حوكمی دیاری كردنی نرخی كه‌لوپه‌ل وكاڵا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی دیاری كردنی نرخی كه‌لوپه‌ل وكاڵا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حكم التسعير من قبل الحكومات
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی دیاری كردنی نرخی كه‌لوپه‌ل وكاڵا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
پرسیار : ئایا دیاری كردنی نرخی شتومه‌ك له‌بازاڕدا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كارێكی دروسته ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
( التسعیر ) واته دیاری كرنی نرخی كه‌لوپه‌ل وكاڵاكانی بازاڕ به‌نرخێكی دیاریكراو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی ئه‌و كه‌لوپه‌ل وكاڵایانه نه‌توانن له‌و نرخه زیاتری بفرۆشن به كڕیاره‌كانیان .
له‌باره‌ی نرخ دیاری كردنه‌وه زانایانی فه‌رمووده ناس ئه‌م فه‌رمووده‌یان ڕیوایه‌ت كردووه : عن أنس قال : غلا السعر على عهد النبي صلى الله عليه وسلم فقالوا : يا رسول الله سعر لنا فقال النبي (صلى الله عليه وسلم) : « إن الله هو المسعر القابض الباسط الرازق وإني لأرجو أن ألقى ربي وليس أحد منكم يطلبنني بمظلة بدم ولا مال » [ رواه الترمذي وأبو داود وابن ماجه والدارمي [ .
واته : ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم) نرخي شتومه‌ك گران بوو (له‌بازاڕدا) ووتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نرخی شته‌كانمان بۆ دیاری بكه، پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی : بێگومان هه‌ر خوای گه‌وره نرخی شته‌كان دیاری ده‌كات، هه‌ر ئه‌ویش ڕزق وڕۆزی ده‌گرێته‌وه وهه‌ر ئه‌ویش ده‌یبه‌خشێت، ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌م كه بگه‌مه‌وه به‌خوای گه‌وره وهیچ كه‌سێك له‌ئێوه داوایه‌كی له‌سه‌رم نه‌بێت نه به‌خوێن و نه به‌ماڵ .
زانایانی شه‌رعناس له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیاوازه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا دیاركردنی نرخی كه‌لوپه‌ل وكاڵا له‌بازاڕدا له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه دروسته یان دروست نییه، ڕای ڕاست و دروستیش له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌صڵ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه دیاری كردنی نرخی كه‌لوپه‌ل وشتومه‌ك له‌بازاڕدا حه‌رامه ودروست نییه حكومه‌ت ده‌ست بخاته شتێكه‌وه كه كاری خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌دوو مه‌رج دروسته حكومه‌ت نرخی شتومه‌ك وكاڵاكان دیاری بكات به‌نرخێكی عادیلانه :
مه‌رجی یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو دیاركردنی نرخ په‌یوه‌ست بوو به‌و شتانه‌ی كه حاجه‌ت وپێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكن، وه‌ك ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی به قوتی خه‌ڵك ناسراوه لای زانایان، وه‌ك ئارد و برنج وڕۆن وشه‌كر وگه‌نم و جۆ وهه‌ندێك شتی تر، كه له‌زاراوه‌ی زانایاندا به قوت و پێداویستی سه‌ره‌كی ژیانی خه‌ڵك ناسراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان نرخی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه زیاد وكه‌م نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌من وئاسایشی خۆراكی خه‌ڵك و دانیشتوان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو نرخی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه جێگیربوون له بازاڕدا ئه‌وا بێگومان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر جێگیری ژیانی خه‌ڵكیش، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ناجێگیری دروست ده‌كات له‌بازاڕدا، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه بۆ سه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر له‌ق بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ووڵاتدا .
مه‌رجی دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو گران بوونی نرخی شت له‌بازاڕدا په‌یوه‌ندی نه‌بوو به كه‌می ئه‌و كاڵایه له‌بازاڕه‌كاندا، یان زۆربوونی داواكاری له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو گرانی په‌یوه‌ندی هه‌بوو به كه‌می ئه‌و كاڵایه، یان گرانی په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌سه‌ر زۆری داخوازی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و كاڵایه، ئه‌و كاته دروست نییه حكومه‌ت نرخ دیاری بكات، چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخ له‌و كاته‌دا ده‌ستی بازرگانه‌كانی بازاڕی تێدا نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌یسته به (معادلة العرض والطلب) بۆیه هه‌ركاتێك شت له‌بازاڕدا داخوازی خه‌ڵكی له‌سه‌ر كه‌م بوو خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌رزان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر داخوازی خه‌ڵكیشی له‌سه‌ر زیاد بوو، ئه‌وا گران ده‌بێت، چونكه ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌بازاڕدا هه‌یه به‌شی داخوازی خه‌ڵكی ناكات، فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) په‌یوه‌سته به‌م حاڵه‌ته‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته‌ی نرخی كاڵاكان له‌بازاڕدا گران بوو، ده‌ستی بازرگانه‌كانی تێدا نه‌بووه، بۆیه پێغه‌مبه‌ی خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاماده نه‌بووه نرخی كه‌لوپه‌له‌كان دیاری بكات له‌بازاڕدا .
جا بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو فرۆشیار وبازرگانه‌كان ڕێكه‌وت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و كه‌لوپه‌ل وكاڵایانه‌ی كه پێداویستی سه‌ره‌كی خه‌ڵكن، وه‌ك : گه‌نم و جۆ وئارد وبرنج وڕۆن وشه‌كر ونان... ئه‌وه له‌م كاته‌دا واجبه له‌سه‌ر حكومه‌ت ڕێگریان لێ بكات وده‌ست بخاته نرخی بازاڕه‌وه و نرخی هه‌موو ئه‌و شتانه دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان، به‌ڵام ده‌بێت دیاركردنی نرخیش به‌دیاركردنێكی عادیلانه بێت، به جۆرێك نه‌بێت كه سته‌مكردنی پێوه دیار بێت بۆ بازرگانه‌كان .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كاڵایانه په‌یوه‌ست نه‌بوو به ژیانی سه‌ره‌كی هه‌موو هاوڵاتیانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نرخ به‌رز بێت یان نزم بێت هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌ده‌كرد له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی، ئه‌وه دروست نییه حكومه‌ت نرخ دیاری بكات .
مه‌سئه‌له‌یه‌كی تر له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا به‌رهه‌می كارگه‌یه‌ك بۆ خۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن به‌ناوی ( الوكیل الحصري) وناهیڵێن بازرگانه‌كانی تر ئه‌و كه‌لوپه‌ل وكاڵایه له‌و كارگه‌یه بكڕن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانه‌ی كه وه‌كاله‌ته‌كه‌ی له‌و كارگه‌یه وه‌رگرتووه به‌ناوی ( الوكیل الحصري) و به ئاره‌زووی خۆی نرخ دیاری بكات، خه‌ڵكیش له‌م كاته‌دا ناچارن بیكڕن چونكه پێویستیانه ولای كه‌سی تریش ده‌ست ناكه‌وێت، بۆیه له‌م كاته‌یشدا حكومه‌ت ده‌بێت نرخی ئه‌و كه‌لوپه‌ل وكاڵایانه دیاری بكات كه ئه‌و (وه‌كیله حه‌صری) انه ده‌یفرۆشن به‌خه‌ڵكی به‌نرخێكی عادیلانه وبه‌بێ ئه‌وه‌ی زوڵمیش له بازرگانكان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان پێویست بوونی خه‌ڵكی به‌هه‌ل نه‌گرن وبه‌ئاره‌زووی خۆیان وچۆنیان بوێت به‌و شێوه‌ی بفرۆشن .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره .