×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: كه‌سێك له‌به‌ر نه‌بوونی جێگا و ڕێگا نه‌یتوانی له‌ ( مینا) بمێنێته‌وه‌، ناچار بوو له‌ ڕۆژانی (أیام التشریق)‌ له‌ (عه‌زیزیه‌) له‌ مه‌ككه‌ بمێنێته‌وه‌، كه‌ ڕۆژی دوانزه‌ی ( ذي الحجة ) یش هات، واتا : سێهه‌م ڕۆژی جه‌ژن تا ڕۆژئاوابوون له‌وێ مایه‌وه‌، ئایا له‌سه‌ری واجبه‌ كه‌ كه‌ ڕۆژی دواتریش بمێنێته‌وه‌، وه‌ك چۆن له‌ ( مینا ) دواكه‌وتبێت ؟

پرسیار: كهسێك لهبهر نهبوونی جێگا و ڕێگا نهیتوانی له ( مینا) بمێنێتهوه، ناچار بوو له ڕۆژانی (أیام التشریق) له (عهزیزیه) له مهككه بمێنێتهوه، كه ڕۆژی دوانزهی ( ذي الحجة ) یش هات، واتا : سێههم ڕۆژی جهژن تا ڕۆژئاوابوون لهوێ مایهوه، ئایا لهسهری واجبه كه كه ڕۆژی دواتریش بمێنێتهوه، وهك چۆن له ( مینا ) دواكهوتبێت ؟

وهڵام: سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

ئهو كهسهی كه جێگا و ڕێگای شهك نهبرد له ڕۆژانی حهجدا بۆ مانهوهی له ( مینا ) هیچ قهیدی ناكات ئهگهر له ( عهزیزیه ) یان له ( موزدهلیفه ) بمێننهوه، وه ههركهسێك لهو كهسانهی كه له ( عهزیزیه ) یان له ( موزدهلیفه ) دهمێننهوه و له ڕۆژی سێههمی جهژندا ڕۆژی لێ ئاوابوو وه لهو شوێنهی خۆی مایهوه و جێی نههێشت، ئهوه هیچ واجب نییه لهسهری كه بمێنێتهوه بۆ ڕۆژی دواتر، ههروهك لهسهری جواجبیش نییه لهڕۆژی دواتر ڕهمی جهمهرهكان بكات له ( مینا ) .

خوای گهوره پشت و پهنا و یارمهتیدهری ههمووان بێت، و صهڵات و سهلامیش لهسهر پێغهمبهرمان محمد المصطفی و ئالو بهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆلینهوهی زانستی و فهتوا و بانگهواز و رێنمایی له وڵاتی سعودیه.

(الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز )، (الشيخ عبد الرزاق عفيفي )

" فتاوى اللجنة الدائمة " (11/272)

سهرچاوه : سايتي ئیسلام پرسیار و وهڵام .