خێر وصه‌ده‌قه كردن له‌كاتی برسێتی وپێوستی خه‌ڵكیدا له ئه‌نجامدانی عومره‌ی سوونه‌ت باشتره
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار : له‌هه‌ندێك داعی و بانگخوازم بیستووه، كه ده‌ڵێن : خێر وصه‌ده‌قه كردن به‌و موسڵمانانانه‌ی كه زۆر پێویستیان به‌پاره وماڵ هه‌یه، وه‌ك ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه زۆر برسیانه، باشتره و چاكتره له عومره كردنێك له ڕه‌مه‌زاندا، نازانم ڕای جه‌نابتان چیه له‌م باره‌یه‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌ڵێ، صه‌ده‌قه و خێر كردن له‌كاتی پێویستی وبرسیهتێكی زۆردا به‌موسڵمانان باشتر و چاكتره له عومرهكردنێكی سوونه‌ت ( چونكه له‌سه‌ر رای شێخ عومره یه‌كجار له‌ته‌مه‌ندا وه‌ك حه‌ج واجبه ) چونكه سوودی عومرهكردنهكه ته‌نها بۆ خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام سوود ونهفعی صه‌ده‌قه وخێر كردن به هه‌ژاران وئه‌و كه‌سانه‌ی برسێتی ڕووی تێكردوون بۆ چه‌ند كه‌سانێكی تریشه، ئاشكرایه ئه‌و صه‌ده‌قه و خێرهشی سوود و نهفعهكهی فراوانتر بێت باشتره له‌و صه‌ده‌قه و خێره‌ی كه سوود ونهفعهكهی ته‌نها بۆ كه‌سێك بێت، ئه‌مه‌ش حوكمێكی گشتگیره وهه‌موو هه‌ژارانی موسڵمان ده‌گرێته‌وه له‌هه‌موو شوێن و جێگایه‌ك، به‌ڵام ئه‌و هه‌ژار و نهدارانهی لهووڵاتهكهی خۆت هه‌ن له‌پێشتر وموستهحهقترن له‌و ههژارنهی كه ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی خۆتن، خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره .
سه‌رچاوه : كتێبی : [ المنتقى من فتاوى الشيخ صالح الفوزان" ( 2 / 333) ]