پله‌و پایه‌ی بانگه‌واز كردن بۆ دینی خوا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پله‌و پایه‌ی بانگه‌واز كردن بۆ دینی خوا
] kurdish – كوردی – كردي [
یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ فضل الدعوة إلى دين الله ﴾
« باللغة الكردية »
ياسين أحمد زنكنة
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 – 1432
پله‌و پایه‌ی بانگه‌واز كردن بۆ دینی خوا
بێگومان بانگه‌واز كردن پله و پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ، هه‌روه‌ك ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده روونیان كردووته‌وه، به‌ڵگه‌ی واقیع و سروشتی په‌یامی شه‌ریعه‌ت ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره ده‌سه‌لمێنێت.
بانگه‌وازكردن بۆ دینی خوا كار‌و پیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانن (علیهم السلام )و ئه‌وان پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تین له پرۆسه‌ی بانگه‌واز كردن‌دا " محمدیش " ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ك برا پێغه‌مبه‌ره‌كانی تری مامۆستا و پێشه‌وای بانگخوازان بووه‌و له‌و مه‌قامه گه‌وره‌و پیرۆزه‌دا سه‌رمه‌شقی بانگخوازان بووه.
بێویسته بانگخوازانیش له‌سه‌ر هه‌مان ره‌وت هه‌نگاو بنێن و بهبهرچاوڕوونی بانگه‌واز بكه‌ن , به‌رچاوڕوونی له‌وه‌ی بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن كه بریتییه له په‌یام و به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره، به‌رچاوڕوونی له حاڵ و بارودۆخی ئه‌وانه‌ی بانگیان ده‌كه‌ن بۆلای خوای گه‌وره، به‌رچاوڕوونی له شێوازی بانگه‌وازدا، ئه‌م سێ به‌رچاو ڕوونیه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و كه‌لێن و كه‌موكوڕی له هه‌ریه‌كه‌یاندا كه‌لێن و ناته‌واوی لێ فه‌راهه‌م دێت .
گه‌ر هه‌ستای به‌ئه‌ركی بانگه‌واز كردن بۆ دینی خوا و، په‌یامی ئیسلامت گه‌یاند هه‌روه‌ك خوا چۆنی ویستووه، ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌تخاته پله و پایه‌ی پیاوچاكان و به‌رزت ده‌كاته‌وه بۆ مه‌قامی چاكه‌خوازان له دونیادا و پاداشتی خێر‌و ، له ڕۆژی دواییدا پاداشتی نه‌بڕاوه‌ت ده‌داته‌وه، و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكاندا حه‌شرت ده‌كات ئه‌وانه‌ش چاكترین یارو هاوه‌ڵن .
ڕێزی بانگخوازان له‌لای خوای گه‌وره :
له‌میانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه خوای گه‌وره ڕێز‌و فه‌زڵێكی بێ ئه‌ندازه‌ی به‌خشیوه به بانگخوازان و لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین :
1-بانگخوازان چاكترین كه‌سانی خوان :
هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی ( كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ.... ) آل عمران ( 110 ) .
له‌میانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌وه پێویسته نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام ئه‌و ڕاستیانه بزانن و كاری پێ بكه‌ن و به‌هاو نرخی بزانن، كه خوای گه‌وره ناردوونی تا پێشه‌وای نه‌ته‌وه‌كان بن و ڕابه‌رایه‌تیان بكه‌ن، چونكه ئومه‌تی خێر و چاكه‌ن. خوای گه‌وره‌ش ویستویه‌تی ڕابهرایهتیكردنیان له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ خێروچاكه بێت نه‌ك شه‌ڕو خراپه ، ده‌بێت ئومه‌تی خێر‌و چاكه خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكات، ئه‌و خێر‌و چاكه‌یه كه په‌یامی ئیسلامه پێیان بگه‌یه‌نێت، كه بریتییه له عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی ڕاست و دروست و سیسته‌می یاسا و ڕێسای ژیان و خوڕه‌وشت و دید و بۆچوون و زانستی ڕاست و دروست، ئومه‌تی خێر و چاكه ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی به‌رده‌وام له ڕابه‌رایه‌تی و له ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی و بڕیارداندا بێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مرۆڤ و ژیانه له تاوان و خراپه‌كاری، فه‌رمان كردن به چاكه و ڕێگری كردن له خراپه، ئه‌مه‌ش كارێكی ئیجابیه و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مرۆڤه‌كانه له خراپه و به‌رده‌وام بوونیان له‌چاكه‌دا له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
بانگخوازانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌ست و رێبازه كار ده‌كه‌ن و له‌م پێناوه‌دا توشی ناڕه‌حه‌تی و گرفت و قه‌یران ده‌بن و پێویستی زۆریان به توێشووی دڵنیایی و دامه‌زراوی و ئارام گرتن هه‌یه، تا بچنه ڕیزی پایه‌ی چاكترین كه‌سانه‌وه .
2- بانگخوازان شاهیدن به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه :
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ) البقرة(143).
ئومه‌تی ئیسلام ئومه‌تێكی بانگخوازی میانڕه‌وه، له ڕۆژی دواییدا شاهیدی ده‌دات كه په‌یامی ئیسلامی به نه‌ته‌وه‌كانی تر گه‌یاندووه و، ته‌رازووی دادپه‌روه‌ری چه‌سپاندووه، بۆچوونی ڕاست و دروستی هه‌ڵگۆزراو له په‌یامی شه‌ریعه‌ته‌وه داناوه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی، تاكو خێزان و كۆمه‌ڵگا .
ئومه‌تی ئیسلام ئومه‌تێكی میانه‌یه له عه‌قیده و بیروباوه‌ڕو ڕێباز و بۆچووندا، رۆناچێت له‌لایه‌نی روحی و دووره‌په‌رێزبێت له ژیانی مادی و كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها ڕۆناچێت له مادیات و به‌ها گیانی و رووحییه‌كان فه‌رامۆش بكات، به‌ڵكو له ژیاندا له‌سه‌ر بنه‌مای میانه‌یی، به‌بێ زێده‌ڕۆیی و به‌زایه‌دان هه‌نگاو ده‌نێت .
3- بانگخوازان سه‌ركه‌وتووی دونیا‌و قیامه‌تن :
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی " (وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) ال عمران (104).
په‌یامی ئه‌م ئومه‌ته بانگه‌وازكردن و فه‌رمان كردنه به خێر و چاكه و ڕێگری كردنه له خراپه، ئومهتێكه سه‌ركه‌وتووی دونیا‌و ڕۆژی دواییه، سه‌ركه‌وتووه له دونیا چونكه به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره‌ی جێ به‌جێ كردووه له بانگه‌وازو تێكۆشان و كاری ئیسلامی‌دا، به‌م كاره‌ش پله‌ی شكۆیی و سه‌رفرازی و شه‌ره‌فی به‌ده‌ست هێناوه. سه‌ركه‌وتووه له ڕۆژی دواییدا چونكه له ژیانی دونیادا په‌یامی خوای گه‌یاندووه، ئه‌مانه‌تی سه‌ر شانی جێ به‌جێ كردووه، ئامۆژگاری كردووه و له پێناوی خوادا تێكۆشاوه، به‌مه‌ش بانگخوازان خۆشی وشادی هه‌میشه‌ییان له به‌هه‌شتدا پێبه‌خشراوه.
ئایا جگه له ئومه‌تی ئیسلام هیچ گه‌ل و ئومه‌تێك هه‌یه، كه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازی دونیا‌و قیامه‌ت بن؟!
ده‌با پیرۆز بێت له بانگخوازان و بۆ خوا سوڵحاوان ، ئه‌و پله و پایه و شه‌ره‌فه‌ی كه پێیان به‌خشراوه له‌دونیاو قیامه‌تدا.
4- بانگخوازان چاكترین كه‌سن له‌قسه‌و دواندا:
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی (وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ) فصلت(33).
له‌میانه‌ی ئه‌م ده‌قه پیرۆزه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت كه بانگخوازان خاوه‌نی چاكترین گوتار‌و چاكترین ڕێگای هیدایه‌ت و به‌رزترین پله‌و پایه‌ن و به‌خته‌وه‌رترین كه‌سانن، چونكه له‌بانگه‌وازه‌كه‌یاندا، له چوارچێوه‌ی دیاری كراوی شه‌ریعه‌تی خوا ناترازێن و ئه‌م لاو ئه‌ولا ناكه‌ن، بانگه‌وازكردن بۆ دینی خوا ئامانجی پیرۆزیانهو ڕێنوێنی كردنی مرۆڤه‌كان مه‌به‌ستی به‌رزو شكۆیانه.
ده‌با بانگخوازان له‌م مه‌یدانه پیرۆزه‌دا شه‌وو ڕۆژ بخه‌نه سه‌ریه‌ك و هه‌وڵی دڵسۆزانه و جوامێرانه بده‌ن و، ببنه چرای رووناكی بۆ مرۆڤایه‌تی.
5- بانگخوازان جێنیشینی پێغه‌مبه‌رانن (علیهم السلام):
پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی ( العلما‌ء ورثة الانبیا‌ء) رواه الخمسة وصححه إبن حبان والحاكم.
ئایا چی مه‌قام و شكۆیی و شه‌ره‌فێك و به‌خششێك له‌وه مه‌زنتربێت، مرۆڤ ببێته جێنشینی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) زانایان و بانگخوازان بۆ دینی خوا ڕێچكه‌ی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵده‌گرن بۆ بانگه‌وازكردنی گه‌لان بۆ دینی خوا و ڕێنوێنی مرۆڤه‌كان بۆ شاڕێی راسته‌قینه‌كه‌ی ئیسلام، ئه‌مان جێنشینن و په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن ، بانگخوازان و زانایان دڵه مردووه‌كان بێ‌دار ده‌كه‌نه‌وه و خه‌ڵكی هۆشیار و بێ دار ده‌كه‌نه‌وه به‌شه‌رع و په‌یامی خوا .
ئایا بانگخوازان ئه‌م فه‌زڵه‌ی خۆیان زانیوه و پله وپایه‌ی خۆیان ناسیوه؟!
6- خه‌ڵكانی ئاسمان و زه‌وی داوای لێ خۆشبوون بۆ بانگخوازان ده‌كه‌ن:
"إن الله وملائكته وأهل السماوات والارض حتی النملة في جحرها والحیتان في البحر یصلون علی معلم الناس الخیر" رواه الترمذی عن أبي أمامة مرفوعا.
صهلاتیش وه‌ك زانراوه له‌لایه‌ن خواوه ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه، له لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه داوای لێ خۆشبوونه، له‌لایه‌ن به‌نده‌كانه‌وه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه،ئه‌م پله و مه‌قامه به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێك پێی ده‌گات، مه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ستن به بانگه‌وازكردن و ڕێگای هیدایه‌ت و چاكسازی بگرنه به‌ر .
7- بانگخوازان پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان هه‌یه:
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (من دعا الی هدی كان له من الاجر مثل أجور من اتبعه لا ینقص ذلك من أجورهم شیئا) رواه مسلم .
ئایا بۆ ئه‌م مه‌نزڵ و پایه‌یان بۆ دانراوه؟!
چونكه هه‌ستاون به پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له په‌روه‌رده‌ی ده‌روون و عه‌قڵ و ژیری مرۆڤه‌كاندا ، سه‌رچاوه‌ی ڕێنوێنی وچاكسازی تاك و كۆمه‌ڵگان و هه‌ڵه ولاری و كه‌موكوڕییه‌كانیان چاككردۆته‌وه كاریگه‌ریی چاك و خێریان به‌جێ هێڵاوه .
8- بانگخوازان ئه‌ستێره‌ی ئاسمانن له‌تاریكیدا :
پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (ان مثل العلما‌ء في الارض كمثل النجوم یهتدی به‌م في الظلمات البر والبحر، فإذا أنطمست النجوم أوشك أن تضل الهداه) مسند الامام أحمد 3/157 ومجمع الزوائد 1/121 الترغیب والترهیب 1/100 .
ئه‌م لێك چواندنه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك زانایان و بانگخوازان ده‌شوبهێنێت به ئه‌ستێره‌ی گه‌ش و دره‌وشاوه له تاریكی‌دا، لادانی ئومه‌ت و گرفت و شه‌قاوه‌تی خه‌ڵكی به‌نه‌بوونی بانگخوازان و زانایان لێك چونێكی ته‌واوو دروست و ناوازه‌یه . ئیمامی عه‌لیش (ره‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) له‌مباره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی:
ما الفضل الا لاهل العلم إنهم علی الهدی لمن استهدی أدلاء
وقدر كل أمرئ ما كان یحسنه والجاهلون لاهل العلم أعداء
ففر بعلم ولا تبغ به بدلا الناس موتی وأهل العلم أحیاء
رێسا‌و بنه‌ماكانی بانگه‌وازی كردن بۆ دینی خوا :
یه‌كه‌م : به‌كارهێنانی دانایی له بانگه‌وازكردندا :
خوای گه‌وره داوای له بانگخوازان كردووه كه حیكمه‌ت به‌خه‌رج بده‌ن له پرۆسه‌ی بانگه‌وازكردندا، حیكمه‌تیش ئه‌وه‌یه هه‌ر كار و ره‌فتار و شێوازێك له شوێنی گونجاوی خۆیدا به‌كاربێنی، شێوازی نهرمو نیانی به‌كار بێنی، تا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌رمونیانی تێیدا به‌كه‌ڵك و به‌سووده .
توندیش كاتێك به‌كار دێت شێوازه‌كانی تر سوودیان نه‌مابێت، دانانی نه‌رم و نیانی له جێگه‌یه‌ك توندی پێویست بێ، زیان ده‌گه‌یه‌نێ ، هه‌روه‌ها شێوازی توندیش له شوێنێك، كه نهرمو نیانی ده‌خوازێت هه‌ر زیان ده‌گه‌یه‌نێت .
ده‌روازه‌یه‌ك له مه‌ڕ حیكمه‌تی بانگخوازان:
1- ناسینی پێكهاته‌و باری ده‌روونی ئه‌وانه‌ی بانگ ده‌كرێن بۆ سه‌ر دینی خوا . بانگكردنی خه‌ڵكی خوێنده‌وار وه‌ك نه‌خوێنده‌وار نییه، كه‌سی دامه‌زراو وه‌ك كه‌سی لاده‌ر نییه، كه‌سانی دیار‌و ناسراوو ئه‌شراف وه‌ك عامه‌ی خه‌ڵك نییه ، ئه‌م بنه‌مایه له بانگه‌وازدا به گرنگترین بنه‌ما دێته ئه‌ژماردن .
2- قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل و باری گونجاو بۆ بانگه‌واز كردن . هه‌روه‌ك حه‌زه‌تی یوسف ( علیه لسلام ) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كه‌یدا له به‌ندیخانه‌دا به‌كاری هێنا، وه‌ك قورئان چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كه‌مان به‌جوانی بۆ ده‌گێڕێته‌وه (وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا وَقَالَ الْآَخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ) سورة یوسف(36). ئه‌م دووبهندییه هه‌ریه‌كه‌و خه‌وێكیان بینیوه و خه‌وه‌كان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت و هه‌ردوو بهندییهكهش به‌دووی ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن خهوپرژێنیان بۆ بكرێت، جگه له یوسفی ڕاستگۆ كه‌سی تر هه‌ڵنابژێرن تا خه‌ونه‌كه‌یان بۆ لێكبداته‌وه، چونكه حه‌زره‌تی یوسف به خاوه‌ن چاكه و ڕه‌فتار و گوتاری چاكه ده‌ناسنه‌وه. كاتێك حه‌زره‌تی یوسف (علیه السلام) هه‌ستی كرد زۆر پێویستییان به لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانیان هه‌یه، گومانی باشی پێ ده‌به‌ن، ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه بانگی كردن بۆلای دینی خوا. حیكمه‌ت و دانایی حه‌زره‌تی یوسف ئه‌وه‌بوو پێشه‌كییه‌كی جوان و سه‌رنج ڕاكێشی بۆ ئاماده‌كردن، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانیان لێكبداته‌وه، یان بانگیان بكات بۆلای دینی خوا، سه‌ره‌تا فه‌رمووی (قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَنْ يَأْتِيَكُمَا ذَلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي ) یوسف (37). دواتر باسی ئه‌وه ده‌كات كه هاوه‌ڵ په‌یدا كردن بۆ خودا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شه‌ڕ و خراپه‌یه‌كه و، یه‌كتاپه‌رستیش سه‌رچاوه‌ی خێر و چاكه و نیعمه‌ته، بۆیه فه‌رموی (ِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُمْ بِالْآَخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ (37) وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آَبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ مَا كَانَ لَنَا أَنْ نُشْرِكَ بِاللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ذَلِكَ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ ) یوسف (38،37) دوای ئه‌م پێشه‌كیه جوانانه بانگیان ده‌كات بۆ خواپه‌رستی و یه‌كتاپه‌رستی و پێیان ده‌ڵێت {يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (39) مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآَبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ}یوسف (40،39). دوای ئه‌م روون كردنه‌وه و بانگه‌وازه پیرۆزه، واتا و مانای خه‌ونه‌كانیان به راشكاوی و روونی و بێ پێچ و په‌ناو شاراوه‌یی بۆ ده‌خاته ڕوو، ده‌ڵێت {يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا وَأَمَّا الْآَخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ} یوسف (41). هه‌روه‌ها له قۆستنه‌وه‌ی هه‌لدا بانگخوازان ده‌بێت به ئامۆژگاری جوان و شیرین ده‌ست پێ بكه‌ن و درێژه‌ی نه‌ده‌نێ و به‌رامبه‌ر شه‌كه‌ت و بێ تاقه‌ت نه‌بێ، پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) وای كردووه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانیدا، له كاتێكدا قسه و وتاره‌كانی به چێژ و پاراوترین گوتار بووه. (أبی وائل ده‌ڵێت: (كان عبدالله یذكر الناس في كل خمیس، فقال له رجل یا أبا عبدالرحمن، لوددت أنك ذكرتنا كل یوم، قال: أما انه یمنعنی من ذلك أني أكره أن أملكم وأني أتخولكم بالموعظة كما كان النبی (صلی الله علیه وسلم) یتخولنا بها مخافة السامة علینا) رواه البخاری والمسلم . هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وتاره‌كانی كورت و به‌پێز بووه، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی (ان طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئینه من فقهه فأطیلوا الصلاة وأقصروا الخطبة) هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی گوێبیستی پێغه‌مبه‌ر بوون ده‌یانتوانی ووشه‌كانی بڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ر قسه‌ی بكردایه وشه‌كه‌ی سێ جار دووباره ده‌كرده‌وه تا به‌رامبه‌ره‌كان لێی بگه‌ن .
3- ره‌چاوكردنی بارودۆخ و ژینگه‌ی ئه‌وانه‌ی بانگ ده‌كرێن، به پێی باری ئه‌وان نموونه و به‌سه‌رهاتیان بۆ بهێنه‌وه، سه‌رنجی به‌رامبه‌ر ڕاكێشیت به‌و نیعمه‌ت و چاكانه‌ی خوای گه‌وره به‌خشیویه‌تی پێی، هه‌روه‌ها بانگخوازیش پێش قسه‌كردن ئاماده‌باشی بكات و حیساب بۆ وشه‌كان بكات و له شوێنی خۆیدا به‌كاریان بێنێ، هه‌روه‌ها كاتی گونجاو هه‌ڵبژێرێت له شه‌و یان له ڕۆژادا یان به‌پێی پێویستی و بارودۆخ.
دووه‌م : به‌كارهێنانی ئامۆژگاری جوان و ووشه‌ی ناسك و هه‌ست بزوێن ، ده‌سته‌واژه‌ی كاریگه‌ر، وه‌ك له نموونه قورئانیه‌كاندا هاتووه.
سێیه‌م : گفتوگۆكردن به چاكترین وجوانترین شێوه :
پێویسته بانگخواز خۆی بپارێزێت له وشه‌ی نه‌شیاو، سه‌رنجی بانگكراوه‌كان ڕاكێشێت بۆ ئایه‌ته‌كانی خوا له بوونه‌وه‌ردا .
گرنگترین بنه‌ما له میانه‌ی هه‌رسێ بنه‌ما ئاماژه پێ كراوه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه، بانگخواز له‌سه‌ر به‌رچاوروونی بێت، بهبهرچاوروونی بانگخواز باشترینی ڕێچكه‌كانی گرتۆته به‌ر، به به‌هێزترین ڕێگاش ڕێنوێنی ده‌كات كه‌رێگای ئیسلامه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) مامۆستا و رابه‌ر و سه‌رمه‌شقی بانگخوازانه له بانگه‌وازكردندا بۆ دینی خوا، به‌گوتار و به‌كردار و به‌ره‌فتار، هه‌ر كه‌سێكی بناردایه بۆ جێگایه‌ك فه‌رمانی پێ ده‌كرد به چاكترین شێواز و ڕێگاو پێی ده فه‌رموون ( بشروا ولا تنفروا ویسروا ولا تعسروا ) هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی ( یسروا ولا تعسرو وسكنوا ولاتنفروا ) رواه البخاری ومسلم .
له‌نموونه‌ی كرداریدا ئه‌وه‌تا ده‌شته‌كییه‌ك له مزگه‌وتدا میز ده‌كات، هاوه‌ڵان ده‌یانه‌وێ لێی توڕه‌بن و ڕێگری لێ بكه‌ن، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان ده‌ڵێت وازی لێ بێنن تا میزه‌كه‌ی ده‌كات، دواتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بانگی ده‌كات و پێ ده‌ڵێت: (أن هذه المساجد لا تصلح لشیئ من هذا البول ولا القذر، انما هي لذكر الله عزوجل والصلاة وقراءة القرا‌ن، او كما قال رسول (صلی الله علیه وسلم) قال: فأمر رجلا من القوم فجا‌ء یدلو من ما‌ء فشنه علیه) رواه البخاری ومسلم.
له گرنگترین هۆكاری سه‌ركه‌وتنی بانگخواز ئه‌وه‌یه، خۆیان ڕه‌فتار بكه‌ن به‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و، وازبێنن له‌وانه‌ی كه داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی لێ دووركه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره وه‌سفی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وته‌كانیان پێچه‌وانه‌ی كرده‌وه‌كانیانه، به نموونه باسی ده‌كات، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی {َا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ} الصف (2، 3). هه‌روه‌ها شاعیریش له‌م باره‌یه‌وه وتویه‌تی :
یا أیها الرجل المعلم غیره هلا لنفسك كان ذا التعلیم
تصف الدوا‌ء لذی السقام وذي الضنی كیما یصح به وأنت سقیم
ابدأ بنفسك فانهها عن غیها فأذا انتهت عنه فأنت حكیم
فهناك یسمع ماتقول ویهتدی بالقول من‌ك وینفع التعلیم
لا تنه عن خلق وتأتی مثله عار علیك إذا فعلت عظيم
هه‌ر بۆیه شعیب ( علیه السلام ) به قه‌ومه‌كه‌ی وت: {وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} هود ( 88 )
ئه‌مه‌و پێویسته بانگخوازان خاوه‌نی ره‌وشت و ئاكارێكی به‌رزی موسڵمانانه بن و، كرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جوانی بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌یان بێت، ئه‌وه‌تا ئیمامی شافیعی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: ((من وعظ اخاه بفعله كان هادیا)) هه‌روه‌ها تابعی ناسراو (شهر بن حوشب) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت وتویه‌تی: ( اذا حدث الرجل القوم، فان حدیثه یقع من قلوبهم موقعه من قلبه ) .
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌وه ئیمامی عه‌لی ره‌زا و ره‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: ( من نصب نفسه للناس اماما فلیبدأ بتهذیب نفسه، قبل تهذیب غیره، ولكن تهذیبه بسیرته قبل تهذیبه بلسانه، ومعلم نفسه ومهذبها احق بالاجلال من معلم الناس ومهذبهم ).
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: پێویسته بانگخواز په‌یوه‌ست بێت به‌كۆمه‌ڵه ره‌وشتێكی جوان و ره‌نگ بداته‌وه له‌ژیان و كرداریدا له‌وانه :
1- راستگۆیی: راستگۆیی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، له‌گه‌ڵ په‌یام و به‌رنامه پیرۆزه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، له‌گه‌ڵ بانگه‌وازه‌كه‌یدا.
2- ئه‌مانه‌ت: پاراستنی ئه‌مانه‌ت له‌ڕووی دارایی و ماڵ و سامانه‌وه، ئه‌مانه‌ت له وتار‌و كرداردا ، له گه‌یاندنی شه‌رعی خوادا.
3- حیلم: به واتای بڕوادار ڕق و توڕه‌یی بشارێته‌وه، سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه بكات كه سه‌ردانی ناكه‌ن، له‌و كه‌سانه خۆش بێت كه سته‌میان لێ كردووه، چاكه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه خراپه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.
4- بێ فیزی_ تواضع : له‌كردارو هه‌ڵس و كه‌وت و خۆراك و كه‌لوپه‌ل و...هتد. هه‌روه‌ها پێویسته بانگخواز له كۆمه‌ڵه سیفه‌تێكی خراپ و ناپه‌سه‌ند خۆی بپارێزێت، له‌وانه: خۆ به‌گه‌وره زانین و لوتبه‌رزی و ئیره‌یى...هتد.
ماوه‌ته‌وه بڵێین : ده‌با ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه نزا‌و پاڕانه‌وه‌مان بێت له‌كاروانی ڕێنوێنی كردن و بانگكردنی خه‌ڵكی بۆسه‌ر ڕاسته‌ڕێی ئیسلام: {رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ} الاعراف 89. هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده شیرینه‌ش سه‌رمه‌شقمان بێت، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له ساته وهختیێكی ناڕه‌حه‌ت و گراندا فه‌رموویه‌تی: ( اللهم اهد قومي فإنهم لا یعلمون ) البخاری.
سه‌رچاوه‌كان :
1- اصول الدعوة ، د. عبدالكریم زیدان .
2- مدرسة الدعاة ، د. عبدالله ناصح علوان .
3- كلنا دعاة اكثر من 1000 فكرة و وسیلة واسلوب في الدعوة الی الله. اعداد، عبدالله بن احمد العلاف .
4- تهذیب النفس واثرها في تهذیب الغیر!! محمد محمود عبدالخالق .
5-قواعد في الدعوة الی الله - الدكتور كمال المصری .
6- منزلة الدعوة الی الله ، الشیخ عبدالقادر شیبه الحمد.
7- چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر.