حوكمی ئيعتكافكردنی پیاوان له‌ناو غه‌یری مزگه‌وتدا
پۆڵێنه‌كان
- ئیعتكاف كردن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- ئه‌حكامه‌كانی مزگه‌وت << ئادابه‌كان << كاره باش وچاكه‌كان
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئایا دروسته پیاوان ئیعتكاف له‌غه‌یری مزگه‌وتدا بكه‌ن؟
وه‌ڵام : زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیعتكاف كردن بۆ پیاوان وئه‌و كه‌سانه‌ی نێره موكن له‌غه‌یری مزگه‌وتدا دروست نییه، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِد﴾ [البقرة/187] واته : نزیك خێزانه‌كانتان مه‌كه‌ونه‌وه وله‌گه‌ڵیاندا كۆ مه‌بنه‌وه له‌كاتێكدا ئێوه ئیعتكافتان كردوه له‌مزگه‌وته‌كاندا .
وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یش كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز ئیعتكافی له‌ناو غه‌یری مزگه‌وتدا نه‌كردووه، وه زانایان هه‌موویان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو مزگه‌وته‌كانیشدا ئیعتكافكردن له‌ناو سێ مزگه‌وته‌كه‌ی ( حه‌رام و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ومزگه‌وتی ئه‌قصا) باشتر وخێرتره، له‌ناو ئه‌و مزگهوتانهیشدا ئیعتكافكردن له‌ناو مزگه‌وتی حه‌رام خێری زیاتره له ئیعتكافكردن له‌ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، وه ئیعتكافكردنیش له‌ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خێری زیاتره له ئیعتكافكردن له‌ناو مزگه‌وتی ئه‌قصا .
خوای گه‌وره زاناتره .