ئه‌مین ده‌بێت (له ماڵ و گیان و ژیانی). چونکه ئه‌وانه که‌سانێکی نه‌زانن (هه‌تا تێده‌گه‌ن).