×
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌ك هه‌ر کردارێکی تری ئاینی کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌. هه‌موو مسوڵمانێك پێویسته‌له‌سه‌ری که‌به‌رچاو ڕوونیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م مانگه‌و وه‌چۆنێتی ڕۆژوو گرتن هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی به‌پێی ئه‌وه‌بێت که‌خوای گه‌وره‌ داوای کردووه‌.

کورتهیهك لهسهر ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان

أحكام الصيام في شهر رمضان

نوسینی : مهلا عومهر

الكاتب : ملا عمر

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

المراجعة: بشتيوان صابر عزيز


کورتهیهك لهسهر ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان

{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ}

مانگی ڕهمهزان مانگی لێخۆشبوون و بهخۆداچوونهوهو تهوبهکردن و چاکهکردنه، مانگێکی پیرۆزهو گهورهترین کار تێیدا ڕوویداوهکهئهویش هاتنهخوارهوهی قورئانی پیرۆزه، ئهو قورئانهی کهوا خوای گهورهکردی بهدواههمین کتێب بۆ ههموو مرۆڤایهتی تا ڕۆژی دوایی، ئهو قورئانهی کهمایهی دڵخۆشی و شانازی ههموو مسوڵمانێکهو،وههۆی ڕێنموونی و تهحهدای ههموو لایهکه.

ئهو مانگی ڕهمهزانهی کهههموو مسوڵمانان بهیهك دهنگ و بهیهك جۆر تێیدا بهڕۆژوو دهبن لهسهرانسهری جیهاندا. باسکردن لهپیرۆزی و تایبهتمهندیهکانی ئهم مانگهزۆرن لێرهدا بهجێی دههێڵین و دهڕۆینهناو چۆنێتی ڕۆژوو گرتنهوهو ئهو کارانهی کهپهیوهندیان بهم کردارهپیرۆزو بهبهرهکهتهوهههیه.

ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان وهك ههر کردارێکی تری ئاینی کۆمهڵێك تایبهتمهندی خۆی ههیه. ههموو مسوڵمانێك پێویستهلهسهری کهبهرچاو ڕوونیهکی لهسهر ئهم مانگهو وهچۆنێتی ڕۆژوو گرتن ههبێت بۆ ئهوهی کارهکانی بهپێی ئهوهبێت کهخوای گهورهداوای کردووه.

ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان یهکێکه لهپێنج پایهکانی ئیسلام وهك لهفهرموودهی ( بنی الاسلام علی خمس ) دا هاتووهوهباسی ڕۆژووشی تێدا کردووه. وهکۆمهڵی زانایانیش هاوڕان لهسهر واجبێتی گرتنی ئهم مانگه.

پێناسهی ڕۆژوو:

ڕۆژوو لهزمانهوانیدا واته: خۆ گرتنهوهلهشت وهك خوای گهورهدهفهرمووی لهباسی مهریهمدا سهلامی خوای لێ بێت {انی نذرت للرحمن صوما} بهڵام ڕۆژوو گرتنهکهی مهریهم سهلامی خوای لێ بێت بهقسهنهکردن بوو، لێرهدا مهبهست ووشهی (صوم) کهبهواتای لهخۆ گرتنهوهدێت، لهشهرعدا یانی لهخۆ گرتنهوهیهکی تایبهت لهکهسێکی تایبهت لهکاتێکی تایبهتدا بهمهرج. وهڕۆژوو واجب بووهبهپێی قورئان وفهرموودهو کۆڕهوی زانایان، وهکاتهکهشی بهبینینی مانگهلهڕهمهزاندا وهك دهفهرمووێ { فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ }

مهرجهکانی واجب بوونی ڕۆژوو:

سێ مهرج ههیهبۆ واجب بوونی ڕۆژوو:

1- ئیسلام واتهبێ باوهڕ ڕۆژووی لهسهر واجب نیهئهمهکارێکهپهیوهندی بهمسوڵمانهوهههیهئهگهر بێ باوهڕ ڕۆژووش بگرێت بۆی حسێب ناکرێت وههیچ پاداشتێکی لهسهر وهرناگرێت، چونکهمسوڵمان کهڕۆژوو دهگرێت لهبهر خوا دهیگرێت، بهڵام بێ باوهڕ لهبهر چ.

2- گهوره(بالغ) واتهلهسهر منداڵ واجب نیهئهمهش مانای وانی یهمنداڵ بۆی نیهبیگرێت وهیان پاداشتی لهسهر وهرناگرێت بێگومان نهخێر، باشتر وایهمنداڵانیش لهسهر ئهم کردارهپیرۆزهڕابهێنرێت بۆ ئهوهی کهگهورهبوو لهسهری ئاسان بێت، وهههروهها خوای گهورهبۆشی حسێب دهکات وهههموو کردهوهیهکی چاکی تر، دهبێت ئهوهمان لهبیر بێت زۆر جار زۆرکهس بهههڵهدا دهچن لهسهر ئهم خاڵهواتهبالغ بوون، بالغ بوونی شهرعی ئهوهیهئهگهر ئافرهت بوو سهرهتای کهوتنهحهیزهوهیهوهپیاویش ئیحتیلام بوون، ئیتر ههر شتێکی تر کهبۆ منداڵ بوون دیاری کراوهلهههر قانون و دین و کهلتورێکی تردا پێوهر نیهبۆ ئهم کارهبۆ نمونهلهئهوروپادا تا تهمهنی 18 ساڵ ههر بهمنداڵ دادهنرێت وهدهکرێت لهتهمهنی 18 ساڵیدا چ کچ وهکوڕ چهند ساڵێك بهسهر بالغ بوونیدا تێپهڕی بوو بێت.

3- ژیری (العقل) وهژیری پێویستهههبێت بۆ ئهوهی بزانێت چ دهکات، شێت هیچ تهکلیفێکی شهرعی لهسهر نیهوهك پێغهمبهر درودی خوای لێ بێت دهفهرمووێ {عن النبي ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏قال ‏ ‏رفع القلم عن ثلاث عن النائم حتى يستيقظ وعن الصغير حتى يكبر وعن المجنون حتى يعقل ‏ ‏أو يفيق} لهپێغهمبهرهوهدرودی خوای لێ بێت هاتووه، دهفهرمووێ قهڵهمی تاوان لهسهر سێ کۆمهڵ لابراوهخهوتوو تا ههڵدهستێت، منداڵ تا گهورهدهبێت، شێت تا ژیر دهبێت یان چاك دهبێتهوه. کهواتهکهسێك ڕۆژووی لهسهواجبهکهمسوڵمان و گهورهو ژیر بێت.

فهرزهکانی ڕۆژوو:

فهرزهکانی ڕۆژوو پێنجن:

1- نیهت هێنانه، نیهت هێنانیش تهنها دڵ بهسهبۆ کردنی ئهم کارهوهجێگهی ڕاستهقینهی نیهت دڵه، زۆر بهداخهوههێشتا زۆر کهس ناتوانێت ئهمهههزم بکات و ههر نکۆڵی لێدهکات و وهزۆر موسیرهلهسهر ووتنی بهدهم، لێرهدا ئێمهقسهمان لهسهر ئهوهنیهکهووتنی بهدهم ڕهوا نیه، بهڵکو ئاساییهبهڵام ئهگهر بهووتهش نهوترا زۆر ئاساییهمادام نیهتهکهههبوو بێت لهدڵدا. ههر کردارێك کهدهکرێت بێ گومان خوای گهورهئاگادارهبهنیهتهکهت خۆ ئهگهر بهووتهبڵێی خوایهمن بهیانی بهڕۆژوو دهبم لهبهر تۆ بهڵام لهدڵتا ئهوهت مهبهست نهبوو بێگومان خوای گهورهسهیری دڵ دهکات، وهك لهفهرموودهی پێغهمبهریشدا هاتووهکهخوای گهورهنهسهیری جهستهنهشێوهو ڕوخسارمان دهکات بهڵکو سهیری دڵ و کردهوهمان دهکات، وهدڵ گرنگیهکی ئهوتۆی ههیهلهشهرعدا، جا دهبێت نیهتمان ههبێت بۆ کردنی ئهم کارهلهکاتی خۆیدا ئهویش پێش سبهینیانهوهدهکرێت ههر لهسهرتایی مانگهوهنیهتمان ههبێت بۆ کردنی ئهم کارهپیرۆزهئهویش ههر بهبوونی ئهو کارهلهدڵماندا.

2- خۆ گرتنهوهلهخواردن.

3- خۆ گرتنهوه له خواردنهوه.

نابێت بههیچ شێوهیهک خواردن و خواردنهوهلهڕۆژی ڕهمهزاندا بخورێت بهخواردنی یان خواردنهوهی ههر شتێك ئهگهر کهم وهیان بچوکیش بێت ڕۆژووهکهی پێ دهشکێت و دروست نابێت مهگهر لهبیری نهبێت کهبهڕۆژووه، جا ئهگهر لهبیری نهبوو وهشتێکی خوارد زیان بهڕۆژووهکهی ناگات چونکهویستی ئهوهنهبووهڕۆژووهکهی بشکێنێ، وهك لهفهرموودهیهکدا هاتووه{ من نسی وهو صائم فاكل أو شرب فلیتم صومهفانما أطعمهاللهوسقاه} واتهئهگهر یهکێك لهبیری چوو کهبهڕۆژووهشتی خوار وهیان خواردیهوهبا بهردهوام بێت لهسهر ڕۆژووهکهی ئهوهخوای گهورهخواردن یان خواردنهوهی پێداوه. بهڕاستی ئهمهواقعێتی ئیسلام جێگیر دهکات. ئهگهر شتیك کهدهستهڵاتی تیا نهبێت ڕۆژوو ناشكێنی وهك دوکهڵی کارگهو تهپوتۆزو ئهو شتانه، بهڵام دوکهڵی جگهرهی جگهرهکێش ڕۆژووهکهی دهشکێنی چونکهبهئارهزووی خۆی بووهنهك ناچاری.

4- کاری جووت بوون (الجماع) ڕۆژانی ڕهمهزان کاتی خوا پهرستیهو نابێت کاری جووت بونی تێدا ئهنجام بدرێت، وهئهگهر ئهو کارهکرا ڕۆژووهکهدهشکێ و وهکافهرهتیشی دهکهوێتهسهر ئهویش ئازاد کردنی بهندهیهگهر نهبوو دوومانگ لهسهر یهك بهڕۆژوو بوونهئهگهر نهتوانرا دانی خواردنهبه60 ههژارو کهم دهرامهت. وهههر کارێکی تر بۆ خۆ ڕهحهت کردن بۆ نمونهبهدهست ..تاد ڕۆژوهکهدهشکێنێ. وهئهگهر لهبیرت چوو کهبهڕۆژووی ههمان حوکمی خواردن و خواردنهوهی ههیهواتهناشکی خوای گهورهزاناتره.

5- خۆ ڕشانهوهبهزۆر دهبێت ئاگاداری لێ بکرێت و بهزۆر خۆت نهڕشێنیتهوه. وهههروهها زانینی ڕۆژ چ لهسهرهتاوهوهیان لهکۆتاییهوه، دهبێت ئاگاداری ئهوهبکرێت کهخۆت بگریتهوهلهههموو ئهو شتانهپێش ڕۆژ ههڵاتن تا ڕۆژئاوا بوون خۆ ئهگهر بهکهمێکیش بێت ڕۆژووهکهدروست نابێت یانی بهههڵاتنی ڕۆژ وهیان بهئاوا نهبوونی.

ئهو شتانهی کهڕۆژوو دهشکێنن

ئهوشتانهی کهڕۆژوو دهشکێنن 11 شتن:

1-ههرشتێك بهئهنقهستی بگاتهبۆشایی بۆ نمونهزگ.

2-ههرشتێك بهئهنقهست بڕواتهناو بۆشایی سهر وهك لووت گوێ.

3 -شت خستنهناو بۆشایی دواوهیان پێشهوه، وهك دهرمان و ئهو جۆرهشتانه، وهههروهها پهنجهتێنانیش دهگرێتهوه.

4-خۆ ڕشانهوهبهئهنقهست، بهڵام ئهگهر بۆخۆی ڕشایهوهناشکێ.

5-کاری جووت بوون.

6-خۆ ڕهحهت کردن چ خۆی بۆ خۆی بێت یان کهسێکی تر بێت.

7-خوێنی زهیستانی ئافرهت، واتهسوڕی مانگانه.

8-خوێنی نیفاس ئهو خوێنهی دوایی منداڵ بوون دێت.

9-شێت بوون، ئهگهر بۆ ماوهیهکی کهمیش بێت.

10-ههڵگهڕانهوهلهدین خوا پهنامان بدات''.

11- نیهت گۆڕین، وهك یهکێ بڵێ ڕۆژوهکهم دهشکێنم یان پاش کهمێکی تر دهیشکێنم یان با بزانم چۆن دهبێت. لهم جۆرهقسانهوههۆی شکاندی بهنیهتگۆڕین با هیچیشی نهخواردبێ ههر دهشکێ. جا دهبێت متمانهی تهواو ببێت بهخۆو ئهو جۆرهدوودڵیانهدروست نهکات لهخۆیدا.

ههندێك ئادابی باش لهدهربارهی ڕۆژوو لهڕهمهزاندا:

کارێكی باشه ڕۆژووهوان ئاگای لهم ڕهوشتانه بێت لهڕۆژوودا:

1-پارشێوکردن، کارێکی باشهو بکرێت بهڵام تاوانی نیهئهگهر نهشکرێت کردنی باشهو سونهتی پێغهمبهرهوهك دهفهرمووێ {تسحروا فاءن السحور برکة} واتهپارشێو بکهن چونکهبهرهکهتی تیایهوههۆی بهرهکهتهکهشی ئهوهیهڕۆژووهوان بههێز دهکات'' .

2-پهلهکردن لهڕۆژوو شکاندندا ههرکهدڵنیا بوویت کهڕۆژ ئاوا بووه، وهههروهها ههوڵ بدرێت کهبهچهند دهنکهخورمایهکی تهڕ ڕۆژووهکهبشکێنرێت، وهگهر نهبوو بهئاو.

3-دوعاو پاڕانهوهلهکاتی بهربانگدا پێغهمبهر درودی خوای لێ بێت دهفهرمووێ { ثلاثة لاترد دعوتهم الصائم حتێ یفطر، والاءمام العادل، والمظلوم} واتهسێ کهس یان کۆمهڵ خوای گهورهداواکانیان رهد ناکاتهوهیهکهمیان ڕۆژووهوان دووهمیان سهرۆکێکی عادل وهسێههمیان کهسێکی ستهم لێکراو.

4-خۆگرتنهوهلهههموو شتێکی پڕو پوچ وهك زهمی خهڵك کردن و باسی ئهم وئهو، کات کوشتن بهشتی بێ بههاوه، چونکهئهم مانگهمانگێکهفرسهتێکی زێڕینهبۆ عیبادهت کردن و کۆکردنهوهی زهخیرهبۆ دواڕۆژ وهههرکارێك لهم ڕۆژانهدا دهکرێت بێگومان خێری زیاترهلهلهڕۆژانی تر. پێغهمبهر درودی خوای لێ بێت دهفهرمووێ { رب صائم لیس لهمن صیامهالا الجوع } واتهڕۆژووهوانی وا ههیهجگهلهبرسێتی هیچی بۆ نامێنێتهوه.

5- سیواك کردن.

6-قورئان خوێندن، و ئامادهبوونی کۆڕی زیکرو یادکردنی خوا خۆ مهشغوڵ کردن بهتێگهیشتنمان لهئیسلام زیاتر، وهئێستهبههۆی ئهم تهکنهلۆجیای لهبهردهستماندایهدهتوانین زیاتر سودمهند بین ئهو ههموو سایتهههیهکهکاری ئیسلامی بڵاو دهکاتهوهسایتی واههیهبهههزارهها ووتارو دهرسی تێدایهجگهلهو ههموو کتێب و مهقالانهی کهبهردهوام دادهبهزن.

7-ههوڵدانی زیاتر لهدهڕۆژی کۆتایی مانگی ڕهمهزاندا کهشهوی بهفهریشی تێ دهکهویت (القدر) وهپێغهمبهر درودی خوای لێ بێت خۆی گرنگیهکی زۆری بهم ڕۆژانهداوهلهگهڵ عائیلهکهیدا وهك دهفهرمووێ {کان اذا دخل العشر الاواخر احي اللیل، وایقظ اهله، وشد المئزر}

پێنج ڕۆژ ههن کهدروست نیهڕۆژوویان تێدا بگیرێت ههردوو جهژنهکهو وهسێ ڕۆژی دوایی جهژنی قوربان، وهڕۆژووی بهگومانیش دروست نیهکهبهیوم الشك ناسراوهئهوهیهکهڕوون نیهئایهڕهمهزانهیان نه، تهنها بۆ ئهو کهسانهنهبیت کهخویان گرتووهبهڕۆژووهوهوهئهو ڕۆژهش دهکهویتهئهو کاتهی که خوی پێوهگیراوهبۆ نمونهکهسێك عادهتی وایهههموو ڕۆژی دووشهممهو پێنج شهممهیهك بهڕۆژوو بێت وهڕۆژی یوم الشکیش بکهوێتهدووشهممهیان پێنج شهممهوه، دهبێت ئهوهش بزانین کهئهو کهسهی وهك خو ئهم ڕۆژهدهگرێت نیهتی ڕهمهزانی لێ ناهێنێ.

وهئهوکهسانهی کهلهسهفهردان سهفهرێکی دوورو درێژ بۆیان ههیهبۆ ڕۆژوو نهبن وهکاتێکی تر بیگرنهوه، وهکهسێك کهنهخۆش بێت ههروهها، وهکهسێك کهزۆر پیر بووهو توانی ڕۆژووی نهماوهدهتوانێت بۆ ههر ڕۆژێك کهفارهتهکهی دهدات، وهئهوکهسانهی کهدووگیانن وهیان شیر دهرن دهتوانن بهڕۆژوو نهبن لهدواتر دا بیگرنهوهلێرهدا جیاوازیهك ههیهلهوهی ئهگهر ئافرهتهکهلهخۆی ترسا لهڕۆژوو شکاندنهکهی تهنها ڕۆژووهکهدهگرێتهوهوهئهگهر لهمنداڵهکهی ترسا ئهوکاتهڕۆژوو وهههم کهفارهتیشی دهکهوێتهسهر''

وهتهنها ئهم فهرموودهبهسهبۆ دڵخۆشمان بهگرتنی مانگی ڕهمهزان و گرتنی شهوی قهدر، عن النبي ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏قال : ‏ ‏ { من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه ومن صام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه} ئهوهی شهوی قهدر بکاتهوهبهعیبادهت بهئیمانهوهخوای گهورهلهههموو گوناههکانی ڕابووردووی خۆش دهبێت، وهههروهها ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانیش.

وهداواکارم لهخوای گهورهئهم ڕهمهزانهبکاتهمایهی پاك بوونهوهمان لهههموو تاوانهکان.ئهمهتهنها کورتهیهکی زۆر کهم بوو لهسهر ڕۆژوو وهدهبێت ئهوهبزانین بۆ ههموو ئهو ووتانهی سهرهوهئایهت و فهرموودهی زۆر ههن بۆ ئهوهی نوسینهکهکورت بکهمهوهئاماژهم پێنهکردووه، چونکهبهردهوام هاوڕێکانم داوام لێدهکهن با نوسینهکانت کورت بێت لهبهر ئهوهتاقهتیان نیهنوسینی درێژ بخوێننهوه. وهدهبێت ئهوهبزانین کهچواردهجۆر ڕۆژوومان ههیهههشتیان لهقورئاندا باس کراوهوهشهشیشیان لهسونهتدا'' ، ئێمهتهنها باسی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانمان کرد.

ماوهتهوهبڵێم خوای گهورهتهمهنمان پێ ببهخشی تا لهخێری ئهم ڕهمهزانهشدا بهشدار بین و وهئهم ڕهمهزانهببێتهمایهی لێخۆشبوونمان و وهلابردنی ههموو ئهو گرفتانهکهداڵدهی ووڵاتانی ئیسلامی داوهلهسهروی ههموویانهوهعیراق و کوردستان امین.

ئامادهكردنی: مهلا عومهر-خوێندکاری ماستهر/بهریتانیا

malaomar2@hotmail.com