پله وپایه‌ی چاودێری
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پله وپایه‌ی چاودێری
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
منزلة المراقبة
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
پله وپایه‌ی چاودێری
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:▬وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا ♂ [الأحزاب :٥٢].
واته: خوا به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێره.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَارِزًا يَوْمًا لِلنَّاسِ, فَأَتَاهُ جِبْرِيلُ, فَقَالَ: يارسولَ اللهِ مَا الْإِحْسَانُ؟ قَالَ: (أَنْ تَعْبُدَ اللَّه كَأَنَّكَ تَراهُ فإِنْ لَمْ تَكُنْ تَراهُ فإِنَّهُ يَراكَ) متفق عليه.
واته: (ئه‌بو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌ركه‌وت، جبريل عليه السلام له‌سه‌ر شێوه‌ی پیاوێك هاته خزمه‌تی و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئیحسان چیه؟ فه‌رمووی: ( وا خوا بپه‌رستیت وه‌كو چاوت لێی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ چاوت له‌و نه‌بێت ئه‌و چاوی له تۆیه).
ڕاڤه:
چاودێری: ماناكه‌ی بریتیه له زانينی به‌نده ودڵنیابوونی له‌وه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌و ئاگاداری هه‌موو بیركردنه‌وه وده‌غده‌غه‌و خه‌ته‌راتی دڵی وله‌وردو درشتی كرده‌وه‌كانییه‌تی.
پله‌وپایه‌ی چاودێری: چاودێری وموراقهبه گرنگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ڕێگای باوه‌ڕدا، چونكه مرۆڤ ئه‌گه‌ر دڵنیا بێت وهه‌ست بكات كه خوای گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێره وبزانێت كه‌وا بێگومان خوای گه‌وره ده‌زانێ به خیانه‌تی چاوان و هه‌رچی دڵان ده‌یشارنه‌وه وهیچ شتێکی لێ ون نابێت نه له‌زه‌وی وه نه له‌ئاسماندا، ئا ئه‌وكات نه‌فسی خۆی سه‌ركوت ده‌كات وخۆی ده‌پارێزێت له تاوان گوناه و ئیستیقامه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگاكهیی وله دونیا ودواڕۆژیشدا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت.
وه ئه‌وكه‌سه هه‌ست به مهعیهتی خوا ده‌كات كه هه‌میشه هه‌ست به‌وه بكات كه خوای گه‌وره چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌و ئاگاداره به هه‌موو چرپه وكرده‌وه‌كانی، ئه‌وه زۆر ئاسان ئه‌توانێ پله‌ی ئیحسان له‌خۆیدا بێنێته جێ.