نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكى خه‌مبار
پۆڵێنه‌كان
- كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان << خێزان << فیقه
Full Description
نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكى خه‌مبار
احسان بورهان ا‌لدین
﴿ رسالة إلى أخت مهمومة ﴾
إحسان برهان الدين
نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكى خه‌مبار
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ى پشتگیرى چاكه‌كارانه‌و ، سۆز‌و رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پێشه‌وامان موحه‌ممه‌د و یارو یاوه‌ران و شوێنكه‌وتوانى به‌گشتى:
ئه‌مه نامه‌یه‌كه ده‌ینیێرم بۆ خوشكێكى خه‌مبار ، بۆ خوشكێك كه هه‌ست به بێزارى و بێ هیوایى ده‌كات و واده‌زانێت ده‌رگاكان له رِوویدا داخراون ، نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ى په‌رداخى تاڵییان چه‌شتوه‌و هه‌واڵى چاوه‌رِوانكراوى خۆشیان دواكه‌وتووه ، یان نه‌خۆش و دڵته‌نگ وبیمارن ، بۆ هه‌موو خوشكێك كه ده‌ناڵێنێت به ده‌ست سته‌مى جواره‌و جۆره‌وه ، ئه‌م نامه ده‌نووسم:
خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى فه‌رمووده‌شى رِاست و حه‌قه:{ قُلِ اللَّهُ يُنَجِّيكُمْ مِنْهَا وَمِنْ كُلِّ كَرْبٍ }الأنعام/64 هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: { أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ } الزمر/36.
خوشكى به‌رِێزم: له وشه‌كانم تێبگه‌و، وه‌ریگێرِه سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع، با شته پووچه‌كانى ئه‌م دونیایه داتنه‌به‌زێنن بۆ نزمایى ، ئارام بگره‌و با ئارامگرتنیشت له‌به‌ر خواى گه‌وره بێت، به ئازایى پێشوازى له ناخۆشى و ناسۆرى بكه ، ئارام بگره جونكه په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تى:{ وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِاللَّهِ } النحل/127 ، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى:( إن الله إذا أحبَّ قوماً ابتلاهم) إسناده جيد ، هه‌رچه‌ند ده‌رده‌سه‌رى ونه‌هامه‌ت رِووى تێكردى و رِێگاكه‌ت تاریك بوویه‌وه هه‌ر ئارام بگره، چونكه له دواى هه‌موو ناخۆشییه‌كه‌وه خۆشییه‌ك دێت،{ إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا }الشرح/6.
ئه‌ى خوشكى ئازیز: خاوه‌ن په‌ژاره‌و خه‌فه‌تبار هاوار بۆ لاى كێ ده‌بات؟ لێقه‌وماو هانا بۆ لاى كێ ده‌بات، هه‌موو بوونه‌وه‌ر رِوو له كێ ده‌كه‌ن؟ ته‌نها رِووله خواى تاك و ته‌نیا ده‌كه‌ن، حه‌قه له‌سه‌ر من و تۆ له خۆشى وناخۆشیدا هاوارى پێ بكه‌ین و خۆمان فرِێده‌ینه به‌ر ده‌رگاكه‌ى و لێى بپارِێینه‌وه‌و بگرین و بگه‌رِێینه‌وه لاى ، {أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ}النمل/62، خواى گه‌وره نزیك و بیسه‌ر و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌ى خوشكى خه‌فه‌تبار ده‌ستت درێژكه‌و زمانت ئازادكه‌و مكورِى له داواكردندا بكه‌و ده‌رگاى له هه‌موان به‌به‌زه‌ییتر به‌رمه‌ده،چاوه‌رِوانى لوتف و میهره‌بانى ئه‌و به.
ئه‌گه‌ر دووچارى ناخۆشى وسته‌مى پێاوان بوویت ، ئه‌گه‌ر له كاره‌كانتدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووى ،ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كت تووش بوو هه‌ستت كرد چاره‌سه‌رى له تواناتدا نییه، توورِه مه‌به و بۆڵه مه‌كه و كاره‌ساته‌كه قورس‌تر مه‌كه‌ره‌وه له سه‌ر باوك و كورِو برات، به‌ڵكو بڵێ سوباس بۆ خوا، قه‌ده‌رى خواى گه‌وره یه‌و هه‌رچى بوێت ئه‌نجامى ده‌دات،{ مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا}الحديد/22، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:( عجبا لأمر المؤمن . إن أمره كله خير . وليس ذاك لأحد إلا للمؤمن . إن أصابته سراء شكر . فكان خيرا له . وإن أصابته ضراء صبر . فكان خيرا له) رواه مسلم.
كه‌واته خۆت به ده‌ستى قه‌ده‌ره‌وه بده و ئاسووده‌به چونكه نارِه‌زایى و توورِه‌بوون له قه‌ده‌رى خوا ده‌رئه‌نجامى خراپى هه‌یه، مه‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاوهاوئاوهام بكردایه وا نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو بڵێ :(قدر الله وما شا‌ء فعل).
خوشكى به‌رِێزم له‌وانه‌یه خه‌م و په‌ژاره‌ت به‌هۆى بى كارى وده‌ست به‌تاڵیه‌وه بێت، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ت له یاد نه‌چێت كه نیعمه‌ته‌كانى خوا به‌سه‌رته‌وه زۆرن، ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه كه موسڵمان و ئیماندارى ، نوێژ ده‌كه‌یت و هه‌سته‌كانت كارده‌كه‌ن و له هێمنى و ئاسایشداى، به‌سته كه تواناى ئیش و كارت هه‌یه با كارێكى گونجاویشت ده‌ست نه كه‌وتبێت ، به‌سته كه ته‌ندروستیه‌كى باشت هه‌یه، ته‌ماشاى ئه‌و كه‌سه‌ش بكه كه خاوه‌ن هه‌موو موڵكى دونیایه ، ئایا جگه له لۆكه‌و كفنه‌كه‌ى هیچى تر له ماڵى دونیا له گه‌ڵ خۆى ده‌بات؟
رِێگایه‌كت پآ نیشانده‌ده‌م كه چاكترین رِێگایه‌و ئاواته‌كانت ده‌هێنێته‌دى ، ده‌چیته لاى كه‌سێك كه خواى سه‌رۆكه‌كان و په‌روه‌ردگارى وه‌زیره‌كان و خاوه‌نى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه، فه‌رمانى له نێوان كاف و نوندایه:{ إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ } يس:82 به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بچیته لاى دڵت پاككه‌ره‌وه‌و مه‌رجه‌كانى وه‌رگیرانى نزا‌و پارِانه‌وه له خۆتدا درووست بكه‌و بیچه‌سپێنه، چونكه خواى گه‌وره نزا له خاوه‌ن دڵى بێ ئاگا وه‌رناگرێت، مه‌رجى خواردن و خواردنه‌وه‌ى حه‌ڵاڵ له خوتدا وه‌دى بهێنه، چونكه كه‌سى حه‌رام خۆر خواى گه‌وره نزاى وه‌رناگرێت، پاشان به‌ته‌نیاو له ناو جه‌رگه‌ى شه‌ودا، له‌و كاته‌ى كه خه‌ڵكى له‌ده‌ریاى خه‌وتندا نقوم بوونه، به‌ڵام هه‌ڵسورِێنه‌رى زه‌وى و ئاسمانه‌كان نه‌خه‌وتووه بانگ له به‌نده‌كانى ده‌كات، بانگ له لاوان وژنان وپیاوان ده‌كات: ئایا كه‌سێك داواكارى هه‌یه بۆى به‌جێبهێنم؟ ئایا كه‌سێك لێم ده‌پارێته‌وه پێى ببه‌خشم؟ ئایا كه‌سێك داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كات لێى خۆشبم.
به‌ڵێ ،خواى گه‌وره نه‌بوو ده‌ردو به‌ڵاى له‌سه‌ر ئه‌ییوب لابرد؟ خواى گه‌وره نه‌بوو ئاسنى بۆ داوود نه‌رمكرده‌وه؟ ده‌ریاى بۆ مو‌سا له‌تكرد و كاریگه‌رى ئاگرى بۆ ئیبراهیم لابرد و مانگى بۆ سه‌ردارى پێغه‌مبه‌ران كرد به دوو كه‌رته‌وه، خه‌ڵكى ده‌رِۆنه لاى ئه‌م و ئه‌و په‌نایان بۆ ده‌به‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كى كرده‌یى خوا له‌بیر ده‌كه‌ن، هه‌رچیت هه‌یه له‌م كاته‌دا بیخه‌ره به‌ر ده‌ستى په‌روه‌ردگارت ، یان داواكارییه‌كانت به‌جێده‌هێنرێن ، یان بۆت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێن بۆ رِۆژێك كه زیاتر نیازت پێیه‌تى و، یان به‌ڵایه‌كت به‌هۆیه‌وه له سه‌ر لاده‌بات.
ئه‌ى داماو به ده‌ستى خه‌مه‌وه، له‌كاتى دڵته‌نگبوون و گیروگرفت و ناهه‌موارى بارودۆخه‌كان، په‌نا بگره به نوێژ:{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ } البقرة/153.
گه‌وره و ناودارانى ئیسلام كاتێك ده‌كه‌وتنه هه‌ل و مه‌رجى سه‌خت و ناخۆش په‌نایان بۆ نوێژ ده‌برد، خواى گه‌وره‌ش كێشه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كردن.
خوشكه‌كه‌م گومانت نه‌بێت له‌وه‌ى بێ ئاگایى دڵ و بێ تاقه‌تى و كات به زایه چوون و دڵرِه‌قى و نه‌مانى به‌ره‌كه‌ت و زۆریى خه‌م و په‌ژاره‌و ....هه‌مووى له تاوان و دووركه‌وتنه‌وه له یادى خوا درووست ده‌بن، هه‌موومان به چاكى حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌ناسین ، به‌ڵام خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه با كارى حه‌رامیشى كردبێت به‌ڵام ده‌ستى لێهه‌ڵگرێت، بۆیه بگه‌رِێره‌وه لاى خوا‌و گوێ له ئایه‌ته‌كانى قورئان بگره ، چونكه دڵت پرِ له هیوا ده‌كات،{ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ }الزمر/53.
نهێنى ئاسووده‌یى و هێمنى داواى لێخۆشبوونه له خواى گه‌وره، برِوانه پێشه‌وا (ابن تیمیه) كه ده‌فه‌رموێت: جارى وا هه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كم لى گیر ده‌بێت ، منیش هه‌زار جار یان زیاتر یان كه‌متر ده‌ڵێم:(استغفر الله) ئیتر خواى گه‌وره‌ش لێم ده‌كاته‌وه.
مژده‌ت لێبێت خوشكى خه‌مبار به لوتفى نادیارى خوا‌و، ئاینده‌ى پرشنگدار به یارمه‌تى خواى به سۆز‌و میهره‌بان،تاریكى شه‌و به گزنگى سپێده ده‌رِوێته‌وه، مادام مامه‌ڵه‌ت له گه‌ڵ په‌روه‌ردگارته‌و چاوت له ده‌رگاى ئه‌وه، ئه‌ویش وازت لێناهێنێت و به ده‌ستى خۆتته‌وه نادات ، له كیتابى خوا دامه‌برێ و ئیتر ئومێدى هه‌موو چاكه‌یه‌ك بكه، ئه‌مه بوو په‌یامه‌كه‌م بو خوشكى خه‌مبارم به هیواى ئه‌وه‌م له نزا‌و پارِنه‌وه‌ى بێ به‌شم نه‌كات..
به‌ده‌ستكارییه‌وه له سایتى(صید الفوائد) وه‌رمگرتووه.