چیرۆکی هاوه‌ڵانی ئه‌خدود
پۆڵێنه‌كان
Full Description
چیرۆکی هاوه‌ڵانی ئه‌خدود
] kurdish – كوردی – كردي [
فه‌رمان مه‌حمود
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
قصة أصحاب الأخدود
« باللغة الكردية »
فرمان محمود
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
چیرۆکی هاوه‌ڵانی ئه‌خدود
پێشه‌کی:
به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوون له‌م چیرۆکه قورئانیه به پێویستم زانی ئه‌م ڕوداوه به‌ڕوونی وپوختی بخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌رو وه‌ریبگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی، چونکه زۆرینه‌مان وه‌ک پێویست زانیاریمان له‌م روداوه ڕاسته‌قینه نیه که ڕویداوه له مێژوودا، وه ئه‌م چیرۆکه به‌داخه‌وه ئازاری مسوڵمانانی(میانمار_بۆرمای) بیرخستمه‌وه که له ئێستادا ڕویدا.
چۆنێتی ڕوداوی هاوه‌ڵانی ئه‌خدود له ئیسلامدا :
ووشه‌ی (الاخدود) واته که‌رت کردن و هه‌ڵکه‌ندنێکی گه‌وره‌ی زه‌وی وه‌کو (خه‌نده‌ق) به مه‌به‌ستی ئازاردانی باوه‌ڕداران، (اصحاب الأخدود) له قورئانی پیرۆزدا باس کراوه له سوره‌تی (بروج) دا.
خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:
واته به‌کوشت چن و نه‌فرینیان لێبێت ،خاوه‌نانی ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵده‌که‌ند بۆ(ئیمانداران) (ئه‌وان خاوه‌نی ئاگرێکی به‌ئازاربوون)(4) ئاگری به‌تین وداگیرساویان تێدا کرده‌وه(5) ئه‌وکاته‌ی به‌ده‌وریدا دانیشتبوون (له‌سه‌رلێواری لهغهمهکان که‌یفیان ئه‌کرد و دڵ خۆش ئه‌بون بهسوتاندنیان)(6) لهنزێکهوه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت خۆیان له نزیکه‌وه سهرپهرشتێان ده‌کرد(7) ئه‌و ڕق وداخهیان له باوه‌ڕداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵا ده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری(8) ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌مووشتێک و ئاگای له هه‌موو شتێکه(9) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی به‌ڵاو پلان و ناخۆشی و ته‌نگانه دژی پیاوان و ژنانی ئیماندار داده‌رێژن و پاشان به‌رداوه‌م ده‌بن و تۆبه ناکه‌ن و پاشگه‌ز نابنه‌وه،سزای دۆزه‌خ سزای ئاگری سوتێنه‌ریان بۆ هه‌یه، چونکه ئه‌وانیش مسوڵمانه‌کانیان ده‌سوتاند(10) بێ گومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و (که‌وتنه چاڵه‌که‌وه) وه کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه باخه‌کانی به‌هه‌شت که‌چه‌نده‌ها روبار به‌ژێریدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌رئه‌وه خۆی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌و بێ سنور‌و بێ وێنه‌یه(11).
(ئیبن جه ریر) فه‌رموده‌یه‌کی هێناوه بۆ ئه‌و ڕاستیه ده‌فه‌رموێت له پێش ئێوه‌وه کۆمه‌ڵێک مسوڵمان هه‌بوون، له‌سه‌ر ئاینی عیسا(علیه السلام) تووشی ده‌سته‌ڵاتێکی دڵڕه‌قی بێ به‌زه‌ی هاتن بۆئه‌وه‌ی له ئاینه‌که‌یان وه‌رگه‌ڕێن و په‌شیمان بنه‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بهنهزۆک مایه‌وه، بۆیه بڕیاریان دا بیان سوتێنن جائهوهبوو هاتن چاڵێکی گه‌وره‌یان هه‌ڵکه‌ندو ئاگریان تێدا کرده‌وه، بڕوادارهکانیان خسته ناویه‌وه، به‌ڵام هیچ که‌س له باوه‌ڕ داران دڵیان دانهچڵهکیو له باوه‌ڕه‌که‌یان په‌شیمان نه بونه‌وه! (1)
له‌کتێبی مێژووی(بیدایهو نیهایه) ی ئیبن که‌سیر که ناوی ئیسماعیل کوڕی عومه‌ری کوڕی که‌سیره که ئه‌م کتێبه له ماوه‌ی ساڵه‌کانی (701 بۆ774) کۆچی دا نوسراوه، وهلهچهندین ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بی دا به پوختی باسه‌که ڕون کراوه‌ته‌وه:
له‌و سه‌رده‌مه‌دا لاوێکی باوه‌ڕدار هه‌بوو زۆر خۆڕاگر‌و به ئارام وجێگیربوو، له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گونده‌که‌یدا باوه‌ڕداربوون، له‌هه‌مان ئه‌و گونده‌دا پادشایه‌کی بێ باوهڕوکافر هه‌بوو، که بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی ده‌کرد، ئه‌م پادشایه پشتی به جادوگه‌ر ده‌به‌ست بۆڕایکردنی کاره‌کانی، له‌کاتێکدا ئه‌م جادوگه‌ره به‌ره‌و باساڵا چون ده‌رۆیشت داوای له‌پادشا کرد که بگه‌ڕێت بۆگهنجێک تاوه‌کو فێری جادووی بکات بۆشوێن گره‌وه‌ی خۆی به مه‌به‌ستی پاراستنی پادشاکه پاش خۆی، هه‌واڵ به‌و لاوهدرا که‌نابێت له‌مه‌ودوا باوهڕدارنهبیت و پاشگه‌زبیته‌وه،وه ئه‌و لاوه هه‌ڵبژێردراو هێنرا بۆلای جادوگه‌رو ساحیره‌که، له‌کاتێکدا که به‌ڕێگه‌ی هاتوچۆی ساحیرهکهوه بوو به مه‌به‌ستی فێربون له‌ڕێگه‌ی هاتوچۆیدا (ڕاهیب)ێک پیاوێکی خواپه‌رست هه‌بوو، جارێک لایدانیشت قسهوگفتارهکانی ڕاهیبه‌که سه‌رنجی لاوه‌که‌ی بۆخۆی راکێشا، ئینجا به‌رده‌وام لای ڕاهیبه که دادهنیشتوو له‌پاشدا ده‌چوو بۆلای ساحیره‌که، جارێک ساحیره‌که لێیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بو ونههاتبوو، لاوه‌که سکاڵای خۆی برده لای ڕاهیبه‌که، ئه‌ویش پێی وت: له‌کاتێکدا ئه‌م جاره جادو گه‌ره‌که پێی وتیت و لێت توڕه‌بوو که بۆ دیارنیت بڵێ خێزانه‌که‌م ناهێڵن و زیندانم ده‌که‌ن، وه‌ئه‌گه‌ر خێزانه‌که‌شت وتیان بۆناچیت بۆلای جادوگه‌ره‌که بڵێ جادوگه‌ره‌که زیندانیم ده‌کات و نایه‌ڵێت بێمه‌وه، به‌م شیوه‌یه مایه‌وه تا رۆژێک له‌سه‌ر ڕێگای خه‌ڵکیدا ئاژه‌ڵێکی بینی، لاوه‌که له‌ناخی خۆیدا بڕیاری دا که ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه تابزانم کامیان باشتر‌و ڕاسترن ، جادوکه‌ره‌که یان ڕاهیبه‌که، ئینجا به‌ردێکی هه‌ڵگرت ووتی خوایه ئه‌گه‌ر تۆکردارو قسه‌کانی راهیبهکهت لاخۆشهویستتره له کردار‌و قسه‌کانی ساحیره‌که، ئه‌وه با ئاژه‌ڵه‌که بکوژرێت، ئیتر له کاروان سه‌راکه به‌رده‌که‌ی گرته ئاژه‌ڵه‌که، هاواری کرد له کاتێکدا خه‌ڵکه‌که تێده‌په‌ڕین خوایه به‌فرمانی خوای راهیبه‌که ئهگهرخۆشترت ئه‌وێت هاویشتی و یه‌کسه‌ر ئاژه‌ڵه‌که‌ی کوشت، له‌پاشدا لاوه‌که کهچوهوه بۆلای ڕاهیبه‌که و به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆگێڕایه‌وه، ڕاهیبه‌که وتی ئه‌ی کوڕم تۆ له‌مڕۆوه منت به باشتر داناوه خۆت یه‌کلا بکه‌ره‌وه، کاتێک خۆت یه‌کلايی کرده‌وه بۆ خودا هیچ به‌ڵگه‌و تاقیکردنه‌وه‌کی ترت ناوێت، له پاشدا لاوه‌که وای لێ هات به پشتیوانی و پشتبه‌ستن و ته‌وه‌کولی په‌روه‌ردگاری (نابینا)ی زگ‌ماک و (به‌ڵه‌ک)ی چاک ده‌کرده‌وه، وه‌چاره‌سه‌ری هه‌مو نه‌خۆشیه‌کی خه‌ڵکی ده‌کرد،
تاکو ڕۆژێک بۆ مه‌جلیسی پادشا بانگکرا، یه‌کێک له دار‌و ده‌سته‌کانی پادشا ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیستبوو که نابینابوو، لاوه‌که‌ی بانگ کرد و ڕوی تێکرد و وتی له‌هه‌موو جۆره پاداشتێکت ده‌که‌م ئه‌گه‌ر شیفام بده‌یت و چاکم که‌یته‌وه، لاوه‌که‌ش وتی: من ناتوانم هیچ یه‌کێک شیفا بده‌م به‌ڵکو شیفا لای په‌روه‌ردگاره، ئێوه باوه‌ڕ بهێنن به خودا، داوا ده‌که‌م له خودا و (به‌وویستی خودا) شیفات بۆدێت. ئه‌وانه‌ی لای دیوه‌خان دانیشتبون باوه‌ڕیان به خودا ی ئه‌و کوڕه هێنا ، خوای گه‌وره‌ش شیفای دا‌و چاوی چاک بوه‌وه، له‌پاشدا لاوه‌که دانیشتنه‌که‌ی به جێ هێشت ، پێده‌چێت تازه پادشا هه‌واڵه‌که‌ی پێ گه‌شتبێت ، وتی پێیان کێ ئه‌و نابینایه‌ی چاککرده‌وه و چاوی بۆگه‌ڕانده‌وه ،وتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه متمانه‌مان هێنا به خودای ئه‌و لاوه، وه ئه‌ویش داوای له‌خودای خۆی کرد‌و چاک بوه‌وه، پادشا توڕه بوو ووتی: بۆ جگه له‌من خوای تر هه‌یه، باوه‌ڕداره‌کان وتییان خوای ئێمه‌و خوای تۆش (الله) یه. پادشا بڕیاریدا ئه‌شکه‌نجه‌یان بدات به‌رده‌وام سزای دان هه‌تا دانیاننا بهلاوهکهداهێنایان، پێی وت کوڕم تۆ له جادودا گهشتویته زاستێکی به‌رز تا وات لێهاتوه (به‌ڵه‌ک)و (نابینا) چاک بکه‌یته‌وه وه ئه‌وه‌ی بته‌وێت بیکه‌یت ئه‌ی که‌یت، لاوه‌که وتی: من ناتوانم هیچ یه‌کێک شیفابدهم به‌ڵکو شیفا لای په‌روه‌ردگاره، ئینجا فرمانی کرد سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی بده‌ن سزادرا دانی‌نا به ڕاهیبهکهدا، وهڕاهیبهکایان هێناو پێی وت پاشگهزبهرهوه له دینه‌که‌ت به‌ڵام به‌قسه‌ی نه‌کردو، به‌مشار سه‌ریان لێک جیاکرده‌وه، له‌پاشدا به لاوه‌که‌ی وت پاشگهزبهرهوه تاوه‌ک راهیبهکهت لێنه‌که‌م لێی دوباره‌کرده‌وه، پاشان داوای له‌سه‌ربازه‌کانی کرد بیبه‌ن بۆسه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی به‌رز ئه‌وکاته یه‌کێک هه‌ڵده‌بژێرێت یان واز له ئاینه‌که‌ی ده‌هێنێت یاخود فرێیده‌نه خواره‌وه، سه‌ربازه‌کان لاوه‌که‌یان برد‌و بهشاخهکهداسهرکهوتن لاوه‌که داوای له پهروهردگارکرد: خودایه ئه‌وانه لابه‌ره‌و له‌ناویان به‌ره ئه‌گه‌ر ویستت له‌سه‌ره، شاخه‌که که‌وته له‌رزه‌و وه سه‌ربازه‌کان که‌وتنه خواره‌وه، وهلاوهکه هاته‌وه بۆلای پادشا، پادشا وتی ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵت بون له‌کوێن؟ له‌وه‌ڵامدا وتی: خودا له‌ناوی بردن. له‌پاشدا ئه‌م پادشایه فه‌رمانی کرد به‌سه‌ربازه‌کانی تری له‌گه‌ڵ خۆتاندا بیخه‌نه که‌شتیه‌وه، وهبیگهیهننه ناوراستی ده‌ریاکه، با یه‌کێک هه‌ڵبژێرێت یان گه‌ڕانه‌وه وپاشگهزبونهوه له ئاینی و مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتاندا یان نقوم کردنی. پاشان لاوه‌که دوعای له‌ناوبردنی کردن هه‌موو یان نقوم بون جگه له خۆی، وهلاوهکه هاته‌وه بۆلای پادشا، پادشا به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتی ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵت بون له‌کوێن؟ له‌وه‌ڵامدا وتی: به پشت به‌ستن و پشتیوانی خودا، خودا له‌ناوی بردن. له‌پاشدا لاوه‌که به پادشای وت تۆ نا‌توانیت من بکوژیت هه‌تا من پێت نه‌ڵێم چی بکه‌یت ئینجا ئه‌مرم، لاوه باوه‌ڕداره‌که وتی: فه‌رمان ده‌ربکه خه‌ڵکی کۆبکه‌ره‌وه له یه‌ک شوێندا وه‌له خاچم بده‌و بم به‌سته‌ره‌وه، له‌پاشدا به تیره‌که نیشانم گره‌وه له که‌واندا با ئاماده‌بێت، وه‌بڵێ به‌ناوی ئه‌وخودایه‌ی که خاوه‌نی ئه‌م لاوه‌یه ، ئینجا تیر بارانم که ده‌بینی ئه‌وه بکه‌یت ده‌کوژرێم، پادشا به‌مه دڵ خۆش بوو، کاره‌که‌ی جێبه‌جێکرد تیره‌که‌ی به‌رکه‌وتوو لاوه‌که شه‌هید بوو، که‌چی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌بوو، به‌گشتی خه‌ڵکه‌که هاواریان لێبه‌رز بوه‌وه وتیان باوه‌ڕمان هێنا به‌خودای لاوه‌که. هاوه‌ڵه‌کانی پادشا وتیان بینیت تۆ لهلاوێک ئه‌ترسایت که باوه‌ڕی هێنا ئێستا تێکڕای خه‌ڵک باوه‌ڕیان هێنا. له‌پاشدا پادشا فه‌رمانی کرد به هه‌ڵکه‌ندنی چاڵێکی گه‌وره له‌زه‌ویدا، وهئاگرێکی به‌تینیان تێادا کرده‌وه، ئینجا فه‌رمانی کرد به‌سه‌ربازه‌کان که هه‌ڵیان بژێرێت یان بگه‌ڕێنه‌وه له باوه‌ڕیان بیانخه‌نه ناو ته‌نوری ئهوئاگرهوه، ئه‌م سه‌ربازانه له‌م کاره‌یان به‌رده‌وام بون ته‌نانه‌ت وای لێ هات دایک به کۆرپه‌له‌ی بێ زمانه‌وه ده‌خرایه ناو ئاگره‌وه له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونی به په‌روه‌ردگار، هه‌ندێک جار دایکه‌که دڵیان بۆکۆرپهلهکه لێده‌داو که‌مێک ده‌سڵه‌مینه‌وه، به‌ڵام کۆرپه‌له ساواکان ده‌هاتنه قسه و ده‌یان وت دایکه خۆڕاگربه چونکه ئێمه له‌سه‌ر حه قین...(2).
مێژووی هاوه‌ڵانی ئه خدود:
ئه‌م ڕووداوه به پێی سه‌رچاوه‌کانی مێژوو، له‌ساڵی 525ی زاینی ڕوویداوه واته 46 ساڵ پێش له‌دایک بونی پێیغهمبهرمان (درودی خودای له‌سه‌ربێت) واته نزیکه‌ی 1480 ساڵ پێش ئێستا،له‌ساڵی1997 شوێنه‌واری تری ئه‌م گه‌له دۆزرایه‌وه که‌ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژئاوای سعودیه، ئه‌و کاره‌ساته‌ی کهرویداوه به پانتای 5 کیلۆمه‌تردا بوه ، تائێستاش شوێنه‌واری سوتاوی به دیواره‌کانه‌وه ماوه، له ئێستادا به ئامێری زۆر پێشکه‌وتوو ئاشکرابوه که ئه‌و شوێنه به ته‌واوی سوتێنراوه، تا ئێستاش شوێنه‌واری ئێسکه‌کانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کانیان به‌سوتاوی ماوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه ، که ئه‌م شوێنه‌وارانه دۆزرانه‌وه ده‌رکه‌وت که هیچ شوێنه‌وارێکی گۆرو دفنیان پێوه نیه به‌ڵکو به کۆمه‌ڵ سوتێنراون، که به سوتانی هه‌زاره‌ها که‌س له هه‌ندێک شوێن دا به(20) هه‌زارکه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت ، له ئێستادا ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌چیته ناوده‌رگای ئه‌و ناوچه‌یه ، باخچه‌یه‌کی تێ دایه وهدرهخته (ئاراک)ی تێداڕواوه، وه وێنه‌ی گیاندهران و مرۆڤ و، وه‌ناوی که‌سه‌کان و پارچه‌یان لهسهردیوارهکه نه‌خشێنراوه،
ئه‌م ناوچه‌یه له کۆندا ناسراوه به ناوچه‌ی مه‌سیحی یه‌کانی شاری( نه‌جران)، ئه‌م شاره له کۆندا پێش مه‌سیح مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی و کاروان چی ئه‌وکات بوو، وهههوارگهی گه‌شتییاران بوو، سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن پێشتر ئه‌م گه‌له خورمایه‌کی گه‌وره‌یان به پیرۆز ده‌زانی، پاشان که‌وتۆته ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی (حومه‌یری) ، به‌و پێیه‌ی پادشایانی حومهیر مه‌سیحی بون، ده‌ڵێن یه‌کێک له پادشاکان ده‌نێرن بۆئه‌م ناوچه‌یه له یه‌مه‌نی ئه‌وسا که ناوی(شهرحهبیل یهکف)بووه، که به‌واتای زمانی مه‌سیحی(رحمنن و بنهوکرشتس غلبن)واته(رحمن و ابنه المسیح الغالب) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌کانی گه‌لی نه‌جران یه‌کتاپه‌رست بوون جیاوازبوون له‌و مه‌سیحییانه‌ی که (باوه‌ڕییان به بوونی سێ خودا هه‌بوو) هه‌ڕچه‌نده هیچ ئاماژه‌یه‌کی ڕوون نیه که ئه‌مانه له‌پادشا کۆنه‌کانی یه‌مه‌ن بن، به‌ڵام به ئه‌شکرا ئاماژه بۆئه‌وه ده‌کرێت که له (حه به‌شه‌ی)ی کان بوون، وه‌هه‌ندێک بۆچونی تر هه‌یه ده‌ڵێت له ژێر ده‌ستی پادشاکانی (بیزه‌نتی) دا بووه،له ده‌قه بیزهنتیهکانده ئاماژه به(زو نه‌واس و یوسف ئازار) هاتوه به‌واتای(امیاس) و (دوار) به‌واتای ڕوداوه‌که‌ی کوشتارگه‌که‌ی (حه‌زر موت).وه‌له مێژووی سه‌رچاوه سریانیهکانیش ئاماژه‌ی پێکراوه،وه چۆنێتی وێنه‌ی ڕوداوه‌کان و سه‌رگوزه‌شته‌یان له‌کتێبی(حومهیرینی سریانی) باسکراوه (3). له‌کتێبی بیدایهو نیهایه‌ی ئیبن کهسیریش باسی زو نه‌واس و نه جران وه‌ی تر کراوه به‌شێوازی که‌ش ئه‌م چیرۆکهدهگێڕنهوه (4)
سه‌رچاوه‌کان:
1:ته‌فسیری ئاسان، نوسینی:م. بورهان محمد ئه‌مین، ته‌فسیری ڕامان نوسینی:م.ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود.
2: قصة أصحاب الأخدود :حديث مرفوع وأثر أورده ابن اسحاق وهما متعارضان وها نحن نوردهما لتقف عليهما قال الإمام أحمد حدثنا حماد بن سلمة عن ثابت عن عبدالرحمن بن أبي ليلى عن صهيب أن رسول الله صلى الله عليه وسلم .
3:ويكيبيديا، الموسوعة الحرة مسيحيو نجران.
4: قصة أصحاب الأخدود: رواه الإمام أحمد ورواه مسلم والنسائي من حديث حماد بن سلمة زاد النسائي وحماد بن زيد كلاهما عن ثابت به ورواه الترمذي من طريق عبد الرزاق عن معمر عن ثابت بإسناده نحوه وجرد إيراده كما بسطنا ذلك في التفسير وقد أورد محمد بن اسحاق هذه القصة على وجه آخر فقال حدثني يزيد بن زياد عن محمد بن كعب وحدثني أيضا بعض أهل نجران عن أهلها أن اهل نجران.......