×
مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى كرده‌وه بريتين له‌: 1- یه‌ك خواناسین وباوه‌ڕ هێنان پێی. 2- (الإخلاص)‌ واته‌ ئه‌و كرده‌وه‌ى كه‌ده‌يكه‌ى ته‌نها مه‌به‌ستت تێييدا خواى گه‌وره‌ بێت. 3- ئه‌و كاره‌ى كه‌ده‌يكه‌ن ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) هێناويه‌تى و كردوويه‌تى

    مەرجەکانی وەر گرتنی کردەوە لای خوای گەورە

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    سالار چۆمانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ شروط قبول العمل عند الله تعالى ﴾

    « باللغة الكردية »

    سالار جوماني

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    مەرجەکانی وەر گرتنی کردەوە لای خوای گەورە

    الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين. أما بعد:

    بێگومان دروست بوونى مرۆڤه‌كان له‌لايه‌ن خواى باڵاده‌سته‌وه‌ مه‌به‌ستێكى ديارى كراوى هه‌يه‌ كه‌ ئه‌ويش په‌رستن و به‌ندايه‌تى كردنى خواى گه‌وره‌يه‌ هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ﴾ [ الذاريات: ٥٦] واته‌: من جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كانم دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ به‌ندايه‌تى كردنى من نه‌بێت و من بپه‌رستن و كڕنوش و سوژده‌م بۆ ببه‌ن. كه‌واته‌ زانيمان كه‌ خواى گه‌وره‌ ئێمه‌و جنۆكه‌كانى بۆ عيباده‌ت دروست كردووه‌ بۆيه‌ پێويسته‌ بزانين عيباده‌ت چيه‌؟

    قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله : ((العبادة إسم جامع لكل ما يحبه الله ويرضاه من الأقوال و الأفعال الظاهرة و الباطنة)) مجموع فتاوى جزء : 1 / صفحة : 3 واته‌: عيباده‌ت ناوێكى گشت گيره‌ بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ده‌وترێ كه‌ خواى گه‌وره‌ پێ خۆشه‌ و پێ ى رازيه‌ له‌ گوفتار و ڕه‌فتاره‌ ده‌ره‌كى و ناوه‌كيه‌كان.

    ئيبن ته‌يميه‌ (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) دوو شتى زۆر گرنگ باس ده‌كات له‌ ناو پێناسه‌كه‌ى ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت: عيباده‌ت ئه‌وشته‌يه‌ (ما يحبه الله ويرضاه) واته‌: خواى گه‌وره‌ پێى خۆش بێت ، وه‌ پێ ى ڕازى بێت . بۆئه‌وه‌ى ڕونتر بێت نمونه‌يه‌ك باس ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك نوێژى نيوه‌ڕۆ بكات وه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) چوار ڕكاعه‌تى كردووه‌ ئه‌وا ئه‌و نوێژه‌ لاى خواى گه‌وره‌ خۆشه‌ويسته‌ و پێشى ڕازيه‌، به‌ڵام كه‌سێك هه‌ر نوێژى نيوه‌ڕۆ بكات به‌ڵام بيكاته‌ پێنج ركاعه‌ت ياخوت شتێكى ترى بۆ زياد بكات ئه‌وا به‌م شته‌ ناوترێت عيباده‌ت چونكه‌ ڕاسته‌ لاى خواى گه‌وره‌ خۆشه‌ويسته‌ چونكه‌ نوێژه‌ به‌ڵام مه‌رجى دووه‌مى تێدانيه‌ كه‌ ده‌بێت خواى گه‌وره‌ پێشى ڕازى بێت كه‌واته‌ هه‌ردووكيان به‌يه‌كه‌وه‌ به‌ندن چونكه‌ زۆر جار كه‌سانێك به‌حيسابى خۆيان عيباده‌ت ده‌كه‌ن شتانێك ده‌كه‌ن كه‌ مه‌به‌ستيان پێ نزيك بوو نه‌وه‌يه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى هيچ نيه‌و هيچى پێ نابڕێ به‌ڵكو جارى واهه‌يه‌ له‌سه‌ريشى قه‌رزار ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ شتێكى كردووه‌ به‌ناوى دين به‌ڵام دين نه‌بووه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) نه‌يكردووه‌ و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانيشى نه‌يان كردووه‌ (ڕه‌زاى خوايان لێبێت) كه‌واته‌ ئه‌مه‌ عيباده‌ت نيه‌ به‌ڵكو بيدعه‌يه‌. بۆيه‌ زۆر پێويسته‌ موسڵمانان بزانن ئه‌و مه‌رجانه‌ چين كه‌ ده‌بێته‌ هۆى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌كان لاى خواى گه‌وره‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه‌ باسى ده‌كه‌ين له‌هه‌ر عيباده‌تێك دا نه‌يه‌ته‌دى ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ى ڕه‌نج به‌خه‌سارو ماندوو بوونه‌كه‌ى بێ سوده‌، وه‌له‌وه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م شته‌ى تۆ ده‌يكه‌ى عيباده‌ت نه‌بێ و به‌ناوى دين بيكه‌يت ئه‌وا تاوان بارى چونكه‌ شتێكى زيادكراوت له‌ دين داهێنا كه‌ پێيده‌وترێت بيدعه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «مَن أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد» [ رواه البخاري: (2697) ومسلم: (1718)] واته‌: هه‌ركه‌سێك شتێك دابێنێ و ئه‌مر و فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێ و ئێمه‌ نه‌مان كردبێ ئه‌وا ئه‌م شته‌ى به‌سه‌ر داده‌درێته‌وه‌ و لێى وه‌رناگيرێ، وه‌ دياره‌ كه‌ بيدعه‌ تاوانه‌كه‌ى چيه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «وكل بدعة ضلالة و كل ضلالة في النار» [ رواه احمد برقم (14373) و مسلم (867) و النسائي (1578) و إبن ماجه (45)] واته‌: هه‌موو داهێنراوێك له‌ دين دا گومڕاييه‌ وه‌ هه‌موو گومڕاييه‌كيش بۆناو ئاگره‌ .

    بۆيه‌ براى موسڵمان ده‌بێت زۆر وريابيت شتێك نه‌كه‌يت كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) وه‌ هاوه‌ڵان (ڕه‌زاى خوايان لێ بێت) نه‌يان كردوه‌ ئه‌وه‌نده‌ بكه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) كردوويه‌تى به‌سته‌، خۆناته‌وێ له‌وان به‌دين تر بيت، له‌سه‌ر سوننه‌ت بڕۆ و واز له‌ شته‌داهێنراوه‌كان بهێنه‌ چونكه‌ دڵنيابه‌ لێت وه‌رناگيرێ وه‌ قبوڵ بوونى كرده‌وه‌ زۆر گرينگه‌ نه‌ك ته‌نها كردنى چونكه‌ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) زۆر جار ده‌گريان به‌ڕاى تۆ بۆچى گريابن؟ تاوانيان ده‌كرد؟ يان عيباده‌تيان؟ نه‌بوو نه‌خێر به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ ده‌گريان ده‌يان فه‌رموو: ده‌بێ خواى گه‌وره‌ ئه‌و كرده‌وانه‌مان لێ قبوڵ بكات كه‌ كردوومانن كه‌واته‌ زۆر گرينگه‌ ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه‌ ده‌يكه‌ين له‌ نوێژ و ته‌راويح و نوێژى سوننه‌ت و ڕۆژو گرتن و حه‌ج و عه‌موره‌ كردنمان ئه‌وه‌نده‌مان قه‌بوڵ بێت به‌سمانه‌ بۆ دواڕۆژى خۆمان ئه‌ويش به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌م سێ مه‌رجانه‌يه‌ كه‌ باسى ده‌كه‌ين ان شاء الله به‌گوێره‌ى ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ ڕاسته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) .

    (( مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌ ))

    1ـ الايمان بالله و توحيده:

    مه‌رجى يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه‌كه‌ ده‌بێ موسڵمان بێت و ئيمانى به‌خواو و مه‌لائيكه‌ته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و په‌يامه‌ ئاسمانييه‌كان و ڕۆژى دوايى و قه‌زاو قه‌ده‌ر خه‌يرو شه‌ڕرى هه‌بێت ، وه‌ده‌بێت كه‌سێكى موه‌حيد بێت واته‌ هاوه‌ڵ و شيرك بۆ خواى گه‌وره‌ بڕيارنه‌دات ئه‌بێ خواى په‌روه‌ردگار به‌تاك دابنێ له‌ دروست كراوه‌كان و وه‌هه‌روه‌ها له‌ په‌رستنيشدا چونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا كرده‌وه‌كان هه‌مووى به‌ فيڕۆ ده‌چێت خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿ وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا ﴾ [الفرقان:٢٣] واته‌: كاتێك ته‌ماشاى كرده‌وه‌كانمان كردن كه‌واديار بوو كه‌ كرده‌وه‌كانيان باش و چاكن به‌ڵام ئێمه‌ گێڕامانن به‌تۆزو خۆڵ له‌ناومان بردن وه‌كو ئه‌و تۆزه‌مان لێكردن كه‌ ديارنيه‌ ته‌نها كه‌ ڕۆژ لێى دات ئينجا به‌ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ئه‌م كرده‌وانه‌يان هيچ سودى بۆيان نابێت تاوه‌كو ئيمان نه‌هێنن به‌خواى تاك و ته‌نها شوێن ڕێبازى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يان نه‌كه‌ون (صلی اللە علیە وسلم) .

    سوفيانى ثه‌قه‌فى ئه‌فه‌رمووێ: پياوێك پرسيارى له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد (صلی اللە علیە وسلم) و فه‌رمووى: يارسول الله شتێكم پێ بڵێ له‌ ئيسلام كه‌ له‌دواى تۆ پرسيار له‌كه‌سى تر نه‌كه‌م وه‌ به‌سم بێت پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رمووى: «قل آمنت بالله ثم استقم» [رواه مسلم : (38) ] واته‌: بڵێ باوه‌ڕم به‌خواى گه‌وره‌ هه‌يه‌و به‌ته‌نها ده‌يپه‌رستم و وه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ به‌رده‌وامبه‌ تا ده‌مرى . وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾[الأنعام: ٨٨] واته‌: خواى گه‌وره‌ باسى پێغه‌مبه‌ران ده‌كات (عليهم الصلاة والسلام) ئه‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر هاتباو هاوه‌ڵ و شه‌ريكيان بۆ خوا بڕيار دابا ئه‌وا كرده‌وه‌كانمان بۆ پوچه‌ڵ ده‌كردنه‌وه‌ و هيچمان لێ وه‌رنه‌ده‌گرتن چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ شيرك و هاوتابڕياردان هيچ كرده‌وه‌يه‌ك وه‌رناگرێ ته‌نانه‌ت له‌ پێغه‌مبه‌رانيش، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ﴿ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴾ [ الزمر: ٦٥ ] واته‌: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئێمه‌ نيگامان بۆت كردووه‌ هه‌روه‌كو چۆن بۆ پێغه‌مبه‌رانى پێش تۆمان كردوه‌ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵ و شريك بۆ خواى گه‌وره‌ بڕياربده‌يت ئه‌وا كرده‌وه‌كانت به‌تاڵ و پووچ ده‌كه‌ينه‌وه‌ وه‌ ده‌ت كه‌ين به‌كه‌سێكى خه‌ساره‌ت مه‌ندوو ده‌ست به‌تاڵ له‌ ڕۆژى دوايى چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ شيرك هيچ كرده‌وه‌يه‌ك وه‌رناگرێ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ريش بێت. وه‌شيرك ئه‌و شته‌يه‌ كه‌ له‌كاتى عيباده‌ت كردندا شتێك بكه‌ى بۆ غه‌يرى خوا بۆنمونه‌ داوا له‌ غه‌يرى خوا بكه‌ى و حه‌يوان بۆ غه‌يرى خوا سه‌ر ببڕى و له‌سه‌ر مه‌رقه‌ده‌كان بۆئه‌وه‌ى به‌دواى بانگه‌وازه‌كه‌تانه‌وه‌ بێت يان داواى يارمه‌تى له‌ پێغه‌مبه‌رێكى مردوو يان پياو چاكێكى مردووه‌ بكه‌يت .

    2ـ الإخلاص: وهو العمل لله من غير رياء و لا سمعة.

    مه‌رجى دووه‌م له‌ مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌كان لاى خواى گه‌وره‌ (الإخلاص)ه‌ واته‌ ئه‌و كرده‌وه‌ى كه‌ده‌يكه‌ى ته‌نها مه‌به‌ستت تێييدا خواى گه‌وره‌ بێت نه‌ك مه‌به‌ستت باسكردنى خه‌ڵك و پێش چاوى خه‌ڵكى بێت بۆ ئه‌وه‌ى باست بكه‌ن به‌ چاكه‌ . چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كارى باشت كرد به‌ڵام مه‌به‌ستت باسكردنى خه‌ڵك بێت ئه‌وا له‌ ڕۆژى دوايى هيچ پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رناگرى و به‌كه‌ڵكت نايه‌ت چونكه‌ پاداشته‌كه‌ت له‌ دوونيا وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك به‌ باشه‌ باست بكات. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ﴾ [غافر: ٦٥] واته‌: داوا له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌ن كاتێك ويستتان داواى شتێك بكه‌ن ،وه‌ عيباده‌ت و چاكه‌كردنتان ته‌نها بۆ خواى گه‌وره‌ و مه‌به‌ستان له‌ دينداريدا ته‌نها ئه‌و بێت. بۆيه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌ى فه‌رموو: « أسعد الناس بشفاعتي يوم القيامة من قال لا إله إلا الله خالصا من قلبه» [رواه البخاري برقم (99)و (6570) ] واته‌: به‌خته‌وه‌رترين كه‌س له‌ ڕۆژى قيامه‌ت به‌رشه‌فاعه‌ت و تكاى من ده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ بڵێ هيچ كه‌سێك شايه‌نى په‌رستن نيه‌ به‌حه‌ق و ڕاستى جگه‌ له‌ الله نه‌بێت له‌ ناخى دڵيه‌وه‌بێت و ته‌نها مه‌به‌ستى خوابێت.

    3ـ الموافقة لما جاء به الرسول (صلی اللە علیە وسلم) .

    مه‌رجى سێيه‌م كه‌ به‌ڕاستى به‌ مه‌رجێكى ئه‌ساسى و سه‌ره‌كى داده‌نێم چونكه‌ زۆرێك له‌ موسڵمانان لێى بێ ئاگان ده‌ركى پێ ناكه‌ن وائه‌زانن ئه‌و شته‌ى كه‌ ده‌يكه‌ن ته‌نها پێى بڵێن عيباده‌ت ئه‌وا به‌سه‌ به‌ڵام ره‌چاوه‌ى ئه‌م خاڵه‌ سه‌ره‌كيه‌ ناكرێ له‌كاتى كردنى هه‌رعيباده‌تێك ئه‌ويش ئه‌م شته‌ى كه‌ده‌يكه‌ن ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) هێناويه‌تى و كردوويه‌تى چونكه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌ونه‌بێت ئه‌وا وه‌رناگيرێ وقبوڵ ناكرێ . خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ﴾ [الحشر: ٧] واته‌: ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) پێتان ده‌به‌خشێ و فه‌رمانتان پێده‌كات ئێوه‌ وه‌رى بگرن و جێ به‌جێ ى بكه‌ن، وه‌ قه‌ده‌غه‌ى هه‌رشتێكتان لێبكات ئێوه‌ مه‌ى كه‌ن و خۆتانى لێ به‌دوور بگرن. وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «مَن أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد» [ رواه البخاري: (2697) ومسلم: (1718)] واته‌: هه‌ركه‌سێك شتێك دابهێنێت له‌ دينداو ئه‌مرو فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا به‌سه‌رى داده‌درێته‌وه‌و لێى قبوڵ ناكرێ . وه‌ له‌ڕيوايه‌تى ئيمام موسلم داهاتوه‌ ده‌فه‌رمووێت: «من عمل عملا ليس عليه امرنا فهو ردٌ» [رواه مسلم (1718) ] واته‌: هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك بكات و ئه‌مرى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت و ئێمه‌ نه‌مان كردبێت ئه‌وا به‌سه‌رى داده‌درێته‌وه‌ و ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و ليێ وه‌رناگيرێ.

    مه‌به‌ست له‌م دوو فه‌رموودانه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كه‌سێك به‌ناوى دين شتێك بكات و له‌ دينيشدا نه‌بێت واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) و هاوه‌ڵانى (ڕه‌زاى خوايان لێبێت) نه‌يان كردبێت ئه‌وا پێى ناوترێ عيباده‌ت و ديندارى چونكه‌ ئێمه‌ ياسايه‌كمان هه‌يه‌ كه‌ زانايان فه‌رمويانه‌ ((الأصل في العبادة التوقيف)) واته‌: ئه‌صل له‌ عيباده‌ت كردندا راوه‌ستانه‌ له‌سه‌رى مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ ده‌بێ به‌م شێوازه‌بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) پێى هاتووه‌ و كردوويه‌تى هه‌روه‌كو ئيمامى مالك (ره‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ((مالم يكن يومئذٍ ديناً فلا يكن اليوم ديناً)) واته‌: هه‌رشتێك ڕۆژى خۆى مه‌به‌ست زه‌مانى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی اللە علیە وسلم) دين نه‌بووبێت و پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) و هاوه‌ڵانى نه‌يان كردبێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ نابێته‌ دين به‌ ڵكو ده‌بێته‌ شتێكى داهێنراو و بيدعه‌ ئه‌گه‌ر به‌ناوى دينيش بكرێت .

    موسڵمانى به‌ڕێز ئه‌بێ زۆر ووريا بيت له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ركرده‌وه‌يه‌ك كه‌ ده‌يكه‌ى ده‌بێ ڕه‌چاوى ئه‌م سێ مه‌رجانه‌ بكه‌ى يه‌كێك له‌م سێ مه‌رجانه‌ى تێدانه‌بێت ئه‌وا كرده‌وه‌كه‌ مه‌قبول نيه‌ و وه‌رناگيرێ بۆ نموونه‌ ده‌ته‌وێت عيباده‌تێك بكه‌ى وه‌كو ئه‌و دوو ركاعه‌ته‌ى كه‌به‌ناوى سوننه‌ت ده‌كرێ له‌ پێش نوێژى جومعه‌ ڕاسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م دوو ركاعه‌ته‌ ده‌كات مه‌رجى يه‌كه‌م و دووه‌مى تێدايه‌ كه‌ ئيمان و ئيخلاصه‌كه‌يه‌ به‌ڵام مه‌رجى سێ يه‌مى تێدانيه‌ كه‌ موافه‌قه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر نيه‌ (صلی اللە علیە وسلم) چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) له‌م كاته‌دا ئه‌م دووركاعه‌ته‌ى نه‌كردووه‌ بێجگه‌له‌وه‌ هه‌رشتێكى تريش

    له‌ كۆتاييدا داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ له‌ كردنى كرده‌وه‌كانمان ته‌نها مه‌به‌ستمان لێى ئه‌و بێت و له‌ سه‌ر سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ربێت(صلی اللە علیە وسلم) بۆئه‌وه‌ى كرده‌وه‌يه‌كى پاك و دروست و وه‌رگيراوبێت وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ كه‌م و كورتيه‌كانمان ببورێ وه‌ داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م نوسينه‌م ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و بوبێت لێمى قبوڵ بكات آمين.

    و آخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

    وصلى الله وسلم على النبي الأمي محمد وعلى آله وصحبه

    ومن تبعهم باخسان إلى يوم الدين